06:25 - 24/02/2020
كۆرۆنا له هاویندا به‌رده‌وام ده‌بێت؟
چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر، كاتێك له یه‌كێك
له كۆڕبه‌نده‌كان له میونخ قسه‌ی ده‌كرد، بیل گه‌یتس خاوه‌نی كۆمپانیای
مایكرۆسۆفت وتی، پێناچێت جیهان ئاماده‌بێت ئه‌گه‌ر بێت و په‌تایه‌كی مه‌ترسیداری
تیادا بڵاوبێته‌وه، ئه‌م ملیاردێره ئه‌مه‌ریكیه وتیشی، پێویسته وڵاتانی جیهان
چه‌نده پاره له دروستكردنی چه‌كدا خه‌رجده‌كه‌ن ئه‌وه‌نده‌ش له توێژینه‌وه
زانستییه‌كاندا خه‌رج بكه‌ن، ئه‌گه‌ر نا په‌تایه‌ك كه به ئاسانی بڵاوبێته‌وه له
ساڵێكدا 30 ملیۆن كه‌س ده‌كوژێت.
جیهانێكی نوێ به كۆرۆنا
له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی
ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له مانگی كانونی یه‌كه‌می ڕابردوودا، هیچ كه‌سێك چاوه‌ڕوانی
ئه‌وه‌ی نه‌ده‌كرد ژماره‌ی توشبووان 76 هه‌زار كه‌س تێپه‌ڕێنێت و زیاتر له دوو هه‌زار
كه‌سیش به‌و ڤایرۆسه بمرن، كاتێك باسی ئه‌م ڤایرۆسه ده‌كه‌ین، هه‌رچه‌نده ژماره‌ی
مردووه‌كان به‌م ڤایرۆسه له‌چاو ڤایرۆسه‌كانی پێشوودا كه‌متره، وه‌ك ڤایرۆسی
سارس و مێرس، به‌ڵام خێرایی و پانتایی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه نوێیه
وامانلێده‌كات پرسیار له‌باره‌ی ئایندهی ڤایرۆسه‌كه و هه‌ساره‌ی زه‌وییه‌وه بكه‌ین،
به‌تایبه‌ت چین. بۆ داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت؟ ئایا له‌گه‌ڵمان ده‌مێنێته‌وه؟
یان به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ئه‌م ڤایرۆسه تا هاوینی داهاتوو ده‌مێنێت؟
له ڕاستیدا هیچ
كه‌سێك، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوده‌كرێته‌وه،
زانیاری ئه‌وه‌ی لانییه كه ڤایرۆسه‌كه له هاوینی داهاتوودا له نیوه‌گۆی
باكووری زه‌ویدا كۆتایی پێبێت، به‌ڵام
له‌گه‌ڵ كه‌مێك وردبوونهوهدا ده‌بینین كه ئه‌و جۆره‌ی ڤایرۆسه‌كه كه ده‌بووه
هۆی نه‌خۆشی مێرس، له مانگی ئابدا له سعودیه بڵاوبووه‌وه، له‌كاتێكدا پله‌ی گه‌رمی
له‌وپه‌ڕیدابوو.
له‌به‌رئه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌یه ڤایرۆسی
كۆرۆنای نویش له هاوینی داهاتوودا به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام ڕه‌وتی بڵاوبوونه‌وه‌ی
كه‌متر بێته‌وه، له به‌رامبه‌ردا و له‌گه‌ڵ نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما له
نیوه‌گۆی باشووری زه‌وی، ئه‌گه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی له‌و به‌شه‌ی زه‌وی زیاتر ده‌بێت.
لێره‌دا پێویسته له ئێستاوه له هه‌ریه‌ك له ئوسترالیا، باشووری ئه‌فریقا و ئه‌مه‌ریكای
باشوور ڕێوشوێنی خۆپارێزی زۆر توند دابنێن، له ڕاستیدا ئێستا دۆخه‌كه به‌و شێوه‌یه‌یه،
له‌هه‌موو وڵاتانی دنیا ڕێوشوێنی توند بۆ ڕێگرتن له ڤایرۆسه‌كه گیراوه‌ته به‌ر.
