03:52 - 13/03/2020
هێرشه‌كه‌ى تاجى دۆخه‌كه له‌سه‌ر خاكى عێراق ده‌قڵیشێنێته‌وه؟
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا ( پنتاگۆن)، هێرشی ئاسمانی كرده سه‌ر پێنج كۆگای چه‌كی سه‌ر به كه‌تیبه چه‌كداره‌كانی عێراق كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانی ده‌كرێن، ئه‌وه‌ش وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ هێرشه موشه‌كیه‌كه‌ی كه بنكه‌ی سه‌ربازی تاجی كرده ئامانج، به‌هۆیه‌وه دوو سه‌ربازی ئه‌مریكی و سه‌ربازێكی به‌ریتانی كوژران.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا پنتاگۆن له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند"ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان هێرشی وردی دژی پێگه‌كانی سه‌ر به كه‌تیبه‌كانی حزبوڵا له‌عێراق ئه‌نجامداوه".
به‌یاننامه‌كه ده‌ڵێت، ئه‌و شوێنانه كۆگای ئه‌و چه‌كانه بوون كه بۆ به‌ئامانج گرتنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان به‌كارده‌هێندران، هێرشه‌كه به‌رگریكردن بووه و وه‌ڵامێكی گونجاوی راسته‌وخۆیه بۆ ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی كه میلیشیا شیعیه‌كان دروستیان كردووه، كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانی ده‌كرێن.
له‌لایه‌كی تره‌وه ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی عێراقی بڵاویكرده‌وه، كه له‌ناو ئه‌و ناوچانه‌ی كه ئه‌مریكا هێرشی كردووەته سه‌ریان، پێگه‌یه‌كیان له نه‌جه‌ف و سێ شوێنی تریش له باشوری به‌غدادی پایته‌ختن.
به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌مریكا له كاتێكدایه ده‌نگۆی جیاواز هه‌یه سه‌باره‌ت به به‌رپرسیارێتی هێرشه ئاسمانییه‌كه‌ی سه‌ر كه‌تیبه سه‌ربازییه‌كانی نزیك له ئێران له رۆژهه‌ڵاتی سوریا، كه به‌هۆیه‌وه ٢٦چەکدار له‌ناو هێزه‌كانی نزیك له ئێران كوژران.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ره‌تیده‌كاته‌وه، ئه‌وان ئه‌و هێرشه‌ی سوریایان وه‌ك وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌ی تاجی ئه‌نجام دابێت. ئه‌مریكا میلیشیاكانی نزیك له ئێران به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات، كه ١٣ هێرشی هاوشێوه‌یان له‌ساڵی رابردوو له‌دژی هاوپه‌یمانان له عێراق ئه‌نجامداوه.
مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی سازش ناكات له سزادانی به‌رپرسیارانی هێرشه‌كه.
ئایا عێراق ده‌بێته گۆڕه‌پانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌مریكا و ئێران؟
كوژرانی هاوڵاتییه‌كی مه‌ده‌نی ئه‌مریكی له عێراق، له یه‌كێك له هێرشه‌كانی مانگی كانونی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی توندوتیژی و به‌هۆیه‌وه له كۆتاییدا دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا فه‌رمانی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ده‌ركرد.
له تاجی چی ڕوویدا؟
به دووری ١٥ كیلۆمه‌تر له باكووری شاری به‌غدادی پایته‌خت بنه‌یه‌كی سه‌ربازی عێراق، ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی ئه‌مریكی له‌خۆ گرتووه كه سه‌رۆكایه‌تی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن دژی رێكخراوی داعش و ئه‌ركی ئه‌و سه‌ربازانه خۆی له مه‌شق و راهێنان و ئاراسته‌كردنی هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراق ده‌بینێته‌وه.
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێت، له‌كاتژمێر ١٦:٣٥ خوله‌ك له‌رۆژی چوارشه‌ممه نزیكه‌ی ١٨ موشه‌كی كاتیوشا له‌جۆری ١٠٧ ملم ئاراسته‌ی سه‌ربازگه‌ی تاجی كران.
عه‌لی دلیمی رۆژنامه‌نوسی عێراقی كه وێنه‌ی هێرشه‌كه‌ی گرتووه له‌ناوچه‌یه‌كی نزیكه‌وه ده‌ڵێت، گوێی له‌ده‌نگی هاواری هێزه‌كانی ئه‌مریكا بووه له‌ناو سه‌ربازگه‌كه و خه‌ڵكانی تری بینیوه كه هه‌وڵیانداوه بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگر.
وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌ریتانیا ده‌ڵێت ئه‌و سه‌ربازه‌ی به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی تاجیه‌وه كوژرا له فه‌یله‌قی پزیشكی له سوپای پادشایه‌تی خزمه‌تی كردووه.
