11:51 - 20/03/2020
چین سه‌رۆكایه‌تى جیهان ده‌كات، ئه‌مریكا پاشه‌كشه‌ى كردووه
ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌یه بۆ سیستمی جیهانگیری، گرنگترین زنجیره‌كانی هاوكاری تێك‌شكان، به‌خێرایی وڵاتان ماده پزیشكیه‌كانیان له‌گه‌نجینه‌كان کۆگاكرد و رێگه‌ی گواستنه‌وه و چوونه ده‌ره‌وه‌یان داخست، ئه‌و كێشه‌یه وایكرد جارێكی تر پرسی هه‌ڵسه‌نگاندنی گشتگیر بۆ ئابوری جیهانی ببێته پێویستیه‌كی حه‌تمی، جیهانگیری نه‌ك هه‌ر هاوكارییه‌كانی به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی به په‌له‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه راگرت، به‌ڵكو چاودێری و په‌یوه‌ندی به‌هێزی نێوان كۆمپانیا و وڵاتانی رووبه‌ڕووی پێكدادان كرده‌وه و ئێستا بۆ وڵاتان و كۆمپانیاكان ده‌ركه‌وت كه چه‌نده لاوازن.
به‌ڵام په‌ند له ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ شكستی سیستمی جیهانگیری نییه به‌ڵكو لاوازییه‌كه‌یه‌تی، چه‌ندین ده‌یه هه‌وڵی كۆمپانیاكان بۆ ده‌ستكه‌وتنی سامانێك كه پێشتر نمونه‌ی نه‌بووه، له كێشه‌ی ئاسایی‌دا به زۆریی كۆمپانیاكان پێیان وایه "زیاده" ئاماژه‌یه‌كه بۆ به‌رهه‌می به‌هه‌ده‌ردراو یان له‌كارخراو.
كه‌می له یه‌ده‌گی جێگره‌وه‌ی دروستكراو ده‌كرێت ببێته هۆی داته‌پینی زنجیری پشتیوانیه‌كان، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌چه‌ند كه‌رتێك به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه دروست بووه، به‌جۆرێك زۆر وڵات كه خزمه‌تگوزاری پزیشكیان پێشكه‌ش ده‌كرد، رووبه‌ڕووی داواكاری زۆر بوونه‌وه له‌سه‌ر ئاستی جیهان، ئه‌وه‌ش بووه هۆی دروستبوونی كێبركێ له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانیان، ئه‌مه‌ش گۆڕانكاری دینامیكی له هێزی ناوه‌نده ئابورییه‌كانی وڵاتانی گه‌وره دروست ده‌كات، به جۆرێك ئه‌و وڵاتانه‌ی ئاماده‌ن رووبه‌ڕووی ڤایرۆسه نوێیه‌كه ببنه‌وه یان به‌ده‌ست كه‌می كه‌ره‌سته‌ی پێویسته‌وه ده‌ناڵێنن، له‌ناوخۆیاندا یان ناتوانن هاوكاری وڵاتانی تر بكه‌ن.
كاریگه‌ری فشه‌ڵۆك
ئه‌م بۆچوونه باوانه‌ی هه‌ن ده‌ڵێن جیهانگیری بازارێكی گه‌شه‌كردووی دروستكردووه، كه رێگه‌ی به خاوه‌ن كارگه‌كان داوه به‌رهه‌می ئه‌وتۆ به‌رهه‌م بهێنن كه ببنه جێگره‌وه‌ی به‌رهه‌می تر به‌پێی پێداویستی بازاڕ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جیهانگیریی سیستمێكی لێكئاڵاوی ئاڵۆزی دروستكردووه، له‌گه‌ڵ رۆیشتن به ئاڕاسته‌ی به‌رهه‌می جیهانیی وڵاتانی په‌یوه‌ندی زیاتریان له‌نێواندا دروست بووه، زیاتر پشتیان به‌یه‌ك به‌ستووه، به‌واتای ئه‌وه‌ی هیچ وڵاتێك نییه هه‌موو پێداویستییه‌كانی خۆی به‌رهه‌م بهێنێت و پشت به‌ده‌ره‌وه نه‌به‌ستێت.
