11:46 - 13/04/2020
ئایا چه‌كی بایەلۆژی جێگه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی ده‌گرێته‌وه ؟
له‌سه‌ده‌ی رابردوودا زیاتر له 500 ملیۆن كه‌س به‌هۆی نه‌خۆشی ڤایرۆسی و به‌كتریا مردوون، ده‌یان هه‌زار كه‌س له‌و مردووانه به‌هۆی فڕێدانی هۆكاره‌كانی نه‌خۆشییه‌وه بووه به ئه‌نقه‌ست، زۆرینه‌شی له‌لایه‌ن ژاپۆنیه‌كانه‌وه بووه دژی چین له‌جه‌نگی جیهانی دووه‌م، جه‌نگی بایەلۆژی به‌واتای سیستمێكی ئاڵۆزدێت كه‌ئه‌و ڤایرۆس و به‌كتریایانه بڵاوده‌كرێنه‌وه كه هۆكاری نه‌خۆشین، هه‌روه‌ها به‌رهه‌مهێنانی ژه‌هر بۆ كوشتنی مرۆڤ و ئاژه‌ڵ و دارودره‌خت.
ئه‌م چه‌كه هه‌موو زینده‌وه‌ره بچوكه‌كانی وه‌ك به‌كتریا و ڤایرۆس و ژه‌هره‌كان ده‌گرێته‌وه، یان ئه‌وانه‌ی له ئاژه‌ڵ و دارودره‌خت وه‌رده‌گیردرێن.
چه‌كی بایەلۆژی و ئه‌تۆمی و كیمیایی له‌ژێر یه‌ك ناودا كۆده‌كرێنه‌وه، كه پێیان ده‌گوترێت " چه‌كی كۆمه‌ڵكوژ"، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندی زیاتری هه‌یه چه‌كی بایەلۆژیه، چونكه یه‌كه‌م چه‌كی كۆمه‌ڵكوژه له‌جه‌نگدا بهكارهێندرابێت، هه‌روه‌ها تایبه‌تمه‌ندی تری هه‌یه له‌وانه‌ش قه‌باره‌ی بچوكه و به‌ئاسانی ده‌ست ده‌كه‌وێت و به‌ئاسانیش به‌كارده‌هێندرێت، و بڵاوبوونه‌وه‌ی خێرایه، سه‌رباری توانای كوشنده‌كه‌ی، له‌م راپۆرته‌دا تیشك ده‌خه‌ینه سه‌ر چه‌كی بایەلۆژی و سه‌ره‌تای به‌كارهێنانی له شه‌ڕ و كوشتندا و چۆنێتی بڵاوبوونه‌وه و كۆنتڕۆڵكردنی، له‌گه‌ڵ چه‌ند نمونه‌یه‌كی به‌كارهێنانی، و به‌ناوبانگترین ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی كه بۆ رێگری له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی كراون. ئایا ده‌بێته جێگره‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی.
كه‌ی به‌كارهێنانی ئه‌م چه‌كه دهستیێكردووه؟
ره‌نگه نامۆبێت به‌لاته‌وه ئه‌گه‌ر بزانیت كه به‌كارهێنانی چه‌كی بایەلۆژی له‌شه‌ڕدا مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 14 سه‌ده پێش زایین، له‌سه‌ده‌ی شه‌شی پێش زاین ئاشورییه‌كان كۆگای دوژمنیان بهماددهیهك ژه‌هراوی ده‌كرد، كه دووچاری قسهبرزكاندن ده‌بوون و ده‌كه‌وتنه دۆخێكی بێ ئاگاییه‌وه، 300 ساڵ پێش زاین، له‌ناو ئه‌ده‌بی یۆنانی و فارسی و رۆمانی باسی به‌كارهێنانی ئاژه‌ڵی مردووكراوه، بۆ پیسكردنی كۆگا و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، له‌سه‌ده‌ی 14 و له‌كاتی گه‌مارۆی شاری كافای كریمیای ئێستا، تاتاره‌كان ته‌رمی ئه‌و كه‌سانه‌ی دووچاری تاعون بووبوون له‌شاره‌كه‌دا بڵاوكرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی په‌تاكه بڵاوبێته‌وه.
