01:04 - 11/04/2020
له ئیتالیا مافیاكان خواردن بە ماڵە هەژارەکان دەدەن
له كاتێكدا ئیتالیا هه‌وڵى رزگاركردنى ئابوورییه‌كه‌ى ده‌دات كه به‌هۆى كۆرۆناوه دووچارى شه‌له‌ل بووه، مافیاكانى ئیتالیا خواردن به‌سه‌ر خێزانه هه‌ژاره‌كاندا دابه‌ش ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ى كه‌مده‌رامه‌تن و له‌سه‌ر ئیشوكارى رۆژانه ده‌ژین. حكومه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌و كاره‌ى مافیاكان ناكۆكە و پێیوایه دۆخه‌كه ده‌قۆزنه‌وه بۆ راكێشانى خه‌ڵك.
له‌م چه‌ند رۆژه‌ى دوایى چه‌ند گرته‌یه‌كى ڤیدیۆیى بڵاوبوونه‌وه، كه گروپه مافیاییه رێكخراوه‌كان، له ئیتالیا خواردن دابه‌ش ده‌كه‌ن به‌سه‌ر ئه‌و خێزانانه‌ى زیانمه‌ندبوون به‌هۆى ڤایرۆسى كۆرۆناوه، هاوكات له‌گه‌ڵ داخستنى هه‌موو ده‌رگاكانى وڵاته‌كه. به‌پێى رۆژنامه‌ى گاردیانى به‌ریتانى.
سه‌رنجى پرۆسه‌ى دابه‌شكردنه‌كه، له‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌یه زۆرترین هه‌ژاریان تێدایه له باشوورى ئیتالیا وه‌ك، كامبانیا، مالابریا، دورگه‌ى سه‌قیله و بولیا.
ئه‌و كه‌مپه‌ینه‌ى مافیاكان حكومه‌تى رووبه‌ڕووى كێشه‌یه‌كى ئاڵۆز كردووه‌ته‌وه، به‌و پێیه‌ى مافیاكان خۆشه‌ویستى خه‌ڵكى به‌ده‌ستده‌هێنن و خه‌ڵك زیاتر له حكومه‌ت توڕه ده‌بن. پێگه‌ى مافیاكان قایمتر ده‌بێت و پشتیوانى جه‌ماوه‌رییان بۆ دروستده‌بێت.
نیكۆلا راترى سه‌رۆكى نوسینگه‌ى داواكارى گشتى له كاتانزاروى پایته‌ختى هه‌رێمى كالابریا رایگه‌یاندووه:"زیاتر له مانگێكه چێشتخانه، كافتریاكان، شوێنه بازرگانییه‌كان داخراون. ملیۆنان كه‌س كارده‌كه‌ن له ئابورى خۆڵه‌مێشیدا، ئه‌مه واته ئه‌و كه‌سانه بۆ زیاتر له مانگێكه هیچ داهاتێكیان نییه، وه تا ئێستا هیچ بیرۆكه‌یه‌ك نییه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سانه بۆ سه‌ر كار".
حكومه‌تى ئیتالیا بڕیارى ده‌ركردووه، به پێدانى قه‌واڵه‌ى كڕینى بێ به‌رامبه‌ر بۆ هاوڵاتیان، به‌ڵام ئه‌م هاوكارییه به‌س نییه. نیكۆلا راترى كه خۆى لێكۆڵه‌رى بوارى مافیاگه‌رى و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یانه ده‌ڵێت:"له كاتێكدا ده‌وڵه‌ت به‌م زووانه ده‌ستوه‌ردان ناكات بۆ هاوكارى خێزانه هه‌ژاره‌كان، مافیاكان ئه‌و بۆشاییه پڕده‌كه‌نه و خزمه‌تگوزاریى پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، وه دواتر كۆنتڕۆڵى ژیانى خه‌ڵك ده‌كه‌ن و خۆیان ده‌سه‌پێنن".
له ئیتالیا 3 ملیۆن و 300 هه‌زار كه‌س به دزییه‌وه كار ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى خۆیان له باج بدزنه‌وه، ملیۆنێك له‌وانه له باشوورى وڵاتن. ئه‌وه‌ش به‌هۆى بارودۆخى سه‌ختى ئابورى وڵاته‌كه‌وه. مانگێك راوه‌ستانى هه‌موو جوڵه‌یه‌ك قه‌یرانى ئه‌و وڵاته‌ى سه‌ختتركردووه و ژیانى خه‌ڵك قورس‌تر بووه.