به‌ڵام ئه‌م ڤایرۆسه بووه هۆی ئه‌وه‌ی ئاستی فشه‌ڵی ئه‌و سیستمه جیهانگیرییه ئاشكرا بێت، له كاتێكدا هه‌ندێك كه‌رت له لێواری داته‌پیندان ئه‌گه‌ر سنورێك بۆ نه‌خۆشیه‌كه دانه‌نرێت، به‌نمونه نیگه‌رانیه‌كی قوڵ له‌لای كۆمپانیاكانی ئۆتۆمبێل له ئه‌وروپای رۆژئاوا هه‌یه به‌هۆی كه‌می پارچه ئه‌لیكترۆنیه ورده‌كان ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی تاكه كارگه‌ی ئه‌و بواره كارگه‌ی MTA كه له‌سه‌رخاكی ئیتاڵیایه و به‌رهه‌می راگرتووه.
له رابردوویه‌كی نزیكدا ره‌نگه لای هه‌ندێك له به‌رهه‌م هێنه‌ران كۆگاكردنی پێداویستییه‌كان هه‌نگاوێك بوو بۆ دۆخێكی هاوشێوه، به‌ڵام له سه‌رده‌می جیهانگیرییدا وه‌ك تیم كوك به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای ئه‌پڵ ده‌ڵێت، كۆگاكردن له ناوه‌رۆكدا كارێكی خراپه، له‌بری پاره‌دان بۆ كۆگاكردن بۆ ئه‌و پارچانه‌ی پێویستن، كۆمپانیاكان پشتیان به‌كڕین و هاورده‌كردنی ده‌به‌ست له‌كاتی پێویستدا، به‌ڵام له دۆخی نه‌خۆشییه‌كی جیهانیدا ده‌سته‌واژه‌ی "كاتی گونجاو" ده‌بێته " كاتی زۆر دواكه‌وتوو" واتا له‌وه‌ها دۆخێك‌دا پێداویستییه‌كان له‌كاتی خۆیاندا ناگه‌ن، به نمونه بازاڕی جیهانی له بواری ئامێره ئه‌لیكترۆنیه هه‌ڵگیراوه‌كانی وه‌ك لاپ‌تۆپ و ئایپاد و مۆبایل به‌هۆی كه‌می پێداویستییه‌كانیان له‌مانگی شوباتی رابردوو به‌رێژه‌ی 50% دابه‌زیووه، پێشبینی ده‌كرێت بازاری مۆبایله زیره‌كه‌كان به‌رێژه‌ی 12% له‌چاره‌گی دووه‌می ئه‌م ساڵ دابه‌زێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆی دیزاینی به‌رهه‌مه‌كانیان كه له‌ئاسیاوه ده‌كرێت.
كورتهێنانی گه‌وره
پێداویستی پزیشكی سه‌ره‌كی وه‌ك ئه‌و ماددانه‌ی پێویستن بۆ ئاشكراكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا له تاقیگه‌كان، له ته‌واوبووندان یان كه‌مێكیان ماون و له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا نامێنن، به‌كرده‌وه‌ش له‌ژماره‌یه‌ك وڵاتی جیهان ئه‌و ماده پزیشكیه سه‌ره‌كیانه نه‌ماون، دوو كۆمپانیا هه‌ژمونیان به‌سه‌ر ئه‌و ده‌رمانانه‌دا هه‌یه كه كۆمپانیایه‌كی ئه‌ڵمانیه به‌ناوی "Qiagen" كه به‌م دوایانه له‌لایه‌ن سه‌رمایه‌داری گه‌وره‌ی ئه‌مریكی به‌ناوی سیرمو فیشه‌ر كڕدراوه، هه‌روه‌ها تاقیگه‌كانی " روشیه" كه له‌سویسران، هه‌ردوو كۆمپانیاكه به‌ده‌ست كورتهێنانی زۆره‌وه ده‌ناڵێنن به‌وپێیه‌ی خواستی زۆر له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانیان هه‌یه، ئه‌و كورتهێنانه بۆته هۆی دواكه‌وتنی به‌رهه‌می چه‌ندین پشكنین له ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، دواجار ئه‌و كۆمپانیایانه بینیان چۆن وڵاتان به‌ناچاری سه‌ره‌یان بۆ كڕینی به‌رهه‌مه كیمیاییه‌كانیان گرتووه.
