12:08 - 14/04/2020
ئه‌و رۆمانه‌ى بووه هۆى هه‌ڵگیرسانى شه‌ڕى ناوخۆى ئه‌مریكا
له‌كاتێكدا ویلایه‌ته‌كانی باكور كه دژی كۆیلایه‌تی بوون و ویلایه‌ته‌كانی باشوریش پشتیوانی مانه‌وه‌ی سیستمی كۆیلایه‌تی، له‌ساڵی 1862 نوسه‌ری دیاری ئه‌مریكی هاربیت بیتشر ستو نوسه‌ری رۆمانی " كۆختهی مام توم"، چاوی به ئه‌براهام لنكوڵن سه‌رۆكی ئه‌مریكا كه‌وت، ئه‌وه تاكه دیداری نێوانیان بوو، له‌كاتی پێشوازیكردندا سه‌رۆك گوتی" خۆشحاڵم به دیداری دانه‌ری چیرۆكێك كه ئه‌و جه‌نگه گه‌وره‌ی خولقاند".
هه‌ندێك كه‌س پێیان ناوبانگی رۆمانه‌كه و ئه‌و گۆڕانكاریه‌ی له‌كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مریكی دروستیكرد له‌م قۆناغه‌دا كه پرسی كۆیلایه‌تی پرسێكی جێگه‌ی مشت‌ومڕ بوو، بووه هۆكارێك بۆ سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی ناوخۆی له‌ئه‌مریكا،هاربیت له ڕۆمانه‌كه‌یدا زۆر له ژیانی كۆیله‌كان نزیك ببوه‌وه، به لێهاتووی خۆی توانی كێشه‌ی ره‌ش پێسته‌كان له‌و رۆمانه‌دا به‌رجه‌سته بكات،به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌كانی كتێبخانه‌ی كۆنگرێس، سه‌رۆك ئیبراهام لینكوڵن، رۆمانه‌كه‌ی له 16 ی حوزه‌یران له‌كتێبخانه خواستووه و دوای 43 رۆژ گه‌ڕاندویه‌تیه‌وه، ئه‌وه‌ش واتا سه‌رۆك زانیاری له‌سه‌ر رۆمانه‌كه هه‌بووه پێش ئه‌وه‌ی له مانگی ئه‌یلولی ساڵی 1862 رزگاركردنی كۆیله‌كان رابگه‌یه‌نێت.
هه‌مووان خوێندویانه‌ته‌وه یان خه‌ریكه ده‌یخوێننه‌وه
له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆمانه‌كه‌دا 10 هه‌زار نوسخه‌ی لێ فرۆشرا، له‌هه‌فته‌ی شه‌شه‌مدا رۆژنامه‌ی " بۆستن مورنینگ پۆست" بڵاویكرده‌وه " هه‌مووان رۆمانه‌كه‌یان خوێندۆته‌وه یان خه‌ریكن ده‌یخوێننه‌وه" پێویست بوو 17 ئامێری چاپكردن به‌درێژایی رۆژ كار بكه‌ن بۆ دابینكردنی خواستی خه‌ڵك له‌سه‌ر رۆمانه‌كه، له‌ساڵی یه‌كه‌مدا 300 هه‌زار نوسخه‌ی لێ چاپكرا، كارگه‌كانی پیشه‌سازی وێنه و هه‌یكه‌لی كه‌سایه‌تیه‌كانی ناو رۆمانه‌كه‌یان دروستكرده‌وه و به‌هه‌زارانیان لێفرۆشرا، هه‌ڵهاتنی ئیلیزا یه‌كێك له‌كاره‌كته‌ره‌كانی ناو رۆمانه‌كه له‌ڕێگه‌ی سه‌هۆڵبه‌ندانی ڕووباری ئۆهایو كه هه‌ردوو منداڵه‌كه‌ی به‌هه‌ردوو ده‌ستیه‌وه بوو، به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به خاكی ئازادی ( ویلایه‌ته‌كانی باكور)، بووه دیمه‌نێكی سه‌ره‌كی له شانۆی ئه‌مریكی و فرمێسكی له‌چاوی بینه‌ران هێنایه‌خوارێ، له‌هه‌مان كاتدا بانگهشهیهكیش بوو بۆ سه‌ركه‌وتنی ئیبراهام لینكولن.