هه‌ندێك راپۆرت باسله‌وه‌ده‌كه‌ن، بازرگانه‌كان رووبه‌ڕووى فشارى زۆر بوونه‌ته‌وه بۆ به‌خشینى خواردن بێ به‌رامبه‌ر بە خه‌ڵكیى، هه‌روه‌ها پۆلیس له‌رێگه‌ى ده‌ورییاته‌وه چاودێرى ناوه‌نده‌كانى فرۆشتن ده‌كات له هه‌ندێك ناوچه، له‌پێناو دانانى سنوورێك بۆ دزیكردن، كه رووبه‌ڕوویان بووه‌ته‌وه.
كۆمه‌ڵێك له دانیشتووان له دورگه‌ى سه‌قیله ناڕه‌زاییان ده‌ربڕى گوتیان، حكومه‌ت ده‌ستى ده‌ستى ده‌كات له پێشكه‌شكردنى هاوكارى به‌په‌له بۆ هه‌ژاران. كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك له شارى بارى له باشوور هێرشیان كرده سه‌ر بانكێنى خۆجێیى، كاتێك هه‌وڵیان ئه‌دا قه‌رزێكى 50 یۆرۆیى وه‌ربگرن.
له‌گه‌ڵ زیادبوونى ئاماژه‌كانى ناڕه‌زایى كۆمه‌ڵایه‌تى، لوتشانا لامورجیزى وه‌زیرى ناوخۆى ئیتالیا هۆشداریدا و گوتى، مافیاكان له وڵات سود له هه‌ژاریى خه‌ڵك ده‌بینن، به‌هۆى ڤایرۆسى كۆرۆناوه.
وه‌زیرى ناوخۆ هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، گروپه مافیاكان له پشتى ئه‌و هاوكارییه مرۆییانه‌وه ده‌یانه‌وێت، خه‌ڵك چه‌كدار بكه‌ن و به‌كاریان بهێنن، بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانیان.
چه‌ند رۆژى رابردوو پۆلیسى ئیتالیا ده‌وریاته‌كانیان زۆریاتر كرد له گه‌ڕه‌كه هه‌ژار نیشینه‌كانى ناپۆلى له باشوور، دواى ئه‌وه‌ى كه‌سێكى گروپه مافیاكان هه‌ستا به رێكخستنى هه‌ڵمه‌تێكى گه‌یاندنى سه‌به‌ته‌ى خۆراك به ماڵه هه‌ژاره‌كانى ئه‌وێ.
ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ریى ده‌ستیكرد، به لێكۆڵینه‌وه دژى كۆمه‌ڵێك كه‌س كه لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كرابوو، له‌كاتى دابه‌شكردنى خۆراك له گه‌ڕه‌كه هه‌ژارنشینه‌كان.
به‌پێى رۆژنامه‌ى لاریبالیكاى ئیتالى، سه‌رۆكى گروپێكى مافیایى(كوستا نورستا)، هاوكارى به‌سه‌ر هه‌ژاره‌كاندا دابه‌شده‌كات له یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه هه‌ژارنشینه‌كانى پالیۆرم به‌ناوى زین، مافیاكان بوونێكى دیاریان هه‌یه تێیدا.
ئه‌و مافیایه له ئه‌كاونتى خۆى له فه‌یسبووك نوسیویه‌تى، ته‌نها كارێكى خێرخوازییان كردووه نه‌ك هیچى دیكه، هێرشى كردووه‌ته سه‌ر ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه‌ى هه‌واڵه‌كه‌یان بڵاوكرده‌وه.
فیدیریكو فاریزى مامۆستاى زانستى تاوان له زانكۆى ئۆكسفۆرد رایگه‌یاندووه، گروپه مافیاكان ته‌نها رێكخراوى تاوانكاریى نین، به‌ڵكو ئه‌وانه چه‌ند ناوچه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌ده‌بەن.
فاریزى ده‌ڵێت، شرۆڤه‌كاران ته‌نها سه‌رنجیان له‌سه‌ر لایه‌نى دارایی مافیاكانه، ئه‌وه له‌بیر ده‌كه‌ن كه هێزى رێكخراوه مافیاییه‌كان له بوونى رێكخستنێكى میللییه‌وه دێت، كه له‌گه‌ڵیان كار ده‌كه‌ن.