10:22 - 26/12/2018
ئەو پیاوە میسرییەی شاژنێك ئاشقی بوو
دەڵێن خۆشەویستی و مردن پرس بە كەس ناكات.كەسیش
چاوەڕوانیان نەكات لە پڕێك ڕوودەدەن.ئەگەر وانەبێت بۆچی پیاوێكی میسری لە
یاریگایەكی یاری پۆلۆ چاوی دەكەوێت بە ژنێك كە مێردەكەی جێنیشنی پادشای وێڵزه؟
چارەنووسی دووكەس لە دوو پێگەی جیاوازی كۆمەڵگە چی لێ بەسەر دێت؟ ئاشقبوون هەرگیز
ناشاردریتەوە، زۆرجاریش لەگەڵ ئاشكرابوونی بەتایبەتی ناودارەكان، یان سەریان
لەناودەچێت یان سامان و ناوبانگ.
دودی فاید كێیە؟
ناوی عمادوڵا محمەد عەبدولمنعم فایدە و بە (دودی
فاید)ناسراوە، ئەو لە ساڵی 1955 لە شاری ئەسكەندەرییەی وڵاتی میسر لە دایك
دەبێت.كوڕە گەورەی محەمەد فایدە كە خاوەنی فرۆشگاكانی هارڕۆدزی بەناوبانگ لە شاری
لەندەن و خاوەنی یانەی وەرزشی فولهام و هوتێلی ڕیتز پاریس-ن.
دایكی ناوی سەمیرە خاشقچییە و ژنە نووسەرێكی هەڵگری
ناسنامەی سعودییە و بەڕەچەڵەك تورك.باپیرەی محەمەد خاشقچییە و خاڵۆیەكی بەناوی
عەدنان خاشقچی گەورەترین بازرگانی چەك فرۆشتنە.
دودی دەچێتە كۆلێژی سانت مارك لە میسر و پەیمانگای لو
رۆزی لە سویسرا و دەرچووی كۆڵێژی ساند هیرستی سەربازییە لە ئەمریكا.ئەو لەندەنی
خۆشدەویست هەمیشە شەوە هەرزەكارییەكانی خۆی لە ناو ئەو شارە بەسەر دەبرد، ئارەزووی
لە لێخوڕێنی ئۆتۆمبیلی خێرا و ژنی جوانبوو.
شاژنه دیانا كێ‌بوو؟
ئه‌و شاژنی وڵاتی وێڵز بوو ساڵی 1961 له خانه‌واده‌یه‌كی
ناوداری به‌ریتانیا له بنه‌ماڵه‌ی خانه‌دانان له دایكبووه، چواره‌مین منداڵی جۆن سپنیر ئیڕه‌ڵی هه‌شته‌مه.ساڵی 1975 نازناوی خانمی پێ به‌خشرا ئه‌وه‌ش
دوای ئه‌وه‌ی باوكی نازناوی ئێرڵ سپنسه‌ری پێبه‌خشرا.
له 29ی ته‌مموزی 1981 له كاتدرائی قه‌شه پاوڵ له‌به‌ر
چاوی كامێرای ته‌له‌فزیۆنه‌كان،
له شازاده‌ی وێڵز چارلیز ماره‌كرا.له‌وێوه ئه‌ویش نازناوی شاژنی پێبه‌خشرا و كرا
به دۆكی كورنۆل و رۆزسای و كونتیسه چێسته‌ر و بارۆنی ڕینفه‌رۆ. له شازاده‌ی
وێڵز دوو منداڵی بوو به‌ناوه‌كانی ولیام و هێنری. دوای 15 ساڵ له‌و هاوسه‌رگیرییه
هه‌ردووكیان جیابوونه‌وه و یه‌كه‌مین جاریش كه عاشق بووه‌وه، پیاوێكی میسری
هاته ژیانییه‌وه.
بەدەستهێنانەكانی دودی
دوای تەواوبوونی خوێندنەكەی دودی لە باڵیۆزخانەی ئیمارات
لە شاری لەندەن دەست بەكاركردن دەكات، بەدەر لەوەش لە فرۆشگا بەناوبانگەی باوكی
هارودز كاری فرۆشتن دەكات.
دوای ئەوەی دەچێتە خزمەتی هێزی ئاسمانی ئیمارات، لە ساڵی
1979ەوە ئارەزووی بۆ درووستكردنی فیلم بزوا.لە هەمان ساڵدا بە هاوكاری ماددی باوكی
دەستیكرد بە درووستكردنی فیلم و سەرەتا لە كۆمپانیایی(ئالید ستارس) دەستی پێكرد.
لە ساڵی 1980 بەشداربوو لە درووستكردنی فیلمی Breaking Glass كە لە دەرهێنانی دەرهێنەری بەریتانی بریان
جیبسۆن لە هەمان ساڵدا لە فیستیڤاڵی كان بەشداری بەو فیلمە كرا.بەرێوبەری وەبەرهێنانی
فیلمی Chariots of
Fire بوو
كە فیلمێكی مێژوویی بەریتانیایە.
دودی وردە وردە بووبە یەكێك لەناودارەكانی جیهانی
درووستكردنی فیلم. كۆمپانیای وەبەرهێنانەكەی گواستەوە شاری لۆس ئەنجلس لەوێ
خۆشەویستیەكی سەیری بۆ ئەو شارە لا درووستبوو.بەهۆی شكستهێنانی لە فیلمەكان چەندین
جار برایە بەردەم دادگا لە ساڵی 1995 بە بڕی یەك ملیۆن دۆلار سزای دارایی
درا.چونكە فیلمێكی فرۆشتبوو بە بێ ئەوەی دودی خاوەنی ببێت.
