ڕاپۆرتی جیهانی

05:58 - 15/04/2020

چۆمسكى: تره‌مپ ده‌ستى سوره‌ به‌ خوێنى ئه‌مریكییه‌كان‌

پەیسەر

نوام چۆمسكى بیرمه‌ندى گه‌وره‌ى ئه‌مریكیى، له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا ره‌خنه‌ى توند له‌ ئیداره‌ى ئه‌مریكا و دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا ده‌گرێت و ده‌ڵێت، تره‌مپ سیسته‌مى ته‌ندروستى وێرانكردووه‌ و ئه‌م سیسته‌مه‌ى ئێستا تواناى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى دۆخى نا ئاسایى نییه‌، هه‌ر بۆیه‌ ئه‌مریكا به‌م دۆخه‌ گه‌یشتووه‌. ئه‌و ده‌ڵێت، تره‌مپ ده‌ستى به‌ خوێنى ئه‌مریكییه‌كان سوره‌، هاوكات باس له‌ مه‌ترسى دووباره‌ ده‌رچوونه‌وه‌ى تره‌مپ ده‌كات بۆ سه‌رۆكى ئه‌مریكا و ئه‌وه‌ به‌ كاره‌ساتێكى كه‌م وێنه‌ و ده‌گمه‌ن وه‌سف ده‌كات. 

پێگەی (دیموکراسی ناو) چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ نوام چۆمسکی فەیلەسوف و زانای زمانەوانی ئەمریکی ئه‌نجامداوه‌، بۆ قسەکردن سەبارەت بە چەند بابەتێکی دەگمەن، کە ئێستا ئەمریکا پێیدا تێدەپەڕێت، قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كات چی هیوا دەبەخشێت، له‌ كاتێدا هەموو هەڕەشەکان چاویان بڕیوەتە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

لە سەرەتای چاوپێکەوتنە تەلەفیزیۆنەکەدا، ئمیی جودمان نوسەر و پەیامنێری ئەمەریکی دەپرسێت، چۆن ئەمریکا دەوڵەمەندترین وڵاتی جیهان(ئەمریکا)، گەیشت بەو دۆخەی هەر ٤٧ چرکەیەک کەسێک بمرێت بەهۆی ڤایرۆست کۆرۆناوە، لە ماوەی ئەو کاتژمێرەدا بۆ هەڵکۆڵینی بۆچوونەکانی چۆمسکی لە گفتوگۆکەدا، ئیمی ئاماژەی کرد بەو ساتە کەم وێنەیە مێژوویە و کاریگەرییە سیاسییەکانی، سەرنجەکانی سیناتۆر بێرنی ساندرز سەبارەت بە کەمپەینه‌کانی کۆشکی سپی، بە چۆمسکی گوت، چۆن کارکەرانی کەرتی پزیشکی ئەوانەی لە هێڵى پێشەوە وەستاون بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا، هیوا بڵاو دەکەنەوە.

"ترەمپ کارەساتە"
چۆمسکی دەڵێت، ئەگەر ترەمپ بۆ چوار ساڵی دیکە هەڵبژێردرێتەوەو سەرکەوتووبێت، کارەساتێک دروست دەبێت کە بە زمان وەسف ناکرێت، ئەو سیاسەتەی لە چوار ساڵی رابردوودا پەیڕەویکردووە، ئەو پەڕی تێکشکان بوو بۆ گەلی ئەمریکا و جیهان، ئێستاش بەردەوامە، وە لەوانەیە خێراتر بێت. سەبارەت بە بواری تەندروستی ئەمە سیاسەتێکی خراپە، ئەو ژمارانەی کە ئاماژەی پێدەدرێت دۆخەکە خراپتر دەبێت. وە ئاڵنگاری مەترسیدار هەیە سەبارە بە ژینگە، وە هەڕەشەی هەڵگیرسانی شەڕی نەوەوی.

چۆمسکی هەروەها دەڵێت، با گریمانی ئەوەی بکەین کە بایدن سەرکەوتوو دەبێت لە هەڵبژاردنەکان، کەمن پێشبینی دەکەم، درێژەپێدەری سیاسەتی ئەمریکا بێت، ئەو کەسێکی گەورە نییە، بەڵام ئەو لانی کەم بەتەواوی روخێنەر نییە. هەلێک دەبێت بۆ گۆڕانکاریی. 
"بایدن وێرانکەر نییە"
بە بڕوای ئەو لە حاڵەتی گەیشتنی بایدن بە کورسی سەرۆکایەتی، ئیدارەی ئەمریکا دەکرێت مامەڵەی لەگەڵ بکرێت و فشاری لەسەر دروستبکرێت. دەشڵیت ئەم هەڵبژاردنەی لەپێش ئەمریکایە، زۆرترین گرنگی هەیە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا، چوار ساڵی دیکەی حکومی ترەمپ، کێشەی دژوارمان رووبەڕوو دەکاتەوە. 

