03:14 - 04/05/2020
عێراق دوای کۆرۆنا چۆن دەکەوێتەوە سەرپێ؟
له‌ئێستاوه له‌جیهاندا باسی دۆخی دوای كۆرۆنا ده‌كرێت، ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ی له‌ڕووی سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستییانه‌ی رووبه‌ڕووی مرۆڤایه‌تی ده‌بنه‌وه.
زۆرینه‌ی راپۆرت و لێكۆڵینه‌وه‌كان باسی پاشه‌كشه‌ی پرۆژه‌ی جیهانگیری ده‌كه‌ن، به‌جۆرێك وڵاتان زیاتر پشت به‌خۆیان ده‌به‌ستن، و پرسی رێكخستنه‌وه‌ی دۆخی وڵاتان له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی خۆیان، پێشبینی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش هانی وڵاتان ده‌دات كه له‌ناوخۆی خۆیاندا كێشه ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، هه‌روه‌ها ژاپۆن بڕی دوو تریلیۆن دۆلاری ته‌رخانكردووه بۆ گواستنه‌وه‌ی كارگه‌كانی له‌چینه‌وه بۆ ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی، هه‌روه‌ها ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كه گرنگترین لایه‌نی ئابوری جیهان و یه‌كێك له‌جه‌مسه‌ره‌كانی ناكۆكییه له‌گه‌ڵ چین پێشبینی ده‌كرێت، گۆڕانكاری ڕیشه‌یی له‌په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌كانی له‌گه‌ڵ چین ڕووبدات.
به‌ڵام عێراق كه وڵاتێكه ئابورییه‌كه‌ی پشت به نه‌وت ده‌به‌ستێت به‌جۆرێك 96%ی ئابورییه‌كه‌ی پشت به هه‌نارده‌ی نه‌وت ده‌به‌ستێت، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه پێشبینیده‌كرێت به‌هۆی پاشه‌كشه‌ی ئابوری جیهان و زیاده‌ی خستنه‌بازاڕی نه‌وته‌وه نرخه‌كه‌ی دابه‌زینی زیاتریش به‌خۆیه‌وه ببینێت، به‌وه‌ش زیانی گه‌وره به‌ئابوری عێراق ده‌كه‌وێت.
ئه‌وه جگه له‌وه‌ی لاوازی كه‌رته ئابورییه‌كانی تری وه‌ك پیشه‌سازی و كشتوكاڵ وایكردووه بۆ دابینكردنی پێداویستیه‌كانی ساڵانه به‌به‌های 50 ملیار دۆلار كاڵا له‌ده‌ره‌وه هاورده‌بكات.
ئه‌م ئاماژانه ده‌رباره‌ی سروشتی كێشه‌ی دارایی له‌جیهاندا له‌دوای كۆرۆنا ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت كه عێراق ده‌رفه‌تێكی راسته‌قینه‌ی له‌به‌رده‌مه بۆ چاكسازی له ئابوری ده‌وڵه‌ت، و ده‌توانێت پشت به سه‌رچاوه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی مرۆیی و سروشتی ببه‌ستێت، ده‌توانێت له‌سامانه‌كه‌یدا وه‌به‌رهێنان بكات.
ژماره‌ی دانیشتوانی عێراق نزیكه‌ی 40 ملیۆن كه‌سه و له‌رێگه‌ی په‌ره‌پێدانی كه‌رته‌كانی وه‌ك پیشه‌سازی و كشتوكاڵ و بازرگانی و په‌یوه‌ندیه‌كان و گه‌شتیاری ده‌تواندرێت گره‌نتی ژیانی دانیشتوانی وڵات بكرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر گۆڕانكاری گه‌وره له‌و كه‌رتانه نه‌كرێت، ئه‌وه دۆخێكی خراپ چاوه‌ڕوانی خه‌ڵكی عێراق ده‌كات، به‌وپێیه‌ی له‌ئێستادا 20%ی دانیشتوانی عێراق هه‌ژارن و 16% بێكارن، ئه‌مه‌ش له‌چه‌ند مانگی رابردوودا خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی دانیشتوانی شاری به‌غداد و پارێزگاكانی تری عێراقی لێكه‌وته‌وه.