په‌رچه‌كرداری هێرشه‌كه‌ی چۆن ده‌بێت؟
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌خێرایی قسه‌ی له‌سه‌ر هێرشه‌كه نه‌كرد، به‌ڵام دواتر مارك ئیسپه‌ر وه‌زیری به‌رگری رایگه‌یاند، تره‌مپ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی پێداوه كه هه‌ر هه‌نگاوێكی پێویست بۆ وه‌ڵامدانه‌وه بگرێته به‌ر، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی وه‌ڵامه‌كه‌ی واشنتۆن هێرش له‌ناو خاكی ئێرانیش ده‌گرێته‌وه وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا رایگه‌یاند"هیچ بژارده‌یه‌ك به‌دوور نازانم، به‌ڵام ئێستا جه‌خت له‌سه‌ر چه‌ند گروپ ده‌كه‌ینه‌وه، كه پێمان وایه ئه‌وان هێرشه‌كه‌ی عێراق-یان ئه‌نجامداوه.
لای خۆیه‌وه بۆریس جونسون سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا هێرشه‌كه‌ی به‌جێگه‌ی داخ وه‌سف كرد و رایگه‌یاند"سه‌ربازه‌كانمان له‌پیاو ئافره‌ت رۆژانه كار ده‌كه‌ن بۆ ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه، بوونی ئه‌وان له‌وێ واده‌كات هه‌موولایه‌ك له‌ئاسایشدا بن".
لای خۆیه‌وه به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق هێرشه‌كه‌ی سه‌ر تاجی به‌تیرۆرستی وه‌سف كرد، رایگه‌یاند ئه‌و هێرشه عێراق و ئاسایشه‌كه‌ی كردووه‌ته ئامانج، به‌رهه‌م ساڵح داوای لێكۆڵینه‌وه‌ی گشتگیر و لێپرسینه‌وه‌ی له‌به‌رپرسانی هێرشه‌كه‌ی كرد، ئه‌وه‌ش بووه هۆی جێگه‌ی دڵخۆشی دومینیك راب و رایگه‌یاند" خۆشحاڵین به داواكاریه‌كه‌ی سه‌رۆكی عێراق بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌په‌له بۆ لێپرسینه‌وه له ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه به‌ڵام پێوسته ئه‌وه ببینین".
بۆچی عێراق رووبه‌رووبونه‌وه‌ی ئه‌مریكا و ئێران به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت؟
ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران ساڵی رابردوو توندتر بوو، دوای ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی و میلیشیاكانی نزیك له ئێران له رێگه‌ی ژماره‌یه‌ك هێرشی مووشه‌كیی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی و سه‌ربازانی ئه‌مریكیان كرده ئامانج، له به‌رامبه‌ردا له شوێنی نه‌ناسراوه‌وه هێرش ده‌كرایه سه‌ر پێگه‌كانی ئه‌و میلیشیایانه و به‌رپرسانی ئێران له‌ناو خاكی عێراق، له‌كۆتاییه‌كانی مانگی كانونی یه‌كه‌می رابردوو به‌هۆی هێرشێكی موشه‌كییه‌وه بۆسه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی عێراق هاوڵاتیه‌كی ئه‌مریكی كه به‌ڵێنده‌ر بوو كوژرا، ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا په‌نجه‌ی تۆمه‌تی بۆ كه‌تیبه‌كانی حزبوڵا درێژكرد، كه به‌شێكن له هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، و واشنتۆن چه‌ند هێرشێكی بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له رۆژئاوای عێراق و رۆژهه‌ڵاتی سوریا ئه‌نجامدا و به‌هۆیه‌وه لایه‌نی كه‌م ٢٥ كه‌س كوژران.
دوای ئه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غداد رووبه‌ڕووی هێرشی موشه‌كی و گه‌مارۆی لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی بووەوه، دۆناڵد تره‌مپ هۆشداری دایه ئێران كه باجێكی قورس ده‌دات.
له ٣ی كانونی دووه‌م، تره‌مپ بڕیاری كوشتنی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسدارانی دا و له هێرشی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌واندا له‌نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غداد له‌گه‌ڵ ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس و چه‌ند كه‌سێكی تر كوژرا.
پێنج رۆژ دواتر ئێران ژماره‌یه‌ك موشه‌كی ئاڕاسته‌ی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی عێراقی كرد كه هێزه‌كانی ئه‌مریكای تێدا نیشته‌جێن له‌ناوچه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د له‌پارێزگای ئه‌نبار، به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه هیچ كه‌سێك نه‌كوژرا به‌ڵام پشكنینی پزیشكی بۆ نزیكه‌ی ١٠٠ كه‌س كرا.
دوای هێرشه‌كه عه‌لی خامه‌نه‌یی رابه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران، به‌ڵێنی ده‌ركردنی ئه‌مریكایدا له‌ناوچه‌كه.
ئێستا نزیكه‌ی پێنج هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریكی و سه‌دان سه‌ربازی وڵاتانی تر له‌عێراق-دان كه له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی عێراق بڵاوه‌یان پێكراوه، به‌ڵام ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌دوای كوژرانی قاسم سوله‌یمانی و له‌رۆژی ٥-١-٢٠٢٠بڕیارێكی ده‌ركرد بۆ كۆتایی هێنان به‌بوونی هێزی بیانی له‌عێراق-دا.