09:46 - 18/04/2020
حەمید و مەجید دوو"تیرۆرست"ەكەی بلوچ و سیستان
هەندێك جار پاڵنەرەكان دەبنە هۆی ئەوەی چارەنووسی ژیانت دەستنیشان بكەن. حەمید و مەجید دوو كوڕی بنەماڵەیەكی هەژاری ناوچەی بلوچستان و سیستان بوون. ئەوەی بە دامەزرێنەر و سەركردەی گروپی"جوندوڵا"ی ئێران بوون. دەیانەویست مافی نەتەوەكەی خۆیان بەدەست بهێنن. بەڵام بەدەست ھێنانی ماف بە كوشتن و سەربڕینی خەڵكانی بێ تاوان نابێت. فیلمی"شبی كە ماه كامل شد" بەسەرهاتی ژیانی ئەم دوو برایییە و باس لەو كاتانە دەكات چۆن عبدولحەمید عاشقی كچێكی تارانی دەبێت و دواتر ژیانیان لە خۆشیەوە بە كوشتنی مەعشوق و لە سێدارەدانیان كۆتایی دێت.
دوو براكە كێ بوون؟
عەبدولحەمید ریگی لە ساڵی 1979 برا گەورەی عبدولمالیك ریگی (مجید) مەجید ساڵی 1983 لە دایك بووە. ئەوان هۆزی ریگی-ین دەگوترێت هەموو كردەوە تیرۆرستیەكان لەلایەن مەجیدەوە ئەنجامدراوە . مەجید نەچۆتە بەر خوێندن تەنیا ئەوەی چەند ساڵێك چۆتە "حەوزەی زانستی" سوننە مەزهەب لە پاكستان. بەڵام ئەو رێگای زانستی نەگرتە بەر و لە 19 ساڵی چەكی لە دژی دەسەڵاتدارانی ئێران گرتە دەست و دەیویست لەو رێگەیەوە مافی نەتەوەی بلوچ و سوننەكانی بلوچ و سیستان بەدەست بهێنێت. برایەكی ئەو لە ناوچەی سراوان دەكوژرێت. برایەكی دیكەشیان بەناوی عەبدولغەفور لە كردەوەی خۆكوژیدا لە بنكەی سەربازی سراوان لەدەستدا. جگە لە حەمیدی برای سێ برای دیكەن بە ناوەكانی(رەئوف و ستار و عەبدولغەنی) هەیە. دایك و باوكیان هەمیشە لە كێوەكانی بلوچستان لەگەڵ منداڵەكانیان بوون. دوای ئەوەی هەواڵی بە درۆی لە سێدارەدانی عەبدولحەمید بڵاو دەبێتەوە باوكیان لە ساڵی 2009بە هۆی جەڵتەی دڵەوە دەمرێت.
چیرۆكی عاشقبوونی حەمید ریگی
حەمید گەنجێكی سوننە مەزهەب و لە زاهیدان سەرقاڵی ئیشكردنە، عەشق وەكو هەڵامەت نازانیت كەی تووشی دەبیت و تووشی حەمید دەبێت و دەكەوێت داوای خۆشەویستی كچێكی مناڵكاری تەمەن 13 ساڵ بەناوی (فائزە مەنسوری) دایكی فائزە سەبارەت بەم پرسە دەڵێت" سەرەتا هاتە داوای كچەكەم، ئێمە ڕازی نەبووین، نەك لەبەر ئەوەی ئەوان سوننە و ئێمە شیعە هەموومان مرۆڤین. بەڵام دوای شەش مانگ گەڕایەوە و وێنەیەكی ئیمامی عەلی لەسەر بەرماڵێك نەخشاندبوو، زۆر بە جوانی نوێژەكانی دەكرد. تەنانەت دوای ماوەیەك بلیتی مەشهدی بۆ كڕین و چووین بۆ زیارەت. هەموو كارە دزێوەكان مەجیدی نەعلەتی كرد و قوڕی كرد بەسەر براكەی و ئێمەدا. مێردەكەی من پزیشكی گیاییە و زڕباوكی فائزە بوو. جارێك بۆ سەردان و هێنانی چەند داو دەرمانێك سەردانی زاهیدانمان كرد، لەوێ ئەو ماڵەی ئێمە سەردانمان كرد. گوتیان سەرێك لەبازاڕ بدەین. من ترسام بەڵام دواتر رۆیشتین و لەوێ عەبدولحەمید چاوی بە كچەكەم كەوت. دوای ماوەیەك مێردەكەم دەچێتە دوكانەكەی حەمید و كرمی لێدەكڕێت. بەومەرجەی خۆی كرمەكان بهێنێت بۆ ماڵمان. دوای ماوەیەك لە گەڕانەوەمان بۆ تاران رۆژێك لە دەرگا درا. كچەكەم رۆیشت گوتی ئەو پیاوەیە كە لە زاهیدان شتمان لێكڕێووە. رۆشتم گوتم بۆهاتووی نۆڕینگەی مێردەكەم لە بازارە. بۆ سبەی گەڕایەوە و داوای كچەكەی كردم منیش پێمگوت ناماقوڵی دەكەیت كچی من منداڵە و تەمەنی 13 ساڵە بەڵام ئەو هەر سوور بوو لەسەر خوازبێنی بۆیە لە تەمەنی14 ساڵی بوو بە ژنی ئەو پیاوە. عەبدولمالیكی برای بە حەمیدی گوتبوو كێشە نییە كچێكی شیعەت هێناوە بەڵام دەبێت بیهێنی بۆ زاهیدان.
