ڕاپۆرتی جیهانی

11:15 - 07/03/2020

ئایا ئاژەڵە ماڵیەكان ڤایرۆسی كۆڕۆنا دەگوازنەوە؟‌

پەیسەر

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆناوە گوترا لە بازاڕێكی خۆراكی ئاژەڵ لە شاری وهانی چین ڤایرۆسەكە كەسێكی كوشتووە، پاش پشكنین دەركەوتووە كە لە شەمشەمەكوێرەوە گوازراوەتەوە، هەربۆیە چاوی زۆرینەی میدیاكان چووە لەسەر ئاژەڵەكان، چوون مەترسی لەسەر ئەوە هەبوو لەوڕێگەیەوە ڤایرۆسەكە زیاتر پەرەبسەنێت، بەڵام هەرزوو جەخت كرایەوە لەسەر ئەوەی خواردنی گۆشتی ئەو شەمشەمەكوێرەیە بووەتە هۆی گواستنەوەی ڤایرۆسەكە، لە ئێستاشدا كە ژمارەیەكی زۆر خەڵك ئاژەڵی ماڵییان هەیە، ئایا مەترسی ئەوەیان لەسەر نیە كە لە ڕێگەی ئەو ئاژەڵانەوە نەخۆشییەكە ناگوازرێتەوە؟

هیچ نیشانەو بەڵگەیەكمان لەبەردەستدا نیە كە بیسەلمێنێت ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە ڕێگەی ئاژەڵە ماڵییەكانەوە بگوازرێتەوە بۆمرۆڤ.

دوای بڵاوبوونەوەی دەنگووباسی كۆڕۆنا لە زۆربەی وڵاتانی جیهان، بەتایبەتی جەخت لەسەر ئەوە دەكرایەوە كە ڤایرۆسەكە لە بازاڕێكی ئاژەڵانی شاری ووهانی چینی و لەڕێگەی شەمشەمەكوێرەیەكەوە بڵاو بووەتەوە، هەربۆیە چاوی زۆرینەی میدیاكانی جیهان و ڕێكخراوە تەندروستیەكان و تیمەكانی ڕووبەڕووبووەنەوەی ئەوە ڤایرۆسە چووە سەر ئاژەڵەكان، بەڵام دواتر ڕێكخراوی تەندروستی ئاژەڵان جەختیان كردەوەو كە ئاژەڵە ماڵییەكان ڤایرۆسی كۆڕۆنا ناگوازنەوەو تا ڕادەیەكی دڵنیاییان بەخشییە ئەو كەسانەی لەماڵەكانیاندا ئاژەڵ بەخێودەكەن و رۆژانە مامەڵەو هەڵس و كەوتیان لەگەڵ دەكەن.


رۆژنامەی نیۆرك تایمز بابەتێكی بە پێنووسی –جیمز گۆرمن- نوسەری بابەتە زانستی و بەڕێوەبەری گرتە ڤیدیۆییەكانی –ساینس تاك- بڵاو كردووەتەوەو نوسیویەتی: ناوەندی كۆنترۆڵ و ڕێگرتن لەنەخۆشیەكان لە ڕێكخراوی تەندروستی ئاژەڵ، چەند ڕێنماییەكی بڵاوكردوەتەوە كە تیایدا هاتووە: هیچ نیشانەو بەڵگەیەكمان لەبەردەستدا نیە كە بیسەلمێنێت ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە ڕێگەی ئاژەڵە ماڵییەكانەوە بگوازرێتەوە بۆمرۆڤ.

