01:13 - 08/03/2020
هەشتی مارس، لە كارگەیەكی ئەمریكاوە بۆ چیاكانی كوردستان
ئەگەر چەوساندنەوەو ستەم لەسەر بەشێكی سەرەكی مرۆڤایەتی لەلایەن
بەشەكەی دیكەوە بێتە ئاراوە، ئەوا دەبێت گومان لە كۆی گشتی پرۆسەكە بكرێت، چوون كەی
دەكرێت یەكێك لە باڵەكانی باڵندەیەك كار لەسەر شكاندنی باڵەكەی دیكە بكات؟ ژنان
لەدێر زەمانەوە بوونەتە بەشە چەوساوەكەی كۆمەڵگەی مرۆڤایەتی، لەو پێناوەشدا دەیان
هەزار كەس بوونەتە قوربانی، وەنەبێت هەموو پیاوان لەو پرۆسەیدا بەشدار بن و پێكەوە
بخرێنە نێو قەفەزی تاوانبارییەوە، بەڵكو بەشێك لە نێرینەكان بوونەتە بایسی
دروستبوونی دۆخەكە، خۆ ئەگەر كەمێك بە وردی لە دۆخی خراپی هەر كۆمەڵگەیەك بكۆڵینەوە
لەوە تێدەگەین كە نالەباریی رەوشی ژنان هۆكارە سەرەكییەكەیە.
یەكێك لەدەستكەوتە گرنگەكان له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، هاتنە
دەرەوەی ژنان بوو بۆ نێو كایەكانی ژیان و هاوشانی پیاوان باری گرانی ژیانیان بە
هاوبەشی هەڵگرت، لە نێو وڵاتانی پیشەسازیدا كاری زۆرباشیان پێشكەش كرد، بەڵام بە
هۆی جیاوازی ڕەگەزیی و حه‌قده‌ستێکی که‌م ونامرۆڤانە، لە هەمان كاتدا ئەوانی كردە خاوەنی ئابوورییەكی
تا ڕادەیەك سەربەخۆ، ئەوەش بووە هۆی ئەوەی هەرزوو هزریان بۆ ئەوە بچێت زیاتر بچنە
پێشەوەو بەو ژیانە نوێیەش ڕازیی نەبن. بارودۆخێکی وا هاتە پێشەوە بووه هۆی
پێکهاتنی خه‌باتی جۆراوجۆریی مەدەنی که ژنانی کرێکاریی به شێوه‌یه‌ک لە شێوەكان
ڕێكخست و جمۆجۆڵێکی لەناو ژناندا پێکهێنا. دواجار خه‌باتی ئه‌وان بوو که
بارودۆخه‌که‌ی گۆڕیی و رۆژی ژنان هێنایه ئاراوه.
کلارا زتکین یه‌کێک له
ناسراوترین پێشەنگەكانی سوسیالیستی بزووتنه‌وەی ژنانه که ساڵی 1857ی زایینی له
گوندێكی نزیک لایپزیکی وڵاتی ئەڵمانیا له دایک بووە. باوکی گۆتفرێد ئایسله‌ر
مامۆستای گونده‌که بوو و دایکیشی -جۆزه پینه- یە كە
شارەزاییەكی باشی هەبوو لە كار‌و خەباتی بزووتنه‌وه‌ی فمێنیستی –بزووتنەوەی ژنان- ئا‌ڵمانیا.
هه‌ڵبژاردنی رۆژی 8ی مارس
وه‌کوو رۆژی جیهانی ژنان، به بۆنه‌ی خۆپیشاندانه گه‌وره‌که‌ی ژنانی کرێکاری کارگه‌ی
رستن و چنینی نیۆیۆرکی ئه‌مریکا له سالی 1857ی زایینی دیاریی کراوە، که به‌مه‌به‌ستی زیادکردنی حه‌قده‌ست و که‌م
کردنه‌وه‌ی ماوه‌ی کار خۆپیشاندانێکیان ئەنجام داوە. خۆپیشاندانه‌که له‌گه‌ڵ
هێرشی پۆلیس به‌ره‌و ڕوو ببۆوه، به‌شێکی هه‌ره زۆری به‌شداربووانی خۆپیشاندانه‌که
دهستبهسهرو ژماره‌یەکی به‌رچاویش کوژران وبریندار کران .