سەبارەت بەوەی ئەمریکا چۆن بەم رۆژە گەیشت، وەک دەوڵەمەندترین وڵاتی جیهان، گیرۆدەی کۆرۆنا بووە، چۆمسکی دەڵێت، وڵاتان بە رێگای جیاواز وەڵامدانەوەیان هەبوو بۆ ڤایرۆسەکە، هەندێکیان زۆر سەرکەوتووبوون، هەندێکی دیکە لانی کەمی سەرکەوتنیان هەیە، وە هەندێکی دیکە ئەدایەکی خراپیان هەبوو، ئێمە ئێستا لە ئاستی خوارەوەداین، ئەمریکا ئەو دەوڵەتە گەورەیە کە تەنانەت ناتوانێت بەیانات پێشکەش بە رێکخراوی تەندروستی جیهانی بکات، ئەمەش مانای داوەشینە. 

به‌بڕواى نوام چۆمسکی لەپشت ئەمەوە باکگراوندێک هەیە، سیستەمی چاودێری تەندروستی "ئابڕوبەر" بەشێکە لەم باکگراندە. لەبەرئەوەى ئامادە نییە بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر شتێکی نائاسایی، ئەمە سیستەمێکی چالاک نییە و ترەمپ لە چوار ساڵی رابردوودا خەرجی هەموو لایەنەکانی تایبەت بە کەرتی تەندروستی لە حکومەتدا زەلیل کردووە بە شێوەکەی بەرنامە بۆ داڕێژراو، وە تێچوونەکانی پنتاگۆنی زیادکردووە، بۆ بەرژەوەندی کەسیی. 
"ترەمپ تەندروستی وێران کرد"
ئەو فەیلەسوفە باسی لەوە کردووە، روودانی نەخۆشییەکە بە درێژایی حکومی تره‌مپ پێشبینی كراوبوو، تەنانەت پێش گەیشتنی بە کورسی دەسەڵات، پەرچەکرداری ئەو وەستانی ئامادەکارییەکان بوو، تادوای بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە ئه‌وه‌ به‌رده‌وام بوو. ١٠ی شوبات کاتێک ترەمپ بە کردەوە فەرمانێکی مەترسیداری دەرکرد، رایگەیاند له‌ بوودجەکەیان بۆ ساڵی داهاتوو له‌ پاڵپشتی نەکردنی ناوەندەکانی کۆنتڕۆڵردنی نەخۆشییه‌کان و خۆپاراستن بەردەوام دەبن، وە راگرتنی پشتیوانی فەرمانگە حکومییەکانی دیکەی بەرپرس لە تەندروستی، و زیادکردنی پشتیوانی بۆ بەرهەمهێنانی سەرچاوەکانی تری سوتەمەنی وەک خەڵوز و گازی سروشتی. 

ئەم کارە لە وڵاتدا دەرکەوت، وەک ئەوەی دەوڵەت بە بڕێوەببرێت لەسەر دەستی ئەو کەسانەی کێشەی دەرونییان هەیە، لە ئەنجامی ئەوە بوو ئێمە  هەوڵەکانمان کەمنرخ کرد کە کراون بۆ مامەڵە لەگەڵ نەخۆشییەکە. 

چۆمسكی دەڵێت هەواڵگری ئەمریكا ئاگاداری ئەوە بووە، مانگەكانی كانونی دووەم و شوبات تێپەڕین و لەهەوڵدا بۆ ئەوەی كەسێك ئاگادار بكرێت لەكۆشكی سپی بەمەبەستی گرنگیدان بە راستییەك كە ئەویش بوونی نەخۆشییەكی گەورەیە، بەڵام كەس گوێی نەگرت، و ترەمپیش مۆڵەتەكەی خۆی وەرگرت و بە یاری گۆڵف یان رەنگە بە هەڵسەنگاندنی بۆ كەناڵەكان بەسەری برد، وەك ئەوەی بەرپرسێكی باڵا و نزیك لە ئیدارەی ئەمریكی كە ئەویش پیتەرناڤارو یە لەكۆتایی كانونی دووەم نامەیەكی بەهێزی بۆ كۆشكی سپی نارد كە ئەو مەترسیە راستیە، بەڵام گوێیەك نەبوو بیبیستێ.
دەزگای هەواڵگری هۆشداری دابوو
ئیمی جودمان پرسیار لە چۆمسكی دەكات و دەڵێت، باسی ئەوەت كرد پیتەرناڤارو هۆشداری دەربارەی ڤایرۆسی كۆرۆنادا كە رەنگە نزیكەی یەك ملیۆن كەس بكوژێت، ترەمپ ئەمەی قۆستەوە بە سەپاندنی قەدەغەی هاتوچۆ بۆ چین، بەڵام ئەمە ئەنجامێكی كاریگەری نەبوو، كە پێویست بوو ویلایەتە یەكگرتووەكان تاقیكردنەوەی گونجاو بكات و كەرەستەی پزیشكی خۆپارێزی و پزیشك و یاریدەرانیان و فەرمانبەرانی چاودێری لە نەخۆشخانەكان رابهێنێت بۆ چارەسەری نەخۆشەكان و هاوكاریكردنیان و رزگاركردنیان لەمردن، دەركەوت دەزگای هەواڵگری تەنانەت پێش ناڤارو هەموویان هۆشداریان دابووە ترەمپ، ئایە دەتوانیت باسی ئەوە هۆشداریە پێشوەختانە بكەیت، و بۆچی تاقیكردنەوەكان و ئامادەكردنی كەرەستەی خۆ پارێزی كەسی ئەوەندە گرنگن؟