ڕێكخراوی جیهانی تەندروستی ئاژەڵ گوتوشیانە هەر بۆیە لەجیهاندا هیچ ڕێ و شوێنێكیان لەو بارەیەوە نەگرتوەتە بەر، تەنها ئەوە نەبێت لە چەند رۆژی سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكەوە لە ئێران هەندێك دەنگۆ بڵاوكرایەوە لەبارەی كاریگەری خراپی ئاژەڵە ماڵییەكان و هەواڵی جۆراوجۆریان گواستەوە گوایە ئاژەڵە ماڵییەكان مەترسیدارن، دواتر ئەنجوومەنی پاراستنی مافی ئاژەڵە ماڵییەكان بڵاویان كردەوە كە ئەو جۆرە دەنگۆیانە ناڕاستن و هیچ بنەمایەكی زانستییان نییە. ئەو ئەنجوومەنە لەڕێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانی خۆیانەوە كەوتنە ڕوونكردنەوەی بابەتەكەولە توێتێكدا نوسیبوویان: (ئەگەر ئاژەڵی ماڵییتان هەیە، خەمتان نەبێـت لە ڕێگەی ئەوانەوە ڤایرۆسی كۆڕۆناتان بۆ ناگوازرێتەوە، نەك هەر ئەوان ئەو سەگ و پشیلانەش كە خاوەنیان نیەو بە شەقام و كۆڵانەكاندا دەسوڕێنەوە كێشەیان نیەو  بە هیچ شێوەیەك مەترسییان نیەو ڤایرۆسەكە ناگوازنەوە، ئەمەش تەنها قسەو بۆچوونی ئێمە نیە بەڵكو ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ئاژەڵانی ماڵی جەختیان لەسەر كردووەوتەوە، هەربۆیە بە هیچ شێوەیەك نیگەران مەبن و مەترسن).

لەم چەند رۆژەی پێشوودا سۆشیاڵ میدیادا هەواڵێك بڵاوبووەتەوە كەلە هۆنگكۆنگ سەگێك بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا تووش بووە

لەئێستادا ژمارەیەكی زۆر خەڵك ئاژەڵی ماڵییان هەیەو بەخێویان دەكەن و بەردەوام لەناو ماڵەكانیاندا دەسوڕێنەوە، بەشێكی زۆریشیان نیگەرانی ئەوەن لەو ڕێگەیەوە ڤایرۆسەكەیان بۆ بگوازریتەوە، گوایە لەم چەند رۆژەی پێشوودا سۆشیاڵ میدیادا هەواڵێك بڵاوبووەتەوە كەلە هۆنگكۆنگ سەگێك بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا تووش بووەو مەترسی زۆری بۆ سەر ئەو خێزانە دروستكردووە، بەڵام وتە بێژی وەزارەتی تەندروستی هۆنگكۆگ ڕایگەیاند كە سەگەكەیان جیاكردووەتەوەو لە كەرەنتینەی تایبەتیدا خستویانەتە ژێر پشكنینەوەو دەركەوتووە كە هەڵگری ڤایرۆسەكە نیەو تەنها نەخۆشییەكی درمی ئاساییەو دوای ئەنجامدانی چارەسەر گەڕاندویانەتەوە بۆ نێو خێزانەكە.ئەو نوسەرەی نیۆرك تایمز نوسیویەتی: پاڵپشت بەو زانیارییە فەرمیانەی لایەنی پەیوەندیدار ئاژەڵ هیچ مەترسییەكیان نیەو ڤایرۆسی كۆڕۆنا ناگوازنەوەو جێگەی نیگەرانی نین.


هەر لەو میانەیەدا وەزارەتی تەندروستی هۆنگكۆنگ ڕایگەیاندووە كە ئەو ئاژەڵانەی هەڵس و كەوت لەگەڵ مرۆڤ دەكەن و لەناو ماڵەكاندان بە هیچ شێوەیەك نابنە هۆی گواستنەوەی ڤایرۆسەكە.

كۆڕۆنا لە ڕێگەی مامەڵەی رۆژانەی ئەو ئاژەڵانەوە بۆ مرۆڤ ناگوازرێنەوە

ئیدوارد دوبووی، پسپۆڕی بواری نەخۆشییە درمی و گوازراوەكان لە زانكۆی كورنل، و پسپۆڕی بواری ئەنفلۆنزا لەبارەی ئەو سەگەوە گوتوویەتی: لەوانەیە ئەو سەگە پلەیەكی كەمی ئەنفلۆنزای ئاسایی هەبووبێت و دوای بەكار هێنانی چارەسەر چاك بووبێتەوەو ئەوەش جێگەی سەرسوڕمان نیەو شتێكی ئاساییەو هەموو ئاژەڵێك ئەگەری تووش بوونی نەخۆشی هەیە.

بە پێی قسەكانی ئەو پسپۆڕە، دەكرێت لە ئەنجامی بەریەك كەوتن و مامەڵەی مرۆڤ لە گەڵ ئاژەڵە ماڵیەكان نەخۆشیی بگوازرێتەوە، بەڵام لە ئەنجامی توێژینەوەكان دەركەوتووە كە كۆڕۆنا لە ڕێگەی مامەڵەی رۆژانەی ئەو ئاژەڵانەوە بۆ مرۆڤ ناگوازرێنەوە.