له‌گه‌ڵ بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌ندێك وڵات هه‌ندێك هه‌نگاویان نا، تا پێش بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، چین نیوه‌ی ده‌مامكی پزیشكی سه‌رتاسه‌ری جیهانی به‌رهه‌م ده‌هێنا، له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌كه به‌رهه‌مهێنه‌رانی چینی به‌رهه‌مه‌كانیان بۆ دوو ئه‌وه‌نده زیادكرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا حكومه‌تی چین ده‌مامكی پێویستی له سه‌رتاسه‌ری وڵات كڕییه‌وه و له‌هه‌مان كاتدا ده‌مامك و قیناعی له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه هاورده‌كرد، به جۆرێك نه‌مانی گه‌وره‌ی پێداویستییه‌كان كاریگه‌ریی له‌سه‌ر وه‌ڵامی وڵاتانی تر بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه دروستكرد.
ره‌فتاری وڵاتانی ئه‌وروپی له هاوشێوه چینیه‌كه‌یان باشتر نه‌بوو، وڵاتانی توركیا و روسیا هه‌نارده‌كردنی قیناع و ده‌مامكی پزیشكی‌یان بۆ ده‌ره‌وه قه‌ده‌غه‌كرد، ئه‌ڵمانیا سنوره‌كانی به‌ڕووی وڵاتانی تری یه‌كێتی ئه‌وروپا توند كرد ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه كه ده‌بێت یه‌ك بازاڕی هاوبه‌شیان هه‌بێت، و بازرگانییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی تری ئه‌ندامی یه‌كێتیه‌كه به‌بێ هیچ مه‌رج و سنورێك بێت، له فه‌ره‌نساش هه‌نگاوێكی ساده بۆ رێگری له بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی كه‌مامه‌ی به‌رده‌ست نرا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌نگێك له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌رزبووەوه كه ئه‌و رێكارانه ده‌كرێت ببنه هۆكاری له ناوبردنی هه‌ماهه‌نگی نێوان وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌و هه‌نگاوانه بوونه‌هۆی قوڵ بوونه‌وه‌ی كێشه‌كه به‌تایبه‌تی له‌بواری پێداویستیه پزیشكیه به‌په‌له‌كان، وا پێده‌چێت كێشه‌كه له‌ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا مه‌ترسیدارتره كه له‌لایه‌ك به‌دره‌نگه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ڤایرۆسه‌كه كرد و له‌لایه‌كی تریشه‌وه زۆر پێداویستی سه‌ره‌كی پزیشكی له‌ده‌ستداوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كۆگایه‌كی نیشتمانی له قیناعی پزیشكی هه‌یه به‌ڵام له‌ساڵی 2009 وه پرۆسه‌ی پڕكردنه‌وه‌ی وه‌ستاوه، هه‌روه‌ك له ئێستادا ته‌نها به‌شێك له‌و ژماره‌ی تێدایه كه وڵاته‌كه پێویستی پێی هه‌یه.
لای خۆیه‌وه پیته‌ر ناڤارو راوێژكاری بازرگانی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا دانی به‌و كورتهێنانه‌دانا و هه‌ڕه‌شه‌ی له وڵاتانی هاوپه‌یمان كرد كه زیاتر له بازاڕی بازرگانی جیهانی ده‌كشێنه‌وه و گوتیشی:"پێویسته ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا چاو بخشێنێته‌وه به توانا پیشه‌سازییه‌كانی و كارگه‌كانی بواری ده‌رمان بگه‌ڕێنێته‌وه، به‌سه‌ر خاكی وڵاته‌كه‌ی، له ئه‌نجامدا ئێستا راپۆرته‌كان باس له نیگه‌رانییه‌كانی ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌ن له‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ده‌یه‌وێت ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و كۆمپانیا ئه‌ڵمانییه‌دا بگرێت كه ڤاكسینی دژه كۆرۆنای به‌رهه‌م هێناوه، بۆ ئه‌وه‌ى ته‌نها له‌ناو ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به‌كاربهێندرێت".
