10:05 - 22/05/2020
تا ئێستا ئەردۆگان لە لیبیا چی چنیوەتەوە؟
ماوەیەكە توركیا دەست لە
كاروباریی لیبیا وەردەدات، ئەوەش بووەتە هۆی نیگەرانی وڵاتانی جیهان و عەرەبیش،
گەرچی خەونی ئەردۆگان زیندوو كردنەوەی دەسەڵاتی باپیرانیەتی و بەخەیاڵی سەردەمی
سوڵتانەكانەوە هەنگاوەكانی دەهاوێژێت، بەڵام وا پێدەچێت وانەیەتە پێشەوە كە خواستی
ئەو بێت.
فه‌هیم تاستكین كه ڕۆژنامه نوسێكی
توركییه له وتارێكیدا له پێگه‌ی (مۆنیته‌ر) ده‌ڵێت: ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی توركیا
بۆسه‌ر لیبیا كه زیاتر له شێوه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان ده‌رده‌كه‌وێت، بووه‌ته
یارمه‌تیده‌ری هاوپه‌یمانه‌كانی له گۆڕینی هاوسه‌نگی نێو مه‌یدانی جه‌نگ، هه‌روه‌ها
بووه‌ته زیادبوونی گومانه‌كان له‌گه‌ڵ میسڕ و ئیمارات كه یارمه‌تیده‌ری سه‌ره‌كی
به‌ره‌كه‌ی دیكه‌ی جه‌نگی لیبیان و قوڵتركردنه‌وه‌ی دووبه‌ره‌ییه‌كه‌یه.
به‌درێژای هه‌فته‌ی ڕابردوو هێزه‌كانی
حكومه‌تی وفاقی نه‌ته‌وه‌یی لیبی كه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی ته‌رابلوسه‌وه، به‌یارمه‌تی
توركیا توانی قه‌ره‌بووی زۆرێكی زیانه‌كانی مارسی 2020 بكاته‌وه كه به‌هۆی
سوپای نه‌ته‌وه‌یی لیبی لێیكه‌وت، كه خه‌لیفه حه‌فتر سه‌ركردایه‌تی ده‌كرد.
له شۆڕشێكی به‌ناوی (گه‌رده‌لولی
ئیسلام)حكومه‌تی ویفاقدا كه تییدا هه‌وڵیدا ده‌ستبگرێ به‌سه‌ربنكه ستراتیژیه‌كه‌ی
سه‌ربازی ئاسمانی (وه‌تیه) كه ده‌كه‌وێته باشوری ڕۆژئاوای ته‌رابلوس، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو
نه‌بوو و بووه هۆی له‌ده‌ستدانی جڵه‌و له ناوچه‌ی كه‌ناره‌وه تا سنووری تونس.
هاوه‌ڵه‌كانی توركیا سه‌رده‌كه‌ون!
له سه‌ره‌تا هه‌فته‌كانی سه‌ره‌تای مانگی
ئایاردا، هێزه‌كانی حكومه‌تی وفاق له هه‌وڵێكی دیكه‌ی ده‌ستگرتن به‌سه‌ر بنكه‌ی
وه‌تیه‌دا هێرشێكی ئاسمانی به‌هێزی كرده‌سه‌ر و توانی له ڕێكه‌وتی 18ی
ئایاری2020 دا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنیت و بنكه‌ی وه‌تیه كه‌وته ژێرده‌سه‌ڵاتی
حكومه‌تی ویفاقه‌وه. شاره‌زایان له‌و باوه‌ڕه‌دان شكستی وه‌تیه ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌یی
فشاره‌كانی سه‌ر ته‌رابلس و كۆتایی به خه‌ونه‌كانی حه‌فته‌رده‌هێنێت بۆ ده‌ستگرتن
به‌سه‌ر كۆی لیبیادا.
