01:02 - 07/05/2020
لیستی ئه‌و وڵاتانه‌ی سوپایان نیه
له‌كاتێكدا خه‌رجی سه‌ربازیی به یه‌كێك له پڕخه‌رجیترین بواره‌كانی به‌شێكی زۆری وڵاتان داده‌نرێت، به‌ڵام هه‌ندێك له وڵاتان سوپا و هێزی چه‌كداریان نییه، ئه‌وانیش بریتین له ١٥ وڵات و پێكدێن له وڵاتانی (ئه‌ندورا، دومنیكا، گرینادا، كیریباس، لیختنشتاین، دوورگه‌كانی مارشال، میكرونزیا، ناورو، بالا‌و، سانت لوشیا، سانت ڤنسنت زه گرنادینز، ساموا، دوورگه‌كانی سولومون، توڤالو، ڤاتیكان).
له‌به‌رامبه‌ردا شه‌ش وڵاتی تر هه‌یه كه سوپای هه‌میشه‌ییان نییه، به‌ڵام هێزێكی سنورداری سه‌ربازییان هه‌یه و بریتین له وڵاتانی (كۆستەریكا، ئایسله‌ندا، موریشیوس، موناكۆ، پەنەما، ڤانواتو).
له به‌رامبه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌دا ژماره‌یه‌ك وڵاتی جیهان هه‌ن، كه خه‌رجییه‌كی زۆر له‌بواری سه‌ربازیدا ده‌كه‌ن، به‌نمونه له‌ساڵی ٢٠١٩ دا ئه‌و وڵاتانه‌ی خواره‌وه رێژه‌یه‌كی زۆری به‌رهه‌می ناوخۆیان بۆ خه‌رجیی سه‌ربازی به‌كارهێناوه به‌م جۆره‌ی خواره‌وه.
سعودیه %8
ئیسرائیل %5،3
روسیا %3،9
ئه‌مریكا %3،4
كۆریای باشور %3،7
هندستان %2،4
چین %1،9
فه‌ره‌نسا %1،9
به‌ریتانیا %1،7
كه‌نه‌دا 1،3%
په‌یمانگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی ده‌ڵێت، له‌ساڵی ٢٠١٦ دا خه‌رجی سه‌ربازیی به‌شێك له وڵاتان به‌م شێوه‌یه بووه، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كه له‌پله‌ی یه‌كه‌مدایه و ٥٩٧ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلاری بۆ بواری سه‌ربازی خه‌رجكردووه له‌به‌رامبه‌ردا چین ١٤٥ ملیار و ٨٠٠ ملیۆن دۆلار به‌وه‌ش له‌پله‌ی دووه‌مدایه و له‌دوای ئه‌ویش سعودیه ٨١ ملیار و ٨٠٠ ملیۆن دۆلار و به‌ریتانیا ٥٦ ملیار و ٢٠٠ ملیۆن دۆلار و هندستان ٥١ ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دۆلار و فه‌ره‌نسا ٤٦ ملیار و ٨٠٠ ملیۆن دۆلار و روسیا ٤٢ ملیار و ٨٠٠ ملیۆن دۆلار و ژاپۆن ٤١ ملیار و ٤٠٠ ملیۆن دۆلار و ئه‌ڵمانیا ٣٦ ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دۆلار و كۆریای باشور ٣٣ ملیار و ٤٠٠ ملیۆن دۆلار و به‌رازیل ٢٤ ملیار و ٢٠٠ ملیۆن دۆلار و ئوسترالیا ٢٢ ملیار و ٧٠٠ ملیۆن دۆلار و ئیتاڵیا ٢١ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار و عێراق ٢١ ملیار و ١٠٠ ملیۆن دۆلار و ئیسرائیل ١٨ ملیار دۆلار ٥٠٠ ملیۆن دۆلاری بۆ خه‌رجی سه‌ربازی ته‌رخانكردووه.
په‌یمانگای ستۆكهۆڵم بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كانی بواری ئاشتی له‌راپۆرتێكدا كه له‌مانگی ئایاری ساڵی ٢٠١٨ بڵاویكرده‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه خه‌رجی ساڵانه‌ی سه‌ربازی یەک تریلیۆن و ٧٣٩ ملیار دۆلاره، و ئه‌و بڕه‌ش ساڵانه زیاد و كه‌م ده‌كات.