به‌ڵام له‌سه‌رده‌می نوێ‌دا چه‌كی بایەلۆژی په‌ره‌ی پێدراوه، له‌جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م سوپای ئه‌ڵمانیا، ماده‌یه‌كی پیسیان به‌كارهێنا كه ده‌بووه هۆی نه‌خۆشی كولیرا وه‌ك چه‌كی بایەلۆژی.
له‌جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا هێزه‌كانی ژاپۆن دامه‌زراوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی چه‌كی بایەلۆژیان له‌ناوچه‌ی " منشوریا" له باكوری رۆژهه‌ڵاتی چین دامه‌زراند و ده‌ستیان كرد به لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر زیندانیان و 3 هه‌زار كه‌سیان توشی نه‌خۆشی تاعون كرد، به‌شێك له توشبووهكانیان له‌سێداره‌دا و ته‌رمه‌كانیان شیكرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ئاستی كاریگه‌ری چه‌كه‌كه له‌سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤ تێبگه‌ن.
به‌كارهێنانی چه‌كی بایەلۆژی له شه‌ڕ و كوشتندا
جه‌نگ وه‌ك جاران رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دوو سوپا نییه، ئه‌وه‌نده به‌سه كه ڤایرۆسێكی كوشنده بنێریت بۆ ترساندن و دروستكردنی شڵه‌ژان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زیاتر له 1200 هۆكاری بایەلۆژی هه‌ن كه ده‌تواندرێت بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشی به‌كاربهێندرێن، به‌ڵام ژماره‌یه‌كی كه‌میان ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌یان تێدایه، كه وه‌ك چه‌ك له‌شه‌ڕدا به‌كاربهێندرێن.
چه‌كی بایەلۆژی پاڵنه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه كه ئاسنتر ده‌ست ده‌كه‌وێت و به‌كارهێنانیشی ئاسانه، ته‌نها بڕێكی كه‌م به‌سه بۆ كوشتنی سه‌دان هه‌زار مرۆڤ و ئاژه‌ڵ، چه‌كی بایەلۆژی به‌ئاسانی ده‌تواندرێت بشاردرێته‌وه و ئاشكراكردنی قورسه به‌هۆی ئه‌وه‌ی نابیندرێت، و به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار و به‌بێ ده‌نگی بڵاوده‌بێته‌وه، له‌رێگه‌ی جیاوازه‌وه ده‌تواندرێت بڵاوبكرێته‌وه وه‌ك هه‌وا و خواردن و ئاو.
بۆ ئه‌وه‌ی چه‌كی بایەلۆژی كاریگه‌ر بێت، پێویسته له‌هه‌وادا بڵاوبكرێته‌وه، تا ئه‌وه‌ی بڕێكی پێویست ده‌گاته سییه‌كان و دووچاری هه‌وكردنی ده‌كه‌ن، هه‌وا و ئاو رێگه‌ی نمونه‌یین بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌كی بایەلۆژی، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست لێی توش بوونی زۆرترین ژماره‌ی كه‌س بێت، به‌ڵام ده‌رزی و مژین له‌رێگه‌ی پێسته‌وه رێگه‌ی نمونه‌یین بۆ كوشتنی چه‌ند كه‌سێك.
كه‌ی گومان له هێرشی بایەلۆژی ده‌كرێت و چۆن خۆی لێدهپارێزرێت؟
زۆر به‌ڵگه هه‌ن كه ئاماژه‌ن بۆ هێرشی بایەلۆژی وه‌ك توش بوون به‌نه‌خۆشی به‌بی هۆكارێكی زاندراو، هه‌روه‌ها زۆربوونی نه‌خۆشی و به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی مردن به‌هۆی نیشانی هاوشێوه، ده‌كرێت له‌م رێگایانه‌وه خۆپارێزی له هێرشی بایەلۆژی بكرێت.