عێراق له نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو رووبه‌ڕووی گه‌مارۆیه‌كی ئابوری سه‌خت بووه، كه به قورسترین قه‌یرانی مێژووی نوێی عێراق داده‌نرێت، به‌ڵام له‌و ماوه‌یه‌دا حكومه‌ت ده‌ستی كرد به‌گه‌شه‌پێدانی كه‌رته ئابوریه‌كان و تاراده‌یه‌كی سنوردار پێداویستییه ناوخۆیه‌كانی دابینكرد.
گه‌شه‌پێدانی كه‌رته‌كانی تری عێراق پێویستی به شه‌فافیه‌ت و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و هاوكاری و كارئاسانی ده‌وڵه‌ت هه‌یه، هه‌روه‌ها پاڵپشتی دارایی‌ش بۆ پاره‌داركردنی پرۆژه‌كانی ئه‌و كه‌رتانه، پێشتر بانكی ناوه‌ندی عێراق ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی خسته‌ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بڕی پێنج تریلیۆن دیناری عێراق وه‌ك قه‌رز بداته بانكه‌كانی پیشه‌سازی و كشتوكاڵی و خانوبه‌ره، به‌ڵام به‌هۆی بیرۆكراتیه‌ت و رۆتین و ئاڵۆزكاری ته‌نها 10%ی ئه‌و پاره‌یه خه‌رجكراوه.
عێراق بۆ گه‌شه‌كردنی ئابورییه‌كه‌ی و په‌ره‌پێدانی كه‌رته نا نه‌وتیه‌كانی پێویستی به هاوكاری و گره‌نتیكردنی سه‌رمایه‌ی وه‌به‌رهێنه‌ران هه‌یه.
به‌رای ئابوری‌ناسان هه‌نگاوێكی تری پێویست، ئه‌وه‌یه كه له‌بری هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاو بۆ ده‌ره‌وه، په‌ره به پیشه‌سازی پترۆكیمیایی بدات، بۆ ئه‌وه‌ی له‌بری هه‌نارده‌ی نه‌وت، ئه‌و كه‌ره‌ستانه هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكات كه له‌نه‌وت دروست ده‌كرێن به‌وه‌ش داهاتی عێراق له‌نه‌وت بۆ دوو ئه‌وه‌نده زیاد ده‌بێت. ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه هێشتا عێراق به‌شێك له‌به‌نزین و نه‌وت و كاره‌با له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه هاورده ده‌كات.
سه‌ره‌ڕۆییه‌كانی سه‌دام و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئابوری عێراق
به‌هۆی شه‌ڕه به‌رده‌وامه‌كانی رژێمی پێشوو سه‌دان ملیار دۆلار زیان به ئابووری عێراق كه‌وت، به‌جۆرێك له‌ساڵی 2003 دا قه‌رزه ده‌ره‌كییه‌كان گه‌یشته 125 ملیار دۆلار، به‌ڵام دواتر وڵاتان له‌به‌شێك له قه‌رزه‌كانیان خۆش بوون، هه‌روه‌ك به‌پێی ئاماری ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق نزیكه‌ی 87 ملیار دۆلاری عێراق له 55 وڵاتی جیهان ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه، له‌سه‌رده‌می رژێمی پێشوو ، دوای سه‌پاندنی سزا له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌هۆی داگیركردنی كوه‌یت، ئه‌و پارانه له 55 وڵاتی جیهان هه‌ن، ئه‌گه‌ر بتواندرێت به‌شێك له‌م پارانه بگه‌ڕێندرێته‌وه ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئابوری عێراق ده‌بێت.