سه‌ركه‌وتنی رۆمانه‌كه ته‌نها له ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا نه‌بووه، به‌خێرایی گه‌یشته ئه‌وروپا و ئاسیا، بووه پرۆفرۆشترین كتێب به‌زیاتر له 60 زمان، له‌ساڵی 1857 نیوملیۆن نوسخه‌ی لێفرۆشرا، سه‌رباری كۆپیكردنی نایاسایی.
رۆمانه كه‌بووه بابه‌تێك بۆ كاری زۆر شانۆگه‌ری كه به‌هۆیه‌وه ناره‌حه‌تیه‌كانی كۆیله ره‌شپێسته‌كانی گه‌یانده كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مریكی، كه چۆن هاوسه‌ره‌كان له‌یه‌كتر جیاده‌كرێنه‌وه و باوك و كوڕ له‌یه‌كتر داده‌بڕێندرێن، هه‌مووشیان ڕووبه‌ڕووی مامه‌ڵه‌ی خراپ ده‌بنه‌وه، چاوه‌كان كرانه‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی ره‌تیانده‌كرده‌وه ره‌ش پێسته‌كان به‌مرۆڤ ئه‌ژمار بكه‌ن، ئێستا دوای تێپه‌ڕبوون چه‌ندین ساڵ به‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و رۆمانه‌دا، به‌یه‌كێك له گه‌وره‌ترین كتێبه‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده داده‌نرێت، نمونه‌ی هێزی ئه‌ده‌بی پیشان ده‌دات له‌سه‌ر دروستكردنی هۆشیاری.
پاڵه‌وانی رۆمانه‌كه
رۆمانه‌كه باسی مام تۆم ده‌كات وه‌ك پاڵه‌وان كه ئه‌خلاقی مه‌سیحیه‌ت و ساده‌ی به‌رجه‌سته‌كردووه، له‌كاتی قسه‌كردنیدا ده‌قی " كتێبی پیرۆز " ده‌هێنێته‌وه، مام تۆم باسی لێبورده‌ی خۆی ده‌كات به‌رامبه‌ر گه‌وره‌كه‌ی و هه‌ڵهاتن ره‌تده‌كاته‌وه، سوره له‌سه‌ر درێژه‌دان به كۆیلایه‌تی، و پێی وایه ته‌نها به‌مردن رزگاری ده‌بێت.
هاربیت نوسه‌ری رۆمانه‌كه ژیانی ئاسایی ژیاوه و له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی چوونه سینسیناتی له باشوری رۆژئاوای ویلایه‌تی ئوهایو له‌وێ به‌چڕی چاودێری ژیانی كۆیله‌كانی كردووه، چیرۆكه‌كان و گێرانه‌وه‌كان و ئه‌وه‌ی خۆی بینیویه‌تی بوونه‌ته سه‌رچاوه‌ی رۆمانه‌كه‌ی.
له ویلایه‌ته‌كانی باكور كۆیلایه‌تی رێگری لێكراوه به‌هۆیه‌وه به‌شێكی كۆیله‌كانی ویلایه‌ته‌كانی باشور هه‌وڵیانداوه به‌ره‌وه باكور هه‌ڵبێن، به‌ڵام ساڵی 1850 یاسایه‌ك ده‌رچووه كه رێگه به‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كۆیله ده‌دات له ویلایه‌ته‌كانی باكوره‌وه بۆ ویلایه‌ته‌كانی باشور، ئه‌مه‌ش بووه به پاڵنه‌رێكی به‌هێز بۆ نوسینی رۆمانه‌كه‌ی.
