01:49 - 09/03/2020
ئایه جیابونه‌وه‌ی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا روده‌دات؟
پیته‌ر راف لێكۆڵه‌ر
له په‌یمانگای هدسونی ئه‌مریكی شیكاریه‌كی نوسیوه له گۆڤاری " فۆرن پولیسی"
ی ئه‌مریكی بڵاویكردۆته‌وه ده‌رباره‌ی هه‌وڵه‌كانی ئه‌وروپا بۆ سه‌ربه‌خۆی له ئه‌مریكا،
به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ به‌رده‌وام بوونی فشاره‌كانی ئیداره‌ی ئه‌مریكا له‌سه‌رده‌می
دۆناڵد تره‌مپ و هه‌وڵه‌كانی فه‌ره‌نسا بۆ سه‌ربه‌خۆی ئه‌وروپا له ئه‌مریكا وه
دابینكردنی چه‌ترێكی ئه‌تۆمی وه‌ك جێگره‌وه‌ی ناتۆ، لێكۆڵه‌ره‌كه پێی وایه پرۆژه‌ی
فه‌ره‌نسا به‌ده‌ست چه‌ند خاڵێكی لاوازه‌وه ده‌ناڵێنێت، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه ته‌نانه‌ت
گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی فه‌ره‌نسا له‌ئه‌وروپا كه ئه‌ڵمانیایه، پێی وایه ناكۆكی
له‌گه‌ڵ واشنتۆن شتێكه و جیابونه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی لێی شتێكی تره، هه‌روه‌ها پێی
وایه پێداویستی ئه‌وروپا به ئه‌مریكا زیاتره له پێچه‌وانه‌كه‌ی.
لێكۆڵه‌ره‌كه
سه‌ره‌تای شیكاریهكهی به‌وه ده‌ست پێكردووه كه : به‌ستنی كۆنگره‌ی ئاسایشی میوشن
ئه‌م ساڵ له‌ژێر ناوی " گرنگی نه‌دان به رۆژئاوا" واتای شاره‌وه‌ی ئه‌و
ووشه‌یه روونه كه ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ئه‌وروپا ته‌نها هه‌ڵوێستی
جیاواز و پێچه‌وانه‌یان له په‌یوه‌ندیه‌كان و وزه نیه به‌ڵكو گرنگترین ناكۆكی
قوڵی نێوانیان سه‌باره‌ت به كۆڵه‌كه‌كانی په‌یوه‌ندی ده‌ره‌كیه، واتا سیستمی جیهانی
ده‌بێت چۆن كار بكات.
لێره‌وه سیاسه‌تی
جیهانی به‌نهێنی داده‌رێژرێت... بۆچی كۆنگره‌ی میوشن ئه‌و هه‌موو گرنگیه‌ی هه‌یه؟
ئیمانوێل
ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا سه‌رنجی به‌لای ئه‌ودا راكێشا كه یه‌كێتی ئه‌وروپا شكست
ده‌هێنێت، كاتێك داوای " رێگای ئه‌وروپی " كرد له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ری
دروستكردنی قه‌ڵغانی ئه‌تۆمی به‌سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا وروژاند ئه‌وه‌ش مه‌رجی پێشوه‌خته‌یه
بۆهه‌ر سه‌ربه‌خۆیه‌كی راسته‌قینه و جیابونه‌وه له‌ئه‌مریكا.
كارێكی ئاساییه،
له‌په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی دیموكراتیدا هه‌ندێكیان دژی هه‌ندێكی تریان شهر ناكه‌ن،
به‌ڵام ئه‌وه‌ی زۆر روون نیه ئه‌و دۆخه‌یه كه له‌سایه‌یه‌وه بۆ كوتله‌ی ستراتیژی
كێبركێ كار ده‌گۆردرێن، مێژوو پره له‌نمونه‌ی دیموكراتی كه له‌هاوپه‌یمانی ستراتیژی
له‌گه‌ڵ یه‌ك كۆده‌بنه‌وه، به‌ڵام نمونه‌ی كه‌م هه‌یه به‌جیابونه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه
و گۆرانیان بۆ كێبركێكاری سیاسی، ئایه ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و نزیكترین
هاوپه‌یمانی له ئه‌وروپا له رێگای جیابونه‌وه‌یه‌كی مێژوویدان؟
راپرسیه‌كان
له‌ئه‌ڵمانیا وا ده‌رده‌خه‌ن كه نه‌یاری ئه‌مریكان
لێكۆڵه‌ره‌كه
ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر راپرسیه‌كان ده‌ربری دۆخی راسته‌قینه‌بن ئه‌وه ئێمه له‌به‌رده‌م
جیابونه‌وه‌ی كرده‌یی داین، دۆخه‌كه له‌ئه‌ڵمانیا كه گرنگترین وڵاتی ئه‌وروپایه
به‌و ئاسته‌ی ئێستا نه‌بووه، مانگی كانونی دووه‌م ،ناوه‌ندی " بی‌و" بۆ
لێكۆڵینه‌وه راپرسیه‌كی بڵاوكرده‌وه كه 57%ی ئه‌ڵمانیه‌كان بۆچوونیان دژی ئه‌مریكایه،
چه‌ند مانگێك پێشتر و له مانگی ئه‌یلول دا ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا بۆ په‌یوه‌ندیه‌كانی
ده‌ره‌وه باسی له‌وه كرد كه 70%ی ئه‌ڵمانیه‌كان ده‌یانه‌وێت وڵاته‌كه‌یان له‌هه‌ر
كێشه‌یه‌كی نێوان مۆسكۆ و واشنتۆن بێلایه‌ن بێت.
پاڵنه‌ره‌كانی
دژایه‌تی ئه‌ڵمانیا بۆ ئه‌مریكا دیاردهدهیهكی فره لایه‌نه و له ژیانی سیاسی
و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، به‌شێك لهئهڵمانیهكان پێیان وایه سه‌رمایه‌داری
ئه‌نگلۆ- ساكسۆنی بێ به‌زه‌یی و بێ بنه‌مایه، و سیستمی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پێناوی
خزمه‌تی كه‌سیدا له‌ناو ده‌بات، به‌لای ئه‌وانی تره‌وه هه‌ژمونی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كان
به‌سه‌ر رۆژئاوادا بێ ئومێدی به‌رهه‌م هێناوه، به‌تایبه‌تیش له‌سه‌رده‌می جیهانگیریدا.
ئه‌مریكا
گرنگی به دیبلۆماسیه‌تی فره‌لایه‌ن نادات
له‌هه‌موو ئه‌مانه
گرنگتر له دیدگای نوسه‌ردا ئه‌وه‌یه كه ئه‌ڵمانیا هه‌ست به‌مه‌ترسی ده‌كات
چونكه ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و به‌تایبه‌تیش ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ
رێز له‌خواستی ناوه‌ندگه‌رایی كۆنگره‌ی ئاسایشی میوشن ناگرێت" واتا دیبلۆماسیه‌تی فره لایه‌ن"
له راستیدا
لیبرالیه‌كان ته‌نانه‌ت لهویلایهتهیهكگرتووهكانی ئه‌مریكا سكاڵایان له فره
لایه‌نی ئه‌وروپا هه‌یه، هه‌روه‌ك تۆماس رایت له په‌یمانگای بروكنجز روونیكرده‌وه
كه چه‌په‌كانی ئه‌مریكا پێیان باشتره " به‌رنامه‌یه‌ك له‌سه‌ربنه‌مای بۆچوونی
هاوشێوه وه‌ك پاڵپشتی بۆچوونێكی دیاریكراو له سیستمی نێوده‌وڵه‌تی" له‌بری
" پرۆژه‌یه‌ك كه هه‌موان بگرێته‌وه له‌ناویشیاندا وڵاتانی وه‌ك چین و روسیا"
ره‌نگه ئه‌م
پرۆگرامه جێگه‌ی دڵخۆشی بێت له ئه‌ڵمانیا لهجهختكردنهوهی ئیداره‌ی تره‌مپ له‌سه‌ر
ئه‌نجام و پێشكه‌شكردنی پرۆسه‌كه، به‌ڵام تائێستاش ئه‌وه لێدانه له‌ئه‌ڵمانیا،
كه شاره‌زاییه هونهریهكهیان له‌م دۆخه‌ی حوكمرانی جیهانیدا گه‌شه‌ده‌كات، به‌ڵام
ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری و قورسایی كێبركێی دۆخی جیۆسیاسی.
له میوشن به‌رپرسانی
ئه‌ڵمان رایانگه‌یاند شانازی ده‌كه‌ن به كۆنگره‌ی ئه‌م دوایانه‌یان ده‌رباره‌ی لیبیا،
كه سه‌ركه‌وتن له‌وه‌ی ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی بۆ به‌ده‌ست بهێنن، به‌ڵام
دانیان به‌وه‌دانا كه هه‌وڵه‌كانیان شتێكی ئه‌وتۆی نه‌كرد بۆ هێواشكردنه‌وه‌ی ئاڵۆزیه‌كان
له‌سه‌ر زه‌وی.
