05:31 - 18/03/2020
ئه‌و ١٣خێزانهی ده‌ستیان به‌سه‌ر زه‌ویدا گرتووه
ئه‌وان گروپێكن له به‌هێزترین بنه‌ماڵه‌كانی جیهان پێكهاتوون، قسه‌و ره‌فتاره‌كانیان به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ یان نا راسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌واوی مرۆڤایه‌تی هه‌یه.
ره‌نگه قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌ماڵانه به‌هه‌مان شێوه له‌رێگه‌ی بیردۆزه‌ی پلانگێرییهوه بێت، كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت ئه‌و خێزانانه خاوه‌نداریه‌تی 99%ی سه‌روه‌ت و سامانی جیهان ده‌كه‌ن و 1%یان بۆ خه‌ڵكانی تری گۆی زه‌وی جێهێشتووه، بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕی له‌سه‌ر بكه‌ن.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا پێویسته باسی وته‌ی یه‌كێك له كه‌سه دیاره‌كانی ئه‌و بنه‌ماڵانه بكه‌ین، ناسان مایر روچیلد دەڵێت:"گرنگی به‌و كه‌سه ناده‌م كه له‌سه‌ر كورسی عه‌رشی ده‌سه‌ڵاتی به‌ریتانیا داده‌نیشێت و حوكمی ئه‌و ئیمپراتۆره ده‌كات، ئه‌و كه‌سه‌ی كۆنتڕۆڵی بانكی ناوه‌ندی به‌ریتانی ده‌كات، ئه‌و ده‌سه‌ڵاتداری ئیمپراتۆریه‌تی به‌ریتانیایه و ئه‌و كه‌سه‌ش منم كه بڕیار به‌ده‌ستی بانكی ناوه‌ندی و پێشانگای دراوی نه‌ختینه‌یی به‌ریتانیام".
بیردۆزی پلانگێری
له هه‌وڵێكدا بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هاوسه‌نگی له جیهاندا، سیستمێكی نوێی جیهانی دروستكرا، هه‌ندێك كه‌س ده‌ڵێن ئه‌و سیستمه له‌لایه‌ن هه‌موو ئه‌مریكا و ده‌سته‌بژێرێك له ئه‌وروپا ( له‌ڕووی سامان و ده‌سه‌ڵات) كه خاوه‌نی ره‌گ و ریشه‌یه‌كی مێژوویی بوون و سه‌ره‌تاكه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ندین سه‌ده، ئامانجی ئه‌و سیستمه نوێیه، كۆنتڕۆڵكردنی هه‌موو شتێك بوو له‌لایه‌ن ئه‌و ١٣ بنه‌ماڵه‌یه‌وه، هه‌ندێك كه‌س ده‌ڵێن ئه‌و بنه‌ماڵانه له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان خاوه‌نی حزبه سیاسییه‌كان، دادگاكان، دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌ییه‌كان، سه‌رچاوه سروشتییه‌كان، سیاسه‌تی ده‌ره‌وه، خۆراك، ئابوری نیشتمانیی، خانوو، ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و ته‌نانه‌ت رێكخراوه تیرۆرستییهكانیشنن.
ئه‌وانه‌ی به‌شێكن له‌و بیردۆزه‌یه پێیان وایه، ته‌نانه‌ت ئه‌و بنه‌ماڵانه بڕیار له‌سه‌ر شوێن و كاتی هێرشه تیرۆرستییه‌كان ده‌ده‌ن و كاتی داته‌پینی بازاڕه‌كان دیاری ده‌كه‌ن، بڕیار ده‌ده‌ن چ كاتێك پێویسته حكومه‌تی نوێ به‌رپرسیارێتی وه‌ربگرێت، بڕیار ده‌ده‌ن چ له‌ناو نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رووده‌دات، واتە بڕیاری هه‌موو شتێك ده‌ده‌ن.
دیموكراتییه‌تی نوێ به‌و شێوه‌یه كه ئێمه ئێستا ده‌یبینین، مێژووه‌كه‌ی زیاتر له ٢٥٠ساڵ نییه، پێشتر له جیهاندا به به‌رده‌وامی ئه‌و كه‌سانه به‌ڕێوه‌یان بردووه كه ده‌سه‌ڵاتی ره‌هایان هه‌یه، ئه‌وانه‌ی كه ده‌زانن چۆن كۆنڕۆڵی سامانه‌سروشتییه‌كان و سه‌رچاوه‌ی داهاته‌كان بكه‌ن، ئه‌وانه‌ی كه ده‌زانن چۆن كۆنتڕۆڵی گه‌له‌كه‌یان بكه‌ن، له رێگه‌ی هێز و توند و تیژییهوه.
