11:51 - 25/03/2020
كێ دەبێتە رێبەریی ئەم هەسارەیە؟
هەر لەسەرەتای دەستبەكاربونی دۆناڵد ترەمپ وەك سەرۆكی ئەمریكا، بەكارهێنانی دەستەواژەی (ئەمریكان فێرست) رەخنەیەكی گەورە لە ئەمریكا و ترەمپ گیرا، بەوەی كە ئەمریكا دەیەوێت بە تەنها بێت و بۆخۆی كارەكانی خۆی بكات، هەندێكیش دەیانوت فەلسەفەی پشت ئەم دێرە ئەوەیە كە ئەمریكا لەسەر دەمی ترەمپدا تەنها دەبێت و هیچ دۆستێكی نامێنێت، لەبەر سیاسەتەكانی دۆناڵد ترەمپ، ئەوە لەكاتێكدایە، هەندێك بۆچونیش دەیانوت ئەوە بەواتای ئەوەدێت كە ئیتر ئەمریكا بەهۆی سیاسەتە شاشەكانی ترەمپەوە زەوی بەتەنها دەكات و شتێك نامێنێت بەناوی سەركردایەتی جیهان و رۆڵی رێكخراوە گەورەكانی بواریی شەرو و ئاشتیش نامێنێـت.
ئێستا بە هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، كە هەموو جیهانی تەنیوە هیچ وڵاتێك نایەوێت هەماهەنگی راستەقینە لەسەر دۆسیەكە لەگەڵ وڵاتێكی تردا بكات و هەر یەكەشیان دەیەوێت خۆی وەك فریادرەسیی بابەتەكە دەربكەوێت، ئەوەش بەو واتایەدێت كە ئێستا هەموو جهان بەتاییبەتی ئەو وڵاتانەی كە دەیانویست قودوەی جیهان بگرنە دەست دەیانەوێت بە تەنها چارەسەر بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا بدۆزنەوە كە ئەمە یەكێكە لە گەورەترین هەڵەكانی مرۆڤ دەربارەی ئەم ڤایرۆسە، لەبەر ئەوەی ڤایرۆسەكە جیهانییە پێویستە هەموو جایهان پێكەوە رووبەرووی ببنەوە.
كێ دەیەوێت رێبەرایەتی جیهان بكات؟
هەر لەسەرەتایی دروستبونی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە چین، هیچ وڵاتێكی گەورەی جیهان وەك و ئەمریكا و روسیا و بەریتانیا و ئەڵمانیا و فەرەنسا، هیچ لێدوانێكیان لە بارەی چین و ڤایرۆسەكەوە نەدا و ئامادەش نەبوون بە هانایی چینەوە بچن، بەڵام چین زیرەكانە و بەبێ هیچ فشارێك توانی لە زووترین كاتتدا ڤایرۆسەكە كۆنترۆڵ بكات بەڵام زیانێكی گەورەشی بەركەوت، لەپاش ئەوەی ڤایرۆسەكە بە هەموو جبهاندا بڵاو بوەوە پاشان مەزەندەی ئەوە كرا كە ڤایرۆسەكە تەقریبەن كاتێكی زۆر و هەروەها پارەیەكی زۆریی دەوێت بۆ ئەوەی بەتەواوەتی لەناو ببرێت، ئیتر هەر وڵاتەو كەوتە خۆیی و دەستی كرد بە رووبەروو بونەوەی ڤایرۆسەكە، ئەو رووبەرووبونەوە لە ناوخۆدا كارێكی باشە بۆ لەناوبردنی ڤایرۆسەكە بەڵام زیانی گەورەیی لێدەكەوێتوە.
لەپاش كەرەنتینە كردنی جیهان هەریەكە لە چین و روسیا و ئەمریكا و ئەوروپا كەوتنە كاركردن بۆ دۆزینەوەی پێكوتەیەك بۆ ڤایرۆسی كۆڤید-19 بەڵام تا ئیستا لەسەر ئەرزی واقیع هیچ دژە كۆڤید-19یەك نەدۆزراوەتەوە چ بۆ لاواز كردن چ بۆ لەناوبردنی ڤایرۆسەكە و چ بۆ بەهێزكردنی مرۆڤ دژیی ڤایرۆسەكە، ئەوە لەكاتێكدایە هەموو رۆژێك هەواڵی ئەوە دەبیستین كە یەكێك لە زلهێزەكانی جیهان دەیەوێت ئەنتی كۆڤید-19 بدۆزێتەوە وبەكاریی بهێنێت، بەلام هەوڵەكان تارادەیەكی زۆر دڵخۆشكەر نین و تا ئێستاش هیچ دۆزراوەیەكی مادیی بۆ ئەو ڤایرۆسە نییە.