ئه‌و گۆڕانكارییه گه‌وره‌یه‌ش وایكرد
شاره‌زایان پێشبینی سه‌ركه‌وتنی هاوه‌ڵه‌كانی توركیا بكه‌ن، و ستراتیژیه‌تی توركیا
وایكرد حه‌فته‌ربچێته دۆخی به‌رگریكاره‌وه، له‌ویشه‌وه و له11ی ئایاردا
وڵاتانی میسڕو یۆنان و قه‌بروس و فه‌ڕه‌نسا نامەیەكی ناڕەزاییان به‌رزكرده‌وه كه
تیایدا توركیا تاوانبار ده‌كه‌ن به‌وه‌ی كێشه‌كانی ناوچه‌كه( لیبیا و ده‌ریای سپی
ناوه‌ڕاست) زیاترده‌كات، كه تیایدا پیشبڕكێی سه‌ر سه‌رچاوه سروشتییه گازییه‌كانی
ناوچه‌كه زیاترده‌كه‌ت.
له‌وه‌ڵامیدا ئه‌نقه‌ره ئه‌و پێنج
وڵاته‌ی تاوانباركرد به‌وه‌ی دیموكراسیی نه‌ته‌وه‌كان تێكده‌ده‌ن له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه
دیكتاتۆرییه‌كانیاندا، وتیشی فه‌ڕه‌نسا هه‌وڵیداوه ببێته هانده‌ری ناكۆكیه‌كان و
توركیاش ڕێگری له‌و كاره‌كانی فه‌ڕه‌نسا كردووه كه له ڕێی پاڵپشتیكردنی كورده‌كانی
سوریاوه هه‌وڵی پیكهێنانی ده‌وڵه‌تێكی تر دەدات له‌ناو سوریادا.
له هه‌مان كاتیش‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی
توركیا وتی ئیمارات بووه هۆی گیرسانه‌وه‌ی ئاژاوه له ناوچه‌كه‌دا و ئه‌بوزه‌بیش
به یارمه‌تیدانی حه‌فته‌رنه‌وه‌ستایه‌وه به‌ڵكو پاڵپشتی كۆمه‌ڵه تیرۆرستییه‌كانی
ناو سۆماڵ ده‌كات، و له هه‌وڵی دابه‌شكردنی یه‌مه‌ندایه.
ئه‌م جه‌نگه زاره‌كییه‌ش، جه‌نگێكی
كاولكاری له‌پێشه‌وه بوو كاتیك بۆمببارانی ناوه‌ڕاستی ته‌ڕابلوس كرا كه نزیكی
باڵوێزخانه‌توركی بوو، له‌و باره‌یه‌شه‌وه ئه‌نقه‌ره له 10 ی ئایاردا به‌یاننامه‌یه‌كی
بڵاوكرده‌وه و وتی: هێزه‌كانی حه‌فته‌رده‌كه‌ین به ئامانجی خۆمان گه‌رله
تێكدانی كاره دبلۆماسی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانماندا به‌رده‌وام بن.
كاتێكیش هێزه سه‌ربازییه‌كانی خه‌فته‌ر
بێبه‌ره‌یی خۆیان له‌و هێرشانه ڕاگه‌یاند، هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌نقه‌ره ترسی خسته
دڵانه‌وه كه له‌وانه‌یه هێرشێكی ئاسمانی به‌رپا بكات له جۆریفڕۆكه‌ی F-16 به مه‌به‌ستی خۆپاراستن و بێ ڕه‌چاوكردنی ناسنامه‌ی قوربانییه‌كان.
ستراتیژی ئۆ‌ردۆگان
هۆكاری ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی توركیا له
وڵاتی لیبیا په‌یوه‌سته به خواست و ئامانجه‌كانی لیبیا له بواری وزه‌دا له ده‌ریای
سپی ناوڕاستدا، پاش واژووكردنی له‌سه‌رڕێكه‌وتنامه‌ی دوباره كێشانه‌وه‌ی سنوره
ده‌ریاییه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی وفاق به سه‌ركردایه‌تی فایز سه‌راج له تشرینی
دووه‌مدا، ئه‌و گریبه‌سته‌ش بووه هۆیكه‌وتنه‌وه‌ی ئاژاوه له لیبیادا، و هه‌رچه‌نده
ئۆ‌ردۆگان ڕه‌زامه‌ندی په‌رله‌مانی وه‌رگرتبوو له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزیسه‌ربازی
به‌ناو لیبیادا به‌ڵام له ئه‌نجامدانیدا پاشه‌كشه‌ی كرد و ستراتیژییه‌كی چوار
لایه‌نی به‌كارهێنا كه له‌م خاڵانه‌ی خواره‌ودا خۆیان ده‌نوێنن:
بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌تواناترین ئه‌فسه‌ره
سه‌ربازییه‌كان له بنكه سه‌ربازییه‌كه‌ی معێتیقه بۆبه‌ڕێوبردنی چالاكی هێزه سه‌ربازییه
یه‌كگرتووه‌كان.
