08:12 - 09/03/2020
چین خه‌ریكه به‌سه‌ر كۆرۆنادا سه‌رده‌كه‌وێت
له چین ژماره‌ى نه‌خۆشخانه كاتییه داخراوه‌كان كەم دەبنەوە، له ووهان تا ئێستا ١١ نه‌خۆشخانه‌ى كاتیى داخراون، پزیشكان و كارمه‌نده ته‌ندروستییه‌كان ناوه ناوه، به رووى خۆشه‌وه كاروانى نه‌خۆشه‌كان به‌ڕێده‌كه‌ن و ده‌ستده‌كه‌ن به خاوێنكردنه‌وه‌ى ئه‌و شوێنانه‌ى له چوارچێوه‌ى دۆخى نا ئاسایى، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا له شوێنى گشتى، وه‌ك یاریگا، هۆڵى چالاكى..هتد گۆڕابوون بۆ نه‌خۆشخانه.
میدیا چینییه‌كان وێنه‌ى چۆڵكردنى ئه‌و بنكه كاتییانه و به‌ڕێكردنى نه‌خۆشه‌كان بڵاوده‌كه‌نه‌وه، پێگه‌ى شینخواى فه‌رمى چین ده‌ڵێت، چۆڵكردنى ئه‌و بنكه كاتییانه به‌هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى حاڵه‌ته‌كانى توشبوونن به كۆرۆنا و چاكبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشه‌كانه‌وه‌یه.
له‌نێو ئه‌و بنكه كاتییانه‌ى داخراون، دوو بنكه‌ى سه‌ره‌كى هه‌ن له ووهان، كه رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى رابردووله ووهانى كانتۆنى هوبى له ناوه‌ڕاستى چین به‌رپرسانى خۆجێیى شاره‌كه داخستنى ئه‌و دوو نه‌خۆشخانه‌یان راگه‌یاند .
له كۆتاى مانگى یه‌كه‌وه رێژى توشبوونى رۆژانه له ٢٠٢ حاڵه‌ت دانه‌به‌زیبوو به‌ڵام له سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌وه، تۆماركردنى تێكڕاى حاڵه‌تاكانى رۆژانه به رێژه‌ى به‌رچاو كه‌میان كردووە تا ئه‌وه‌ى دوایین رێژه‌ى توشبوونى رۆژانه له چین گه‌یشتوەتە ٤٤ حاڵه‌ت.
یه‌كێك له‌و شوێنانه‌ی كە وەك كەرەنتینەیەك بەكاردەهێنرا یاریگایه‌كى وه‌رزش بوو كه هه‌زار قه‌ره‌وێڵه‌ى له خۆده‌گرت، وه زیاتر له هه‌زار پزیشكى تایبه‌تمه‌ند كاریان تێدا ده‌كرد، جگه له كارمه‌ندى دیكه‌ی فریا گوزاریی و تەندروستی، له‌و نه‌خۆشخانه‌یەدا له ١٢ى مانگى رابردوه‌وه تا كاتی داخستنی هه‌زار و ٥٦ نه‌خۆش چاكبوونه‌تەوه، بێ ئه‌وه‌ى هیچ كام له ئه‌ندامانى تیمه پزیشكییه‌كانى ئه‌وێ دووچارى كۆرۆنا بوبن.
له بنكه‌ى سه‌ره‌كى دووه‌م كه ئێستا داخراوه، له ١٧ی مانگى رابردووه‌وه ٩٩٠ نه‌خۆش چاره‌سه‌ریان بۆ كراوه، نه‌خۆشخانه‌كه له‌سه‌ر رووبه‌رى شه‌ش هه‌زار و ١٠٠ مه‌تر ئاماده‌كرابوو بۆ توشبووانى كۆرۆنا، تواناى له خۆگرتنى ٩٩٦ نه‌خۆشى هه‌بووو ئێستا هیچ كەسێكی تێدا نەماوە.
لیژنه‌ى ته‌ندروستى كانتۆنى هوبووى ده‌ڵێت، به شێوه‌یه‌كى قۆناغ به‌ندى نه‌خۆشخانه كاتییه‌كان داده‌خه‌ن و ژماره‌ى نه‌خۆشخانه‌كان كه‌متر ده‌بنه‌وه، به‌هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى حاڵه‌ته‌كانى توشبوون به كۆرۆنا.
به‌رپرسانى ته‌ندروستى چین جه‌خت له‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه، كه‌مكردنه‌وه‌ى نه‌خۆشخانه كاتییه‌كان، هاوكاته له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامى و مانه‌وه‌ى رێوشوێنه تونده‌كان، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌كه و كۆنترۆڵكردنى بە یەكجاریی.
به‌پێى وێنه‌كان، پزیشكان به دڵخۆشییه‌وه ماڵئاویى له نه‌خۆشه‌كان ده‌كه‌ن و به‌ڕێیان ده‌كه‌ن له نه‌خۆشخانه كاتییه‌كان، هه‌ندێك له‌وان بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كى دیاریكراو به‌رێده‌كه‌ن و زۆرێكیش له‌وان بۆ ماڵه‌وه ده‌نێردرێنه‌وه، به‌ڵام به ده‌رمان و پاكژكردنه‌وه به وردى بنكه كاتییه چۆڵكراوه‌كان خاوێن ده‌كرێنه‌وه.
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان تا ئێستا نزیكه‌ى ١١٢ هه‌زار حاڵه‌تى توشبوون به كرۆنا تۆمار كراوه له سه‌رتاسه‌رى جیهاندا، له‌و رێژه‌یه سێ هه‌زار و ٩٠٠ توشبوویان مردوون، زیاتر له ٦٠ هه‌زار كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه.