ڕاپۆرتی جیهانی

11:25 - 29/04/2020

بۆچی بۆ دۆزینەوەی ڤاكسینی كۆرۆنا چاوەكان لەسەر هندستانن؟‌

پەیسەر

مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا هەفتەی رابردوو رایگەیاند وڵاتەكەی لەگەڵ هندستان بەیەكەوە كاردەكەن بۆ پەرەپێدانی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا، لێدوانەكەی پۆمپیۆ سەرسورهێنەر نەبوو، ئەو دوو وڵاتە ماوەی سێ دەیەیە بەرنامەی هاوبەشیان بۆ پەرەپێدانی ڤاكسینەكان هەیە.

 
ویلایەتەیەكگرتووەكان و هندستان بەیەكەوە توانیان چەندین نەخۆشی بوەستێنن لەوانەش ئەنفلۆنزا و سیل، ئەوەش لەچوارچێوەی ئەو بەرنامەیەدا، هندستان بەیەكێك لە گەورەترین وەڵاتانی بەرهەم هێنی دەرمان و ڤاكسین دادەنرێت لەجیهاندا، شەش كارگەی گەورەی دروستكردنی ڤاكسین و چەندین كارگەی بچوكتری تێدایە كە ڤاكسینی دژی ئیفلیجی منداڵان و هەوكردنی سی و چەندین نەخۆشی تر بەرهەم دەهێنن، لەئێستادا ئەو شەش كۆمپانیایەی هندستان كار لەسەر پەرەپێدانی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا دەكەن.

یەكێك لەو كۆمپانیایانە پەیمانگای (الامصال) ی هندیە، كە گەورەترین بەرهەم هێنی ڤاكسینە لەجیهاندا لەڕووی زۆری بڕی بەرهەم و فرۆشتنی لەسەر ئاستی جیهان ئەو كۆمپانیایە كە تەمەنی 53 ساڵە، ساڵانە نزیكەی 1 ملیار و 500 هەزار دانە بەرهەم دەهێنێت لەدوو دامەزراوەی خۆی كە لەشاری بونی رۆژئاوای هندستانن، ئەو كۆمپانیایە دوو كارگەی بچوكی لە هۆڵندا و كۆماری چیك هەیە و لەكارگەكانیدا نزیكەی حەوت هەزار كەس كاردەكەن.
ئەو كۆمپانیایە 20 جۆر ڤاكسین بۆ 165 وڵات دابین دەكات و 80% ڤاكسینیەكان هەناردەدەكات، بەتێكرای نیودۆلار بۆ هەر جورعەیەك ئەوەش هەرزانترینە لەسەر ئاستی جیهان.

(الامصال) لەئێستادا لەگەڵ كۆمپانیای " كوداجینیكس" ی ئەمریكی كاردەكات بۆ پەرەپێدانی ڤاكسینی" حی موهن" لەنێوان زیاتر لە 80 ڤاكسین كە لەپرۆسەی پەرەپێداندان لەسەرتاسەری جیهان.
پەرەپێدانی ئەو ڤاكسینە لەرێگەی سنورداركردنی لایەنە زیانمەندەكانی ڤاكسینەكەوەیە یان كەمكردنەوەی تایبەتمەندیەكانی لەبواری زیانگەیاندن، لەگەڵ هێشتنەوەی بەزیندووی ڤایرۆسەكە، ئەو كاتە ئەو ڤایرۆسە نابێتە هۆی هیچ نەخۆشیەك، یان رەنگە ببێتە هۆی نەخۆشیەكی كەم بەهۆی ئەوەی لەرێگەی تاقیگەوە لاوازكراوە.
ئادار بوناولا بەرێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای اڵامصال ی  هندی لە لێدوانێكدا بۆ بی بی سی راگەیاندووە" پلان دادەنێین بۆ تاقیكردنەوەی ئەو ڤاكسینە لەسەر ئاژەڵ لەمانگی نیساندا، و لەمانگی ئەیلولدا پێویستە دەست بكەین بەتاقیكردنەوەی لەسەر مرۆڤ"

هەروەها ئەو كۆمپانیایە بەشداری دەكات لە بەرهەم هێنان و پەرەپێدانی ڤاكسینێك كە لەزانكۆی ئۆكسفۆرد بەهاوكاری حكومەتی بەریتانیا كاری لەسەردەكرێت، و ڤایرۆسی شمپازی بنەمای ڤاكسینە نوێیەكەیە، بەڵام دەستكاریكراوە، و لەئۆكسفۆرد رۆژی پێنج شەممەی رابردوو لەسەر مرۆڤ تاقیكرایەوە، و ئەگەر كارەكان وەك پێویست بەرێوەبچن زاناكان ئومێدیان هەیە مانگی ئەیلول یەك ملیۆن دانەی لێبەرهەم بهێندرێت.