فائزە دەبێت بە دایكی دوو كوڕ
دوای ماوەیەك فائزە دووگیان دەبێت و دوو كوڕی دوانەی دەبێت. دوای ماوەیەك گەڕایەوە بۆ سەردانمان و هەردوو مناڵەكەی داناو گوتی ناگەڕێمەوە. ئەو دەیگوت مەجید ریگی بە دووگیانی لەسەر قاڵدرمە پاڵی پێوەناوم بۆ ئەوەی مناڵەكانم لەبار بچێت. ئەو ماوەیە فائزە بیستبووی كە گەنجێكی 14 ساڵانیان سەربڕیووە. منیش پێمگوت لەگەڵ ئەوانە ژیان مەكەو بگەڕێیەوە بۆ تاران. خانوویەكم بۆ بەكرێ گرت و دووبارە گەڕایەوە كە لێمپرسی بۆچی دەگەڕێیتەوە؟ لە وەڵامدا گوتی من ئەمانە دەناسم دەزانم تووشی بەڵایەكمان دەكەن. دەیگوت"حەمید گوتوویەتی بەجۆرێك سەری دایكت دەبڕم كەس نەزانێت سەرەكەی لە كوێ فڕێ دراوە" لە كاتی گەڕانەوەدا عەبدولحەمید زەنگی بۆ فائزە كردبوو كە شەهابی برای لەگەڵ خۆی بهێنێتەوە.
بەرەو پاكستان
كاتێك فائزە لە تاران دەبێت حەمید دەڵێت بیری شەهاب دەكەم و دەبێت ئەویش لەگەڵ خۆیدا بهێنێت. شەهابی برای فائزەش بەرەو زاهیدان بەڕێدەكەوێت. فائزە بە شەمەندەفەر دەچێت، شەهاب داوادەكەوێت بۆیە فائزە لە ترسا داوای لێدەكات بە ئۆتۆمبیل بچێتە وێستگەی داهاتوو. بۆ ئەوەی پێكەوە بگەن، لەگەڵ گەیشتنیان بۆ ئەوێ حەمید داوای لێدەكات سنوور ببرێت و بچێتە پاكستان. شەهاب گەنجێكی جوان و بە سەلیقە دەبێت دەیەوێت لە رێگای نەتەوە یەكگرتووەكان گەشتی دەرەوەی وڵات بكات، و بەردەوام لە خەمی خوشكەكەیدا. داوای ماوەیەك عەبدولمالیك داوا شەهاب دەكات بێت بۆ بینی، ئەویش دەچێت و لە فكری خۆیدا بۆ چارەسەری كێشەی خوشكەكەیەتی. لەوێ داوای لێدەكات بچێت لە كەربەلا تەقینەوە دابنێت، بەڵام شەهاب رەتیدەكاتەوە. ئەوەبوو لە 2008 لایەن عەبدولمالیكەوە لە گرتەیەكی ڤیدیۆی كەناڵی (ئەلعەرەبیە) سەری پەڕێنرا.
كوژرانی فائزە
دوای ئەوەی فائزە لە گرتەیەكی ڤیدیۆیدا سەربڕی براكەی دەبینێت، بەجۆرێك لە جۆرەكان شێت دەبێت و شەو و رۆژ بە گریان و لە خۆدان ژیان بەڕێدەكات. مالیك(مجید) داوای لە حەمیدی مێردی فائزە دەكات. ئەم ژنە شیعەیە گەر بیكوژێت خودا خێرت دەداتێ، دوای ئەوەش مادام براكەی كوژراوە مانەوەی خۆشی سودی نییە. دوای تێپەڕبوونی نزیكەی مانگێك لە مەرگی براكەی، شەوێك حەمیدی عاشق فائزەی ژنی دەكوژێت و مناڵەكانی ڕەوانەی ماڵە باپیری دەكات جگە لە یەك كوڕی كە نایەوێت هەموویان بنێرێت. ئێستا كوڕ و كچێكی فائزە لەگەڵ داپیری دەژین.
دەستگیركردنی سەربڕەكە
عەبدولمالیك ریگی زۆربەی كردەوەكانی دژی حكومەتی ئێران بوو، 19ی ئۆكتۆبەری ساڵی 2009 لە باشوری خۆرهەڵاتی ئێران 15 سەركردە و ئەندامی گاردی شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران كوژران. بەدەر لەوەش چەندین جار سەرباز و كەسانی سیاسی لەلایەن گروپەكەی مەجید ریگی كراوەتە ئامانج. دوای هەڵهاتنی ریگی بۆ وڵاتی ئیمارات لە بەرواری 24 شوباتی 2010 دەسەڵاتدارانی ئێران بڵاویانكردەوە كە عەبدولمەلیك ریگی لە دەرەوەی وڵات دەستگیركراوە و رەوانەی ئێران كراوەتەوە. هەر لە كاتی دەستگیركردنەكەی ریگی دانی بەوەدا ناوە كە ئەوان لە لایەن (سی ئای ئەی)ی ئەمریكاوە هاوكاری كراون و رۆژێك پێش ئەوەی بەرەو ئیمارات بچێت سەردانی بنكەیەكی سەربازی ئەمریكی لەناوخاكی ئەفغانستان كردووە، بەڵام بەرپرسانی ئەمریكا ئەم دەنگۆیانە رەتدەكەنەوە.