خه‌باتی ژنانی کارگه‌ی رستن وچنین له ئه‌مریکا، وه‌کوو روداوێکی
مێژوویی و گرینگ له مێژووی خه‌باتی ژنان به گشتی و ژنانی ئازادیخواز به تایبه‌تی
دێته ئه‌ژمار. خۆپیشاندان وناره‌زایه‌تی
ژنانی کرێکاری کارگه‌ی رستن و چنین له‌ئەنجامی ئەوەوە سەری هەڵدا كە ژنان ماف و حه‌قده‌ستی یه‌کسانیان نەك تەنها لەگەڵ
پیاوان بگرە لەگەڵ خۆشیان پێنەدەدرا، بارودۆخی ناله‌باری کار‌و ماوه‌ی زۆری کار
ئەوانی نیگەران كردبوو. داخوازی خۆپیشانده‌رانی ئەو رۆژانە بریتی بوون له:
1-زیادکردنی حه‌قده‌سته‌کان و كرێی رۆژانەیان.
2-که‌مکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی کار بۆ (10كاتژمێر له رۆژ) كە پێشتر بە خواست و مەیلی خاوەن كارەكان بوو، هیچ یاسایەك نەبوو كاری ژنانی تێدا ڕێكخرابێت.
3-مافی سازدان و رێکخستنی یه‌کیه‌تی کرێکاران و دروستكردنی سەندیكای تایبەت بە خۆیان.
4-به‌ده‌ستهێنانی مافی ده‌نگدان كە پێشتر تەنها پیاوان مافی دەنگدانیان هەبوو.
له ساڵی 1910ی زایینی له
شاری کۆپێنهاگنی دانیمارک، دووهه‌مین کۆنفرانسی ژنانی سوسیالیت به‌رێوه چووکه له‌وێ کلارا
زتکین یه‌کێک له رێبه‌رانی ناسراوی حیزبی سوسیالیستی ئەڵمانیا ، له سه‌ر دیاریکرنی
رۆژی جیهانی ژن دواو وپێشنیاری کرد ، 8ی مارس وه‌کوو رۆژی ژن بناسرێت . ژنانی
نەمسا پێشتر روژی یه‌کی مه‌ی –ئازار- یان پێشنیار کردبوو.. ژنانی ئەڵمانیا
رۆژی 19ی مارسیان پێشنیار کرد بوو، پێشنیاری ئه‌م رۆژه خه‌باتی شۆڕشگێرانه
له ساڵی 1848 زایینی دژ به رژیمی پاشایه‌تی پرۆس بوو. کلارا رێککەوتنامە
پێشنیاره‌که‌ی خۆی بۆ په‌سه‌ندکردنی ئه‌و رۆژه به کۆنفرانسه‌که‌ی پێشکه‌ش کرد.
له‌م رێککەوتنامەیهیدا چوار داخوازی سه‌ره‌کی خسته‌روو که بریتی بوون له :
1- خه‌بات له پێناو مافی ده‌نگدانی
ژنان، لەبەر ئەوەی تا ئەو كاتەش ژنان نەك مافی بەشداریی سیاسان نەبوو، بەڵكو مافی
دەنگدانیشیان نەبوو.
2- خه‌بات دژی شەڕ، لەبەر ئەوەی دەرئەنجامەكانی
شەڕ دواتر بەرۆكی ئەوانی دەگرتەوە.
3- خه‌بات بۆ دابین کردنی مافی دایکان و منداڵان.
چوون لەو سەردەمانەدا تەنها پیاوان مافیان هەبوو.
