12:18 - 08/05/2020
ئایا كۆرۆنا ده‌بێته هۆى كۆتاییهێنان به نه‌ریتى ته‌وقه‌كردن؟
ته‌وقه‌كرد له‌نێوان مرۆڤه‌كان مێژوویه‌كى دووردرێژى هه‌یه، بووه به خوویه‌ك كه ته‌رككردنى ئاسان نه‌بێت، شاره‌زایان ده‌ڵێن، ته‌وقه‌كردن واته ئاڵوگۆڕى چه‌كى بایۆلۆژى و و ڤایرۆسى كۆرۆنا به ده‌رفه‌ت ئه‌زانن بۆ ئه‌وه‌ى مرۆڤ ناچار بێت، چیتر واز له ته‌وقه بهێنێت و رێگه‌ى دیكه هاوشێوه‌ى یابانییه‌كان، یاخود به‌زاره‌كى رێز بۆ به‌رامبه‌ر بنوێنێت، پسپۆران هاوڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى گۆڕانكارى له نه‌ریتى كۆمه‌ڵایه‌تى به‌رووداوى گه‌وره رووده‌دات.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له جیهاندا زۆرترین زیانی به‌ركه‌وتووه، به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا و به‌هۆیه‌وه هاوڵاتیانی وڵات ناچاركراون له ماڵه‌كانیانه‌وه بمێننه‌وه و په‌یڕه‌وی ئامۆژگارییه‌كانی به‌رپرسانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان بكه‌ن، له‌وانه‌ش رێنماییه‌كانی ئه‌نتۆنی فاوتسی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای نیشتمانی ئه‌مریكی بۆ هه‌ستیاری و نه‌خۆشیه درمیه‌كان.
رۆژنامه‌ی وول ستریت جورنال هه‌فته‌ی رابردوو له فاوتسی گواسته‌وه كه:"پێم وانیه لێره به‌دواوه، به‌ره‌به‌ره ته‌وقه‌كردن به‌ده‌ست بمێنێت"، ئه‌گه‌ر گوێ به ئامۆژگارییه‌كه‌ی فاوتسی بدرێت و جێبه‌جێبكرێت ئه‌وه گۆڕانێكی ڕیشه‌یی ده‌بێت له ره‌فتاری مرۆڤ، به‌و پێیه‌ی ته‌وقه‌كردن به‌ده‌ست كارێكی سه‌ره‌كیه له مامه‌ڵه بازرگانی و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان، و ئه‌وه بووه به عورفێكی باو له ماوه‌ی نزیكه‌ی سه‌د ساڵی رابردوودا، به‌ڵام مێژووی ته‌وقه‌كردن ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌زاران ساڵ پێش ئێستا.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڤید 19 و ئه‌و قه‌یرانه‌ی له‌جیهاندا به‌دوای خۆیدا هێنای، وایكرد سه‌دان ملیۆن كه‌س دووربكه‌ونه‌وه له‌به‌ریه‌ك كه‌وتنی جه‌سته‌یی بۆ رێگری له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه.
گریگوری بولاند پسپۆری نه‌خۆشییه، درمییه‌كان له نۆرینگه‌ی مایوكلینیك كه به‌یه‌كێك له گه‌وره‌ترین په‌یمانگاكانی لێكۆڵینه‌وه‌ی پزیشكی داده‌نرێت له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت:"كاتێك ده‌ست بۆ كه‌سێك درێژ ده‌كه‌یت بۆ ته‌وقه‌كردن ئه‌وه تۆ چه‌كێكی بایه‌لۆجی بۆ درێژده‌كه‌یت".
ده‌شڵێت:"ته‌وقه‌كردن به‌ده‌ست بووه به‌خویه‌ك كه هیچ جێگه‌ی نابێته‌وه له ناو رۆشنبیریه‌تێكدا كه باوه‌ڕی به بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆس و به‌كتریا هه‌بێت"ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ی كه له‌رێگه‌ی گواستنه‌وه‌ی زینده‌وه‌ری زۆر بچوك جه‌سته‌ی مرۆڤ داگیر ده‌كه‌ن.
به‌ڵام چۆن ده‌توانین ده‌ستبه‌رداری خویه‌كی له‌و شێوه‌یه بین؟ له‌سه‌ره‌تادا قورسه بۆمان دووركه‌وتنه‌وه له‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، به‌ڵام ئایه ئه‌و رۆژه دێت كه تێیدا ته‌وقه‌كردن به‌ده‌ست نه‌مێنێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وه ڕوویدا پلانی جێگره‌وه چیه؟
بۆچی به‌ده‌ست ته‌وقه ده‌كه‌ین؟
ده‌ركه‌وتنی وێنه‌ی ته‌وقه‌كردن به‌ده‌ست یان ده‌ستكردنه‌وه له‌شارستانیه‌تی گه‌وره‌كانی وه‌ك شارستانیه‌تی میسری كۆن و شارستانیه‌تی وڵاتی رافیده‌ین و ئیغریقیه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت و وێنه هونه‌ری و ئه‌ده‌بیه‌كان ئه‌وه‌پیشان ده‌ده‌ن كه مێژووه‌كانیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ هه‌زاران ساڵ، ئه‌وه‌ش وێنه به‌ردیه‌كانی بابلیه‌كانیش ده‌گرێته‌وه جگه له‌وه‌ی له داستانی هومیروس هاتووه.
