08:37 - 15/03/2020
كاتێك تاعون بووە ئیلهامی چه‌ند كارێكی مەزنی هونه‌ریی
له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی چوارده‌دا، مردنی ره‌ش له‌نێوان زۆرینه‌ی دانیشتوانی ئه‌وروپا بڵاوبووەوه، به جۆرێك كاریگه‌ری تاعون هه‌موو لایه‌نه‌كانی بواری رۆشنبیری و به تایبه‌تیش هونه‌ری گرته‌وه، كارێك كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر خه‌یاڵی نوسه‌ر و وێنه‌كێشه‌كان دروستكرد، بۆ ده‌یه‌كانی دواتر به‌رده‌وام بوو، تاریكی و رهشبینییهك باڵی به‌سه‌ر هونه‌ری بینین و مۆسیقا و ئه‌ده‌بدا كێشا، وێنه‌كان بوونه كۆتایی گه‌ردوون، دۆزه‌خ، شه‌یتان و مردن، ئه‌وه باڵی به‌سه‌ر جیهانی هونه‌ری و ئه‌ده‌بیدا كێشا.
چۆن مه‌رگی ره‌ش ئیلهامی دا به كاری هونه‌ری گه‌وره، كه بوونه به‌شێك له مێژوو؟
نه‌خۆشی له هونه‌ری سه‌رده‌می هه‌ستانه‌وه‌دا... دۆزه‌خی بوتیچیلی و شه‌یتانه‌كان و مردن،
ناوی "سه‌رده‌می نه‌خۆشی و مردنی لێ‌نرا"، ساڵی 1347 ئه‌و ساڵەیه كه مردنی ره‌شی تێدا بڵاوبووەوه، وه‌ك ئه‌وه‌ی مێژوونووسان به نه‌خۆشی تاعون وه‌سفی ده‌كه‌ن، به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشیه‌وه کیشوەری ئه‌وروپا سێیه‌كی دانیشتوانه‌كه‌ی له‌ده‌ستدا و ته‌نها شاری ڤینیسیای ئیتاڵیا 60%ی دانیشتوانه‌كه‌ی مردن، ئه‌وه سه‌ره‌تای قۆناغی هه‌ستانه‌وه بوو، به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی تاعون بووه سه‌رده‌مێكی ترسناك، نه‌خۆشییه‌كه بۆ ماوه‌ی 300 ساڵ مایه‌وه به‌وه‌ش بووه به‌شێكی رێكخراو له ژیان و مردن.
له سه‌ره‌تای بیسته‌كانی سه‌ده‌ی حه‌ڤده، شه‌پۆلێكی مه‌ترسیداری تاعون گه‌لی پالیرمۆی له ناوچه‌ی سه‌قلیه گرته‌وه، بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه بووه هۆی ئیلهام بۆ وێنه‌كێش( ڤان دایك) بۆ ئه‌وه‌ی پێشانگایه‌ك به‌ناوی " وێنه‌ی تاعون " بكاته‌وه له نێوان ساڵانی 1624-1625، دوای ئه‌وه ئه‌و وێنه‌كێشه چووه پالریمۆ له‌و ماوه‌دا و خۆی له‌نێوان مه‌رگ و ترس‌دا بینییه‌وه به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك تابلۆی كاریگه‌ر به مردنی كێشا.
ڤان دایك تاكه كه‌س نه‌بووه كه كاره هونه‌رییه‌كانی به كۆتایی هاتنی تاعون كۆتاییان پێهاتووه، ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌یت ده‌بینیت ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی كه ئه‌وروپای له نێوان سه‌ده‌كانی 14 و 17 گرته‌وه، بووه ئیلهامی ده‌یان هونه‌رمه‌ند كه له سه‌رده‌می مردن و ترس‌دا ژیاون و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك تابلۆیان كێشاوه كه ترسی مرۆڤ پیشان ده‌دات، جگه له‌وه‌ی باڵا ده‌ستی مردنی ره‌ش به‌سه‌ر ئه‌وروپا ده‌رده‌خات.
