11:42 - 14/05/2020
یاساكانی جه‌نگیزخان و عیبرەت لە جێبەجێكردنیان
لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست
و بگرە رۆژهەڵاتی دووریش ناو‌و ناوبانگی جەنگیزخان ناشارێتەوە، هەندێك بە پاڵەوانی
جەنگ و هەندێكی دیكەش بە خوێنڕێژوو ستەمكار ناوی دێنن، هەرچەندە ساڵی 1203 زایینی به ده‌ستپێكی ده‌وڵه‌تی جه‌نگیزخان داده‌نرێت، بەڵام
ساڵێك پێش لەو واتە ساڵی1206ز لە جەنگاوەرێكی ئاساییەوە نازناوی خانی به‌ده‌ست
هێنا لەبەر ئەوەی ده‌ستورێكی بۆ خێڵەكانی مەنگۆل ده‌ركرد كه به یاسا ناسراوه،
لەوانەیە دەركردنی یاسا بۆ هەندێك لە گەلان ئاسایی بێت بەڵام بۆ هۆزە چەكدارەكانی مەنگۆل جێگەی سەرنج بێت
.
جه‌نگیزخان وه‌ك
ئیمبڕاتۆرێك
ساڵی 1206ز به‌شی
ڕۆژئاوای مه‌نگۆلیا كه‌وته ژێردەستی ئیمبڕاتۆریه‌تی جه‌نگیزخانه‌وه ئه‌وه‌ش پاش
سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر خێڵی نایمانی گاوڕی كه خێڵێكی به‌هێزبوون. له‌و ساڵه‌شدا جه‌نگیزخان
پێگه وتوانای مه‌نگۆلییه‌كانی به‌هێزتركرد و له كۆبونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتداراندا جه‌نگیزخان
به ئیمبراتۆڕی جیهان ناوبرا له سه‌رتاسه‌ری خێڵه مه‌نگۆلییه توركیه‌كاندا. كۆی
سه‌رچاوه مێژوویییه‌كان كۆكبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی
مه‌نگۆڵ له‌و ساڵه‌دا بوو پاش یه‌كبوونی مه‌نگۆلیا، و هه‌ر له‌و بۆنه‌یه‌شدا به‌رگی
سوڵتانێتی پۆشی و بۆ یه‌كه‌مجار بنه‌ماكانی ئیمبڕاتۆرێتیه‌كه‌ی داڕێژا.
له زمانی جه‌نگیزخانه‌وه
ده‌یگێڕنه‌وه كه ده‌ڵێت: ئه‌و كه‌سه‌ی له‌توانایدا بێت ئاسایشی ماڵه‌كه‌ی خۆی
بپارێزێت، ده‌توانێت ئاسایشی ئیمبڕاتۆڕیه‌تێك بپارێزیت و وئه‌وه‌شی له
توانایدیه ڕابه‌ڕایه‌تی 10 پیاو بكات ده‌توانێت ڕابه‌رایه‌تی هه‌زاران بكات. جگه له جه‌نگیزخان كه‌سی دی نه‌یتوانی ئەوه‌بپێكێت،
و توانی متمانه له ناخی هاوپه‌یمانه‌كانی
بچه‌سپێنێت و پێكه‌وه‌ییانه كاره‌كانیان ئه‌نجامده‌دا به‌جۆرێك ته‌نانه‌ت دوای
مردنیشی له‌تۆمار كردنی سه‌ركه‌وتندا به‌رده‌وام بوون.
جه‌نگیزخان گرنگیه‌كی
تایبه‌تی هه‌بوو له سه‌ركه‌وتنه جه‌نگییه‌كانی مه‌نگۆلییه‌كاندا. سوپایه‌كی 10 هه‌زار چاودێری هه‌بوو كه به‌وردی ئاگاداری
كاره‌كانیان بوون و به وریایی ناسرابوون، ئه‌ركی سه‌ره‌كی سوپا چاودێریی بریتی
بوو له چاودێریكردنی ڕاده‌ی پابه‌ندبوونی سه‌ربازه‌كانی سوپا سه‌ربازییه‌كه‌ی خان بوو به ئه‌رك و رێنمایییه‌كانه‌وه.
سوپای چاودێری وه‌ك
چینێكی بۆرژوازی ئاست به‌رز بوون و له ڕووی پله‌شه‌وه له سه‌رووی سه‌رۆكی سوپاكانی
دیكه بوون. هه‌ر سه‌ربازێكی چاودێری نازناوی(به‌هادر) واتا (ئازا) ی هه‌بوو، ئه‌و
سوپایەش له خزمه‌تی خاندا بوون و ته‌نیا له‌كاتی به‌شداریكردنی جه‌نگیز خان له
جه‌نگه‌كاندا، سوپای چاودێری به‌شداریی ده‌كرد.
