ڕاپۆرتی جیهانی

07:21 - 07/04/2020

دوای كۆرۆنا هیچ شتێك وەك خوێ نامێنێتەوە‌

پەیسەر

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆڤید 19 هەموو جیهانی هێناوەتە لەرزەیەكی قووڵ، چاوەڕێش دەكرێت كاریگەرییەكانی تا دوای ئەو بەڵایەش درێژە بكێشێت، هەر ئەو بەڵایە كاریگەریی كردوەتە سەر پەیوەندییە سیاسی و ئابووریی و كۆمەڵایەتیە تەقلیدییەكان و پێدەچێت بیگۆڕێت بە جۆرێكی دیكە، پێدەچێت بە جۆرێك دایبڕێژێتەوە كە لەبەرژەوەندی چین و ڕوسیابێت، بەو پێیەی دەمێكە وەك هێزێكی نەرم كاری بۆ دەكەن .

چین و روسیا هاوكاریی دەكەن بەڵام ئەوانی دیكە هەر سەرقاڵی خۆیانن و دەستیان لە ئیتاڵیا بەرداوە.

راستە یەكەمجارڤایرۆسەكە لە چینەوە لە كۆتایی 2019 دا سەری هەڵداو تائێستاش نەخۆش تۆمار دەكات بەڵام ئەوانەن كەلەدەرەوەی وڵاتەكەی دەگەڕینەوە، بەڵام بە تەواوی گەمارۆی ڤایرۆسەكەیان داوە، نەك هەر كاریگەریی لەسەر دۆخی سیاسی و ئابووری و دبلۆماسیەتی دروست نەكردووە، بەڵكو لەو دۆخەشدا سەرقاڵی كارەكانیەتی لە ئەوروپا و ئەفەریقا، بە ملیۆنەها تۆن ماسك و پێداویستییە پزیشكیەكانیانی وەك ئامێریی هەناسەی دەستكردیان بۆ دەنێرێت (ئیتر بە هیمەت بێت یان بە قیمەت)، بەتایبەتی ئیتاڵیا و ڕووسیاش دەستی بی كوباو ئەلبانیاوەیە.

هەرچەندە مۆسكۆ و پەكین فشاری ناوخۆییشیان لە سەرە، بەڵام توانیویانە هاوكارییەكانیان بگەیەننە ئیتاڵیا كە ئەندامی ناتۆشە، ئەوەش بووەتە مایەی سەرنجی ئیتاڵیا لەبارەی ئەو هاوپەیمانییەی لەگەڵ دەوڵەتانی ناتۆ هەیەتی ، كە چین و روسیا هاوكاریی دەكەن بەڵام ئەوانی دیكە هەر سەرقاڵی خۆیانن و دەستیان لە ئیتاڵیا بەرداوە. بە پێی وتەی چاودێرەكان ئەو هەڵوێستە دەبێتەهۆی دروست بوونی درزێك و تا بێت ئەو درزە گەورەتریش دەبێـت. و هەندێكیش پێش بینی ئەوە دەكەن دوور نیە لە دوای كۆتایی هاتنی بەڵای كۆرۆنا ئیتاڵیاش بە چاولێگەری بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا بكشێتەوەو بڕیاری خۆی بدات.

شارەزایان گوتیان ئەو هەڵوێستە تەنها دروشم و خۆنواندنی سیاسیەو دوورە لە هەڵوێستی مرۆیی

دەبێت ئەوەش بگوترێت كە زۆر درەنگ برۆكسل پشتیوانی خۆی بۆ ئیتاڵیا دەربڕیی و پاشان ئەڵمانیاش ڕایگەیاندا كە دەرگای نەخۆشخانەكانی كراوەن بۆ وەرگرتنی تووش بووەكانی ئیتاڵیا، بەڵام هەر زوو شارەزایان گوتیان ئەو هەڵوێستە تەنها دروشم و خۆنواندنی سیاسیەو دوورە لە هەڵوێستی مرۆیی. بەڵام چین و ڕووسیا بەدڵێكی فراوان و مرۆڤانەوە بەخشینەكانی خۆیان بەخشییە ئەو وڵاتەی ئەندامی یەكێتی ئەوروپا و ناتۆ.

لە هەمان كاتیشدا سكرتێری ناتۆ ڕایگەیاند كە كۆرۆنا سەرجەم كارەسەربازییەكانی ڕاگرتووەو هەموو چالاكییەكان چڕ دەكەنەوە لە پێناوی بەرەوڕوو بوونەوەی ئەو ڤایرۆسە. تا لەناو هاوپیەمانیەتیەكەیاندا بڵاوە نەكات. هەر بۆیە لەسەرجەم ناوچەكانی چالاكییاندا ژمارەی سەربازەكانیان كەم كردووەتەوەو ژمارەیەكس زۆریشیان خستوەتە ئامادەباشییەوە كە هاوكاریی حكومەتەكانی خۆیان بكەن.

لە ڕووی سەربازیشەوە كۆرۆنا زیانی گەورەی لە بونیادی سەربازی وڵاتان داوەو شپرزەی كردوون، ئەڵمانیا 15 هەزاری سەربازی خستوەتە خزمەتی پۆلیسی ناوخۆیی بۆ ئەوەی پێكەوە كاری كەرەنتینە ئەنجام بدەن و لە شەقام و شوێنە گشتیەكان بڵاوەیان پێكردوون و لە هۆڵەنداش بە هەمان شێوە.

 تەنها رۆژی هەینی ڕابوردوو دەسەڵاتدارانی فەرەنسا ڕایان گەیاند 600 كەس لە نێو سوپای فەرەنسەدا هەڵگریی ڤایرۆسەكەن

كەشتی فڕۆكە هەڵگریی ئەمەریكا یەكێكی تر بوو لەو كێشانە لەبەر ئەوەی ژمارەیەكی زۆر لە سەرنشتینەكانی تووش بوون.  توركیاش جگە لەوەی لەناو وڵاتەكەی خۆیدا ڤایرۆس كەوتوەتە نێو سیستەمی سەربازییەكەی بە پێی فەرمانێك سەرجەم جموجوڵی سەربازەكانی لە سوریا وەستاندووە. فەرەنساش سەرجەم چالاكیە سەربازییەكانی لە دەریاو وشكانیش ڕاگرتووە لە ناو ئەوانەشدا ئەو هێزەی فەرەنسا كەلە گەرووی هورموز دان، تەنها رۆژی هەینی ڕابوردوو دەسەڵاتدارانی فەرەنسا ڕایان گەیاند 600 كەس لە نێو سوپای فەرەنسەدا هەڵگریی ڤایرۆسەكەن.

وەزارەتی بەرگریی ئیتاڵیا ڕایگەیاندووەە كە لەناو سوپای وڵاتەكەیدا ڤایرۆسەكە بڵاوەی كردووەو سەرۆك ئەركانی سوپای وڵاتەكەشی –سلڤاتۆری فرینا- و 12 كەسی دیكە لە فەرماندە سەربازییەكان تووشی ئەو ڤایرۆسە بوون و تەنانەت ئەفسەرێكی پلە باڵاش بەو ڤایرۆسە مردووە.