له‌گه‌ڵ بێ
ئومێدبوونی ئه‌ڵمانیا له ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كان و " نغرۆبوونی به‌ریتانیا
له برێكزێت" فه‌ره‌نسا ده‌رفه‌تێكی ده‌ستكه‌وت بۆ دروستكردنی فشار به‌مه‌به‌ستی
خه‌ونه دهیجولیهكانی، له‌هه‌موو بهلارێدابردنێك هه‌وڵی به‌هێزكردنی یه‌كێی ئه‌وروپا
و سنورداركردنی هه‌ژمونی ناتۆ ده‌دات.
لێكۆڵه‌ر ده‌ڵێت
یه‌كێك له به‌رپرسانی ئه‌مریكا به‌م دوایانه پێی گوتم" فه‌ره‌نسا ده‌یه‌وێت
ناتۆ ته‌نها هێڵێكی ته‌له‌فۆن بێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌دۆخی له‌ناكاو له‌كاتی كه‌وتنه‌وه‌ی
ئاگارێك كه ئاگاداری پله پێنجی پێویست بێت په‌یوه‌ندی پێوه بكات" ئه‌وه‌ش
بۆته هۆی دروست بوونی ئاڵۆزی له‌نێوان پاریس و واشنتۆن، كه دووه‌میان ده‌یه‌وێت
ناتۆ زیاتر چالاك بێت.
به‌ڵام ئه‌م
به‌ریه‌ك كه‌وتنانه به‌زۆری له‌ئاستی هونه‌ریدا بوون ئه‌ویش به‌هۆكارێكی ساده،
چونكه چینی سیاسی له ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دڵنیاییه كه ئه‌وروپا
ده‌ستبه‌رداری نابێت ئه‌وه‌ش له‌دیدگای لێكۆڵه‌ردا راسته به‌هۆی سێ هۆكاره‌وه كه
له میوشن هه‌فته‌كانی رابردوو ده‌ركه‌وتن.
هۆكاره‌كانی
ئه‌وه‌ی ئه‌وروپا ناتوانێت ده‌ستبه‌رداری ئه‌مریكا بێت
یه‌كه‌م
چونكه ئه‌وروپا دابه‌ش بووه له میوشن جوزیب بوریل نوێنه‌ری باڵای كاروباری ده‌ره‌وه
و سیاسه‌تی ئاسایش له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌میانی گفتوگۆیه‌كدا لهگهڵً جاسیك
چوابوتوفیچ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پۆڵندا،جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هه‌وڵی زۆری‌دا بۆ
دروستكردنی فشارله‌سه‌ر هاوبه‌شه‌كانی له رێگه‌ی ئه‌تڵه‌سیه‌وه بۆریل گوتی"
تۆ به‌ئازادی ده‌ژیت له‌سایه‌ی ڤاتیكان و ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه
به‌ڵام من بۆماوه‌ی 40 ساڵ له‌سایه‌ی دیكتاتۆریه‌تدا ژیام به‌هۆی ڤاتیكان و ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی
ئه‌مریكاوه ناتوانم بڵێم ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌هه‌مان رێگا ده‌ناسم"
ته‌نانه‌ت
دوو هاوپه‌یمانه گریمانه‌یه‌كه كه بریتین له ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا ناكۆكی زۆر
له‌نێوانیاندا له‌كۆنگره‌كه ده‌ركه‌وت، ماكرۆن ره‌فتارێكی جێگه‌ی نیگه‌رانی كرد،
و ده‌ستپێشخه‌ریه‌كی نوێی له‌ناو ده‌ستپێشخه‌ریه وێرانكاریه‌كانی خسته‌روو كه هه‌موان
توشی شۆك بوون، كاتێك ماكرۆن هه‌ڵوێسته نوێكه‌ی راگه‌یاند له‌ناویاندا په‌یوه‌ندی
ستراتیژی له‌گه‌ڵ روسیا له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌ڵمانیا جێگیری و پێشبینی زیاتر به باش
ده‌زانێت، به‌رلین هه‌ست به‌نیگه‌رانی و شۆك ده‌كات، به‌وه‌ش ئه‌و دوو وڵاته ئه‌وروپیه
ناكۆكی له‌نێوانیاندا هه‌یه له له‌رۆژئاوای به‌لقانه‌وه تا لیبیا.
ئه‌و ناكۆكیانه
درێژده‌بنه‌وه تا هه‌یكه‌لی سیاسی ئه‌وروپا به‌ره‌چاوكردنی وه‌ك هه‌میشه، ماكرۆن
به‌ره‌و میوشن به‌رێكه‌وت بۆ پێشكه‌شكردنی وتارێك هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ریه‌كانی
له‌رێگه‌ی میدیاكانی ئه‌ڵمانیاوه پیشان بدات، و هه‌روه‌ها چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ
پارتی ئۆپۆزسیۆنی ئه‌ڵمانی كرد هه‌موو ئه‌مانه له‌خزمه‌ت بۆچونه‌كانی خۆیدا بوو
ده‌رباره‌ی ئه‌وروپا.