هەماهەنگی جیهانی دژی كۆرۆنا دروست نابێت
پرۆفیسۆر هارای كە یەكێكە لە پرۆفیسۆرە ئیسرائیلیەكان لە بارەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەڵێـت: هەموو ئەو رێگا كلاسیكانەی گیراونەتە بەر بۆ رووبەرووبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا هەڵە و كلاسیكن، دەبێت بە تێروانینی نوێ بروانرێتە ڤایرۆسی كۆرۆنا واتە ئیستا ئەوەی كە هەر یەكەو وڵاتەكەی خۆی كەرەنتینە كردووە و دایبریوە لەوی تر ئەم هەڵەیەكی گەورەیە ئەوەی گرنگە ئەوەی ئایا ئەگەر كۆرۆنا تا ساڵێك یان زیاتر بەردەوام بوو ئەو كاتە ئابوریی چی لێدێت دەرونی مرۆەكان چییان لێدێت؟ ئایا دەكرێت تا چەندین ساڵ مرۆڤەكان كۆت بكەین؟بێگومان ناتوانن ئەوە بكەین، ئەوەی گرنگە دەبێـ هەموومان پێكەوە بەیەك دەنگ و دەست رووبەرووی ڤایرۆسەكە ببینەوە هەم بە زانستیانە و هەم ئابوریانە و هەم كۆمەڵایەتیانە پێویستە دیهان ببێتە یەك دەست بۆ رووبەرووبونەوەی ڤایرۆسەكە، خۆ ئەگەر ئەوە نەكرێت بێگومان ئەوان ناتوانن ڤایرۆسەكە لەناو بەرن.
بۆچی هەماهەنگی جیهانی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا دروست نابێت؟
چونكە ئێستا هەر یەكە لەو وڵاتانەی كە توانایی رووبەروو بونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا یان هەیە و تا رادەیەكی زۆر پێشكەوتون و دەتوانن هەژموونیان هەبێت بەسەر جیهاندا، دەیانەوێت لە رێگەی خۆیانەوە رووبەرووی ڤایرۆسەكە ببنەوە، ئەوەش ئامانج لێی بایەتێكی سیاسییە چونكە وڵاتە زلهێزەكان خۆیان دەزانن كە هەر وڵاتیك دژە كۆرۆنا بدۆزێتەوە بێگومان دەبێتە گەورە و رێبەریی جیهان، واتە ئەگەر ئەمریكا دژە كۆرۆنا بدۆزێتەوە بێگومان ئەوا دەبێـت زلهێزەكانی دیكەی وەك چین و روسیا و ئەوروپا چۆك بۆ ئەمریكا دابدەن، ئەوەش واتە دۆرانی هەموو جیهان لە بەرامبەر ئەمریكا، وە ئەو قسەیە بۆ هەر یەكە لە زلهێزەكانی دیكەش بێگومان راستە.
لەبەر ئەوەی هەریەكە لەو وڵاتانە دەیەوێـت ببێـە سوپەرمانی راستەقینەی رووبەروو بونەوی كۆرۆنا بێگومان دەبێت جیهان فەرامۆش كەن و بۆخۆیان رووبەرووی ڤایرۆسەكە ببنەوە و كار بكەن بۆ بەرهەم هێنانی ئەنتی ڤایرۆسەكە ئەوەش وادەكات كە جیهان بەتەنها بمێنێتەوە و كەس نەبێت خەمێكی گەردوونی دژیی ڤایرۆسەكە هەبێت، كە ئامانج لێی رزگاربونی جیهانییە، بەلام لە ئیستادا لەبەر ئەوەی ئاڵۆزیەكی گەورە لە نێوان تەواوی زلهێزەكانی جیهاندا هەیە بێگومان ناتوانن رووبەرووی ئەو ڤایرۆسە ببنەوە وەك یەك دەستە مامەڵە لەگەڵ بابەتەكەدا بكەن.
زیانەكانی تاكرەوی لە رووبەروو بونەوەی كۆرۆنا دا
ئستا كۆرۆنا بەتەواوەتی سنوری وڵاتەكانی بەرووی یەكتردا داخستووە و ئەوروپاشی بەتەواوەتی لەیەك دابریوە، كە ئەوەش زیانێكی گەورەی بەر پشتیوانی كەڵچەری نیشتیمانی جیهانی هەیە، و زیانێكی گەورەش بەر ئابوریی جیهان دەگەیەنێت، لەبەر ئەوەی ئابوریی هەموو جیهان پشت بە هەناردەكاریی و هاوردەكاریی و بەرهەم هێنان دەبەستێت، لە هەر خاڵەتێكدا ئەگەر ئەو كردە ئابوریانە بەردەوام نەبن بێگومان ئابوریی جیهان دەكەوێت و ئاسایشی نیشتیمانی خۆراك و مانەوە بە تەندروستی دەكەوێتە بەر مەترسیەكی گەورەوە.