تابلۆ هونه‌رییه‌كان ناخی پڕ ئازار و مردن و ئاگر و رووداوه‌كانی كۆتایی دونیایان پیشان ده‌دا، وێنه‌كێشه‌كان خه‌ڵكانی شاره‌زای نه‌ناسراو نه‌بوون به‌ڵكو شاره‌زابوون و جێگه‌ی رێزی گه‌وره و چاودێری و هاوكاری پیاوانی ئاینی و پیاوانی ده‌وڵه‌ت و دهوڵەمهندهكان بوون، به‌ڵام كه‌وتبوونه ژێر كاریگه‌ری مردنی ره‌ش، به تایبه‌تیش دوای مردنی هه‌زاران وێنه‌كێش، له‌ناویاندا خه‌ڵكانی زۆر دیار و به‌توانا هەبوون له‌وانه‌ش وێنه‌كێشی ئیتاڵی ئهمبروجیولورنزیتی.
دوور له سه‌رده‌می گه‌شانه‌وه، هونه‌ری كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست له‌ژێر كاریگه‌ری "تاعون" بوو، هونه‌رمه‌ندانی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست وێنه‌ی ئه‌و په‌تایه‌یان وه‌ك وێنه‌ی شه‌یتانی ڕه‌ش و دروستكراوێكی وه‌حش ئاسا، كه پیاوان په‌لكێشی دۆزه‌خ ده‌كات به‌بێ سنور ده‌كێشا. وێنه‌كانی دۆزه‌خ و مردن و شه‌یتانه‌كان له كاره‌ساتی تاعون بوون كه ئه‌وروپای گرته‌وه. مێژوونووسه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه وێنه‌ی ئاماژه‌یی كاریگه‌ری هه‌بووه له هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی، به‌تایبه‌ت كه نه‌خوێنده‌واری باڵا ده‌ست بوو، وێنه‌ی "ئه‌ژدیها" ئاماژه بوو بۆ ئه‌و شه‌ڕه‌ی ده‌وری مرۆڤایه‌تی دابوو وه وێنه‌ی "مار" ئاماژه‌بوو بۆ شه‌یتان و ڕه‌نگی سور كه به‌سه‌ر تابلۆكاندا زاڵ بوو ئاماژه‌بوو بۆ ڕه‌نگی هه‌ڵه ڕاسته‌قینه‌كان و هه‌واو ئاره‌زوو. بۆ ئه‌وه‌ش ده‌توانیین یه‌كێك له تابلۆكانی "دۆزه‌خ "ی هونه‌رمه‌ندی ئیتاڵی "ساندرو بوتیتشیلی" ببینین.
هۆكاری پشتی ئه‌و هه‌موو ڕهشییانه ئه‌و بۆچوونه زاڵه بوو كه له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست دروست بووبوو به‌وه‌ی كه كۆتایی نزیكه، به تایبه‌ت له دوای كه‌وتنی ته‌رمه‌كان له شه‌قامه ته‌سكه‌كانی شاره‌كان، به جۆرێك بووبوو به كارێكی ڕۆتینی ڕۆژانه.
خستنه ژێر چاودێری ته‌ندروستی كه‌ره‌نتینه له رۆمانی "تاعون "ی ئه‌لبێر كامۆ ئاماژه‌ی پێكراوه، له‌و كاته‌دا و دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی "كۆرۆنا"ده‌زگا بڵاوكه‌ره‌وه‌كانی جیهان بیریان كرده‌وه كه دووباره ڕۆمانی" تاعون"ی نوسه‌ر و فه‌یله‌سوفی فه‌ره‌نسی "ئه‌لبێر كامۆ " چاپ بكه‌نه‌وه، به‌جۆرێك ڕۆمانه‌كه هه‌فته‌ی ڕابردوو له پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "ئه‌مازۆن " فرۆشرا، كه چیرۆكی شاری "وهران " ی جه‌زائیر ده‌گێڕێته‌وه دوای داخستن و خستنه ژێر چاودێری پزیشكییه‌وه، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای " تاعون"، ڕاپۆرته‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن فرۆشتنی ڕۆمانه‌كه له مانگی شوباتی ڕابردوو به‌رز بووەته‌وه به‌ڕێژه‌ی له ١٥٠% ،هه‌روه‌ها بوو به یه‌كێك له پڕ فرۆشترین كتێبه‌كان له ئیتاڵیا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی فرۆشتنی ڕۆمانه‌كه ته‌نها له فه‌ره‌نسا به ڕێژه‌ی له ٣٠٠% به‌راورد به ساڵی ڕابردوو زیادیكردووه.
