02:30 - 02/05/2020
چارەسەری ئیبۆلا بۆ كۆرۆنا ، تاقیكردنەوە یان ئەزموون؟
ویلایەتەیەكگرتووەكانی
ئەمریكا رێگەی دا بە بەكارهێنانی چارەسەری نەخۆشی ئیبۆلا بۆ توشبووانی كۆرۆنا، لەكاتی
زۆر پێویستدا..
بەرێوەبەرایەتی
خۆراك و دەرمانی ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا ناسراو بە- ئێف دی ئای- رێگەی دا بە بەكارهێنانی دەرمانی ریمدیسیڤر كە
چارەسەری نەخۆشی ئیبۆلای پێدەكرێت بۆ توش بووانی نەخۆشی كۆرۆنا لەدۆخی زۆر پێویستدا،
ئەوەش بەواتای ئەوەی دەكرێت ئەو نەخۆشانەی دەگوازرێنەوە بۆ نەخۆشخانە دەرمانیان پێ
بدرێت، بەپێی ئەنجامی نوێی تاقیكردنەوەكانیش دەركەوتووە ئەو دەرمانە یارمەتی باش
بوونی نەخۆشەكان دەدات بە كاتێكی كەمتر.
بەڵام رێگەدانی
ئێف دی ئای بەبەكارهێنانی ئەو دەرمانە بەمانای ئەوەنایەت كە رەزامەندی فەرمی دابێت،
بەوپێیەی ئەوە پێویستی بە پێداچوونەوەی زیاتر هەیە لەسەر ئاستی باڵا.
شارەزایان هۆشداری
دەدەن لەوەی كە نابێت ئەو دەرمانە كە لەبنەرەتدا بۆ چارەسەری نەخۆشی ئیبۆلا لەلایەن
كۆمپانیای " گیلیاد بۆ بەرهەم هێنانی دەرمان" بەرهەم دەهێندرێت وەك چارەسەری
ئەفسوناوی بۆ ڕووبەڕووبونەوەی كۆرۆنا لێی بڕواندرێت.
لەكاتی كۆبونەوەی
لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەكۆشیكی دانیال ئەودی بەرێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای
" گیلیاد" رایگەیاند رێگە پێدانی ئێف دی ئای بەبەكارهێنانی چارەسەری ئیبۆلا
بۆ كۆڤید 19 هەنگاوێكی گرنگە، ئاشكراشیكرد كۆمپانیاكەی یەك ملیۆن و 500 هەزار دانە
لەو دەرمانە دەبەخشێت.
ستیڤن هان بەرێوەبەری
رێگەپێدراوی بەرێوەبەرایەتی خۆراك و دەرمانی ئەمریكی كە لەكۆبونەوەكە بەشداربوو رایگەیاند"
ئەوە یەكەم دەرمانە كە رێگەی پێدەدرێت بۆ چارەسەری كۆرۆنا بۆیە هەست بەشانازی دەكەین
چونكە ئەوە بەشێكە لەپرۆسەكە"
چی دەزانین دەربارەی
ریمدیسیڤیر؟
دۆناڵد ترەمپ بەیەكێك
لەو كەسانە دادەنرێت كە پشتیوانی ئەوە دەكات ئەو دەرمانە بۆ چارەسەری كۆرۆنا بەكاربهێندرێت،
و لەو تاقیكردنەوانەی كە لەلایەن پەیمانگای نیشتمانی بۆ هەستیاری و نەخۆشیە ڤایرۆسی
و بەكتریایەكان لە ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا ئەنجام دراون، دەركەوتووە كە ئەو
دەرمانە چارەسەری نەخۆشەكان لە 15 رۆژەوە بۆ 11 رۆژ كەم دەكاتەوە، تاقیكردنەوەكە لەسەر
هەزار و 63 كەس لەنەخۆشخانەكانی جیهان ئەنجامدراوە، و بەشێكیان لەو دەرمانەیان پێدراوە،
و بەشێكی تریشان دەرمانی وەهمیان پێدراوە.
لای خۆیەوە دكتۆر
ئەنتۆنیۆ فاوچی بەرێوەبەری پەیمانگاكە رایگەیاند " كاریگەری دەرمانی ریمدیسیڤیر
لە كەمكردنەوەی قۆناغی چارەسەر زۆر ڕوون و گرنگ و ئەرێنیە"
لەگەڵ ئەوەی ریدمدیسیڤیر
یارمەتی چاك بوونەوە دەدات، و دەبێتە هۆی ئەوەی نەخۆشەكان كەمتر پێویستیان بە چاودێری
ورد هەبێت، بەڵام هیچ ئاماژەیەكی ڕوون نیە بۆ رۆڵی ئەو دەرمانە لەكەم بوونەوەی
ژمارەی مردووان بەهۆی ڤایرۆسی كۆڤید 19 وە.
مردن لەخانەی بەساڵاچووان
لە نیویۆرك
هەواڵی گەیشتنی
چارەسەری كۆرۆنا دوای ئەوە دێت كە بەرێوەبەرایەتی چاودێری بەتەمەنەكان لەنیویۆرك هەواڵی
مردنی 98 كەسی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند.
ناوەندی ئیزابیلا
بۆ بەساڵاچووان لە مانهاتن رایگەیاند 46 بەساڵاچووی ناوەندەكەیان دوای توش بوونیان
بەكۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، گومانیش لە مردنی 52 كەسی تریش دەكرێت.
لەلایەكی ترەوە
دكتۆر فاوچی رەتیكردەوە بچێتە بەردەم لیژنەیەكی كۆنگرێس بۆ ئەوەی شایەتی بدات لەسەر
چۆنیەتی مامەڵەی ئیدارەی ترەمپ لەگەڵ ڤایرۆسی كۆرۆنا.
هاوكات جاد دیروتەبێژی
كۆشكی سپی رایگەیاند " لەكاتێكدا ئیدارەی ترەمپ بەردەوامە لەسەر هەوڵەكانی بۆ
ڕووبەڕووبونەوەی كۆڤید 19 و لەناویشیاندا دەیەوێت سنورەكانی بە ئارامیەوە بكاتەوە،
و پەلە بكات لە پەرەپێدانی ڤاكسین، هیچ پێویست نیە خەڵكانێك لەوە تێوەبگلێندرێن و لەبەردەم
كۆنگرێس گوێیان بۆ بگیردرێت"
هاوكات رێكخراوی
تەندروستی جیهانی بەرگری لەهەڵوێستەكانی پێشووی كرد سەبارەت بەسەرەتای بڵاوبونەوەی
ڤایرۆسەكە لەچین و رایگەیاند بەدڵنیاییەوە هیچ كاتێكیان لەدەست نەداوە، لەسەر ئاستی
جیهان هێشتا رێكارەكانی كەرەنتینە كردن و رێگری لە بڵاوبونەوەی ئەو نەخۆشیە بەردەوامە
و لەو چوارچێوەیەدا هندستان بۆماوەی دوو هەفتەی تر ئاستەنگەكانی هاتوچۆی درێژكردەوە.