11:26 - 11/05/2020
بەپشتی فڕۆكەو لەناو جانتای گەشتیارەكانەوە دەگوازرێتەوە
گه‌شته ئاسمانییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به ڕێكاریی نوێوه
پێشوازی له گه‌شتیاران ده‌كه‌ن له‌پێناو مسۆگه‌ركردنی ته‌ندروستی گه‌شتیارانداو
پێده‌چێت ڕێكاره‌كان نه‌مانی نهێنی پارێزی لێ بكه‌وێته‌وه، لە هەمان كاتدا لەوانەیە گەشتیاریی ببێـتە هۆكارێكی گەورە بۆ شەپۆلی دووەمی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەڵام پرسیار ئەوەیە ئاخۆ دەكرێت گەشتەكان دەستپێبكەنەوە؟ یان دەبێت ڕێكاریی دیكە بگیرێـتە بەر؟ ئەی وڵاتانی جیهان بەتایبەتی ئەوانەی كە كەرتی فڕۆكەوانی بە پێویستی گەورە دەزانن و ناچارن بە ئەنجامدانی گەشتی ئاسمانی لەوبارەیەوە چی‌یان كردووە؟
له‌ئێستادا فڕۆكه‌خانه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به‌مه‌به‌ستی
كاراكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كانیان له چه‌ند مانگی داهاتودا كەوتوونەتە كار، سه‌رقالی
دا‌ڕشتنه‌وه‌ی نه‌خشه ڕێگه‌یه‌كی گونجاون كه تێیدا ته‌ندروستی گه‌شتیاران مسۆگه‌ر
بێت. نه‌خشه ڕێگه‌كه‌ش به‌كارهێنانی چه‌ندین ئامێری‌زیره‌ك له‌خۆ ده‌گرێت به‌مه‌به‌ستی
نه‌هێشتنی به‌ریه‌ككه‌وتن و نزیكبونه‌وه فیزیكییه‌كان له‌گه‌ڵ مرۆڤ و كه‌لوپه‌له‌كاندا
، له‌وانه‌ش ئامێره‌كانی ناسینه‌وه‌ی ده‌موچاو وپشكنینی بایۆمه‌تری هه‌روه‌ها
دروستكردنی ڕێچكه‌ی تایبه‌ت به گه‌شتیاران له سه‌ره‌تای هاتنه‌ژور‌وه‌یان تا ده‌رگای
فڕۆكه‌كان.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی ڕێكاره‌كان تائێستا تيۆرين و بۆ چالاكبوونه‌وه‌یان پێویسته فڕۆكه‌خانه‌كان بكرێنه‌وه لەبەر ئەوەی
هێشتا واده‌ی كردنه‌وه‌یان نادیاره. سەرەڕای ئه‌وه‌ش له‌ئێستادا گۆڕانكاریی به
فڕۆكه‌خانه‌وه دیاره و به‌دڵنیاییه‌وه شێوازی گه‌شتكردن هه‌رگیز ناچێته‌وه سه‌ر
دۆخه كۆنه‌كه‌ی وپێده‌چیت پێویستبكات گه‌شتیاران له‌بری 2كاژێر 4كاژیر به‌ر له كاتی فڕین له فڕۆكه‌خانه‌كادا ئاماده‌بن.
هه‌ندێك له فرۆكه‌خانه‌كان ماوه‌یه‌كه ده‌ستیان
داوه‌ته ئاماده‌كاریی، بۆنموونه له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌بوزه‌بی دامه‌زراوه‌یه‌كی
گه‌شتی ئاسمانی به‌ناوی (ئیتیحاد)ه‌وه ڕایگه‌یاند كه كابینه‌ی تایبه‌تی هه‌یه بۆ
چاودێریكردنی پله‌ی گه‌رمی و لێدانی دڵ وهه‌ناسه‌ی ئاماده‌بووانی ناو فڕۆكه‌خانه،
كه ئه‌وه‌ش ڕێگه‌یه‌كه بۆده‌ستنیشانكردن و جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی جێی مه‌ترسین پێش
گه‌شتكردنیان. ئه‌و دامه‌زراوه‌یه له‌و باوه‌ڕه‌دایه به‌كارهێنانی ئه‌و كابینه‌و
ئامێرانه دوور مه‌ودایه و ئه‌گه‌ری ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڕووداوی له‌پڕ كه‌مده‌كاته‌وه به‌وپێیه‌ی گه‌شتكردنی گومانلێكراوه‌كان ڕه‌تده‌كرێته‌وه.
