12:34 - 24/04/2020
ئه‌گه‌ر كیم جونگ ئون بمرێت چی روودەدات؟
دوگ باندو یاریده‌ده‌ری رۆناڵد ریگان سه‌رۆكی پێشووتری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، بڕیار به‌ده‌ستانی ئه‌مریكا و وڵاتانی ئاسیا لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ن له زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان كه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه دۆخی كیم جونگ ئۆن، سه‌رۆكی كۆریای باكور له‌مه‌ترسیدایه، ئه‌وه‌ش له‌دوای ئه‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی دڵی بۆ ئه‌نجامدراوه.
باندو له وتارێكدا كه له رۆژنامه‌ی "ناشونال ئینته‌رست" بڵاویكردۆته‌وه، له‌ژێر ناونیشانی ئه‌گه‌ر كیم جونگ ئون مرد چی؟ و دیارنه‌بوونی له ئاهه‌نگی ساڵیادی له‌دایك بوونی باپیریدا له هه‌فته‌ی رابردوو، به به‌ڵگه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ئه‌و ده‌نگۆیانە زانیوه كه باسی ته‌ندروستی كیم ده‌كه‌ن.
دوا ده‌ركه‌وتنی فه‌رمی كیم جونگ ئۆن چوار رۆژ پێش ئه‌و بۆنه‌یه بوو، كاتێك سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی كرێكارانی فه‌رمانڕه‌وای كرد.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌رۆكی كۆریای باشور رایگه‌یاند، هیچ زانیارییه‌كیان نییه ده‌رباره‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی له میدیاكانه‌وه بڵاوكرانه‌وه، ده‌رباره‌ی ته‌ندروستی كیم جونگ ئۆن.
كێ جێگه‌ی كیم ده‌گرێته‌وه؟
له‌كاتی مردنی سه‌رۆكی كۆریای باكور یان ئه‌گه‌ر له‌ڕووی ته‌ندروستییه‌وه نه‌توانێت و‌ڵات به‌رێوه‌به‌رێت، ئه‌وه باندو به‌دووری ده‌زانێت جێگره‌وه‌كه‌ی له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی بێت، به‌وپێیه‌ی منداڵه‌كانی هێشتا ته‌مه‌نیان كه‌مه و له‌لای خه‌ڵك نه‌ناسراون، و هاوسه‌ره‌كه‌شی هیچ به‌شدارییه‌كی نه‌بووه له‌ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، خوشكه‌كه‌شی پله‌یه‌كی گه‌وره‌ی نیه له‌ناو حزبدا، هیچ گرنگی به‌وه نه‌داوه ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست.
هه‌روه‌ها به‌دووری ده‌زانێت خوشكه‌كه‌ی سه‌رۆك، بژارده‌یه‌كی گونجاو بێت بۆ وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات له‌دوای براكه‌ی، ئه‌گه‌رچی به‌م دوایانه رۆڵی سیاسی گرنگ ده‌بینێت، به‌ڵام هێزی خۆی له براكه‌یه‌وه وه‌رگرتووه، بۆیه تواناكه‌ی نازاندرێت بۆ جێگره‌وه‌ی براكه‌ی، له‌دۆخێكدا كه جیاوازی زۆر له‌دژی ئافره‌تان له كۆریای باكور له‌بواری سیاسی‌دا هه‌یه، له‌دۆخێكدا كه جێگره‌وه‌ی سه‌رۆكی كۆریا نادیاره له‌ناو بنه‌ماڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتداردا، نوسه‌ر پێی وایه پێده‌چێت ململانێی به‌ده‌ستهێنانی كورسی سه‌رۆكایه‌تی قورس و توند بێت كه پێشبینی كردنی ئه‌نجامه‌كه‌ی قورسه.
به‌به‌رده‌وامی كیم جونگ ئون به‌رپرسانی حزبی و سه‌ربازیی ده‌گۆڕی و جێگۆركێی به شوێنه‌كانیان ده‌كرد، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری دروستبوونی كه‌سێك كه كێبركێی بكات، نوسه‌ر ئاماژه به‌وه ده‌كات دیارنه‌بوونی جێگره‌وه‌ی سه‌رۆك، باڵا ده‌ستی ده‌داته ده‌زگا ئه‌منییه‌كان، كاری ئه‌وان به‌جۆرێك بووه هه‌ندێكیان چاودێری كاره‌كانی هه‌ندێكی تریانیان كردووه، ئه‌مه‌ش بۆ سنورداركردنی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر سه‌ركردایه‌تی سیاسی.
سیناریۆكان
دوگ باندو ده‌ڵێت، پێده‌چێت له‌سه‌ره‌تادا سه‌رۆكایه‌تی ده‌وڵه‌ت به‌گروپێك له سه‌ركرده بسپێردرێت، ئه‌م سیناریۆیه هه‌مووان به باشتری ده‌زانن له دیكتاتۆریه‌تی تاكه كه‌سی، به‌ڵام به‌درێژه‌كێشانی ئه‌و دۆخه ده‌بێته ململانێی دووروودرێژ كه سه‌قامگیری و‌ڵات ده‌خاته به‌رده‌م مه‌ترسییه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ئاشكرا ئومێدی ئه‌وه هه‌یه كه كه‌سێكی لیبراڵی نوێگه‌ر، جێگه‌ی بگرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه ئه‌گه‌رێكی كه‌مه.
باندو ده‌ڵێت، باشترین سیناریۆ بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له نه‌مانی كیم جونگ ئۆن، قۆناغی گواستنه‌وه‌یه و بۆی هه‌یه درێژ بكرێته‌وه، تێیدا هیچ سه‌ركرده‌یه‌ك خۆی ناخاته مه‌ترسییه‌وه و ده‌سته‌بژێری كۆمه‌ڵگه و گروپه خاوه‌ن هه‌ژمونه‌كان ناوروژێنن، له‌ترسی ئه‌وه‌ی بڕیارێكی ناخۆشی به‌سه‌ردا نه‌سه‌پێنن وه‌ك چه‌ك كردن یان هه‌ر چاكسازیه‌كی تر، ئه‌م سیناریۆیه ده‌كرێت ببێته هۆی ته‌واونه‌بوونی گفتوگۆكانی نێوان كیم جونگ ئۆن سه‌رۆكی كۆریای باكور و دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، و ته‌واوكردنی ئه‌م پرۆسه‌یه ده‌كاته موسته‌حیل.
به‌ڵام خراپترین سیناریۆی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی كۆریای باكور بمرێت یان نه‌توانێت و‌ڵات به‌ڕێوه‌به‌رێت، هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ناوخۆی چه‌كدارییه لە كۆریای باكور، كه ره‌نگه به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆری دانیشتوانی ئه‌و وڵاته ئاواره‌ی وڵاتانی دراوسێ بن، و كۆنتڕۆڵی چه‌كه ناوه‌كی و كیمیایی و بایه‌لۆجییه‌كان له‌ده‌ست ده‌ربچێت، و پێكدادان له‌سنوره‌كان دروست بێت، ئه‌وه‌ش ببێته فشار بۆسه‌ر چین و كۆریای باشور.