04:49 - 07/04/2020
ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی جیهان لە شەڕی نهێنی كۆرۆنادان
پێگه‌ی فورین پولیسی له وتارێكی كالدر والتون ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه، كه ده‌زگا هه‌واڵگریه جیهانیه‌كان شه‌ڕێكی نهێنی له‌دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌كه‌ن..
والتون روونی كردۆته‌وه كه ڤایرۆسی كۆرۆنا ته‌نها دۆخێكی ته‌ندروستی له‌ناكاو نیه به‌ڵكو، هه‌ره‌شه‌یه‌كه له‌سه‌ر ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به‌جۆرێك كه نمونه‌ی نه‌بووه له‌رابردوودا و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی هاوشێوه‌ی جه‌نگێكه كه هه‌زاران كوژراو به‌دوای خۆیدا بهێنێت.
كاری ده‌زگا هه‌واڵگریه‌كان له‌شه‌ری دژی كۆرۆنا به‌چه‌ند رێگایه‌كه یه‌كه‌میان، هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌ده‌ن به‌سیاسیه‌كان سه‌باره‌ت به بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه و كاریگه‌ریه‌كانی، له‌ئێستادا ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكا به‌كرده‌وه تیمێكی تایبه‌تمه‌ندی هه‌یه له‌هێڵی پێشه‌وه‌ی رووبه‌رووبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه و ناوه‌ندی نیشتمانی بۆ هه‌واڵگری پزیشكی كه باره‌گاكه‌ی له میریلانده، له‌گه‌ڵ شاره‌زایانی بواری په‌تا و زاناكانی ڤایرۆس كار له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕی زانیاری هه‌واڵگری ده‌كه‌ن، ده‌رباره‌ی ڤایرۆسه‌كه هاوشێوه‌ی ئه‌و كاته‌ی كه شه‌ری سارد هه‌بوو، ئه‌و ناوه‌نده وه‌ك چاو و گوێی ئه‌مریكایه سه‌باره‌ت بهههرهشهكانی بواری بایه‌لۆجی له‌ساڵی 2008 وه.
به‌پێی راپۆرته گشتیه‌كان سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵ ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكا هۆشداری دایه ئیداره‌ی تره‌مپ له مه‌ترسی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسێك له‌شاری ووهانی چین، كه ده‌بێته په‌تا به‌ڵام به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی والتون تره‌مپ ئه‌و هۆشداریانه‌ی ده‌زگای هه‌واڵگری ره‌تكردۆته‌وه، به‌وه‌ش بووه یه‌كێك له مه‌ترسیدارترین شكستی سیاسی له مێژووی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا.
ئاشكرابوونی نهێنییه‌كان
دووه‌م كاری ده‌زگا هه‌واڵگریه‌كان دزینی زانیاری په‌یوه‌ندیدار بهنهخۆشیهكهیه، به‌واتای ده‌ستگه‌یشتن به‌و زانیاریانه‌ی ئه‌وانی تر نایانه‌وێت ئاشكرای بكه‌ن و ده‌یانه‌وێت به‌نهێنی بیهێڵنه‌وه، سه‌باره‌ت به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكی توانیویه‌تی ده‌ستی به‌زانیاری زۆر ده‌گمه‌نی وڵاتانی بیانی بگات، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئایه ئاماری فه‌رمی وڵاتان ده‌رباره‌ی قوربانیان وردن یان نا.
رێگای سێیه‌م كه ده‌زگا هه‌واڵگریه‌كان رۆڵێكی گرنگ له رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی كۆرۆنا ده‌بینن شه‌ری ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی هه‌واڵه ناڕاستهكانه، ئێستا به‌كین و واشنتۆن له‌شه‌ڕێكی بانگهشهییدان، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كامیان رابه‌رایه‌تی جیهان ده‌كات له‌ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشیه، به‌وه‌ش شه‌ره‌كه له‌ناوه‌رۆكدا بۆ ئه‌وه‌یه كه ئه‌وه بسه‌لمێندرێت كه وڵاته دیموكراتیه‌كان یان نا دیموكراتیه‌كان كامیان هاوڵاتیه‌كانیان به شێوه‌یه‌كی باشتر ده‌پارێزن، له‌گه‌ڵ به‌رزبونه‌وه‌ی ژماره‌ی توشبووان له ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و تێپه‌راندنی ژماره‌ی مردووان به‌راورد به چین، واشنتۆن جه‌نگه‌كه ده‌دۆرێنێت.
بۆ شێواندنی ناوبانگی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، حكومه‌تی چین په‌ره‌ی به بانگه‌شه‌كردن بۆ بیردۆزی پلانگێریدا كه سوپای ئه‌مریكا به‌رپرسیاره له بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه، له‌راستیدا ئه‌و شه‌ره دووباره بوونه‌وه‌ی بیردۆزی پلانگێری سه‌رده‌می شه‌ری سارده كه یه‌كێتی سۆڤیه‌ت كردی كاتێك رایگه‌یاند سوپای ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌پشت دروستكردنی ڤایرۆسی ئایدزهوهیه، له‌به‌رامبه‌ردا ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ستراتیژیه‌تێكی سه‌ركه‌وتووی دانا بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی بانگه‌شه ناراسته‌كانی روسیا ده‌رباره‌ی ئایدز، و ساڵی 1987 مۆسكۆ به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو ده‌ستبه‌رداری بیردۆزی پلانگێری بوو ده‌رباره‌ی نه‌خۆشی ئایدز، ده‌كرێت هه‌مان ستراتیژ بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی پروپاگه‌نده‌كانی كۆرۆنا جێبه‌جێ بكرێت، واتا ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ناوه‌ندێك دروست بكات بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه ناراستانه.
سیستمی چاودێری و پێشێلكردنی تایبه‌تمه‌ندیه‌كان
چواره‌م و كۆتا رێگا كه ده‌كرێت ده‌زگا هه‌واڵگریه‌كان یارمه‌تیده‌ربن بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی كۆڤید 19 بریتیه له‌چاودێری، والتون له‌راپۆرته‌كه‌یدا ده‌ڵێت سیستمێكی داپڵۆسێنه‌ری وه‌ك چین ده‌سه‌ڵاتێكی فراوانی هه‌یه به‌راورد به سیستمه دیموكراتیه لیبراڵیهكانی رۆژئاوا كه رێز له یاسا و ئازادیه مه‌ده‌نیه‌كان ده‌گرن.
چین سییتمێكی چاودێری به‌كۆمه‌ڵی جێبه‌جێكرد بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، هه‌ر له‌چاودێریكردنی جوڵه‌ی خه‌ڵكه‌وه تاده‌گاته پێدانی هاندان به‌و كه‌سانه‌ی زانیاری ده‌رباره‌ی دراوسێیه‌كی نه‌خۆشیان ده‌ده‌نه حكومه‌ت، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌مریكیه‌كان ئاماده‌نین گفتوگۆی به‌په‌له بكه‌ن ده‌رباره‌ی ئاستی ئاماده‌ییان بۆ پێشێلكردنی تایبه‌تمه‌ندیه‌كانیان بۆ پاراستنی ته‌ندروستی گشتی، ئیسرائیلی نزیكترین هاوپه‌یمانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئاستی ده‌وڵه‌ت ته‌كنه‌لۆجیایه‌كی نوێی بۆ سیخوڕیكردن به‌سه‌ر مۆبایله‌وه به‌كارهێنا، كه له‌بنه‌ره‌تدا بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆر دیزاین كراوه، له‌رێگه‌ی ئه‌و سیستمه‌وه ئاگاداری ئه‌و كه‌سانه ده‌كرایه‌وه كه توشی ڤایرۆسه‌كه بوون.
ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش سیستمی هاوشێوه‌ی ئیسرائیلی هه‌یه به‌ڵام پێویسته بڕیار بده‌ن كه ئایه ئاماده‌ی چاودێریه‌كی قورسی هاوشێوه‌ی ئیسرائیلن یان نا، بۆ هاوسه‌نگی له‌نێوان ته‌ندروستی گشتی و ئازادی مه‌ده‌نی ئه‌مریكیه‌كان كامیان ههڵدهبژیرێن؟
له‌داهاتوودا هه‌واڵگری ڤایرۆسی ده‌بێته به‌شێكی سه‌ره‌كی له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ بواره‌كانی تری وه‌ك ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆر و رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی سیخوڕی و ئاسایشی ئینته‌رنێتی، ره‌نگه بۆ به‌دبه‌ختی پێكدادان له‌نێوان به‌شێك له‌مانه دروست بێت، به‌جۆرێك لایه‌نی حكومی و نا حكومی سود له ده‌رئه‌نجامه‌كانی جیۆسیاسی ڤایرۆسه‌كه وه‌ربگرن بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆرستی و سیخوڕی و هێرشی ئه‌لیكترۆنی.