له فرۆكه‌خانه‌ی هۆنگ
كۆنگ (ڕۆبۆرت) به‌كاردێت بۆ پاككردنه‌وه‌ی زه‌مین و ده‌ستشۆری فڕۆكه‌خانه‌كه بەشێوه‌یه‌كی
به‌رده‌وام، به‌ڵام له فڕۆكه‌خانه‌كانی سه‌نگافوره و وڵاتانی كه‌نداو به‌ربه‌ستی زیره‌ك
دانراوه بۆ پێوانی پله‌ی گه‌رمی گه‌شتیار و كارمه‌نده هاتووه‌كان.
به‌و پێیه‌ی فڕۆكه‌خانه ئه‌وروپییه‌كان به
پێشینه‌ی خستنه‌گه‌ڕی ئه‌م ڕێكارانه داده‌نرێن، یه‌كه‌مینی ئه‌و فڕۆكه‌خانانه ده‌بن
كه له‌ژێر سایه‌ی ئه‌و ڕێكارانه‌دا كارا ده‌بنه‌وه و گه‌شته‌كانیش ته‌نیا له
نێوان ئه‌و فڕۆكه‌خانانه‌دا ده‌بێت كه ته‌ندروستی گه‌شتیاران تیایدا پارێزراوه.
فڕۆكه‌خانه ئه‌مریكیه‌كانیش له كۆتاییدا ده‌بن له‌به‌رئه‌وه‌ی
جگه له ئامێری ناسینه‌وه‌ی ده‌موچاو كه له‌ساڵی 2015 ه‌وه كاری پێدەكه‌ن، خاوه‌نی
هیچ جۆره ئامێرێكی دیكه نین بۆ پاراستنی هاوڵاتیان له په‌تای كۆرونای نوێ كه
بۆ كارابوونه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان پێویسته، له كاتێكدا فرۆكه‌خانه‌كانی ئه‌مریكا
به قه‌ره‌باڵغی ناسراوه و به‌ریه‌ككه‌وتنی فیزیكی یه‌كێكه له ڕێكاره‌كانیان بۆ
دڵنیابوون له نه‌بوونی چه‌ك له فڕۆكه‌خانه‌كه‌دا، كه ئه‌وش به‌هیچ جۆرێك گونجاو
نیه.
له ئیستاشدا له
پێناو خۆگونجاندن و خۆئاماده‌كردن له‌ڕووی پێداویستییه‌كانی گه‌شتی ئاسمانیه‌وه،
دامه‌زراوه‌یه‌ك به‌ناوی (سوته‌ر)ه‌وه له‌په‌یوه‌ندیدایه له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌خانه‌و
دامه‌زراوه گه‌شتیارییه‌كان كه ئامێریكی داهێناوه بۆپێوانی ڕێژه‌ی ئۆكسجینی
له‌ش و ترپه‌ی دڵ و هه‌ناسه‌دانی گه‌شتیاران بێ هیچ نزیكبوونه‌وه‌یه‌ك. هه‌ر دانه‌یه‌ك
له‌م ئامێره 35هه‌زار دۆلار ده‌كه‌وێت وبڕیاره له حوزه‌یرانی ئه‌مساڵدا ئاماده بێت. به‌ڵام تا ئێستا ئه‌م ئامێره به‌ده‌ر
له فرۆكه‌خانه‌ی ئه‌بوزه‌بی و یونایتدی ئه‌مریكی خواستیكی هێنده‌ی له‌سه‌ر نیه.