له‌دیدی زۆر بیرمه‌نده‌وه كاركردن له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی هاوشێوه له‌ده‌سه‌ڵاتی ره‌ها، مه‌به‌ستی سیستمی نوێی جیهانییه، به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی جیهانی به‌مه‌رجێك یه‌ك ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردن هه‌بێت و نهێنی بێت و كۆنتڕۆڵی ئه‌م هه‌ساره‌یه‌ی به‌ده‌سته‌وه بێت، كه‌مینه‌یه‌ك ده‌ست به‌سه‌ر خۆراكی جیهاندا بگرێت و سەدا یەک-ی ئابووری جیهان بۆ خه‌ڵكانی تر جێبهێڵێت بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕی له‌سه‌ر بكه‌ن.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ترسه له‌و بیردۆزه‌یه ئه‌گه‌ر راست بێت، ئه‌وه‌یه كه باس له‌وه ده‌كرێت، ئه‌و ده‌سته‌بژێره ده‌یانه‌وێت به‌هه‌مان شێوه‌ی شته‌كانی تر كۆنتڕۆڵی دانیشتووانی سه‌رزه‌وی بكه‌ن، به جۆرێك ژماره‌ی دانیشتووانی گۆی زه‌وی كه‌متر بێت له یه‌ك ملیار كه‌س، و سه‌رچاوه‌كانی سه‌ر زه‌وی بۆخۆیان به‌كاربهێنن، بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی دانیشتوانی سه‌رزه‌وی له‌ژێر كۆنتڕۆڵ بمێنێته‌وه ئاماده‌ن هه‌ر كارێك بكه‌ن، ته‌نانه‌ت له‌رێگه‌ی ئه‌ندازیاری جیهانی بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ژماره‌ی دانیشتوان له‌وانه‌ش ڤایرۆس، كوتان و خۆراكی ده‌ستكاری كرا‌و و ده‌گوترێت ئه‌و خێزانانه چاره‌سه‌ری كۆتایی نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره‌كانی وه‌ك شێرپه‌نجه و ئایدز یان له‌لایه، به‌ڵام نایانه‌وێت بۆ خه‌ڵكی ئاشكرا بكه‌ن.
ره‌نگه ئه‌وه زیاده‌ڕه‌وی تێدا بێت به‌ڵام بوونی بنه‌ماڵه‌ی گه‌وره، كه كۆنترۆڵی كه‌رته گه‌وره‌كانی ئابوری جیهانیان كردووه شتێكه گومانی له‌سه‌ر نییه.
رێژه‌ی 1% كه له‌ئابوریدا به‌كارده‌هێندرێت ئاماژه‌یه بۆ پێكهاته‌یه‌ك كه كۆنتڕۆڵی سامانی گه‌لانی كردووه، رێژه‌یه‌كی بیركاری نه‌گۆڕ نییه به‌ڵكو رێژه‌یه‌كی واتاییه ئاماژه‌یه بۆ ئه‌و كه‌مینه‌یه‌ی كه یاری به سامانی سه‌ر زه‌وی ده‌كات، له راپۆرتێكدا كه رێكخراوی ئۆكسفام ی تایبه‌ت به فریاگوزاری و گه‌شه‌پێدان بڵاویكردووەته‌وه، باسی ئه‌وه‌ی كردووه كه 1%ی دانیشتوانی گۆی زه‌وی سامانه‌كه‌یان یه‌كسانه به سامانی 99%ی دانیشتوانی گۆی زه‌وی.
ئه‌و خێزانانه كامانه‌ن؟
بنه‌ماڵه‌ی روچیڵد
تۆ ده‌زانی كاریگه‌ری ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه چۆنه له‌سه‌ر تۆ، كاتێك تۆ له نوسینگه‌كه‌ی خۆت دانیشتووی به‌ڵام ئه‌وان رۆژانه نرخی زێر دیاری ده‌كه‌ن، ئه‌و نوسینگه‌یه‌ی كه سه‌ر به بنه‌ماڵه‌ی رۆچیلدە یه‌كێك له دهوڵەمهندترین بنه‌ماڵه‌كانی سه‌رزه‌وییه كارگه‌ی گه‌وره‌یان له بواری كانزاكاری هه‌یه و كۆمپانیای (ریتینتو) له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه، خاوه‌ندارێتی ده‌كرێت، هه‌روه‌ك خاوه‌نی پشكی گه‌وره‌ن له‌كۆمپانیای"جلینكور" و تا ئێستاش كۆنتڕۆڵی بازاڕی گه‌وره‌ی داراییان به‌ناوی"ریت كاپیتال بارتنرز"كردووه، سه‌ره‌تای سامانه‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی هه‌ژده كاتێك رۆچیلد ده‌ستی كرد به كاری ئاڵوگۆڕی دراو، و هه‌ژمونیان كاتێك زیادیكرد كه یارمه‌تی به‌ریتانیایان دا له‌شه‌ڕی دژی ناپلیۆن، ئه‌وان دهوڵەمهندترین بنه‌ماڵه‌ی مێژووی مرۆڤایه‌تین، به‌پێی هه‌ندێك پێشبینی سامانی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه به یه‌ك ترلیۆن دۆلار مه‌زنده ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه بوودجه‌ی ته‌واوی وڵاتانی جیهان له‌ساڵی 2013 دا 73 تریلیۆن دۆلار بووه، خێزانێكی یه‌هودین ره‌چه‌ڵه‌كیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شاری فرانكفۆرتی ئه‌ڵمانیا، ئه‌وه‌ی نامۆیه ئه‌وه‌یه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باسی ئه‌و خێزانه ناكرێت له ریزبه‌ندی گۆڤاری فۆربس-ی ئه‌مریكی كه باسی 500 ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌ی جیهان ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه به‌كرده‌وه ده‌وڵه‌مه‌ندترین خێزانی سه‌رزه‌وین به‌درێژایی مێژوو، هۆكاری ئه‌وه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه، كه سامانی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه به‌درێژایی 3 ده‌یه به‌سه‌ر مێراتگرهكانیدا دابه‌ش بووه، ئه‌وه‌ش وایكردووه سامانی هه‌ركه‌سێكی بنه‌ماڵه‌كه كه‌م بێته‌وه.
بیردۆزی پلانگێری ده‌ڵێت، ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه رۆڵیان له كوشتنی هه‌ردوو سه‌رۆكی ئه‌مریكا جون كینیدی و ئه‌براهام لینكولن، هه‌بووه و به ئاماژه‌ی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه كوژراون به‌هۆی ئه‌وه‌ی نیازی ئه‌وه‌یان هه‌بووه كه بانكی یه‌ده‌گی فیدراڵی ئه‌مریكی خۆماڵی بكه‌ن له‌رێگه‌ی ده‌ركردنی قه‌واڵه‌ی پاڵپشتی دراوی ئه‌مریكی، ئه‌م خێزانه پشكی گه‌وره‌یان هه‌یه له یه‌ده‌گی فیدراڵی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، هه‌روه‌ها پشكی زۆریان له بانكه پێشكه‌وتووه‌كانی ئه‌وروپا هه‌یه.
یه‌كێك له چیرۆكه‌كانی زیره‌كی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه په‌یوه‌ندیداره به شه‌ڕی واترلۆوه كه یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین شه‌ره‌كانی نێوان ناپلیۆن و به‌ریتانیه‌كان، له‌سه‌ره‌تادا هه‌واڵی نزیك بوونه‌وه‌ی شكستی سوپای به‌ریتانیا هات له‌و شه‌ڕه‌دا، به‌ڵام یه‌كێك له‌پیاوه‌كانی ناسان روچیلد توانی سه‌ركه‌وتنی سوپای به‌ریتانی ببینێت، له دوای گه‌یشتنی كۆمه‌ك و هاوكاری و ئه‌وه‌بوو خۆی گه‌یانده‌وه به‌ریتانیا و هه‌واڵه‌كه‌ی به ناسان گوت، پێش ئه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه له راگه‌یاندنه‌كان بڵاوبێته‌وه، ناسان هه‌موو قه‌واڵه حكومییه‌كانی كه هه‌ی بوون له بازاڕی دراوی له‌نده‌ن فرۆشتی به‌هۆیه‌وه نرخی پشكه‌كان دابه‌زی و خه‌ڵكانی تریش به‌نرخی كه‌م قهواڵهكانیان فرۆشت، به‌ڵام له‌دوا ساتدا هێنده‌ی توانی قه‌واڵه‌ی به‌نرخی كه‌م كڕیه‌وه و دواتریش هه‌واڵی سه‌ركه‌وتنی سوپای به‌ریتانیا له‌و شه‌ڕه‌دا گه‌یشت و نرخی پشكه‌كان زۆر به‌رزبوونه‌وه.
بنه‌ماڵه‌ی رۆبیرت
ئه‌و خێزانه له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی كۆمپانیای جگه‌ره‌ی بچوك ده‌ركه‌وتن، كه مێژووی دامه‌زراندنه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1941 له باشوری ئه‌فریقا له‌و بازرگانییه به‌رته‌سكه‌وه ئێستا بنه‌ماڵه بوونه ئیمپراتۆرێك كه سامانه‌كه‌یان به ملیاران دۆلار مه‌زنده ده‌كرێت.