راستە، ئەمە بەردەوام بوو تەنانەت دوای بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە، وە ئێستاش بوودجەی پێشنیارکراو سەیرو غەریبە، ترەمپ دەرماڵەی پەیوەندیدار بە کەرتی تەندروستی حکومی بڕیوە، نازانم ئەوە پلانێک بوو لە تێگەیشتنەوە بوو یاخود تەنها پەرچە کردارێکی باو بوو. بەڵام ئەمڕۆ قسەیەک بکەیت و سبەی دژایەتی بکەیت، پاشان رۆژی دواتر شتێکی دیکە دەربچێت، ئەمە هەڵسوکەوتێکی  پێکەنیناوییە لە راستیدا. ئەوان دەڵێن"لەسەرۆکە نایابەکەمان بڕوانن، مەزنترین سەرۆکە بیناسین، ئەو دڵسۆزە". ئەمە شێوەی درۆی بەردەوامە، لە کاتێکدا بە بەردەوامی درۆ دەکەن ئەوە مانای راستەقینە بێت دەیشارنەوە.
"هەڕەشەی گەورە نزیکتر دەبێتەوە"
سەبارەت بەوەی کە ئایا ترەمپ بەرپرسیارێتی هەڵدەگرێت؟ ئایا ئەو دەڵیت کە ترەمپ دەستی رەنگ بووە بە خوێنی ئەمریکییەکان؟ چۆمسکی دەڵیت، لانی کەمی گومان لەوەدا نییە. ترەمپ لێدوانی شێتانەی هەیە، لەپڕ لە فۆکس نیوزەوە فووی پێدا دەکات و بۆ رۆژی دواتر شتێکی پێچەوانە دەڵێت، شێوازی قسەکردنی هەژێنەرەو بە متمانەی رەهاوە قسە دەکات، شتێکی لەم جۆرە کە پێشتر نەبووە، وە دەبێت ئەوە لەبیر نەکەین کە هەڕەشەی گەورە زیاتر و زیاتر نزیک دەبێتەوە لەکاتێکدا ترەمپ سەرکردایەتیمان دەکات بۆ وێرانکاریی.

هەروەها باس لە مەترسییەکی دیکە دەکات کە بەبڕوای ئەو بەهۆی ترەمپەوە ئاڵۆزتر بووە، ئەویش هەڵوەشانی ژینگەی ئەمریکایە کە ئەوە بە مەترسیدارتر دەزانێت لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە. ئەمە كێشه‌یه‌كى خراپ و مەترسیدارە بە تایبەت لە ئەمریکا.
جاییر بولسونارو کێبڕکێی ترەمپ دەکات
چۆمسكی ئاماژەی بەوەشكرد كە لەبەشی باشوری نیوەگۆی زەوی شتێكی تر هەیە ئەویش جاییر بولسونارو كە كێبركێی ترەمپ دەكات لەسەر نازناوی خراپترین تاوانكاری سەر زەوی، ئەو بە بەرازیلیەكان دەڵێت " ئەو ڤایرۆسە هیچ نیە و تەنها سەرمابوونێكە كە بەرازیلیەكان توشی نابن، ئێمە پارێزراوین" لەكاتێكدا وەزیری تەندروستی و بەرپرسانی تر دەڵێن" ئاگاداربن ئەمە بەراستی مەترسیدارە". بەرازیل ڕووبەڕووی كێشەیەكی ترسناك دەبێتەوە ئەم نەخۆشیە گەیشتۆتە گەڕەكە هەژارنشینەكانی شاری ریودی جانیرو و حكومەتیش هیچ بۆ خەڵك ناكات، گروپە مافیاكان هەوڵ دەدەن رێكاری تەندروستی بەسەر خەڵكدا بسەپێنن.