پایه‌به‌رزترینی سوپای
چاودێری ئیمبڕاتۆریه‌تی جه‌نگیزخان، شازاده‌كانی خێزانی جه‌نگیزخان بوون كه به
(نه‌وین) یان (نه‌ویان) ناسراوبوون، وبه سه‌رۆكی سه‌ربازه‌كانیش ده‌وترا (ته‌ڕخان)
و له هه‌موو جۆره باجێك
چاولێپۆشراوبوون و ده‌ستكه‌وته‌كانیان له
جه‌نگدا بۆ خۆیان بوو.
سوپای مه‌نگۆل پێكهاته‌یه‌كی
ساده‌وساكاری هه‌بوو، له یه‌كه‌ی سه‌ربازی ده‌یی و سه‌دیی و هه‌زاریی پێكهاتبوو
كه به گورجوگۆڵی و توانا نه‌سره‌وه‌كانیان ناوبانگیان ده‌ركردبوو، و ترس و
تۆقینیان له دڵی به‌رامبه‌ردا چاندبوو، وپێش هیچ جۆره ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ك
هێرشیان ده‌كرده سه‌ر دوژمن. به‌رامبه‌ریش ته‌نیا دوو بژارده‌ی هه‌بوو یان گوێڕایه‌ڵی
یاخود مردنی به ئه‌شكه‌نجه. مه‌نگۆلییه‌كان ژیر بوون، و له‌كاته مه‌ترسیداره‌كانی
جه‌نگدا پاشه‌كشه‌یان ده‌كرد ئه‌وه‌ش سه‌رباری ئازایه‌تییه بێسنووره‌كه‌یان، له‌وێشه‌وه
هیچ مه‌نگۆلییه‌ك وه‌گ دیل ده‌ستی به‌سه‌ردا نه‌گیرا به‌و پێیه‌ی له كاتی جه‌نگدا
سه‌ربازه‌كان یان سه‌رده‌كه‌وتن یان ده‌كوژران.
جه‌نگیزخان و په‌ڕتووكی گه‌وه‌ره‌ی یاسا
پاش ئه‌وه‌ی له‌ساڵی 1206ز دا جه‌نگیزخان وه‌ك
ئیمبڕاتۆڕی مه‌غۆله‌كان هه‌ڵبژێردرا، كۆمه‌ڵه یاسایه‌كی ده‌ركرد به‌ناوی
(یاسا)ه‌وه كه وشه‌یه‌كی مه‌غۆلییه به‌واتای فه‌رمانڕه‌وایی یان یاسا دێت، یاسا
له‌و سه‌رده‌مه‌دا به واتای ئه‌و بڕیارانه ده‌هات كه میر یان پاشا ده‌ریده‌كرد
له سنووری پاداشت و سزدا دا.
ئه‌و یاسانه‌ی جه‌نگیزخانیش به نووسینی ئه‌ویغۆری
تۆماركراون و دواتر به په‌رتووكی گه‌وره‌ی یاسا ناسرا، و مه‌غۆله‌كانیش كاریان به‌و
په‌رتووكه ده‌كرد له‌كاتی به‌ڕێوه‌بردنو چوونه سه‌رحه‌كمی هه‌ر (خان)ێكی نوێ، و
هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه سیاسیه‌كان و ئاماده‌كارییه‌كانی جه‌نگدا.
دیاره مه‌غۆله‌كان
پێش فه‌رمانڕه‌وایی جه‌نگیزخانیش كۆمه‌ڵێك داب ونه‌ریتی خۆیان هه‌بوو و جه‌نگیزخانیش
پاش ئه‌نجامدانی هه‌ندێك گۆڕانكاری تیایدا، كردی به فه‌رمی و فرمانیدا له دۆڵابی
میره‌كاندا هه‌ڵبگیرێت. بێگومان ئه‌زموونه‌كانی جه‌نگیزخان له‌ڕووی جه‌نگ و گه‌له‌كۆمی
و گرفته‌كانه‌وه ڕۆڵی خۆیان هه‌بوو له دیاریكردنی تووندی سزاكان، و له‌پێناو
پابه‌ندبوون و نه‌مانی بێسه‌روبه‌ره‌یی و پاراستی ئاسایش‌دا پێویست بوو په‌ڕتووكی
یاسا هه‌ندێك سزای سه‌خت له خۆبگرێت. به‌وه‌ش توانیسوپای ڕێك‌وپێك پێكبهێنێت كه
به‌پێی نه‌خشه ڕێگه‌ییه دانراوه‌كان ڕه‌فتاریان ده‌كرد.