زیاكردنی چالاكی ده‌زگا هه‌واڵگیرییه
توركییه‌كان له‌سه‌رخاكی لیبیا.
زیادكردنی ڕێژه‌ی به‌كارهێنانی فڕۆكه
بێفڕۆكه‌وانه‌كان له جۆری بایراكتاری TB2،
كه له لایه‌ن دامه‌زراوه‌كه‌ی سه‌لجوق بایراكتار كه زاواكه ئۆردۆغانه.
گواستنه‌وه‌ی چه‌كدارانی میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانی توركیا له
سوریا.
له‌و باره‌یه‌شه‌وه سه‌رۆكی ده‌زگا هه‌واڵگیرییه‌كانی
توركیا (هاكان فیدان) له‌سه‌ره‌تای مانگی ئایاردا سه‌ردانی لیبیای كرد بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی
دۆخه‌كه پاش ئه‌وه‌ی هێزه توركییه‌كان له مانگی نیساندا به ته‌رابلوسدا
بڵاوبونه‌وه.
توركیا سه‌ركه‌وتوبوو له به‌كارهێنانی
تونس وه‌ك ڕێگایه‌ك بۆ ناردنی باره‌كانی بۆتوركیا، كه بووه هۆی گیرسانه‌وه‌ی
مشتومڕێكی زۆرله تونس‌دا كه له هه‌وڵی بێبه‌ره‌كی بووندا بووه له كێشه‌كانی
لیبیادا. له‌و باره‌یه‌شه‌و سه‌رۆكی تونس ڕایگه‌یاند كه ڕێگه‌ی به نیشتنه‌وه‌ی
ئه‌و فڕۆكه توركییه داوه كه به كه‌ره‌سته‌ی خۆپارێزی پزیشكی باركرابوو به‌و
مه‌رجه‌ی به ئاساییش و گومركی تونس‌دا تێبپه‌ڕێت. له‌وباره‌یه‌شه‌و چه‌ند
حیزبیكی سیاسی تونسی ئه‌و ڕێگه‌پێدانه‌یان به‌درۆخسته‌وه‌و و وتیان ڕازینین تونس
په‌لكێش بكرێت بۆهیچكام له‌و جۆره یه‌كگرتنه هه‌رێمیانه.
دۆخه شڵۆقه‌كه‌ی حه‌فته‌ر
حه‌فته‌ر ئاله‌نگارییه‌كانی برده ئاستێكی
به‌رزتره‌وه ، كاتێك له 27 ی نیسانی 2020 دا خۆی وه‌ك تاكه ڕابه‌ری لیبیا ڕاگه‌یاند
و ڕێككه‌وتنامه‌ی (الصخیرات)ی ساڵی 2015ی ڕه‌تكرده‌وه كه به‌یارمه‌تی ئه‌مریكا
ئاماده‌كراو تا ئێستا په‌یڕه‌و نه‌كراوه، و پاش ئه‌وه‌ی له مه‌یدانی جه‌نگدا
شكستی به‌خۆیه‌وه بینی هێزه‌كانی هێرشی (طیورالابابل)ی به‌رپاكرد له‌پێناو جڵه‌وكردنی
ته‌رابلوسدا، كه ئه‌و ئامانجه بوو له سالی 2019 دا نه‌یتوانی بیپیكێ، به‌ڵام له
ساڵی 2020 دا كه‌مێك سه‌ركه‌وتوو بوو تیایدا به‌تایبه‌تی له ناوچه‌كانی باشوری ته‌رابلوسدا.