4- خه‌بات دژی گرانی وهه‌ڵاوسانی ئابووریی، تا
لەو ڕێگەیەوە بە هەمووان بتوانن ژیانێكی باشتر بەڕێوە ببەن.
کۆنفرانسه‌که‌ی 1910 سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌ی که زۆر گرنگبوو، نه‌یتوانی له دیاریکردنی (8ی مارس) به ئاکام بگات. به‌م
مه‌به‌سته تا ساڵی 1921ی زایینی هه‌ر وڵاتێک له رۆژێکی جیاواز به‌ڵام هه‌ر له
مانگی مارسدا و زۆرتر له رۆژانی پشوو بۆنه‌ی تایبه‌تی 8ی مارسیان به‌ریوه‌ده‌برد.
بۆنمونه له‌ساڵی 1914 له‌سه‌رانسه‌ری ئەوروپا له لایه‌ن ژنانه‌وه خۆپیشاندانێکی
گه‌وره له دژایی شهر سازدرا که ده‌توانین ئاماژه به ژنانی سازده‌ری پێشره‌وی
8ی مارس له وڵاتانی دانیمارک ،ئەڵمانیا وسوئیس بکه‌ین. هه‌روه‌ها ژنانی روسیه كۆتا
یه‌کشه‌ممه‌ی مانگی شوبات 1917ی زایینی به دروشمی (ئاشتی و ژنان)ده‌ستیان دایه
مانگرتن. ئه‌مه له کاتێکدا بوو که رێبه‌رانی سیاسی ئه‌وکاتی روسیه ئه‌م
مانگرتنه‌یان به ره‌وا وپەسەند نه‌ده‌زانی، به‌ڵام ژنان سوور بوون له‌سه‌ر
مانگرتنه‌که‌ی خۆیان و دوای چوار رۆژ ده‌وڵه‌ت ناچار بوو واز له ده‌سه‌ڵات بهێنێت.
کلارا زتکین بۆ جارێکی دیکه له ساڵی 1921ی زایینی 8ی مارسی
وه‌ک رۆژی ژن دیاریکرد که ئه‌م هۆکاره بووه هۆی ئه‌وه‌یکه پێشنیاره‌که‌ی په‌سه‌ند
بکرێت وئه‌م رۆژه وه‌کوو رۆژی ژن له مێژوودا دیاری بکرێت.
رۆژ 8ی مارس به دوو هۆکار
وه‌کوو رۆژی جیهانی ژنانی جیهان دیاریكراوە:
یه‌که‌م: 8ی مارس وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی
خه‌باتی قاره‌مانانه‌ی ژنانی کارگه‌ی رستن وچنیینی نیۆیۆرک بوو.
دووهه‌م: 8ی مارس رۆژی
بەرپابوونی ژنانی کرێکاری پێترزبۆرگ دژ به حکومه‌تی روسیه بوو، که له‌و ساڵه
به‌دوا 8ی مارس وه‌کوو رۆژی جیهانی ژن ناولێنرا.
ساڵی 1978 رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بڕیاریدا که 8ی
مارس وه‌ک رۆژی جیهانی ژن بەفەرمی بناسرێت، له‌ساڵی هه‌شتاکاندا رۆژی 8ی مارس
دوباره مانا‌و بوونی تایبه‌تی خۆی دۆزییه‌وه و رێزلێنان له‌و که‌سانه‌ی که ئه‌م
بزووتنه‌وه‌یان ده‌ست پێکردووه بۆ ئاڵوگۆڕی هه‌لومه‌رجی تێکۆشاون به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ساڵانە لەبۆنەی جیاوازدا لە
زۆربەی وڵاتانی جیهاندا ئەو رۆژە بەكاردەهێنرێت بۆ به‌هێزکردنی ژنان، یەکسانی ره‌گه‌زی
و یه‌کسانی مافی تاکه‌که‌سی و کۆمه‌ڵایه‌تی، هاوکاریی له گه‌ڵ رێکخراوه سه‌ربه‌خۆکان
ودامه‌زراوه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان .
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یکه
سازدان وبهرێوچوونی ئه‌م بۆنه‌یه له زۆرێک له وڵاتان قه‌ده‌غه‌یه، به‌ڵام
ژنان سوورن له سه‌ر گرتنی ئه‌م بۆنه‌یه و به‌رێکخستنی
خۆپیشاندان،کۆنفرانس،سمینار‌و… هتد ئه‌م رۆژه به‌رز راده‌گرن، بەڵام ئەوەی جێگەی
سەرنج و تێبینیەكانی ڕێكخراوەكانی ژنانە هێشتا لە زۆر وڵاتانی جیهاندا نەك بایەخ
بەم رۆژە نادرێت بەڵكو ئامارەكانی پێشێلكاریی لەدژی ژنان لەپەرەسەنددایە.
هەرچەندە هاتنە كایەی رۆژی جیهانی ژنان لەسەرەتاوە پاڵنەری ئایدۆلۆژی و
سیاسی هەبوو، بەڵام بە تێپەڕبوونی كات گۆڕاوە و لە هەروڵاتێك مانای دیكەو مەبەستی
دیكەی تێكەڵ كراوەو بووەتە بۆنەی كۆمەڵایەتی جۆراوجۆر‌و لەو رۆژەدا زۆربەی پیاوان
دەكەونە لاواندنەوە پیاهەڵدانی ئافرەتان ئیدی دایك یان هاوسەرو خوشك و كچ و
تەنانەت خۆشەویستەكانیشیان بن، لە هەرێمی كوردستانیش رۆژی 8 مارس ساڵانە مەراسیمی
جۆراوجۆری بۆكراوە، بەڵام ڕاپۆرتەكانی مافی مرۆڤ و خودی ڕێكخراوەكانیش تا لە
ڕەوشەكە نیگەرانن. رەوشی ژنان و ئافرەتانی پارچەكانی دیكەی كوردستانیش لەژێر سایەی
فەرمانڕەوایی وڵاتە داگیركارەكان سەرەڕای كێشە گشتییە نەتەوەییەكە، كەبووەتە هۆی
ئەوەی ژنان باری قورسی ژیان ، بەشێكن لە خەباتی سیاسی و شۆڕشی چەكداریی و هاوشانی
برا پێشمەرگەكان خەبات دەكەن.
هۆكارەكانی چەوساندنەوەو باری خراپی ژنان بۆ زۆر خاڵ دەگەڕێننەوە
لەوانەش:
1-زاڵی كەلتووری پیاو سالاریی لە كۆمەڵگەی كوردی كە لە لایەك ئاین و
ڕێنماییە ئاینیەكان ڕۆڵیان هەیە لە قووڵكردنەوەی پیاو سالاریدا و لەلایەكی
دیكەشەوە كۆمەڵگەی كشتوكاڵی و تا ڕادەیەك بژێویی سەرەتایی ڕێ خۆشكەرن بۆ بەردەوامی
دۆخەكە.
2- وەك لە بەیاننامەكانی ڕێكخراوەی مافی مرۆڤ و رێكخراوە ناوخۆییەكانی ژنانیش دا هاتووە ژنان
خۆیان بەشێكن لە پرۆسەی چەوساندنەوەو بێبەشكردن لە مافە سیاسی و ئابووری و
كۆمەڵایەتیەكانی خۆیان، هەربۆیە پێوست دەكات زیاتر لەوبوارەدا كاربكرێت و
وردبوونەوەی زیاتر بە خەرج بدرێت.
هەر چۆنێك بێت ژن‌و پیاو وەك دوو باڵی باڵندەیەكن لەكۆمەڵگادا، پێشێل
كردنی مافی ژن یان پیاو، واتە شكاندی باڵێكی و سوكایەتیكردنە كۆمەڵگەی مرۆڤایەتی و
دواجاریش زیانەكەی بۆ هەردوولا دەگەڕێتەوە.