یه‌كێك له
به‌شداربوان بۆ نوسه‌ری ئه‌م شیكاریه ره‌خنه‌ی له چالاكیه لاوه‌كیه‌كانی ماكرۆن
گرت" ئه‌گه‌ر سه‌ركردایه‌تی ئه‌ڵمانیا به‌وشێوه‌یه له پاریس مامه‌ڵه‌ی
بكردایه توڕه‌یی به‌دوای خۆیدا ده‌هێنا" له‌بری ئه‌وه مێركڵ له‌به‌رامبه‌ر
بانگه‌وازه‌كه‌ی ماكرۆن بۆ سه‌ربه‌خۆی زیاتری ئه‌وروپا له‌رێگه‌ی بێده‌نگیه‌وه وه‌ڵام
دایه‌وه، سه‌باره‌ت به ئه‌مریكیه‌كان پرسه‌كه روونه " سكاڵاكردن له ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی
ئه‌مریكا شتێكه و دارشتنه‌وه‌ی سیستمی ئه‌وروپی شتێكی ته‌واو جیاوازتره"
ئه‌وروپا به‌رێگه‌ی
لاوازبوون و له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شان ده‌روات
دووه‌م به‌پشت
به‌ستن به ئاماژه‌كانی هێزی كرده‌یی، ئه‌وروپا به‌ره‌وه لاوازی هه‌نگاو ده‌نێت
ئابوریه‌كه‌ی هه‌ژار ده‌بێت و پێكهاته دیموگرافیهكهی له خراپه‌وه بۆ خراپتر
ده‌چێت و توانا سه‌ربازیه‌كانی ئه‌وروپای رۆژئاوا به‌هێزن، شاره‌زایه‌كی ئه‌مریكی
دوای كۆنگره‌كه گوتی " سودی به‌ستنی ئه‌و كۆنگره‌یه چیه له وڵاتێكدا كه
سوپاكه‌ی له‌سوپای فه‌ره‌نسا بچوكتره؟
ته‌نانه‌ت
كوتله‌ی سه‌رۆك باوه‌ریان وایه ئه‌وروپا له‌به‌رده‌م پارچهپارچهبووندایه و هیچ
كه‌س ناتوانێت بڵێت پارته میانره‌وه‌كان له هه‌ڵبژاردنی بیسته‌كان سه‌ركه‌وتووده‌بن،
ته‌نانه‌ت ره‌نگه ماكرۆن هه‌وڵه‌كانی بۆ ئه‌وه‌بێت كه له‌دوای 2022 له‌كۆشكی ئه‌لیزێی
سه‌رۆكایه‌تی بمێنێته‌وه، سه‌رئه‌نجامی ئه‌مه ئه‌مریكیه‌كان وه‌ها سه‌یری ئه‌وروپا
ده‌كه‌ن كه قارهیهكه له‌دۆخێكی خراپ و ناجێگیردایه پێویستی به‌هاوكاری ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كان
هه‌یه له‌بری یه‌كێتی ئه‌وروپا.
ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كان
و ئه‌وروپا به‌زمانێكی جیاواز قسه له‌باره‌ی چینه‌وه ده‌كه‌ن
سێیه‌م ئه‌مریكیه‌كان
ده‌زانن كه ئه‌وروپا له‌رووی هێزی راكێشانه‌وه هه‌ژاره، له ئه‌مرۆدا هیچ كوتله‌یه‌كی
تر نیه له‌جیهاندا زیاتر له‌ئه‌مریكا خواستی بۆ ئه‌وروپا هه‌بێت به‌واتایه‌كی تر
ئه‌گه‌ر ئه‌وروپا به‌راستی له ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا جیابۆوه ئه‌وكاته
قورس ده‌بێت بۆی كه لایه‌نێكی سێیه‌م بدۆزێته‌وه كه ئه‌وروپای لهویلایهتهیهكگرتووهكانی
ئه‌مریكا پێ باشتر بێت، له‌قودسه‌وه بۆ تۆكیۆ هه‌موو هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌وروپا
په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ واشنتۆن به‌هێزتر و تۆكمه‌تره وه‌ك له‌گه‌ڵ برۆكسل.
بهدڵًنیاییهوه
هاوپه‌یمانیه‌تی نوێ بۆ ده‌ستپێشخه‌ری یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌بن به‌نمونه چاوه‌كان
له‌سه‌ر رێكخراوی بازرگانی جیهانین.