ڕۆمانی "تاعون " له ساڵی ١٩٤٧ له‌لایه‌ن "ئه‌لبێر كامۆ " نووسراوه، دوای ٣ ساڵ له بڵاو بوونه‌وه‌ی تاعونی ڕاسته‌قینه له شاری "وهران" ی جه‌زائیری، كه تێیدا كامۆ به شێوه‌یه‌كی ئه‌ده‌بی چیرۆكی كۆمه‌ڵگایه‌كی دابڕاو و له‌ژێر ئابڵوقه‌یه‌كی نه‌بینراو بۆ نه‌خۆشییه‌كی ڕه‌ش ده‌گێڕێـته‌وه.
تێیدا په‌رچه‌كرداری تاكی جیاواز به‌رامبه‌ر ئه‌و كێشه‌یه له چوارچێوه‌ی كۆمه‌ڵێكی جیاواز له كه‌سایه‌تی له نێوانیاندا پزیشك و خۆكوژ و مرۆڤی نامۆ. هه‌روه‌ك كامۆ داهێنانی كردووه له وه‌سفكردنی لایه‌نی بازرگانی شاره‌كه و كلتور ڕه‌فتاری خه‌ڵكه‌كه‌ی، وه هه‌وڵه‌كانیان له‌دوای كاره هه‌ڵه‌كانیان تایبه‌تمه‌ندی خۆپارێزی له نه‌خۆشییه‌كه‌ی هه‌بووه، وه ده‌سه‌ڵاتدارنی شاره‌كه نه‌یان ویستووه ئه‌و په‌تایه به تاعون ناو ببه‌ن له پێناو ئاماده‌كارییه به‌رده‌وامه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته مایه‌ی ترس و دڵه‌ڕاوكێ.
پوخته‌ی ڕۆمانی تاعونی ئه‌لبێر كامۆ
شیكردنه‌وه‌ی تایبه‌ت هه‌یه بۆ ڕۆمانه‌كه‌ی كامۆ، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و ڕۆمانه لوغزه، ئه‌و تاعونه‌ی كه بڵاو بووەوه "نازی"واتا داگیركاری ئه‌ڵمانی، به‌رەنگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌ش ته‌نها بهرەنگاری ئه‌وروپییه‌كان بوو بۆ په‌تای نازیی، كه باڵی كێشا به‌سه‌ر ئه‌وروپا و ئه‌ڵمانیا له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی بیسته‌م.
"كۆتایی حه‌وته‌م " ... مردنی ڕه‌ش له شاكاره‌كانی "ئنجمار برجمان"
فیلمی "كۆتایی حه‌وته‌م "به‌رهه‌می ساڵی ١٩٥٧ یه‌كێكه له گرنگترین كاره‌كانی ده‌رهێنه‌ری سویدی "ئنجمار برجمان"، یه‌كێكه له كلاسیكییه‌كانی سینه‌مای جیهانیی. چیرۆكه‌كه‌ی باسی رووداوه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی تاعون ده‌كات له ئه‌وروپا، له كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست . چیرۆكه‌كه ده‌ستپێده‌كات به خه‌ونی یوحه‌نا "سه‌فه‌ری خه‌ون" له كتابی پیرۆز ده‌ڵێت: «ۆڵمَّا فَكَّ الْحَمَلُ الْخَتْمَ السَّابِعَ سَادَ السَّمَاۆ سُكُوتٌ نَحْۆ نِصْفِ سَاعَهٍ، ۆرَأَیْتُ الْمَلائِكَهَ السَّبْعَهَ الْۆاقِفِینَ أَمَامَ اللهِ، ۆقَدْ أُعْگُوا سَبْعَهَ أَبْۆاقٍ» كه هه‌مان ئه‌و به‌شه‌یه كه پێی كۆتایی دێت، وه‌سفی دۆخی ئاسمان ده‌كات كه پێشوازی له رۆحه‌كان ده‌كات كه مردنی ڕه‌ش ڕاوی كردوون.