پرۆفیسۆر ئەدریان هیل بەرێوەبەری پەیمانگای جینر بۆ لێكۆڵینەوەی ڤاكسین لە ئۆكسفۆرد لەلێدوانێكدا بۆ بی بی سی دەڵێت" ئەوەی زۆر ڕوونە ئەوەیە جیهان پێویستی بە ملیۆنان جورعە هەیە، وە باشترە تا كۆتایی ئەم ساڵ ئەو نەخۆشیە كۆتایی بێت بۆ ئەوەی لە دۆخی كەرەنتینە دەرچین"

ئەوەش ئەو خاڵەیە كە بەرهەم هێنەرانی ڤاكسین لە هیند لەپێش كێبركێكارەكانیانەوەن، تەنها پەیمانگای اڵامصال هندی توانای بەرهەم هێنانی 400 بۆ 500 ملیۆن جورعەی هەیە، بوناوالا دەڵێت" توانای بەرهەم هێنانمان زۆر گەورەیە چونكە وەبەرهێنانمان تێدا كردووە"

كۆمپانیای تریش لەو بوارەدا كار دەكەن، كۆمپانیای " بهارات بیوتك" كە ناوەندەكەی لەشاری حەیدەرئابادی هەندستانە رایگەیاند گرێبەستێكیان لەگەڵ زانكۆی ویسكونسن مادیسون و كۆمپانیای فلوجن كردووە كە ناوەندەكەی لە ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكایە بۆ بەرهەم هێنانی نزیكەی 300 ملیۆن جورعەی ڤاكسینەكە و دابەشكردنی لەجیهاندا.

هەروەك كۆمپانیای " زیدوس كادیلا" كار دەكات لەسەر دوو ڤاكسین هەروەها كۆمپانیای " بیولوجیكال ئەی" و دوو كۆمپانیای تر كار لەسەر پەرەپێدانی ڤاكسین دەكەن، و چوار یان پێنج ڤاكسینی تر دروستكراوی خۆجێین، و لەقۆناغی سەرەتای پەرەپێداندان.

سمیە سوامیناسان گەورە زانای رێكخراوی تەندروستی جیهانی بە بی بی سی راگەیاند" باشتر وایە ئەو خاوەن كار و كۆمپانیایانەی بواری دەرمان كە وەبەرهێنانیان لە بەرزی كوالێتی كردووە، بڕی زۆری ڤاكسین بەرهەم بهێنن، خاوەنی ئەو كۆمپانیایانە دەیانەوێت خزمەتی جیهان بكەن، لەگەڵ ئەوەی دەیانەوێت چالاكی ئابوری سەركەوتوانە ئەنجام بدەن، ئەوەش نمونەیەكە كە سودی هەموولایەكی تێدایە"

شارەزیان ئاماژە بەوەدەكەن كە پێویستە خەڵك چاوەرێی ئەوە نەكات كە بەم زوانە ڤاكسین لە بازارەكاندا دەست بكەوێت.
دیڤید نابارو مامۆستای تەندروستی جیهانی لە ئەمپریال كولیدج لە لەندەن دەڵێت" مرۆڤ ناچارە لەگەڵ هەرەشەكانی كۆرۆنا بژیەت لە ئایندەیەكی نزیكدا، چونكە هیچ گرەنتیەك نیە بۆ سەركەوتنی پەرەپێدانی ڤاكسین"

تیم لاهی لێكۆڵەرەوە لە ڤاكسین لە ناوەندی پزیشكی زانكۆی فیرمونت ی ئەمریكی هۆشداری دەدات لەوەی كە ڤاكسینی كۆرۆنا كاریگەری لاوەكی خراپی دەبێت، ئەوەش جێگەی نیگەرانی و دوودڵیە"
پەرەپێدانی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا و بەرهەم هێنانی بەبڕێكی زۆر ئاڵنگاریەكە پێویستی بە كاتێكی زۆر هەیە، پێویستە هەموویان لەڕووی كیمیایی و بایەلۆجی تاقیبكرێتەوە پێش ئەوەی بخرێتە بازارەوە، بوناوالا دەڵێت " هیوادارم ڤاكسینێكی كاریگەرمان دەست بكەوێت لەماوەی دوو ساڵ یان كەمتر"