دوای بڵاوبوونەوەی دانپێدانەكانی لە كەناڵی ئێران و دەرەوەی وڵات سەرئەنجام لە 20ی حوزەیرانی 2010 لە سێدارە دران.
چارەنووسی حەمیدی عاشق
حەمید ئەو كوڕە لاوەی كە ئاگری عەشق وایكرد چەندین جار لە دەرگای ماڵی مەعشوق بدات، دواجار لەژێر دەسەڵاتی برا بچووكەكەی نەیتوانی رەها بێت و هەستا بە كوشتنی ژنەكەی. لە ساڵی 2008 لەگەڵ 13 چەكداری دیكەدا لە لایەن سوپای پاكستانەوە دەستگیركران و رەوانەی ئێران كرانەوە. ئەو لە چوارچێوەی چاوپێكەوتنێكی لە لایەن كەناڵی (پرێس تی ڤی) دانی بەوەدانا كە ژنەكەی لە خەودا كوشتووە و برای ژنەكەشی بەدەستی مەجیدی برای سەربڕدراوە. ئەوەشی نەشاردەوە كە بەشداری لە چەندین كردەوەی تیرۆرستی لەناوەوە و دەرەوەی وڵاـی كردووە. دەبوو حەمید لە ساڵی 2009لە سێدرا بدرێت بەڵام دەسەڵاتدارانی ئێران بڕیاریاندا لە 24ی ئایاری 2010 لە زیندانی زاهیدان لە سێدارەدرا.
فیلمی"شبی كە ماه كامل شد" و كاری سینەما
ئەم بەسەرهاتانە چەندین جار لەسەر لە شوێنە جۆراوجۆرەكانی سینەما پیشاندراوە. یەكێك لەوانەی فیلمی سینەمایی"روز صفر" كە لە دەرهێنانی سەعید مەلكانە و لە فیستیڤاڵی فەجری ساڵی 2011 خەڵاتی بەدەستهێناوە. دوای ئەوەش فیلمی بەناوبانگ فیلمی"شبی كە ماه كامل شد" خرایە سەر شاشەكان و ساڵی 2019 بەرهەم هێنرا ئەم فیلمە بە تەواوەتی باس لە وردەكارییەكانی ژیانی ئەوان دەكات. هەربۆیە كاتی پێشكەشكردنی فیلمەكە بانگی دایكی فائیزە كرا بۆ بینیی بۆیە گوتی" تاوەكو 15 خولەك توانیم خۆم ڕابگرم بەڵام نەمتوانی درێژە بە بینی فیلمەكە بدەم، چونكە ئەكتەرەكان بەتەواوەتی كچ و كوڕەكەم بوون."
سەرچاوەكان:
تابناك
IRAN: ABDOLHAMID RIGI HANGED IN ZAHEDAN محفوضه 09 نوفمبر 2016 على موقع وای باك مشین.
Rigi confesses to numerous act of sabotage
http://iranhr.net/spip.php?article1401
Iran executes brother of Sunni rebel leader Rigi
Tehran Times:Iran hangs Abdolhamid Rigi
واکنش والدین همسر ریگی به اعدام وی 09 نوفمبر 2016 على موقع وای باك مشین.
«سخنگوی وزارت خارجهٔ پاکستان: اسلاماباد از دستگیری عبدالمالک ریگی خرسند است - Irna». بایگانی شده از اصلی در ۳ اوریل ۲۰۱۰. دریافت شده در ۲۴ فوریه ۲۰۱۰.
By Paul Richter (4 November 2010). "U.S. designates anti-government Iran militant group as terrorist". Los Angeles Times. p. politics. Retrieved 5 November 2010.
«سخنگوی وزارت امور خارجه ایران از اقدام رادیو صدای امریکا برای گفتگو با قاچاقچی و تروریست فراری «عبدالمالک ریگی» اظهار تاسف کرد» خبرگزاری فارس
امریکا ادعای حمایت از جندالله و ریگی را 'ساختگی و مضک' خواند
«ناگفتههای عملیات دستگیری ریگی». پایگاه خبری تحلیلی فردا. دریافتشده در ۲۰۱۷-۰۳-۱۸.
اعترافات ریگی (ویدئو). ۱۳۹۴. دریافتشده در ۶ فروردین ۱۳۹۶.
«امریکا ادعای حمایت از جندالله و ریگی را 'ساختگی و مچحک' خواند». فارسی BBC.
«"اعترافات ریگی با تهدید به تجاوز جنسی صورت گرفته"».
فردانیوز.