10:05 - 10/05/2020
هاوكارییە گوماناوییەكانی توركیا بەناوی كۆرۆناوە شەقامی تونس دەجوڵێنێت
پاش ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی توركی باركراو به پێداویستی خۆپاراستن له په‌تای كۆرۆنا بۆ لیبیا هاتبوو، له سه‌ر خاكی تونس نیشته‌وه. مشت‌ومڕ كه‌وته نێوان حیزبه سیاسه‌كانی تونس ، هه‌ردوو به‌ره‌ی شۆڕش و ئۆپۆزسیۆن، گومان لەوە دەكرێت ئەو هاوكارییانە (ئەگەر هاوكاری پزیشكیش بن) بەمەبەستی سیاسی و بۆ دەستێوەردانە لە باكووری ئەفەریقایە، بەتایبەتی دوای ئەوەی هەوڵەكانی بۆ دەستێوەردان لە لیبیا شكستی هێنا
سه‌رله به‌یانی رۆژی هەینی 8/5/2020 فڕۆكه‌یه‌كی توركی له فڕۆكەخانه‌ی جره‌به‌ی تونس نیشته‌وه وبووه جێی قسه‌وباسی نا‌وه‌نده سیاسیه‌كان له‌ڕووی ڕۆڵی توركیا له تونس و ئه‌گه‌ری پێشكه‌شكردنی پاڵپشتی بۆ لایه‌نێكی ناكۆكیه‌كان و بوژاندنه‌وه‌ی ناكۆكی له‌و شۆڕشه‌ی كه را‌شد غه‌نوشی (ئیسلامی) و ژماره‌یه‌ك له حیزبه ئۆپۆزیسیۆنه‌كان ڕابه‌ری ده‌كه‌ن، له كاتێكدا شۆڕشه‌كه له‌هه‌وڵی بنبڕكردنی كاریگه‌ری توركیا و قه‌ته‌ڕه له‌سه‌ر دۆخی سیاسی ناوخۆیی و ناوچه‌یی.
وپاش ئه‌وه‌ی توركیا یارمه‌تیه‌كانی بۆ لیبیا ناڕاسته‌وخۆیانه له‌ڕێی تونسه‌وه نارد، مشت‌ومڕ وگومانه‌كان زیادیانكرد. به‌تایبه‌ت پاش ئه‌وه‌ی توركیا ڕایگه‌یاند به‌نیازه كه‌ره‌سته‌ی خۆپاراستن له ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆتونس بنێرێت و ئاماژه‌شی به وڵاتی لیبیا نه‌دا، ئه‌م هۆكارانه گومانی زیاتری خسته سه‌ر جۆری یارمه‌تییه هاتووه‌كه و لێكه‌وته سیاسی و ئه‌منیه‌كانی.
له‌م باره‌یه‌شه‌وه‌سه‌رۆك كۆماری تونس ڕێگه‌پێدانی خۆی ده‌رباره‌ی نیشتنه‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكه توركیه له‌سه‌رخاكی وڵاتەكەی ڕاگه‌یاند و گووتیشی به‌و مه‌رجه‌ی كۆی ئه‌و كه‌ره‌سته خۆپاراستنانه‌ی بۆ لیبیای هاوسێ هاتوون، ڕاده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌شی ئاسایش و گومركی تونس بكرێن و هه‌ر ئه‌وانیش یارمه‌تییه‌كان بگه‌یه‌ننه ده‌ست لیبیا.
نۆفل سه‌عیدی برای سه‌رۆك كۆماری تونس له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: تونس یاسا مرۆڤایه‌تییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان په‌یڕه‌و ده‌كات و هیچی دی، ئه‌وه‌ش به پشتبه‌ستن به ڕێككه‌وتننامه‌ی چواره‌می جنێف ده‌رباره‌ی پاراستنی هاوڵاتیان له‌كاتی جه‌نگدا، كه تونس له ڕێكه‌وتی 4/ ئایار/ 1957 دا واژووی له‌سه‌ركردووە.