نیشانه بازرگانییه‌كانی نایاب و به به‌هاكانی وه‌ك كارتیه و مونتی بلانك و دانهیل به‌شێكن له سه‌رمایه‌كانیان له‌ژێر كۆنترۆڵی ریچمونت، هه‌روه‌ها كۆنتڕۆڵی گروپێكی بازرگانیان كردووه به‌ناوی ریمگۆ و ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه پشكێكی گه‌وره‌یان هه‌یه له كاره‌كانی كۆمپانیای شه‌راب و براندی كه كۆنترۆڵی نزیكه‌ی پێنج بازاری شه‌رابیان كدرووه له‌باشوری ئه‌فریقا، ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه زنجیره‌یه‌ك نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌تیان هه‌یه به‌ناوی میدكلینك، و له لیستی گۆڤاری فۆربسی ئه‌مریكی به زنجیره 242 ناویان هاتووه و سامانه‌كه‌یان به 6،6 ملیار دۆلاری سافی دانراوه.
بنه‌ماڵه‌ی جینوفی
یه‌كێكن له‌و پێنج خێزانه‌ی كه هه‌ژمونیان به‌سه‌ر كاره تاوانكاریه‌كانی شاری نیویۆرك هه‌یه وه‌ك به‌شێك له‌گروپه مافیاییه‌كان، ئه‌وان نازناوی تۆڕی ئاژاوه‌یان لێندراوه، به‌تایبه‌تیش له‌بواری تاوانی رێكخراودا، له‌ڕووی قه‌باره‌وه كێبركێی بنه‌ماڵه‌ی گامبینو ده‌كه‌ن به‌ڵام له‌ڕووی هێزه‌وه هاوشێوه‌یان نییه، ئه‌وان رێگه‌ی نوێ بۆ په‌یداكردنی پاره له‌سه‌ده‌ی ٢١ به‌كارده‌هێنن له‌وانه‌ش به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆجیا له‌بواری قوماری نایاسایی و به‌كارهێنه‌ران وه‌ك بارمته له‌رێگه‌ی ئینته‌رنێت به‌كارده‌هێنن.
بنه‌ماڵه‌ی ئه‌ستور
ئایا هیچ رۆژێك پرسیاری ئه‌وه‌ت كردووه، كه بۆچی زۆرینه‌ی شه‌قام و باڵه‌خانه‌كانی ده‌ورووبه‌ری شاری نیویۆرك ناوی ئه‌ستور یان ئه‌ستوریا یان لێنراوه؟ چونكه ناوه‌كانیان به‌ناوی بنه‌ماڵه‌ی ئهستورهوهیه كه پێشتر به " خاوه‌نی نیویۆرك ناسراون" ئه‌وان چه‌ندین هۆتێل و یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوونیان دروستكردووه ته‌نانه‌ت كتێبخانه‌ی گشتی نیویۆرك له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه دروستكراوه، ئه‌وان له‌سه‌ده‌ی 18 دا له‌رێگه‌ی بازرگانی فه‌رووه‌وه ده‌ستیان پێكرد به‌ڵام به‌خێرایی ده‌ستیان كرد به وه‌به‌رهێنان له‌بواری عه‌قارات، له‌و كاته به‌دواوه توانیان بگه‌نه ئاستێكی گه‌وره و ئه‌ندامیه‌تی ئه‌نجومه‌نی گشتی به‌ریتانیایان به‌ده‌ست هێنا.