* په‌ڕتووكی یاسا په‌یوه‌ندی نێوان گشت كایه‌كان
دیاری ده‌كات، و هه‌ندێكی ئه‌و یاسایانه‌ش له‌مانه‌ی لای خواره‌ودا خۆیان ده‌بیننه‌وه:
* هه‌ركه‌سێك دیلێكی هه‌ڵهاتووی بینی، پێویسته‌بیگرێت و بیگه‌ڕێنێته‌وه ده‌نا ده‌كوژێت.
* هه‌ركه‌سێك خواردنی به دیڵێك دا یاخوود پۆشاكی پێبه‌خشی به‌بێ مۆڵه‌ت، ده‌كوژێت.
* هیچ كه‌س بۆی نیه خواردنی كه‌سێكی دی بخوات گه‌ر فه‌رمووی لی نه‌كرابوو، ته‌نانه‌ت گه‌ر میرش بێ و خاوه‌ن خۆراكه‌كه دیلێك بێت.
* نابێت كه‌س خواردن بخوات و كه‌سانی دی سه‌یری بكه‌ن، به‌ڵكو ده‌بێت هاوبه‌شی پێبكات له‌گه‌ڵیاندا.
* كه‌س بۆی نه‌بوو پۆشاكه‌كانی بشوات به‌ڵكو ده‌بوایه تا دڕانیان له‌به‌ربكرانایه.
* قه‌ده‌غه بوو هیچ شتێك به گڵاو ناوببرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌موو شتێك پاكژه.
* هیچ كه‌سێك بۆی نه‌بوو ده‌مارگیر بێت به‌رامبه‌ر هیچ ئاینزایه‌ك.
* به‌كارهێنانی نازناوی بریقوباقی قه‌ده‌غه‌كرد، هه‌مووان به‌ناوی خۆیان بانگده‌كران هه‌رچه‌نده پله‌و پایه‌كه‌یان به‌رزبوایه.
* سه‌پاندنی سیسته‌می پۆسته، له‌پێناو خێرا ئاگاداربوون له ڕووداوه‌كانی فه‌رمانڕه‌واییه‌كه‌ی.
* پێویسته میره‌كانیش پابه‌ندی ئه‌و بڕیار وسزایانه بن كه له باره‌یانه‌وه ده‌رده‌چوو، ته‌نانه‌ت گه‌رله‌لایه‌ن كه‌سێكی پایه نزمتره‌وه ئه‌نجامبدرایه.
له په‌ڕتووكی یاسادا
باس له ڕقی جه‌نگیزخان كرابوو بۆ كاری دزی و وبێڕووی و چه‌په‌ڵیی و سزاكانیشیان
له سێداره‌دران بوو، وچه‌ندین كاری وه‌ك
له‌قسه ده‌رچوونی باوك و برا گه‌وره و ڕێزنه‌گرتنی به‌ڕێوبه‌ر و یارمه‌تی نه‌دانی
هه‌ژار و زیاده‌ڕۆیی كردن له خواردنه‌وه‌ی خواردنه‌وه‌وه كحولییه‌كانی ڕه‌تكرده‌وه.
په‌ڕتووكی یاسا جێی
سه‌رنجی نه‌ته‌وه توركه مه‌نگۆلییه‌كان بووه ته‌نانه‌ت پاش نه‌مانی ده‌وڵه‌تی
ئیلخانین له ئێران‌دا، و ته‌یمورییه‌كان له كاروباره سیاسی و فه‌نماڕه‌واییه‌كاندا
به‌كاریانده‌هێنا، و هه‌ندێك له بنه‌ما و ڕێساكانی دزه‌یكرده سیسته‌می پاشایه‌تی
مه‌مالیك و عوسمانییه‌كان.
هەمووان كۆكن لەسەر
ئەوەی كە یاسا ڕواڵەتێكی شارستانیانەی هەیەو مەنگۆلەكانیش چەندین تیرەی عەشایەری و
جەنگاوەریی بوون، بەڵام پێویستی رۆژگار بووە هۆی ئەوەی كە بیر لە دەركردنی
یاسابكاتەوە، لە هەمووشی گرنگتر ئەوەبوو كە جەنگیزخان خۆی لە پێشی هەموانەوە
پابەندی یاساكان دەبوو، بۆیە ڕێگریی دەكرد لەوانی دیكە كە سەرپێچی بكەن، هەربۆیە
شارەزایانی بواری یاسا باس لەوەدەكەن عیبرەت لە جێبەجێكردنیدایە.