به‌ڵام زۆرینه‌ی
وڵاتان و ناوهندهبههێزهكانی جیهان نابنه هاوبه‌شی ئه‌وروپا به‌هۆی ئه‌وه‌ی
توانیویه‌تی ده‌سه‌ڵاتی نه‌ته‌وه‌گه‌رایی تێپه‌رێنێت، یان به‌هۆی ئه‌وه‌ی دیبلۆماسیه‌تی
فره‌لایه‌نی هه‌یه، له‌ئه‌نجامی ئه‌مه‌دا ئه‌مریكیه‌كان ده‌زانن كه ئه‌وروپا له‌سه‌ر
هه‌ر دۆسیه‌یه‌ك له ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كان جیاده‌بێته‌وه نه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستێكی
ستراتیژی سه‌ربه‌خۆیان بۆ جیابونه‌وه هه‌بێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
جیهان پره له وتار كه ده‌ستپێشخه‌ری فریوده‌ری تێدایه بۆ هاوكاری به‌تایبه‌تیش
هاندانی هه‌ردوو ده‌وڵه‌ته به‌هێزه نا لیبرالیهكه كه بریتین له چین و روسیا،
هاندانی ئه‌وان بۆ ئه‌وروپا به‌مه‌به‌ستی دووركه‌وتنه‌وه لهویلایهتهیهكگرتووهكان،
و ئه‌وان جێگره‌وه به‌نرخی زۆركه‌م ده‌خه‌نه به‌رده‌م سیستمی لیبراڵی جیهانی له‌بواری
په‌یوه‌ندیه‌كان و وزه، ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت كه پشت بهستنهئابوریهكانی ئه‌ڵمانیا
به‌چین له‌زیادبوندایه، ئه‌وه‌ش هانی ده‌دات بۆئه‌وه‌ی دووربكه‌وێته‌وه لهویلایهتهیهكگرتووهكانی
ئه‌مریكا و زیاتر بێلایه‌نی بێت له‌پرسه ئه‌منیه سه‌ره‌كیه‌كاندا.
پێده‌چێت ئه‌م
ئاراسته‌یه له‌چه‌ند ساڵی داهاتوودا زیاتر بێت له‌بری رووبه‌رووبونه‌وه‌ی ستراتیژیه‌تی
روسیا و وروژاندنی له‌بواری وزه‌دا یان هه‌ژمونی چین له‌بواری ته‌كنه‌لۆجیای ئاسایشی
نه‌ته‌وه‌یی، ئه‌مه ره‌نگه ئه‌ڵمانیا بكاته سویسرایهكی گه‌وره، ئه‌م هه‌نگاوه
ده‌بێته چه‌ترێك بۆ ئه‌وروپیه‌كانی تر كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن ده‌رفه‌تی ئابوری له‌چین
به‌ده‌ست بهێنن.
به‌نمونه لهمیوشن
لویجی دی مایو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا بهدووروودرێژی به‌رگری له بریاری وڵاته‌كه‌ی
كرد بۆ چوونه ناو ده‌ستپێشخه‌ری چین بۆ زیندوكردنه‌وه‌ی رێگای ئاوریشم.
ئه‌وروپیه‌كان
له‌جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه له‌سایه‌ی ئاشتی ئهمریكیدان
شیكردنه‌وه‌كه
به‌وه كۆتایی دێت ئه‌گه‌ر شتێك په‌یوه‌ندی به" پاشه‌كشه‌ی رۆژئاواوه " هه‌بێت ئه‌وه ئه‌و
خێرایه‌یه كه ئه‌وروپیه‌كان بیریان چۆته‌وه وخۆی له سه‌رنح رانهكێشانی جیهان پێش قۆناغی ئاشتی ئه‌مریكیدا ده‌بینێته‌وه،
قۆناغی دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م كه به هه‌ژمونگه‌رایی ئه‌مریكا ناسراوه، به‌ده‌گمه‌ن
هه‌یه ژیانی رۆژئاوا به‌قه‌ده‌ر ئێستا باش بوبێت، له‌وانه‌یه ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی
ئه‌مریكا داوای هاوسه‌نگی زیاتر له‌په‌یوه‌ندیدا بكات، ره‌نگه ره‌زامه‌ندی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی
ئه‌مریكا به‌ئاسانی به‌ده‌ست نه‌یه‌ت به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی چینه‌وه هه‌سته‌كانی
به‌رامبه‌ر ئه‌وروپا راستگۆیانه وهه‌میشه‌ییه.