ڕاپۆرتی جیهانی

12:20 - 18/03/2020

په‌یوه‌ندی نێوان ڤایرۆسی كۆرۆنا و ماری كوبرای چینیی‌

پەیسەر

ژماره‌یه‌ك له‌ زاناكانی چین بیردۆزه‌یه‌كی نوێیان هه‌یه‌، ده‌رباره‌ی گۆڕانكاری جیناتی نوێ له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا، كه‌ ره‌نگه‌ ئه‌و گۆڕانكارییه‌ سه‌رسوڕهێنه‌ر بێت و گریمانه‌ی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ كۆڤید 19 له‌ ئه‌نجامی گۆڕانكاری جینه‌كانی نێوان دوو ڤایرۆس، له‌ناو جه‌سته‌ی مار روویدا بێت.

زانا چینییه‌كان پێیان وایه‌ نزیكترین ڤایرۆسی پێش كۆرۆنایان دۆزیوه‌ته‌وه‌، بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ شه‌مشه‌مه‌كوێره‌ و ماره‌وه‌ هاتووه‌، ئه‌و جۆره‌ نوێیه‌ی ڤایرۆسه‌ له‌ جه‌سته‌ی ماردا پرۆتینێكی ده‌ره‌كی نوێی ده‌ستكه‌وتووه‌، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ده‌توانێت زیان به‌ خانه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤ بگه‌یه‌نێت.

لێكۆڵینه‌وه‌ نوێیه‌كه‌ له‌ گۆڤاری"Journal of Medical Virology" بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ گریمانه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه‌، ئاژه‌ڵێك كه‌ له‌ بازاڕی شاری ووهان فرۆشراوه‌ كانگای نه‌خۆشییه‌كه‌ بووه‌ و نێوه‌ندگیری نێوان ڤایرۆسه‌كه‌ بووه‌، له‌نێوان شه‌مشه‌مه‌كوێره‌ و مرۆڤ.

ژماره‌یه‌ك له‌زانا چینیه‌كان به‌ سه‌رۆكایه‌تی كسینگ یونگ لی له‌زانكۆی ووهان له‌به‌شی ئه‌ندازیاری زیندوو، بنه‌ره‌تی ڤایرۆسه‌ نوێیه‌كه‌یان دیاریكرد و 5 جیناتی ڤایرۆسه‌كه‌یان كۆكرده‌وه‌، به‌راوردیان كرد به‌ 271 ڤایرۆسی ناسراوی دیکە، كه‌ له‌سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤ و ئاژه‌ڵ هه‌ن له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان.

لێكۆڵه‌ره‌ چینییه‌كان تێبینی ئه‌وه‌یان كرد، كه‌ ڤایرۆسی كۆڤیدی 19 جیاوازی زۆری له‌ نزیكه‌كانی هه‌یه‌ و گریمانه‌ی به‌هێز ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌م ڤایرۆسه‌ پێكهاته‌ی خۆی له‌نێوان ڤایرۆسی شه‌مشه‌مه‌كوێره‌ و چه‌ند ڤایرۆسێكی تر رێكخستووه‌.

شاره‌زایان دوای ئه‌وه‌ی دره‌ختی گه‌شه‌كردن و په‌ره‌پێدانی ڤایرۆسه‌كانیان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ تا ئێستا دروستكرد، بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌ ڤایرۆسه‌ نوێیه‌كه‌ تایبه‌تمه‌ندی و جیاوازی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ كه‌ یه‌ك ره‌نگه‌، له‌ یه‌ك سه‌رچاوه‌ی هاوبه‌شه‌وه‌ نزیكه‌ی دوو ساڵ پێش ئێستا هاتووه‌.

ئه‌و به‌شه‌ی جینی ڤایرۆسه‌كه‌ باركۆدێكی ده‌ره‌كی پرۆتینی شه‌كری هه‌یه‌ ئه‌و پرۆتینه‌ به‌شێكه‌ له‌ كاربۆهیدرات، كه‌ له‌رێگه‌یه‌وه‌ ڤایرۆسه‌كه‌ خۆی به‌ خانه‌كانه‌وه‌ ده‌لكێنێت پێش ئه‌وه‌ی بچێته‌ ناویان، بۆ زانینی ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ كوێوه‌ ڤایرۆسی شه‌مشه‌مه‌كوێره‌ ده‌توانێ به‌شێك له‌ جینه‌كانی وه‌ربگرێت، زاناكان به‌راوردێكیان كرد له‌نێوان باركۆدی هاوشێوه‌ی ڤایرۆسی تاجداری جیاواز له‌ مشك و باڵنده‌ و شه‌مشه‌مه‌كوێره‌ و مرۆڤ، به‌وانه‌ش كه‌ شه‌فره‌یه‌كی جینی زیاتریان هه‌یه‌، زۆرینه‌ی بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی دروستكردنی پرۆتین ده‌كرێت به‌چه‌ندین رێگا باركۆد بكرێن، وه‌ك بنه‌مایه‌كی گشتی جه‌سته‌ باشترین رێگا به‌كارده‌هێنێت، له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌ روون بووەوه‌ كه‌ به‌شه‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆڤید 19 تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی نزیكتره‌ له‌ ڤایرۆسی تاجی ماری چینی.

به‌و رێگه‌یه‌ زانایانی چینی بڕوایان به‌ گریمانه‌ی گه‌شه‌كردنی نوێ زیاتر بوو، گریمانه‌ی ئه‌وه‌یان كرد كه‌ ڤایرۆسی شه‌مشه‌مه‌كوێره‌ گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ مار و له‌ناو جه‌سته‌ی ماردا ڤایرۆسی شه‌مشه‌مه‌كوێره‌ و ڤایرۆسی مار گۆڕانكارییان له‌ناوخۆیاندا كردووه‌ و له‌ ئه‌نجامدا نزیكه‌ی دووساڵ پێش ئێستا ڤایرۆسی كۆڤید 19 ده‌ركه‌وتووه‌، له‌ مانگی كانونی یه‌كه‌می رابردوو گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ.

زانایان گریمانه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ دووجۆر مارهه‌یه‌ كه‌ ده‌كرێت ئه‌و گۆرانكاریه‌ له‌ناو جه‌سته‌یاندا دروست بكه‌ن ئه‌وانیش ماری باشوری چین و ماری كوبرای چینی، ئه‌و دوو جۆره‌ ماره‌ش له‌ بازاڕی گیاندارانی شاری ووهان بۆ فرۆشتن ده‌خرێنه‌ روو.