ژیانی ئاشقایه‌تی دودی
دودی له چه‌ند كاتێكی جیاوازدا به‌ڵێنی به هاوسه‌رگیری
به جولیا رۆبرتۆس و ڤینونا ڕایده‌ر و برۆك شیڵدز هه‌روه‌ها نانسی سیناترا
دابوو.له ساڵی 1986 كچه نمایشكاری جلوبه‌رگ سوزان گریگارد ماره‌كرد، به‌ڵام دوای
هه‌شت مانگ له یه‌ك جیابوونه‌وه.له ساڵی 1997 ماره‌ی كیلی فیشه‌ری بڕی، كۆشكێكی
له مالیبۆی شاری كالیفۆرنیا بۆ كڕی.
شاژنه دیانا و چارڵزی مێردی له مانگی ئابی 1996
جیابوونه‌وه.دوای ئه‌و ڕووداوه باوكی دودی بانگهێشتی خێزانی شاهانه‌ی به‌ریتانیای
كرد شاژنه دیانا و هه‌ردوو كوڕه‌كه‌ی ولیام و هاری-یش هاتن بۆ ئه‌وه‌ی پشووی
خۆیان له باشووری فه‌ره‌نسا به‌سه‌ر به‌رن. لێره‌وه چیرۆكی خۆشه‌ویستی كه‌وته
نێوان شاژنه دیانا و دودی فایده‌وه.
هاوڕێیه‌كی ڕۆژنامه‌نووسی دیانا
به ناوی رێچارد ده‌ڵێت، دیانا یه‌كه‌مین په‌یوه‌ندی ڕۆمانسی دوای جیابوونه‌وه‌ی
له‌گه‌ڵ فاید به‌ست.هاوڕێیه‌كی فاید دودی ده‌ڵێت ئه‌وان پێش ئه‌وه‌ی بمرن هاوسه‌رگیریان
كردووه.
مردنه‌كه‌ی دودی و دیانا
پێش ئه‌وه‌ی هه‌ردووكیان پێكه‌وه
بمرن، چیرۆكی ئه‌م ئه‌شقه كه‌وته به‌ر زاری ملیۆنان كه‌س، كه‌س ڕه‌گه‌زپه‌ره‌سته‌كان
هێرشیان ده‌كرده سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی پادشایه‌تی وێڵز كه چۆن ڕێگه ده‌ده‌ن كه‌سێكی
بیانی و تێكه‌ڵ به خوێنی بنه‌ماڵه‌كه‌یان بێت.
له ساڵی1997 دودی یه‌ختێكی به
ڕووبه‌ری نزیكه‌ی 60 مه‌تر كڕى و له‌گه‌ڵ دیانا سواری جونیكاڵ(ناوی یه‌خته‌كه‌یه)بوون
بۆ ماوه‌ی نۆ ڕۆژ گه‌شته ئاوییه‌كه‌یان ده‌ست پێكرد. به سه‌دان وێنه‌یان پێكه‌وه
بڵاوكرایه‌وه. 30ی ئابی 1997 له سه‌ردینیاوه
گه‌ڕانه‌وه بۆ پاریس.
ئه‌و دوو ئاشقه و ماشقه، به‌رده‌وام
كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن سه‌رقاڵبوون پێیانه‌وه. ئه‌وان ده‌یانه‌ویست له هوتیڵ
ریتز نان بخۆن.بۆیه له ترسی كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن نان خواردنه‌كه‌یان ڕه‌تكرده‌وه.له
31ی ئابی 1997 ویستان كڵاو بنێنه سه‌ر ڕۆژنامه‌نووس و فۆتۆگرافه‌ره‌كان بۆیه
ئۆتۆمبیلێكی جۆری شێرك له‌به‌رده‌م هوتێله‌كه‌یان ڕاگرت و به ئۆتۆمبیلێكی جۆری
مارسیدس w140 له پشته‌وه‌ی هوتێله‌كه به خێرای بۆی ده‌رچوون.
چه‌ند خوله‌كێك دوای ده‌رچوونیان
له تونێلی بۆنت دی ئه‌لما ئۆتۆمبیله‌كه‌یان توشی پێكدادان هات و ده‌ستبه‌جێ بووه
هۆی گیان له ده‌ستدانی شۆفێره‌كه و دودی. له هه‌مان ڕۆژیشدا شاژنه دیانا گیانی
له ده‌ستدا.
ئه‌و كه‌سه‌ی كه دیانای به ئه‌مبوڵانس
گواسته‌وه دوای 20 ساڵ ئاشكرایكرد كه دیانا پێش ئه‌وه‌ی بمرێت گووتوویه‌تی"ئای
خوایه گیان ئه‌وه چی ڕوویدا."
چه‌ند ڕاستیه‌كی خێرا له‌سه‌ر
دودی
دودی و دیانا بۆ یه‌كه‌مین جار
له یاریگایه‌كی یاری پۆلۆ له ساڵی 1986 یه‌كتریان بینووه.ئه‌وكاته دیانا ژنی
شازاد چارلیز شازاده‌ی وێڵز بوو.ئه‌وكاته دودی دژی یانه‌كه‌ی شازاده چارلیز
یاریده‌كرد.
به پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانی
پۆلیسی به‌ریتانیا شۆفێره‌كه‌یان سه‌رخۆشبووه.به‌ڵام كه‌سوكاری دودی ده‌ڵێن نه‌خێر
ئه‌وان پلانی كوشتن‌یان بۆ داڕێژراوه.
باوكی فاید په‌یكه‌رێكی له یه‌كێك
له فرۆشگاكانی خۆیان له برۆنز بۆ دروستكردن و ناوی لێنا"قوربانیانی بێ
تاوان."