1-قناعێكی تایبه‌ت كه توانای به‌رزی بۆ پاڵاوتنی هه‌وا له فاكته‌ره بایەلۆژیهكان هه‌بێت.
2-جل و به‌رگی خۆپارێزی، زۆرینه‌ی هۆكاره بایەلۆژیهكان توانای ئه‌وه‌یان نیه پێست تێپه‌رێنن.
3-كوتان، له‌رێگه‌ی ماده‌ی دژه‌وه ئه‌ویش به‌شێوه‌ی حه‌ب یان ده‌رزی
تاعون، كۆلیرا، ڤاریۆلا، وه‌ك چه‌كی بایەلۆژی
تائێستاش تاعون له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیهان له‌شه‌ری بایەلۆژی به‌كارده‌هێندرێت بۆ لێدان له‌مرۆڤ و ئاژه‌ڵ، هۆكاره‌كه‌شی به‌كتریایه‌كه پێی ده‌گوترێت" Yersinia pestis" ئه‌م به‌كتریایه هۆكاری بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تا بووه له سه‌ده‌كانی شه‌ش و چوارده و بیست، جیاواز له‌وه‌ی ده‌گوترێت مشك هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی تاعونه، ئه‌وه ئاشكرابووه كه مشك خۆی یه‌كه‌م قوربانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشیه‌یه، و ڤایرۆسه‌كه له‌رێگه‌ی به‌ركه‌وتنی راسته‌وخۆ و سێكس له‌گه‌ڵ نه‌خۆشه‌كه ده‌گوازرێته‌وه، تاعون دووچاری سیه‌كان و گرێی لیمفاوی و سوڕی خوێن ده‌بێت، هه‌روه‌ها كۆلێرا وه‌ك چه‌كی بایەلۆژی به‌كارده‌هێندرێت، ئه‌ویش نه‌خۆشیه‌كه كۆئه‌ندامی هه‌رس ده‌گرێته‌وه و له‌رێگه‌ی به‌كتریایه‌كه‌وه به‌ناویvibrio cholerae “.".
به‌پێچه‌وانه‌ی تاعون و ڤاریۆلا، كۆلێرا به‌ئاسانی بڵاونابێته‌وه له‌كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر، گریمانه‌ی ئه‌وه هه‌یه هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و نه‌خۆشیه پیس بوونی سه‌رچاوه‌ی ئاوی خواردنه‌وه بێت به برێكی زۆری ئه‌و به‌كتریایه، و بهكتریاكهش ده‌توانێت له‌ئاوی خواردنه‌وه‌دا بۆماوه‌ی 24 كاتژمێر تا شه‌ش هه‌فته بمێنێته‌وه، به‌ڵام له‌رێگه‌ی كوڵاندنی ئاوه‌وه به‌ئاسانی له‌ناو ده‌چێت.
به‌ڵام ڤاریۆلا كه نه‌خۆشیه‌كی پێسته رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ساڵی 1980 رایگه‌یاند كه به‌ته‌واوه‌تی كۆنترۆڵیان كردووه و دواحاڵهتی له‌ساڵی 1977 له سۆماڵ تۆماركراوه، ئه‌م ڤایرۆسه توانای ئه‌وه‌ی هه‌بوو بۆماوه‌یه‌كی دووروودرێژ بمێنێته‌وه و له‌رێگه‌ی گرێی لیمفاویهوه بۆ سوڕی خوێن ده‌گوازرایه‌وه و دوو جۆری ناسرایه‌وه جۆرێكیان 30% توش بووانی ده‌كوشت و جۆره‌كه‌ی تریش 1%. ئه‌م ڤایرۆسه كوشنده‌بوو، و له‌سه‌ر پێست ده‌رده‌كه‌وت.