له‌م كاته‌دا چووه شاری برونزویك له ویلایه‌تی مین و له‌وێ ده‌ستیكرد به ئیدانه‌كردنی ره‌فتار به‌رامبه‌ر نزیكه‌ی 3 ملیۆن كۆیله له ویلایه‌ته‌كانی باكور، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه له‌پێشتردا پێی وابوو كێشه‌ی كۆیلایه‌تی ته‌نها له ویلایه‌ته‌كانی باشور هه‌یه، هاربیت به‌شه‌كانی سه‌ره‌تای رۆمانه‌كه‌ی ته‌رخانكرد بۆ دژایه‌تی كۆیلایه‌تی و له‌مانگی ئازاری ساڵی 1852 بڵاوكرایه‌وه.
له‌ناو كۆختهی مام توم
رۆمانه‌كه به‌وه ده‌ست پێده‌كات كه به‌رێز شیبلی بڕیارده‌دات هه‌ندێك له كۆیله‌كانی بفرۆشێت بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی، له‌وێوه ناره‌حه‌تی كۆیله‌كان ده‌ست پێده‌كات، خاوه‌ن قه‌رزه‌كه داوای منداڵێكی پێنج ساڵانه ده‌كات، شیبلی منداڵه‌كه له‌دایكی جیاده‌كاته‌وه كه ناوی ئهلیزایه و بڕیارده‌دات مام تۆم كه پیاوێكی به‌ته‌مه‌نی دڵسۆزی بووه له‌گه‌ڵی بفرۆشێت، ئیلیزا دایكی منداڵه‌كه بڕیار ده‌دات له‌بڕیاره‌كه یاخی بێت و له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌ی هه‌ڵدێت، و به‌مام تۆم ده‌ڵێن ئه‌ویش له‌گه‌ڵیان بروات، به‌ڵام ئه‌و ره‌تیده‌كاته‌وه و بڕیار ده‌دات له‌لای خاوه‌نه‌كه‌ی بمێنێته‌وه، به‌وشێوه‌یه ئه‌لیزا خۆی ده‌خاته مه‌ترسی هه‌ڵهاتن به‌سه‌ر شهختهسههۆڵ و ڕووباردا هه‌وڵ ده‌دات خۆی بگه‌یه‌نێته هاوسه‌كه‌ی كه‌پێش ئه‌وان هه‌ڵهاتووه بۆ كه‌نه‌دا، به‌ڵام مام تۆم سور ده‌بێت له‌سه‌ر مانه‌وه، هه‌تا ئه‌و كاته‌ی خوا رزگاری ده‌كات، به‌درێژایی رۆمانه‌كه باسی قورسی هه‌ڵهاتن و خۆشاردنه‌وه یان قبوڵكردنی سته‌می خاوه‌ن كۆیله‌كان ده‌كات، به‌شێك لهكۆیلهكان بڕیاری هه‌ڵهاتن ده‌ده‌ن، به‌ڵام مام تۆم سوره له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی فه‌رمانه‌كانی خاوه‌نه‌كه‌ی، كڕین و فرۆشتنی پێوه‌ده‌كرێت له‌لای كه‌سێكه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆلای كه‌سێكی تر، تا دواجار ده‌كه‌وێته ده‌ست پیاوێكی توند و تیژی مامه‌ڵه خراپ، له‌لایه‌كی تره‌وه خێزانی تۆم هه‌وڵ ده‌ده‌ن پێی بگه‌ن و زانیاری له‌سه‌ر وه‌ربگرن، كوڕی شیبلی خاوه‌نه كۆنه‌كه‌ی بڕیارده‌دات مام تۆم بكڕێته‌وه و بیگه‌ڕێنێته‌وه بۆلای كه‌س و كاره‌كه‌ی، به‌ڵام دره‌نگ ده‌گه‌ن، كاتێك ده‌گه‌ن ده‌بینن مام تۆم روحی ده‌رچووه و له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی خاوه‌نه‌كه‌ی رزگاری نه‌بووه و مردووه، له‌كۆتایدا پیاوه‌كه بڕیار ده‌دات ئه‌و ناره‌حه‌تیانه‌ی به‌سه‌ر مام تۆمی پیرهپیاویدا هێناوه به‌سه‌ر هیچ كه‌سێكی تردا دووباره‌ی نه‌كاته‌وه و هیچ كۆیله‌یه‌ك نه‌كڕێت و كۆیله‌كانی خۆشی هه‌موو ئازاد ده‌كات، به‌وشێوه‌یه مام تۆم ده‌بێته هێمای ناره‌حه‌تی كۆیله‌كان.