حزبێكی ئۆپۆزیسیۆنی تونسی به‌ناوی (الحزب الدستوري الحر) له‌ناو په‌رله‌ماندا پڕۆژه یاسایه‌كی به‌رزكرده‌وه سه‌باره‌ت به ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ده‌ستێوه‌ردانه ده‌ره‌كییه‌كان بۆ سه‌ر لیبیا و چالاكیه به‌رگریكاره‌كانی. دواتریش عه‌بیر موسای نوێنه‌ری حیزبه‌كه له په‌رله‌مان داوای خستنه‌ڕووی ئه‌م پڕۆژه یاسایه‌ی كرد له دانیشتنه گشتییه‌كانی په‌رله‌ماندا به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن و ڕازی بوون له‌سه‌ری، هه‌روه‌ها ڕونیكرده‌وه هۆكاری ئه‌وداواكارییه‌ش كۆبوونه‌وه‌داخراوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی توركیادا كه دژی یاسا و نه‌ریته دیبلۆماسیه‌كانه و هه‌رله‌ڕێی ئه‌و كۆبوونه‌وه داخراوانه‌وه، په‌رله‌مانی تونس بڕیاری ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی داوە له كاروباری لیبیا.
به وته‌ی هه‌ندێك لەچاودێران، ناڕوونی هۆكاری نیشتنه‌وه‌ی ئه‌و فرۆكه توركیه له‌سه‌ر خاكی تونس، پاڵپشتێك بوو له بۆچوونی (الحزب الدستوري الحر) كه دژایه‌تی بوونی توكیا ده‌كات له تونس و هه‌روه‌ها ئه‌و شۆڕشه‌ی كه به بۆچوونی ئه‌و حیزبه، هه‌وڵێكه بۆ ئه‌نجامدانی ڕێكه‌وتنی ئابووری له‌گه‌ڵ توركیا و قه‌ته‌ڕدا كه سه‌رپێچیكردنی سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌یی لێده‌كه‌وێته‌وه، ئه‌وه‌ش له كاتێكدا به بۆنه‌ی په‌تای كۆرۆناوه دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان نوێنه‌ری حیزبه‌كانی تێدا نیه. به‌و هۆیه‌شەوە نوێنه‌ری حیزبه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ئه‌وه ده‌خه‌نه‌ڕوو كه پێده‌چێت هه‌ندێك جموجۆڵی په‌رده‌پۆشكراو ببنه هۆی ئه‌وه‌ی خاكی تونس ببێته بنكه‌ی ئاسانكاریی ده‌ستێوه‌ردانه ده‌ره‌كیه‌كان بۆ سه‌ر خاكی لیبیا.
له‌م باره‌یه‌شه‌وه را‌شد غه‌نوشی كه سه‌رۆكی شۆڕشه‌كه و سه‌رۆكی په‌رله‌مانه له‌لایه‌ن عه‌بیر مو‌سا تاوانباركرا به‌وه‌ی په‌یوه‌ندی ده‌به‌ستێت له‌گه‌ڵ حیزبی (ئیخوانەكانی لیبیا) و ده‌شڵێت ئه‌و په‌یوه‌ندیانه له‌گه‌ڵ لایه‌نه بیانیه‌كاندا نایاسایین و په‌رله‌مان بووه به ئامرازێكی ده‌ستی را‌شد غه‌نوشی بۆ ئه‌نجامدانی پلانه‌كانی حیزبی (ئیخوانی لیبیا) له مه‌غریبدا.
دواتریش سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان داواكاریه‌كه‌ی (الحزب الدستوري الحر)ی ڕه‌تكرده‌وه سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی دانیشتنێكی گشتی ده‌رباره‌ی شێوازی كاركردنی را‌شد غه‌نوشی به‌بیانووی نه‌بوونی هیچ بنه‌مایه‌كی یاسایی بۆ ئه‌و داواكارییه. ئاماژه‌شی به‌وه دا كه را‌شد غه‌نوشی پێش ڕه‌تكردنه‌وه‌ی داواكاریه‌كه ڕونكردنه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه خستووه‌ته ڕوو وده‌شڵێت ده‌چنه خانه‌ی په‌یوه‌ندیه دیبلۆماسیه‌كانی په‌رله‌مان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی تونس‌دا.
ماوەیەكە وڵاتی توركیا لەڕێگەی ناردنی سوپای تایبەت بەخۆیی و سیاسەتەكانیەوە دەیەوێت رۆڵی هەبێت لە باكووری ئەفەریقاو بەتایبەتی لیبیا، بەڵام كاتێك لە لایەن بەشێك لە دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەوە ڕةتكرایەوە، لە ئێستادا دەیەوێت لەڕێگاكانی ترەوە ئەو كارە ئەنجام بدات، بۆیە ناردنی ئەو فڕۆكەیەو دانیشتنی لەگەڵ سەرۆكی پەرلەمانی تونس (كە هاو ئایدۆلۆژیان) بەنهێنی دەچێتە ڕیزی ئەو هەوڵانەی توركیا و بەردەوامییان لە دەستێوەردان لە باكووری كیشوەری ئەفەریقا.