كاریگه‌ری ڤایرۆسیی
له‌كاتێكدا ئیداره‌ی تره‌مپ كار له‌سه‌ر به‌یه‌كگه‌یشتن و هاوكاری جیهانی ده‌كات، له‌به‌رامبه‌ردا چین ده‌یه‌وێت ئه‌و كێشه‌یه بۆ ده‌رخستنی خواستی خۆی بۆ سه‌ركردایه‌تی جیهان به‌كاربهێنێت، به‌و پێیه‌ی یه‌كه‌م وڵاته رووبه‌ڕووی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووەته‌وه، و له‌ماوه‌ی سێ مانگی رابردوودا زۆری به‌ده‌ست ئه‌و ڤایرۆسه‌وه چه‌شتووه، به‌ڵام له‌ئێستادا سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ردا به‌ده‌ستهێناوه، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه زۆرینه‌ی وڵاتانی تر خۆیان راده‌ستی نه‌خۆشییه‌كه كردووه.
دوای سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر كۆرۆنادا كێشه‌یه‌ك رووبه‌ڕووی كارگه‌كانی چین بووەته‌وه كه ئێستا ده‌ستیان كردۆته‌وه به قۆناغی هه‌ستانه‌وه و به‌رهه‌م هێنان، به‌ڵام رووبه‌ڕووی كه‌می خواست بوونه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاتانه‌ی دووچاری نه‌خۆشییه‌كه بوون، ئه‌وه‌ش ده‌رفه‌تێكی كورت بۆ چین ده‌ره‌خسێنێت بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ره‌فتاری وڵاتانی تر دروست بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڵانه‌ی له‌سه‌ره‌تادا كران به‌ڵام چین فێر بوو كه چۆن ڕووبه‌ڕووی ڤایرۆسه‌كه ببێته‌وه و كۆگایه‌كی پێویستی كه‌ره‌سته‌ی پزیشكی له‌به‌رده‌ستدایه.
له‌سه‌ره‌تای مانگی ئازار ئیتاڵیا داوای هاوكاری له‌وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا كرد، بۆئه‌وه‌ی كه‌ره‌سته‌ی پزیشكی به‌په‌له‌ی پێویستی بۆ دابین بكه‌ن، به‌وپێیه‌ی به‌ده‌ست كه‌می كه‌ره‌سته‌ی پزیشكییه‌وه ده‌یناڵاند، به‌ڵام هیچ وڵاتێكی ئه‌وروپی وه‌ڵامی داواكارییه‌كه‌ی نه‌دایه‌وه و به‌هۆیه‌وه پزیشكه‌كان چه‌ند ڕێكار و بڕیارێكی ناچاریاندا، سه‌باره‌ت به‌و نه‌خۆشانه‌ی ده‌یانویست چاكیان بكه‌نه‌وه.
به‌ڵام دواتر چین به‌هانایه‌وه چوو و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی بۆ ئیتاڵیا كرد، كه ئاماده‌یه ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد و ده‌مامك و قیناع و كه‌ره‌سته‌ی پزیشكی تری بۆ بنێرێت.
راشی دوشی و جولیان گیورتس دوو شاره‌زای بواری چینن، ده‌ڵێن په‌كین هه‌وڵ ده‌دات خۆی وه‌ك سه‌ركرده‌ی جیهان له بواری رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا پیشان بدات، و نیازپاكی خۆی پیشان بدات و سنوری هه‌ژموونی خۆی فراوان بكات.
ئه‌وه‌ش كارێكی نامۆیه سه‌باره‌ت به‌ئیداره‌ی تره‌مپ، كه به‌هێواشی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڤایرۆسه نوێیه‌كه ده‌كات و پێی وایه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ بۆ ئه‌وروپا باشترین رێگه‌ی خۆپارێزیه دژی نه‌خۆشییه‌كه، جگه له‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا نه‌یتوانی پێداویستی بۆهیچ وڵاتێك دابین بكات.