ئه‌و فیلمه سویدییه له كاتی مردنی ڕه‌ش "تاعون" وێنه‌گیراوه، كه تێیدا هونه‌ری بیرهێنانه‌وه‌ی مردن دروست بوو كه "برجمان" له فیلمه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات له ڕێگه‌ی وێنه‌گری كه‌نیسه‌وه كه سه‌رقاڵی وێنه‌ی "بیرهێنانهوهكانی مردن"ه، له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌ڵێت وێنه‌كێشه‌كه هونه‌رێك له‌سه‌ر مردن دروستده‌كات كه وا له مرۆڤ بكات بیربكه‌نه‌وه.
"ڕاگه‌یاندنی فیلمی كۆتایی حه‌وته‌م"
"شه‌تره‌نج یاری له‌گه‌ڵ مردن ده‌كات" كه ئه‌وه چیرۆكی سه‌ره‌كی فیلمه‌كه‌یه، كه لاوێكی فارسی گه‌ڕاوه له شه‌ڕی خاچ په‌رسته‌كان له‌سه‌رده‌می تاعون وێنه‌ی گرتووه، كه رووبه‌ڕووی مردن ده‌بێته‌وه له‌گه‌ڵی داده‌نیشێت و یاری له‌گه‌ڵ ده‌كات،"شه‌تره‌نج" له به‌رامبه‌ر ژیانی . مردن وه‌ك پیاوێكی نامۆ له فیلمه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت .
به‌رگی مردن هاوشێوه‌ی ئه‌و ڕه‌نگه ڕه‌شه‌یه كه دكتۆره‌كانی تاعون ده‌یان پۆشی ، به‌رگی ره‌ش له‌سه‌ره‌تاوه پزیشكانی تاعون وه‌ك ره‌مزی پارێزگاری ده‌یان پۆشی ، ره‌خنه‌گره‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه "ئنجمار برجمان " تاعونی وه‌ك بابه‌تی فیلمه‌كه‌ی به‌كارهێناوه، له سه‌رده‌می جه‌نگی سارد، كه مردنی گشتگیر و وێرانی و خوێن و له دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه كه له‌و مه‌ترسییانه ده‌چێت كه جیهانی گرتبووەوه له‌و سه‌رده‌مه‌دا له‌گه‌ڵ ترسی جه‌نگی جیهانی سێیه‌م و به‌كارهێنانی ئه‌تۆم.
مۆسیقا له سه‌رده‌می تاعون
كاتێك مردن له ده‌رگاكان ده‌دات له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست و خه‌ڵك هه‌ست به مردنێكی حه‌تمی ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئاهه‌نگه‌كانی شه‌وانه به‌رده‌وام بوون له ناو خه‌ڵك له ئه‌وروپا، شه‌وانه هه‌تا به‌یانی و تێیدا شه‌راب و بیره‌یان ده‌خوارده‌وه و گوێیان له مۆسیقا ده‌گرت، به ئاوازه خۆڕاگرییهكان جیا ده‌كرانه‌وه کە له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می مردنی ڕه‌ش ده‌ڕۆیشتن، هونه‌رمه‌نده‌كان ئه‌وانه‌ی رزگاریان بوو له وه‌حشییه‌تی تاعون چه‌ندین ئاوازی نوێی مۆسیقایان داهێنا.