بەنمونە ئەگەر لە پرسی كەرەنتینە كردنی وڵاتانی ئەوروپادا ئەگەر ئەوروپا بەنومنە وەربگرین، دەبینین ئەگەر لەماوەی سێ مانگدا ئەگەر ئەڵمانیا بتوانێت لە رێگەی خۆپارێزی و كەرەنتینە كردنەوە بەتەواوەەتی كۆنترۆڵی ڤایرۆسەكە بكات، بێگومان لەگەڵ كردنەوەی سنوردا بەتەنها 10 رۆژ بەسە بۆ ئەوەی هەموو ئەڵمانیا دووبارە توشی ڤایرۆسەكە ببێـەوە، ئەوەش وەك ئەوە وایە كە ئەڵمانیا هیچی نەكردبێت بۆ لەناوبردنی ڤایرۆسەكە لە وڵاتەكەیدا.
بەڵام ئەگەر ئەڵمانیا لەگەڵ تەواوی وڵاتانی ئەوروپا بەردەوام بێت لە رووبەروو بونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بێگومان دەتوانێت لە گەڵ ئەوروپا كۆنترۆڵی بكات ئەوەش لەوەی كە پێ:ەوە بتوانن هەوڵبۆدروستكردنی دژە ڤایرۆسەكە بدەن، دەبێـت رێككەوتنەكە تەنها لە سنوریی ئەوروپا نەمێێت و هاوكاریەكە ببێتە پشتیوانیەكی جیهانی بۆ رووبەرووبەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
یەك دەستی چۆن كۆرۆنا لەناو دەبات
زانایانی كۆمەڵایەتی و پزیشی لەسەر ئەوە كۆكن یەكدەستی و یەك دەنگی بۆ لەناوبردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر گرنگە، چونكە ئەگەر وڵاتانی جیهان پێكەوە دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوەستنەوە بێگومان دەتوانن بەتەواوەتی دژە ڤایرۆسەكە بدۆزنەوە و هەموو مرۆڤایەتی پێكەوەوە بەیەك دەست ئەو ڤیرۆسە لەناو ببنەن، ێویستە ناوەندێكی نیشتیمانی یهانی وەك نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ رووبەرووبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دروست ببێت، هەموو لایەك بەیەك دەست رووبەرووی ئەو ڤایرۆسە ببنەوە لەو ناوەندەدا، بەم پێیەش ئەو شەرە دەوەستێنرێت كە دیەوێت بەهێزی وڵاتێك بەسەر وڵاتێكی تردا بدرێت.
هەوڵە یەكلانەكان كامانەن
یەكەم: چین
هەر لەسەرەتایی دروست بونی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا چین سەرقاڵە بەدروستكردنی دژە كۆڤید-19 بەڵام تا ئێستا كە زیانی 800 ملیار دۆلاریی پێگەیشتووە و هیچ ئەنتیەكیشی نەدۆزوەتەوە.
دووەم: ئەمریكا
ئەمریكا لەسەرەتایی دروست بوونی ڤایرۆسەكەوە تەها ئەمرۆ بەچەندین كۆمپانیا سەرقاڵی دروستكردنی ئەنتی كۆرۆنایە و زیاتر لە 10 ملیارد دۆلاریی بۆ ئەو پرسە تەرخانكردووە بەڵام وەك چین ئەویش بەبێ چارەسەر ماوەتەوە.
سێیەم: ئەوروپا
وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا لە ماوەی روست بونی ڤایرسەكە بەتایبەتی ئەڵمانیا سەرقاڵی دۆزینەویە ئەنتی ڤایرۆسی كۆڤید-19ە یە بەڵام وەك چین و ئەمریكا هیچ چارەسەرێكی نەدۆزیوەتەوە.
چوارەم : رووسیا
هەرچەندە لە روسیا ژمارە توشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر كەمە بەڵام روسیاش بەدوای ئەنتی كۆرۆنادا دەكەرێت و وەك ئەوروپا و چین و ئەمرییكا هێشتا نەیتوانیوە چارەسەرەكەی بدۆزێتەوە.
لە كاتێكدا ئێستا ژمارەی توشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا 400 هەزار كەسیی تێپەراندووە و زیاتر لە 10 هەزار كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەست داوەو زیاتر لە 4 ملیار كەسیش كەرەنتینە كراون، بەلام هیچ كام لە زلهێزەكان ئامادەنین وەك تیمێك لەگەڵ زلهێزەكەی تردا كار بكات.