دامه‌زرێنه‌ری راسته‌قینه‌ی جون جاكوب ئه‌ستور ( 1763-1848) بووه كه له‌شاری والدروف ی ئه‌ڵمانیا له خێزانێكی یه‌هودی له‌دایك بووه دواتر ره‌گه‌زه یههودیهكهی خۆی شاردۆته‌وه، و ساڵی 1784 رووی كردۆته ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، به‌گه‌یشتن بۆ ئه‌مریكا كه‌سێكی موفلیس بوو به‌ڵام چووه ناو یه‌كێك له گروپه‌كانی ماسۆنیه‌ت و به‌پێی سه‌رچاوه مێژوویه‌كان له‌ماوه‌ی 2-3 ساڵدا بووه یه‌كێك له پیاوه كاریگه‌ره‌كانی شاری نیویۆرك، بۆماوه‌ی چه‌ندین ساڵ نازناوی خاوه‌نی نیویۆركیان پێدرا چه‌ندین شارۆچكه و گه‌ره‌ك و كۆڵان ناوی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌یان هه‌ڵگرتووه له‌سه‌رتاسه‌ری ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
بنه‌ماڵه‌ی رۆكفلهر
لیستی ١٠ ده‌وڵمه‌ندترین بنه‌ماڵه‌كان له‌جیهاندا به‌بێ ناو هێنانی رۆكفلهر هیچ به‌هایه‌كی نیه، سامانی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی ١٩، ئه‌و كاته كۆنتڕۆڵی بواری نه‌وتیان كردبوو به ته‌واوه‌تی ئه‌و پیشه‌سازییه له‌و كاته‌دا له‌ژێر ده‌ستی ئه‌واندا بوو، به‌ڵام دواتر یاسای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قۆرخكاری ده‌ركرا بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به قۆرخكاری بازرگانی نه‌وتی بهێندرێت، له‌لایه‌ن ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌وه، تا ئێستاش ده‌تواندرێت هه‌ست به كاریگه‌رییه‌كانیان بكرێت له رێگه‌ی دامه‌زراوه‌یه‌كی دارایی گه‌وره به‌ناوی" مۆرگان چیس"
بنه‌ماڵه‌ی رۆكفلهر بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئه‌مریكی پیشه‌سازی و سیاسی و بانكین، زۆرترین پاره‌یان له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان له‌بواری نه‌وت كۆكرده‌وه له‌كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست.
بنه‌ماڵه‌ی مهكماهون
ئێمه ته‌نها ئه‌وه‌نده له بواری یاری زۆرانبازی ده‌زانین كه یارییه‌كه و ته‌واو، به‌ڵام بنه‌ماڵه‌ی ماكماهون ئه‌و یارییه‌یان له هۆكارێكی كات به‌سه‌ربردنه‌وه كرده دامه‌زراوه‌یه‌كی ملیاران دۆلاری، شتێكی جوانی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه ئه‌وه‌یه كه رقیان له‌یاریكردن له به‌رده‌م كامێرا نییه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و یارییه ببێته هۆی گاڵته‌پێكردنیان له‌لایه‌ن هانده‌رانی یاری زۆرانبازی، كۆمپانیاكانی ئه‌وان ده‌ستی به‌سه‌ر زۆرترین كۆمپانیای ئه‌و بواره‌دا گرتووه.
بنه‌ماڵه‌ی كابیتی
بنه‌ماڵه‌ی كابیتی به گه‌وره‌ترین و كۆنترین بنه‌ماڵه‌ی پادشایه‌تی له ئه‌وروپا داده‌نرێن، له‌كاتێكدا به‌شێكی زۆری قارهكه له‌لایه‌ن سیستمی پادشایه‌تی به‌رێوه‌ده‌برا ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه كاریگه‌ری له‌زۆر وڵات‌دا هه‌بووه، سێ ئیمپراتۆری لاتین و نۆ پادشای پرتوگال له ئه‌ندامانی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه بوون هه‌روه‌ها ئه‌و خێزانه به ماڵی فه‌ره‌نسا ناوبانگیان ده‌ركرد، به جۆرێك 40%ی فه‌رمانڕه‌واكانی فه‌ره‌نسا له‌خوێنی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه بوون، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێستا سیستمی فه‌رمانره‌وای فه‌ره‌نسا كۆمارییه، له ئێستادا ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه كاریگه‌ری و پۆست و هه‌ژمونیان له ئیسپانیا و لۆكسمبۆرگ هه‌یه.
بنه‌ماڵه‌كانى تر
لێره‌دا ده‌رفه‌ت نیه به دووروودرێژی باسی ئه‌و خێزانانه‌ی تر بكه‌ین كه به‌شدارن له به‌رێوه‌بردنی جیهان به‌ڵام به‌خێرایی باسی چه‌ند خێزانێكی گرنگ ده‌كه‌ین، له‌وانه‌ش بنه‌ماڵه‌ی ( پۆرش ) كه له‌بواری ئۆتۆمبێل سازیدا به‌ناوبانگن و هه‌روه‌ها بنه‌ماڵه‌ی ئوبنهایمر له‌بواری كانزاكاری كارده‌كه‌ن هه‌روه‌ها بنه‌ماڵه‌ی تاتا له هندستان، كه خاوه‌نی گه‌وره‌ترین كاری بواری دروستكردنی خانوبه‌ره و ئۆتۆمبێل و رستن و چنینن، هه‌روه‌ها بنه‌ماڵه‌كانی كولینز و بوندی و فریمان و كینیدی و رینولدز.