له‌و باره‌یه‌شه‌وه وه‌زیری ناوخۆی
حكومه‌تی ته‌رابلوس وتی سه‌رباری یارمه‌تییه‌كانی توركیا له‌بواری جه‌نگی
ئاسمانی‌دا، نه‌توانرا هێزه سه‌ربازییه زه‌مینییه‌كانی حه‌فته‌ر تێكبشكێنێت، و
وادیاره حه‌فته‌ر ده‌ستیداوه‌ته به‌كارهێنانی میلیشیاكان و چه‌ندین یارمه‌تی سه‌ربازی
پێگه‌یشتووه له لایه‌ن ڕوسیاوه.
به‌كوردی و به‌پوختی، مه‌یدانی جه‌نگ
له لیبیا به‌رده‌وام له گۆڕاندایه و ناتوانرێت پێشبینی ناسنامه‌ی براوه بكرێت.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی حه‌فته‌رته‌نانه‌ت
لای ڕوسیاش په‌سه‌ند نه‌بوو و به‌و هۆیه‌شه‌وه سه‌رزه‌نشتكرا. هه‌روه‌ها وه‌زیری
ده‌ره‌كی ڕوسیا وتی: ڕاگه‌یه‌نراوه نوێیه‌كه‌ی سه‌راجمان پێ په‌سه‌ند نه‌بوو
كه ڕه‌تیكرده‌وه هیچ جۆره گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ل حه‌فته‌ردا بكات، هه‌روه‌ها ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی
حه‌فته‌ریشمان پێ په‌سه‌ند نیه كه چاره‌نووسی گوزه‌رانی لیبیه‌كان یه‌كلا ده‌كاته‌وه.
هه‌رله‌و باره‌یه‌شه‌وه سكرتێری گشتی
ناتۆ به‌ناوی یه‌نس ستۆلتنبێرگ له چاوپیكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌یه‌كی به‌ڕیتانی،
له به‌رژه‌وه‌ندی توركیا دواو و وتی پێویسته كۆی لایه‌ن و حیزبه‌كانی لیبیا پابه‌ندی
بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا بن ده‌رباره‌ی به‌كارنه‌هێنانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی، ئه‌وه‌شبه‌مانای
یه‌كسانبوونی حه‌فته‌ر و حكومه‌ته دانپیانراوه‌كه‌ی سه‌راج نایه‌ت، به‌م هۆیه‌ش
ناتۆ ئاماده‌یه پاڵپشتی حكومه‌تی ته‌رابلوس بكات.
هه‌رچه‌نده به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌كه‌ی
توركیا له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵه‌كانیدا له ناتۆواتا یۆنان و فه‌ڕه‌نسا، ناتۆ بێده‌سه‌ڵات
ده‌كات له گشت ده‌ستێوه‌ردانێك له لیبیادا به‌مه‌به‌ستی پاڵپشتیكردنی ئه‌نقه‌ره.
به‌هه‌مان شێوه‌ش پێناچێت ڕوسیا واز له
ستراتیژیه دوو ڕه‌هه‌ندییه‌كه‌ی بهێنێت، واتا پشتگیریكردنی حه‌فته‌رله‌لایه‌ك و
مامه‌ڵه دبلۆماسییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌راجدا له لایه‌كی دیكه.
پێده‌چێت هاوسه‌نگییه نوێیه‌كه‌ی هێز كۆی لایه‌نه‌كان ناچاربكات
له سایه‌ی ڕێككه‌وتنامه‌كه‌ی به‌رلین دۆخه‌كه یه‌كلابكه‌نه‌وه كه له‌سه‌ربنه‌مای
گفتو‌گۆ به‌نده، ودیاره په‌رله‌مان و حكومه‌ت زیاترئاماده‌باشی گفتو‌گۆیان
تێدابێت له‌گه‌ڵ ته‌رابلوسدا به‌تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی پشتیانكردنه حه‌فته‌ر،
ئه‌گه‌رێكی وه‌ها له‌وانه‌یه ئۆردو‌غان بگه‌یه‌نێته ئه‌وه‌ی بڵێت
شكستم به نه‌یاره‌كانم هێنا