ڕاپۆرتی جیهانی

12:58 - 09/05/2020

دوایین پێشبینیه‌كانی كارتۆنی خێزانی سیمبسن‌

پەیسەر

ماوەیەكە لە نێو میدیاو سۆشیاڵ میدیادا باس لە پێشبینیەكانی كارتۆنێك دەكرێت كە زۆرینەیان هاتوونەتەدی، دوایینپێشبینیه‌كانی فلیمكارتۆنی (خێزانی سیمبسن - The Simpsons) بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسێكی درمی و مێرووی كوشنده‌یه‌، بۆچارەسەری ئەو ڤایرۆسە یەكێك لە كارمەندەكان دەیەوێت چارەسەری ڤایرۆسەكە لەنێو كامیۆنێكدا دابگرێت ، بەڵام سندوقەكە بەدەستیانەوە دەشكێت  و زەردەواڵە هێرش دەكاتە سەر ناوچەیەكی بەرفراوان، هەربۆیە دەركەوتنی ئەو زەردەواڵانەش بە یەكێك لە پێش بینیەكان دێتە ئەژمار.

فلیم كارتۆنی سیمبسن، زنجیره‌یه‌كی به‌ناوبانگی ئه‌مریكییه‌ و له‌ساڵی 1989 وه‌ په‌خش ده‌كرێ. به‌پێی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌ی (ئیندیپێند‌نت- Independent)ی به‌ڕیتانی، ئه‌م فلیم كارتۆنه‌ به‌وه‌ ناسراوه‌ كه‌ كۆی ئه‌و ڕووداوانه‌ له‌خۆ ده‌گرێت كه‌ به‌ سه‌ر مرۆڤایه‌تیدا هاتووه‌ یاخود ئه‌گه‌ری ڕوودانیان هه‌یه‌.  له‌نێو ئه‌و ڕووداوانه‌شدا وتاره‌كه‌ی گریتا سۆنبرگی سویدی چالاكوانی بواری ژینگه‌ له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و گه‌یشتنی دۆناڵد تره‌مپ به‌ كورسی سه‌رۆكایه‌تی .

ئه‌م فلیم كارتۆنه‌‌ جێی سه‌رسوڕمانه‌، به‌وپێیه‌ی له‌ ئه‌ڵقه‌یه‌كی ساڵی 1993 دا،  پێشبینی ساڵی 2020 ی كردووه كه ڕووداوی هاوشێوه‌ی ‌بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ و زه‌رده‌واڵه‌یه‌كی یابانی كوشنده‌ له‌خۆده‌گرێت كه‌ له‌م دواییه‌داله‌ ئه‌مریكادا‌ تێبینی كراوه‌.

ئه‌ڵقه‌ی 21 ی به‌شی چواره‌می فلیم كارتۆنه‌كه‌ به‌ناوی (مارج ئین چه‌نیز- Marge in Chains) ده‌رباره‌ی ڤایرۆسێكه‌ كه‌ له‌ یابانه‌وه‌ بۆشاری سپرینگ فیڵدی ئه‌مریكی بڵاوده‌بێته‌وه‌ به‌ناوی په‌تای ئۆساكا.

به‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه‌ به شاره‌كه‌دا، دانیشتوانه‌كه‌ی زۆر په‌رێشانانه‌ به‌دوای جۆره‌ ده‌رمانێكدا ده‌گه‌ڕێن و ئه‌وه‌ش وایان لێده‌كات هێرش بكه‌نه‌ ‌سه‌رنه‌خۆشخانه‌كان و دواتریش دكتورێكی ناو فلیم كارتۆنه‌كه‌ به‌ناوی جولیۆس هێبرته‌وه‌ ده‌ڵێت: حه‌وانه‌وه‌ له‌ ماڵه‌كانتاندا تاكه ‌چاره‌سه‌ره‌ و هه‌ر ده‌رمانێكی دیكه‌شتان بده‌مێ، ده‌رمانێكی خه‌یاڵی ‌و ناڕاسته‌‌‌‌.

به‌پێی فلیمكارتۆنه‌كه‌، خه‌ڵكه‌كه‌ داوای چاره‌سه‌ره‌ خه‌یاڵیه‌كه‌ ده‌كه‌ن به‌ڵام نازانن چۆن بیگه‌نێ و پێیان وایه‌ له‌ ناو بارهه‌ڵگرێكی نزیك نه‌خۆشخانه‌كه‌دا شاردراوه‌ته‌وه‌ و‌ كاتێك كه‌سایه‌تیه‌كی فلیم كارتۆنه‌كه‌ بارهه‌ڵگره‌كه‌ ده‌كاته‌وه‌، ئه‌و زه‌رده‌واڵه‌ كوشندانه‌ی كه‌ له‌ په‌تاكه‌ زه‌ره‌رمه‌ندترن به‌هه‌وادا بڵاوده‌بنه‌وه.‌

له‌كاتێكدا‌ جیهان سه‌رقاڵی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێیه‌، ترس و دڵه‌ڕاوكێ له‌و‌ زه‌رده‌واڵه‌یه‌ به‌نێو خه‌ڵكدا بڵاوبووه‌ته‌وه‌ به‌تایبه‌تی له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ئێستادا زه‌رده‌واڵه‌یه‌كی كوشنده‌ له‌بڵاوبوونه‌وه‌دایه‌ به‌‌ كیشوه‌ری ئاسیادا.‌و به‌پێی ڕاپۆرته‌ به‌ڕیتانیه‌كه‌، لێكچونێكی دیار هه‌یه‌ له‌نێوان تایبه‌تمه‌نیه‌كانی زه‌رده‌واڵه‌ی‌ ناو فلیم كارتۆنه‌كه‌ و ئه‌وه‌ی له‌ ئێستادا له‌ بڵاوبوونه‌وه‌دایه‌ به‌ جیهاندا‌.

ئه‌و ئه‌ڵقه‌یه‌ی ستیمسن له‌لایه‌ن دوونوسه‌ره‌وه‌ ئاماده‌كراوه‌ به‌ ناوی گرید بیڵ ئۆكلی و جۆش واشنتۆن. له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌گرید بیڵ ‌ له‌ پێگه‌كه‌ی خۆیه‌وه‌ له‌ تویته‌ر ده‌ڵێت: پێده‌چێت پێشبینیه‌كانمان بۆ ساڵی 2020 تا ئێستا زۆر باش و ڕاستی نه‌بن.

هەرچەندە جارو بار قسە لەبارەی ناڕاستی پێشبینیەكانی ئەو كارتۆنەوە دەكرێت و ژمارەیەك خەڵك پێیان وایە بە ماوەیەكی كەم پێش لە ڕووداوەكان ئەو زنجیرانە ئامادەدەكرێن و بڵاو دەكرێنەوە. بەڵام پێشبینیەكان تا ئێستاش لە جێگەی خۆیدایەو جێگەی باوەڕە.