ئایه ئیبۆلا وه‌ك چه‌كی بایەلۆژی به‌كارده‌هێندرێت؟
ساڵی 1992 تۆمه‌ت ڕووبه‌ڕووی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی " ئوم شنریكو" كرایه‌وه كه سه‌ردانی كۆنگۆی دیموكراتیان كردووه، بۆ وه‌رگرتنی نمونه‌ی ڤایرۆسی ئیبۆلا به‌مه‌به‌ستی به‌كارهێنانی وه‌ك چه‌كی بایەلۆژی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه سه‌ركه‌وتووانه بڵاوده‌بێته‌وه بۆیه به‌یه‌كێك له‌چه‌كه بایەلۆژیه گرنگه‌كان داده‌نرێت، ئه‌م ڤایرۆسه له وڵاتانی رۆژئاوای ئه‌فریقا بڵاوبووەته‌وه و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران قوربانی لێكه‌وتۆته‌وه.
ئایه چه‌كی بایەلۆژی ده‌بێته جێگره‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی؟
تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی چه‌كی بایەلۆژی وان كه ده‌تواندرێت بۆ كۆمه‌ڵكوژی به‌كاربهێندرێن، ئه‌وه‌ش به‌هۆی خێرایی بڵاوبوونه‌وه‌یان، هه‌روه‌ها به‌شێوه‌ی چاوه‌ڕواننه‌كراو و به‌بێ هیچ ئاماژه‌یه‌كی پێشتر بڵاوده‌بێته‌وه، قۆناغه‌كانی كه پێیدا تێپه‌رده‌بێت ده‌رفه‌تێك ده‌دات بهبهكارهێنهر كه ئاستی زیانه‌كانی بزانێت، ئه‌م چه‌كه پێویستی به ئامێری ئاڵۆز نیه بۆ به‌رهه‌م هێنان و به‌كارهێنانی، هه‌روه‌ها ته‌نها كاریگه‌ری له‌سه‌ر زینده‌وه‌ر دروست ده‌كات و كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر رێگا و بان و باڵه‌خانه‌كان نابێت، به‌ڵام چه‌كی ئه‌تۆمی زینده‌وه‌ر و رێگا و بان و باڵه‌خانه‌كانیش له‌ناو ده‌بات، بۆیه چه‌كی بایەلۆژی مه‌ترسیدارترین چه‌كی كۆمه‌ڵكوژه كه مه‌ترسیه‌كه‌ی له چه‌كی ئه‌تۆمی و كیمیاییش زیاتره، ئه‌وه‌ش وای لێده‌كات ببێته جێگره‌وه‌یه‌كی نمونه‌یی بۆ چه‌كی ئه‌تۆمی له‌داهاتوودا.
رێككه‌وتننامه‌ی جینێف 1925
رێككه‌وتنی جنێف ساڵی 1925 یه‌كه‌م رێككه‌وتنه بۆ رێگری له به‌ركارهێنانی چه‌كی بایەلۆژی و كیمیایی، به‌ڵام رێككه‌وتنه‌كه رێگری نه‌كردووه له‌وه‌ی وڵاتان خاوه‌نی ئه‌و چه‌كانه بن یان په‌ره‌ی پێ بده‌ن، ئه‌مه‌ش وایكرد به‌ریتانیا په‌یماننامه‌یه‌ك پێشكه‌ش بكات له 10ی نیسانی ساڵی 1972 و ئه‌و كاته 22 وڵات په‌سه‌ندیان كرد و له‌ئێستادا 165 وڵات پێوه‌ی پابه‌ندن، به‌پێی ئه‌و په‌یماننامه‌یه به‌رهه‌م هێنان و په‌ره‌پێدان و كۆگاكردنی چه‌كی بایەلۆژی و خنكێنه‌ر رێگری لێكراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نه‌بوونی سیستمێكی فه‌رمی جیهانی بۆ به‌دواداچوون له‌ئاستی پابه‌ندبوون به‌و په‌یماننامه‌یه، ئاستی كاریگه‌ریه‌كه‌ی سنورداركردووه، و ده‌رفه‌تێكی ئه‌وتۆی داوه‌ته وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان كه به نهێنی په‌ره به‌چه‌كی بایەلۆژی بده‌ن، ئه‌وه‌ش هێزیان زیاتر ده‌كات بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر جیهاندا و له‌ناوبردنی گه‌لان.