رۆمانه‌كه له‌دیدی ره‌خنه‌گران
هه‌ندێك له ره‌خنه‌گران پێیان وایه به‌هێزی رۆمانه‌كه لههاوسهنگیهكهیدایه، به‌جۆرێك پیاوانی سپی پێستی وه‌ك خۆی پیشانداوه، نه‌چووه هه‌موویان وه‌ك وه‌حش پیشان بدات، له‌هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌وه‌ی ڕوون كردۆته‌وه كه چۆن كۆیله ره‌ش پێسته‌كان به‌ده‌ست ئازار و ناره‌حه‌تیه‌وه ده‌ناڵێنن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر خاوه‌نه‌كانیشیان خه‌ڵكانی باش بن، هه‌ندێكی تر له ره‌خنه‌گران پێیان وایه نوسه‌ر زیادهرهوهی كردووه له پیشاندانی ناره‌حه‌تیه‌كانی پاڵه‌وانی رۆمانه‌كه، هه‌روه‌ها وای پیشانداوه كه كۆیله‌كان خاوه‌نی ره‌وشتی به‌رزن.
له‌ساڵانی دوای بڵاوبونه‌وه‌ی رۆمانه‌كه نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌كانی باشور، هاربیت یان به‌وه تۆمه‌تبارده‌كرد كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌چووه بۆ ویلایه‌ته‌كانی باشور، و هیچ زانیاریه‌كی ده‌رباره‌ی راستی دۆخی كۆیله‌كان نه‌بووه ،له‌به‌رامبه‌ردا نوسه‌ر جه‌ختی له‌وه ده‌كرده‌وه كه " من ئه‌و رۆمانی كۆختهكهی مام توم نه‌نوسیوه به‌ڵكو ته‌نها ئه‌و شتانه‌م گێراوه‌ته‌وه كه به‌چاوه‌كانی خۆم له ویلایه‌ته‌كانی باشور بینیومه" هه‌روه‌ها ساڵی 1853 كتێبێكی نوێ به‌ناوی " كلیلی كوخته‌ی مام توم" نوسی له‌وێدا بهدووروودرێژی باسی ئه‌و راستیانه ده‌كات كه له رۆمانه‌كه‌یدا پشتی پێ به‌ستووه.
رۆمانی كوخته‌ی مام توم و شه‌ڕی ناوخۆی ئه‌مریكا
چه‌ند ساڵێك دوای بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و رۆمانه و به‌دیاریكراوی ساڵی 1861 شه‌ڕی ناوخۆ له ئه‌مریكا ده‌ستی پێكرد، و ماوه‌ی چوار ساڵی خایاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی جودایخوازهكانی 11 ویلایه‌تی باشوری ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا داوای سه‌ربه‌خۆیان ده‌كرد، له‌چوارچێوه‌ی ویلایه‌ته كۆنفیدراڵیهكانی ئه‌مریكا، شه‌ڕه‌كه له 12 نیسان به‌هێرشی جوداخوازه‌كان بۆسه‌ر بنكهسهربازیهكانی حكومه‌ت ده‌ستی پێَكرد، شه‌ڕه‌كه له بنه‌ره‌تدا به‌هۆی پرسی كۆیلایه‌تیه‌وه بوو، به‌جۆرێك ویلایه‌ته‌كانی باشور رازی نه‌بوون كۆتایی بهێنن به‌سیستمی كۆیلایه‌تی ، و دوای چوار ساڵ له‌و شه‌ڕه و كوژرانی نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن كه‌س ،ویلایه‌ته كۆنفیدراڵیهكانی ئه‌مریكا له‌به‌رامبه‌ر ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا شكستیان هێنا و به‌هۆیه‌وه 4 ملیۆن كۆیله به‌بڕیاری ئیبراهام لینكوڵن سه‌رۆكی ئه‌وكاته‌ی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئازادكران.