ڕاپۆرتی جیهانی

03:54 - 06/04/2020

كۆمپانیا ته‌كنه‌لۆژییه‌كان له‌م سه‌رده‌مى كۆرۆنایه‌دا له‌كوێن؟‌

پەیسەر


به‌پێی ئه‌و به‌یاننامه‌ و گرته‌ ڤیدیۆیانه‌ بێت كه‌ كۆمپانیاكانی بواری ته‌كنه‌لۆجیا له‌م پێنج ساڵه‌ی دوایدا بڵاویانكردۆته‌وه‌، ده‌بوایه‌ ژیانی مرۆڤ له‌ بیسته‌كانی هه‌زاره‌ی نوێ، بریتی بێت له‌ ئۆتۆمبێلێك كه‌خۆی كۆنترۆڵی خۆی ده‌كات، هه‌روه‌ها فرۆكه‌یه‌ك كه‌ له‌قه‌ره‌باڵغی رزگاری بكات، له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆجیا له‌رێگه‌ی ده‌نگه‌وه‌، هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌ی بۆچوونی مرۆڤ بۆ جێبه‌جێكردنی خواسته‌كانی، ئه‌وه‌ جگه‌ له‌ ته‌كنه‌لۆجیای زیره‌ك، به‌پێی قسه‌ی ئه‌وان " بازادانێك له‌بواری پزیشكی نراوه‌ كه‌ راناگیردرێت" به‌ڵام ئه‌مرۆ له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ناچارین له‌ماڵه‌كانمان نه‌یه‌ینه‌ ده‌ره‌وه‌، ئه‌وه‌ش له‌دوای ئه‌وه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسه‌كه‌ له‌مانگی چواره‌میدایه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌موو ئه‌و بازدانه‌ ته‌كنه‌لۆجیایانه‌ به‌ته‌واوه‌تی دیارنه‌ماون.

خه‌یاڵ به‌ده‌نگی ته‌كنه‌لۆجیا
له‌مانگی نیسانی ساڵی 2017 مارك زوكربیرگ له‌كۆنگره‌ی فه‌یس بووك، نوێترین ئه‌و پێشكه‌وتننانه‌ی خسته‌ڕوو كه‌ كۆمپانیاكه‌ی به‌ده‌ستی هێناوه‌، باسی ئه‌وه‌شی كرد، كه‌ داهێنانی نوێیان رێگه‌ به‌خوێندنه‌وه‌ی بۆچوونه‌كانی به‌كارهێنه‌ر ده‌دات ئه‌ویش له‌رێگه‌ی كڵاوێكه‌وه‌ كه‌ ده‌یكاته‌ سه‌ری، به‌وه‌ش ده‌رگایه‌كی نوێی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌ویش به‌كارهێنانی ئامێره‌هۆشمه‌نده‌كان له‌رێگه‌ی مێشكه‌وه‌، به‌رێژه‌یه‌كی زۆر ئه‌و ته‌كنیكه‌ له‌ژێر په‌ره‌پێدان دایه‌، له‌لایه‌نی بیردۆزیه‌وه‌، ئه‌مه‌ ده‌توانێت گۆڕانكاریه‌كی گه‌وره‌ دروست بكات كه‌ نمونه‌ی نه‌بووه‌، به‌تایبه‌تیش بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ئاسانی قسه‌ و جوڵه‌یان بۆ ناكرێت، خوێندنه‌وه‌ی بۆچوونی به‌كارهێنه‌ر به‌بێ چاندنی هیچ پارچه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی له‌ سه‌ردا، داهێنانێكه‌ هیچ تاقیگه‌یه‌كی پزیشكی له‌سه‌ر گۆی زه‌وی پێی نه‌گه‌یشتووه‌، كه‌چی ئه‌ندازیاره‌كانی فه‌یس بووك دروستی ده‌كه‌ن.
له‌باڵه‌خانه‌ی ژماره‌ 8 ی تایبه‌ت به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ و په‌ره‌پێدان له‌ناو ناوه‌ندی كۆمپانیای فه‌یس بووك، تیمێكی تر كار له‌سه‌ر داهێنانێكی نوێی ته‌كنیكی ده‌كه‌ن ئه‌ویش گواستنه‌وه‌ی ده‌نگه‌ له‌رێگه‌ی پێسته‌وه‌، ئه‌ویش له‌رێگه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌ركی قوڵای گوێچكه‌، ئه‌وه‌ش پرۆژه‌یه‌كی تره‌ كه‌ تائێستا به‌دی نه‌هاتووه‌.

له‌به‌رامبه‌ردا كۆمپانیا گۆگڵ كار له‌سه‌ر دروستكردنی ئۆتۆمبێل ده‌كات كه‌ خۆی بتوانێت كۆنترۆڵی خۆی بكات، جگه‌ له‌ هاوكاری ته‌كنه‌لۆجی وپیشه‌سازی زیره‌كی تر.

ده‌كرێت له‌باسكردنی ئه‌و بازدانانه‌ به‌رده‌وام بین كه‌ كۆمپانیاكان پێی گه‌یشتوون، كه‌ له‌بواره‌جیاجیاكان كردوویانه‌ و ده‌كرێت هه‌مووی له‌یه‌ك خاڵدا كۆبكرێته‌وه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌: كۆكردنه‌وه‌ی زۆرترین زانیاری بۆ به‌كارهێنه‌ر بۆ باشكردنی كوالێتی خزمه‌تگوزاریه‌كان و په‌ره‌پێدانی ئامێره‌كان بۆ خێرایی زیاتر.

پشت په‌رده‌ی داهێنانه‌ زانستییه‌كان
پێشتر و زۆر شاره‌زا باسی مه‌ترسیه‌كانی ئه‌و هه‌نگاوانه‌یان كرد، واتا كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری به‌كارهێنه‌ران، به‌جۆرێك ئامێرێك توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێت هه‌ركه‌سێك له‌كه‌سێكی تر جیابكاته‌وه‌ و به‌ناوی خۆی و خێزانیه‌وه‌ و به‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی پێشووی و ئێستای، چی به‌لاوه‌ باشه‌ و چالاكی رۆژانه‌ی چیه‌، هه‌موو ئه‌مانه‌ كێشه‌ نین مادام له‌كۆتاییدا ژیانی به‌كارهێنه‌ران ئاسان ده‌كات، به‌ڵام ئه‌مه‌ لایه‌نێكی تریشی هه‌یه‌، به‌نمونه‌ ئامێره‌كانی كۆمپانیای گۆگڵ توانای ئاشكراكردنی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌یان هه‌یه‌ به‌رێژه‌یه‌كی زۆر ، ئه‌وه‌ش باشتر كردنی شتێكه‌ كه‌ پێشتر هه‌بووه‌، لێره‌ پێویسته‌ ئێمه‌ زیاتر له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی گۆگڵ قوڵ ببینه‌وه‌، به‌پێی ئه‌نجامه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌م دوایانه‌ی گۆگڵ سه‌باره‌ت به‌ شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك ئامێره‌كه‌ی گۆگڵ تواناكه‌ی له‌توانای پزیشكانی تایبه‌تمه‌ندی بواری ئه‌شیعه‌ی سینی زیاتره‌، ئه‌و مامه‌ڵه‌ پزیشكیه‌ به‌شێكی ساده‌یه‌ له‌ پرۆسه‌ی ئاشكراكردنی گرێی شێَرپه‌نجه‌یی.

سه‌رباری ئه‌وه‌ش ئه‌م بواره‌ لایه‌نێكی تریشی هه‌یه‌ ئه‌ویش به‌ده‌ستهێنانی بازدانی ته‌كینی له‌بوارێكی پێویست به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌وڵێكی زۆر ده‌درێت بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كان، ئه‌نجامێكی نوێیه‌ له‌شه‌ڕی مرۆڤ دژی گرێیه‌ پیسه‌كان.

كۆرۆنا و ده‌مامكی ته‌كنه‌لۆجیا
ئێستا رۆڵی كۆمپانیاكانی ته‌كنه‌لۆجیا له‌گه‌ڵ بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ته‌واوی جیهان نه‌ماوه‌، جگه‌ له‌هه‌ندێك ده‌ستپێشخه‌ری بۆ دابینكردنی پێداویستی به‌بێ به‌رامبه‌ر، كۆمپانیایه‌كانی ته‌كنه‌لۆجیا كه‌ پێشتر باسی داهێنانی پزیشكیان ده‌كرد له‌به‌رامبه‌ر بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بێده‌نگن، ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت كه‌ ئه‌وه‌ی رابردووگوتویانه‌ جێگه‌ی گومانه‌.

ئامانج ئه‌وه‌نیه‌ كه‌ هه‌وڵه‌كانی پێشوویان به‌كه‌م بزاندرێت یان له‌ رۆڵیان كه‌م بكرێته‌وه‌، به‌ڵكو ئه‌وه‌یه‌ كه‌ زیاده‌ڕوویان كردووه‌ و پروپاگه‌نده‌ی راگه‌یاندن بووه‌ وایكردووه‌ ئه‌و كۆمپانیایانه‌ وه‌ك فانۆسی سحری خۆیان پیشان بده‌ن به‌رامبه‌ر كێشه‌كانی مرۆڤایه‌تی وایان له‌به‌كارهێنه‌رانیان كرد هه‌ڵه‌ له‌دوای هه‌ڵه‌ بكه‌ن.

كۆمپانیاكانی بواری ته‌كنه‌لۆجیا سه‌قفی پێشبینیه‌كانی مرۆڤیان به‌رزكرده‌وه‌، هه‌ندێك كه‌س له‌پله‌ی باڵا خۆیان بۆ به‌كارهێنه‌رانی ته‌كنه‌لۆجیاكانیان وێنا كرد، كه‌ ئه‌وان له‌سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌یه‌كن كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستبه‌رداربوونیان ناكرێت.

له‌كاتێكدا باشتر بوو لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ په‌ره‌پێدانی ئه‌و گوارتمانه‌ بێت كه‌ توانای تێگه‌یشتنیان له‌ره‌فتاری ڤایرۆسی نوێ هه‌بێت و چۆنیه‌تی گه‌شه‌كردن ده‌ربخات،هه‌روه‌ك ئه‌و ڤایرۆسانه‌ی تر كه‌ به‌م دوایانه‌ گه‌شه‌یان به‌خۆیانداوه‌، هه‌وڵی تر به‌ئاراسته‌ی ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسانه‌ بێت وه‌ك ئه‌و گۆریتمه‌ زیره‌كانه‌ی كه‌ كۆمپانیای گۆگڵ له‌یاری شه‌تره‌نج دروستی كردوون و به‌سه‌ر مرۆڤدا سه‌رده‌كه‌ون.

كاتێك پێشكه‌وتنێكی ته‌كنه‌لۆجی له‌ملاملانێی كۆمپیته‌ردابێت دژی مرۆڤ، ئه‌وه‌ دادپه‌روه‌رانه‌ نیه‌، چونكه‌ عه‌قڵی مرۆڤ سنوری هه‌یه‌ و ته‌واو جیاوازه‌ له‌ سنوری عه‌قڵًی ئامێره‌كان، كاتێك باسی سه‌ركه‌وتنی گۆریتم ده‌كرێت له‌یاری " گۆ" به‌سه‌ر پاڵه‌وانی جیهاندا ئه‌وه‌ جۆرێك له‌زیاده‌ره‌وی تێدایه‌، چونكه‌ خێریی و بواری حسابی و ئه‌گه‌ره‌كان له‌لای مرۆڤ ته‌واو جیاوازن له‌وه‌ی له‌ناو ئامێره‌كاندا هه‌یه‌ كه‌ به‌ نوێترین میمۆری و به‌كوالێتی به‌رز كارده‌كه‌ن، بۆیه‌ باشتره‌ میمۆری ئه‌وتۆ دروست بكرێت كه‌خێراییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خێرایی عه‌قڵی مرۆڤ هاوتا بێت بۆئه‌وه‌ی له‌یاری " گۆ" له‌دژی پاڵه‌وانی جیهان به‌كاربهێندرێت لێره‌وه‌ نمونه‌یه‌كی زۆرتر لۆجیكی و عه‌قڵانی زیاترمان ده‌ست ده‌كه‌وێت.

كاتێك كۆمپانیای فه‌یس بووك گۆریتمی زیره‌كی له‌ناو "مسنجر" دانا و رێگه‌ی به‌گفتوگۆی نێوان به‌كارهێنه‌ران دا ئه‌و گۆریتمانه‌ په‌ره‌یان به‌زمانی خۆیاندا كه‌ له‌گه‌ڵ خێرایی و توانای پێویست بگونجێت، ده‌كرێت ئه‌وه‌ له‌داهاتوودا له‌به‌رچاو بگیردرێت كاتێك كۆمپانیا ته‌كنه‌لۆجیه‌كان باسی بازدانی گه‌وره‌ له‌بوارێكدا ده‌كه‌ن، پێویسته‌ له‌بواری راسته‌قینه‌ی خۆی ڕوون بكرێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی گونجاو بۆ ئه‌وه‌ی قه‌باره‌ی راسته‌قینه‌ی ئه‌و داهێنانه‌ پیشان بدات دووره‌ له‌زیاده‌ره‌ویكردن كه‌هیچ سودێكی نیه‌.

زیاده‌ره‌وی ده‌مامكی ئه‌و كۆمپانیا ته‌كنه‌لۆجیانه‌ی هه‌ڵماڵی كه‌ له‌به‌رامبه‌ر تێگه‌یشتن له‌ ڤایرۆسێك و ره‌فتاره‌كانی ده‌سته‌وستانن، شكستیان هێنا له‌سنورداركردنی بڵاوبونه‌وه‌ی، ئه‌مه‌ش وایكرد حكومه‌ته‌كان بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ وه‌ك باشترین رێگه‌ به‌كاربهێنن له‌ساڵی 2020 دا، ئه‌وه‌ش قسه‌كه‌ی بیل گیتس ی دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای مایكرۆسۆفتی سه‌لماند كه‌ له‌ساڵی 2015 دا رایگه‌یاند جیهان ئاماده‌نیه‌ ڕووبه‌رووی هیچ په‌تایه‌ك ببێته‌وه‌، هه‌روه‌ها گفتوگۆی نێوان ئیلون موسك و جاك ما  كه‌ چه‌ند مانگێكی كه‌م پێش ئێستا تێیدا ناكۆكیان هه‌بوو ده‌رباره‌ی هێزی زیره‌كی پیشه‌سازی و مه‌ترسیه‌كانی له‌سه‌ر مرۆڤایه‌تی.

ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ ماڵپه‌ری مەیدان- ئه‌لجه‌زیره‌ به‌زمانی عه‌ره‌بی بڵاوبۆته‌وه‌ و په‌یسه‌ر كردویه‌تی به‌كوردی