03:41 - 09/04/2020
ئایه كه‌مبوونه‌وه‌ی هاتوچۆ له‌رزینی توێكڵی زه‌وی کەمدەکاتەوە؟
ملیاران كه‌س له سه‌رتاسه‌ری جیهان پابه‌ندن به‌مانه‌وه له‌ماڵه‌وه به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئه‌وه‌ش ژماره‌یه‌كی گه‌وره‌یه، تا ئه‌و ئاسته‌ی گۆڕانكاری له‌توێژاڵی زه‌وی كردووه.
به‌هۆی داخستنی ته‌واوه‌تی، ته‌نها چه‌ند گه‌شتێكی كه‌م بۆ شوێنی كار ماوه، زۆر كارگه‌ی گه‌وره كه ده‌رگای قورسیان هه‌یه داخراون، له‌راستیدا كه‌می جوڵه‌ی ئه‌و ژماره زۆره بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه‌م بوونه‌وه‌ی له‌زرینی توێكڵی زه‌وی به‌دی بكرێت، له راستیه‌كی سه‌رنج راكێشدا ئه‌گه‌ر وا دابنێین كه كێشی هه‌ساره‌كه‌مان شه‌ش ملیار ترلیۆن تۆنه.
دابه‌زینی گه‌وره
زانایانی روانگه‌ی پادشایه‌تی له به‌لجیكا یه‌كه‌م كه‌س بوون دركیان به‌م دابه‌زینه كرد و گوتیان " جوڵه‌ی زه‌وی ده‌نگه ژێیه‌ك دروست ده‌كات كه له‌نێوان 1-20 هرتز دایه ( قوڵتر له ده‌نگی ئامێری مۆسیقی كونترباس، هاوشێوه‌ی ده‌نگی ئامێرێكی گه‌وره ئۆرگ) ئه‌م ده‌نگه له‌دوای بڕیاری وڵاتان بۆ سنورداركردنی هاتوچۆ زۆر دابه‌زیوه، ئه‌وه‌ش له‌زۆرشوێنی جیاوازی جیهان تێبینی كراوه.
زانایانی بواری بومه‌له‌رزه له نیپاڵ تێبینی كه‌م بوونه‌وه‌ی بومه‌له‌رزه‌یان كردووه، یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی له په‌یمانگای پاریس بۆ فیزیای زه‌وی كارده‌كات، ده‌ڵێت له‌شاری پاریس جوڵه‌ی زه‌وی دابه‌زیوه.
هه‌وا پاكه و رووباره‌كان ئارام
كۆرۆنا كاریگه‌ری له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ژیانی ئێمه كردووه، مانگه ده‌ستكرده‌كان تێبینی كه‌م بونه‌وه‌ی گازی ژه‌هراوی دووه‌م ئۆكسیدی نایترۆجینیان كردووه له هه‌وادا، ئه‌م گازه ژه‌هراویه له ئۆتۆمبێل و وێستگه‌كانی وزه و بارهه‌ڵگره‌كان ده‌رده‌چێت، جیهان هێمن تره له رابردوو، زاناكان لێكۆڵینه‌وه‌یان له قوڵای زه‌ریاكان كردووه تێبینی ئه‌وه‌یان كردووه ئاستی ده‌نگ دابه‌زیوه.
ئاماژه‌ی ڕوونتر
ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی كراون سه‌باره‌ت به بومه‌له‌رزه ناڵێن زه‌وی به‌ته‌واوه‌تی له له‌رزین كه‌وتووه، به‌ڵام ئه‌و جیاوازیه‌ی بۆته‌هۆی ئه‌وه‌ی زانایان تێبینی بكه‌ن، و به‌كرده‌وه كارێكی سودبه‌خشه.
چالاكی مرۆڤ جۆرێك له ژاوه‌ژاوبوو كه به‌هۆیه‌وه قورس بوو زاناكان گوێ بۆ ئه‌و شه‌پۆلانه بگرن كه له توێكڵی زه‌ویه‌وه ده‌رده‌چوون، ئه‌ندی فراسیتو زانای بواری بومه‌له‌رزه به ماڵپه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت به زانستی بومه‌له‌رزه‌ی له واشنتۆن راگه‌یاندووه" ئاماژه‌كان پیشانی ده‌ده‌ن كه ژاوه‌ژاو كه‌م بۆته‌وه، ئه‌وه‌ش واده‌كات زانیاریه‌كانت زیاتر پوخت بكه‌یت".
زاناكان توانیویانه هۆكاری كه‌م بوونه‌وه‌ی ژاوه‌ژاو له‌ناوچه‌كانی خۆیان دیاری بكه‌ن، ستیڤن هیكس كه له زانكۆی " ئیمپریال كولدیج " له له‌نده‌ن كار ده‌كات هۆكاری كه‌م بوونه‌وه‌ی ژاوه‌ژاوی گه‌ڕاندۆته‌وه بۆ كه‌م بوونه‌وه‌ی جوڵه‌ی هاتوچۆ له‌رێگه‌ی خێرای نێوان له‌نده‌ن و هه‌رێمی ویلز، ئه‌و له تویتێكدا ده‌ڵێت " زۆر ڕوونه كه له‌م چه‌ند رۆژه‌ی كه‌می رابردوودا له‌به‌ره‌باندا ئاستی ژاوه‌ژاو زۆر كه‌متره به‌راورد به چه‌ند هه‌فته‌ی كه‌می رابردوو".
ده‌شڵێت " من پێم وایه ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ كه‌م بوونه‌وه‌ی چالاكی له‌و كاتژمێرانه‌ی به‌یانیاندا ژماره‌یه‌كی كه‌م له‌شوێنێكه‌وه ده‌چن بۆ شوێنێكی تر و ده‌وامی خوێندنگاكان وه‌ستاوه".
بۆنه‌كان گۆردراون
گۆرانی بۆنه‌كان به‌جۆرێكه نمونه‌ی هاوشێوه‌ی نه‌بووه له‌رابردوودا، چالاكیه‌كانی مرۆڤ به‌زۆری له رۆژدا بوون و خه‌ڵك له‌هه‌ندێك كاتدا كه‌متر چالاك بوون، شه‌وانه ئارامتر بوون له رۆژ، ئاستی ژاوه‌ژاو له بۆنه فه‌رمیه‌كان زۆر داده‌به‌زێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا رووده‌دات له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان كه‌م بوونه‌وه‌ی چالاكی مرۆڤه بۆ چه‌ندین هه‌فته و ره‌نگه بۆ چه‌ندین مانگ.
ئه‌م بابه‌ته له‌ماڵپه‌ری بی بی سی وه‌رگیراوه