نه‌مانی نهێنی پارێزی
چیدی ڕێكاره گه‌شتیارییه‌كان ته‌نیا بریتی
نابێت له پشكنینی گه‌شتنامه‌ی گه‌شتیاران، به‌ڵكو به‌ڵگه‌ی فه‌رمی ته‌ندروستبوونی
گه‌شتیاران یه‌كێك ده‌بێت له‌داواكارییه‌كان و به‌مه‌ش به‌نهێنی هیشتنه‌وه‌ی دۆخی
ته‌ندروستی چیتر به‌رده‌ست نابێت. ئه‌وه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی پزیشكان پێیان وایه كه
ڤایرۆسی كۆرۆنا له دووهه‌فته‌ی یه‌كه‌م و پێش ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی له
تووشبوودا توانای گواستنه‌وه‌ی هه‌یه و گه‌رچی كۆكه و به‌رزی پله‌ی گه‌رمی دووله
نیشانه‌كانی په‌تای كۆرۆنان به‌ڵام له نیوه‌ی كاتی توشبواندا ده‌رناكه‌ون.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی هۆكاری
سه‌ره‌كی خێرا بڵاوبوو‌نه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه به‌جیهاندا گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان
بوو. لێره‌دا به‌وپێیه‌ی له‌داهاتوودا گه‌شت
كردن و نه‌پاراستنی نهێنی ته‌ندروستی گه‌شتیاران پێكه‌وه به‌ندن و حكومه‌ته‌كان
بێ ده‌سه‌ڵاتن له‌و باره‌یه‌وه، وله‌نێو ئه‌و وڵاتانه‌ی به‌نیازن ئه‌و سیسته‌مه
نوێیه‌ی گه‌شتیاری بگرنه به‌ر ئیمارات و میسڕ و تونس و مه‌غریبه له‌به‌رئه‌وه‌ی
به‌شێكی زۆری داهاته‌كانیان له‌سه‌ر گه‌شتیاران به‌نده. به‌ڵام پێده‌چێت
چاودیرییه‌كی نیوده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بێته ئاراوه و له‌لایه‌ن ڕێكخراوی
جیهانی ته‌ندروستییه‌وه ئه‌نجامبدرێت، له‌پێناو پاراستنی زانیارییه‌كان و
ڕێگریكردن له خراپ به‌كارهێنانیان. ئه‌نجامدان ئه‌و كاره‌ش پێویستی به یه‌كگرتوویی
نێوده‌وله‌تی هه‌یه و هاتنه‌دی له‌ئێستادا سه‌خته.
له‌م هه‌فته‌یه‌دا، ڕێكخراوی گه‌شتی ئاسمانی
نیوده‌وڵه‌تی (ICAO) له‌هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی
ڕێگه‌چاره‌یه‌كدان بۆ سه‌ركه‌وتنی كه‌رتی
گه‌شته ئاسمانییه‌كان به‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنادا. له‌ئێستادا سه‌رقاڵی دۆزینه‌وه‌ی
ڕێكارێكی گه‌شتكردنن كه تیایدا كۆی
چاودێریكردنه‌كان وتێپه‌ڕبوونی گه‌شتیاران
به‌دووربێت له‌هه‌موو جۆره به‌ریه‌ككه‌وتنێكی و ده‌ستێوه‌دانێك، و كۆی پسوڵه‌و
ڕێگه‌پێدان و گه‌شتنامه‌كان و كاغه‌زه فه‌رمییه‌كان و ته‌نانه‌ت مامه‌ڵه‌ی
جانتاكانیش به ئه‌لیكترۆنی ده‌بێت به‌كه‌ڵك وه‌رگرتن له مۆبایله زیره‌كه‌كان.
له‌وێشه‌وه ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون ده‌بێته‌و كه له‌مه
به‌دوا گه‌شتی ئاسمانی له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێساویاسای نوێ ده‌بێت به جۆرێك كه پێشتر
ته‌نیا دڵنیابوون له لایه‌نی ئه‌منی گه‌شتیاران داواكراو بوو به‌ڵام به‌هۆی
ڤایرۆسی كۆرۆناوه زانینی باری ته‌ندروستی گه‌شتارانیش زۆر پێویسته، هه‌روه‌ها به‌ریه‌ككه‌وتنه‌كانی ناو فڕۆكه‌خانه و له‌نێویشیاندا
پشكنینه كه‌سییه‌كان به‌هیچ جۆرێك نامێنێ.له‌م باره‌یه‌شه‌وه هاوكاری حكومه‌ت و فڕۆكه‌خانه
و دامه‌زراوه‌ی گه‌شته ئاسمانییه‌كان پێكه‌وه گرنگ و به‌سوود ده‌بێت بۆ به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی
یه‌كێك له گرنگتریین پایه‌كانی ئابووری جیهان.