شاره‌زایان نازانن سه‌ره‌تای ده‌ست پێكردنی ئه‌و خوه دیاری بكه‌ن، به‌ڵام ده‌ستدرێژكردن بۆ به‌رامبه‌ر به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه كه چه‌كت پێ نیه پاشان متمانه دروست ده‌كات، له‌ماوه‌ی چه‌ند ده‌یه‌ی رابردوو لێكۆڵه‌ره‌وان لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و دیارده‌یه كردووه و تێبینی ئه‌وه‌یان كردووه كه له هێماكانی هونه‌ری ئیغریقی و رۆمانی دا هه‌بووه، وێنه‌یه‌كیان دۆزیوه‌ته‌وه كه ئه‌و په‌یوه‌ندیه پیشان ده‌دات، و وێنه‌ی كاری هونه‌ری كلاسیكی تر كه ده‌ستخستنه ناو ده‌ست هه‌بووه له گرێبه‌ستی هاوسه‌رگری.
له ئه‌مرۆدا ته‌وقه‌كردن به‌ده‌ست بووه به تایبه‌تمه‌ندییه‌ك له‌بۆنه كۆمه‌ڵایه‌تی و بازرگانییه‌كان، جولیانا شرویدر مامۆستا له زانكۆی كالیفۆرنیا بیركلی كه زانستی ده‌رونی و ره‌فتاری رێكخراو ده‌ڵێته‌وه ده‌ڵێت:"ته‌وقه‌كردن نیشانه‌ی نیازپاكییه و ئاماژه‌یه‌كی گرنگه له‌كاری بازرگانی، كاتێك به‌كه‌سێك ده‌گه‌یت كه پێشتر نه‌تناسیوه ته‌وقه ده‌بێته گرێبه‌ستێكی گرنگ".
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه شرویدر ئه‌نجامیداوه ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه، كه ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی به ته‌وقه ده‌ست به دانوستانه‌كانیان ده‌كه‌ن زیاتر ئاماده‌یی گرێبه‌ست و كاركردنیان هه‌یه، ئه‌وه ره‌نگدانه‌وه‌ی متمانه و پابه‌ندبوون به‌كاره‌وه‌یه، بۆیه زۆر وێنه هه‌ن كه له‌كاتی ته‌وقه‌كردن گیراون وه‌ك نیشانه‌ی متمانه و هاوكاری له كۆبوونه‌وه لوتكه‌ییه‌كانی جیهان وه‌ك دیداری سه‌ركرده‌كانی گروپی 20.
به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه ته‌وقه‌كردن به‌ده‌ست تاكه پێوه‌ر نیه له‌جیهاندا، وڵاتانی وه‌ك ژاپۆن چه‌مانه‌وه‌ی خه‌ڵك وه‌ك هێمای رێز بۆ ئه‌وانی تر له‌بری ته‌وقه و له‌باوه‌شكردن به‌كارده‌هێنن.
به‌ڵام ده‌كرێت داب و نه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بگۆڕدرێن به گۆڕینی كۆمه‌ڵگه‌كان، له‌میانی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای تاعون كه له‌سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست بڵاوبووه‌وه، بۆچه‌ندین سه‌ده هاوڵاتیانی فه‌ره‌نسا وازیان له‌ماچكردن هێنا، ئایه ته‌وقه‌كردن هه‌مان چاره‌نوسی ده‌بێت؟
ده‌ست به‌رداربوونی خو قورسه به‌ڵام ئه‌سته‌م نیه
به‌رپرسانی كه‌رتی ته‌ندروستی گشتی پێیان وایه قورسه بڕوا به‌خه‌ڵك بكه‌یت كه له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه له‌یه‌كه‌وه دووربن، له‌ناویشیاندا رازیكردنیان به‌وه‌ی ده‌ستبه‌رداری ته‌وقه‌كردن به‌ده‌ست ببن، ته‌نانه‌ت شاره‌زایانی بواری نه‌خۆشییه درمییه‌كانیش له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن، كه به‌ریه‌ككه‌وتنی جه‌سته‌ی كارێكی سروشتییه.
تیزیانا كاسیار و مامۆستای ره‌فتاری رێكخراو له زانكۆی تۆرونتو ده‌ڵێت، ته‌وقه‌كردن به‌ده‌ست پاڵنه‌رێكی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه له‌نێوان مرۆڤه‌كان بۆ ده‌ربڕینی متمانه، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات هه‌وڵه‌كانی وازهێنان له‌ته‌وقه‌كردن پێچه‌وانه‌ی پاڵنه‌ره‌كانیه‌تی، ده‌شڵێت ئه‌و هاوڕایه له‌سه‌ر ئه‌و بۆچوونه‌ی كه پێی وایه:"گۆڕانكاری له داب و نه‌ریته رۆشنبیریه‌كانمان ته‌نها له‌رێگه‌ی ڕووداوی گه‌وره‌ی وه‌ك ئه‌وه‌وه ڕووده‌دات".
شرویده‌ر ده‌ڵێت:"ئێمه ئێستا به‌قۆناغێكدا تێده‌په‌ڕین، كه ده‌كرێت به‌ره به‌ره ده‌ستبه‌رداری ئه‌و خوه ببین".
له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، فاوتسی پێشنیاریكردووه كه واز له‌ته‌وقه‌كردن به‌ده‌ست بهێنن، بۆ دووركه‌وتنه‌وه له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، په‌یمانگای ئه‌مریكی راسپارده‌ی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه له‌بری ته‌وقه‌كردن به‌ده‌ست، ده‌كرێت مرۆڤ له‌رێگه‌ی ده‌ربڕینی زاره‌كیه‌وه خۆشحاڵی خۆی بۆ دیداری به‌رامبه‌ر پیشان بدات.