به‌هه‌رحاڵ، ئه‌وه‌ی
ئێستا توێژه‌ره‌كانی سه‌رقاڵكردووه، ئه‌و ساته‌وه‌خته‌یه كه ڤایرۆسی كۆرۆنای
نوێ زۆرترین ڕێژه‌ی تووشبوون له ڕۆژێكدا تۆمارده‌كات، چونكه ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت
كه له‌دوای ئه‌و خاڵه‌وه ورده‌ورده ڕێژه‌ی تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه
ده‌چێت، ئه‌و كاته ده‌توانرێت مه‌زه‌نده بكرێت كه ئایندهی چین و جیهان به‌كوێ
ده‌گات، به‌ڵام له‌م قۆناغه‌دا چه‌ندین كێشه‌مان ڕووبه‌ڕوو ده‌بێته‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی
له‌و خاڵه تێبگه‌ین به‌راوردێك ده‌كه‌ین له‌نێوان بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی سارس له
ساڵانی 2002 و 2003 له‌گه‌ڵ ئه‌م ڤایرۆسه نوێیه‌دا.
كۆرۆنا به‌رامبه‌ر
سارس
به
هاتنی ساڵی 2004 نه‌خۆشی كۆتایی هات، به‌ڵام ساڵێك پێشتر چه‌ندین ڕێوشوێنی كاریگه‌ر
ده‌گیرانه به‌ر، له جیاكردنه‌وه‌ی توشبووه‌كان به‌رله‌وه‌ی خه‌ڵكی تریان لێوه
تووشبێت، له‌كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی سارس، مرۆڤایه‌تی چانسێكی زۆری هه‌بوو
چونكه نه‌خۆشییه‌كه دوای ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی له‌كه‌سێكه‌وه ده‌گوازرایه‌وه
بۆ یه‌كێكی تر، واته، تیم و ناوه‌نده چاودێرییه پزیشكییه‌كان كاتێك یان ماوه‌یه‌ك
یان ده‌رفه‌تێكیان له‌به‌رده‌ستدابوو حاڵه‌ته‌كه ئاشكرابكه‌ن و جیایبكهنهوه پێش
ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی تر تووش بن.
به‌ڵام
ڤایرۆسه نوێكه ئه‌و ده‌رفه‌ته نادات، له‌گه‌ڵ زیادبوونی ژماره‌ی توشبووان
پزیشكه و زانایانی جیهان ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ركه‌وتووه كه مه‌ودای كاركردنی
ڤایرۆسه‌كه زۆر فراوانه، كه‌سی تووشبوو هیچ نیشانه‌یه‌كی تێدا ده‌رناكه‌وێت، سه‌ره‌تا
ته‌نها كه‌مێك هه‌وكردنی قوڕگی ده‌بێت و هه‌ستی پێناكرێت، ئه‌مه به‌و واتایه دێت
كه ده‌توانێت زۆر له‌وه خێراتر و فراوانتر بڵاوبێته‌وه كه وڵاتان و پسپۆڕانی
پزیشكی مه‌زه‌نده‌ی ده‌كه‌ن.
له‌به‌ر ئه‌م
هۆكاره و چه‌ند هۆكارێكی تركه په‌یوه‌ندییان به‌وه‌وه ههیهحكومهتی چین
ناتوانێت دڵنیابێت له ژماره‌ی تووشبووان، جگه له‌وه‌ش هه‌ندێك داپۆشین و شاردنه‌وه‌شی
تێدایه، توێژینه‌وه‌یه‌ك كه به‌م دواییانه كراوه و له گۆڤاری (زه لانسیت)ی پزیشكیدا
بڵاوبووه‌ته‌وه مه‌زه‌نده ده‌كات، ژماره‌ی تووشبووان 27ی كانوونی دووه‌مدا نزیكه‌ی
76 هه‌زار حاڵه‌ت بووه، به‌ڵام له 19ی ئه‌م مانگه‌دا هه‌مان ژماره بڵاوكرایه‌وه
و وتیان ئه‌مه ژماره‌ی ئه‌و حاڵهتانیه كه ته‌واو لێی دڵنیان، بهێنه به‌رچاوی
خۆت، ده‌بێت له 27ی مانگی یه‌كه‌وه تا 19ی ئه‌م مانگه چه‌ند كه‌سی تر تووش
بووبن، به‌دڵنیاییه‌وه تا ئه‌م ڕاپۆرته ده‌خوێنیته‌وه ژماره‌كه 100 هه‌زار
تووشبووی تێپه‌ڕاندووه.
به پشتبه‌ستن
به میكانیزمێك بۆ ئامار كه توێژه‌ره‌كانی زانكۆی له‌نده‌ن بۆ پاراستنی ته‌ندروستی
و پزیشكیی ناوچه گه‌رمه‌كان دایانهێناوه، ده‌كریت بڵێین تا كۆتایی مانگی شوبات
تووشبوون به‌م ڤایرۆسه ده‌گاته ترۆپك و ژماره‌ی تووشبووانیش ده‌گه‌نه 500 هه‌زار
كه‌س. ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا گه‌وره‌ترین پارێزبه‌ندی
ته‌ندروستی به‌ده‌روی شاری ووهان و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ر گیراوه‌ته به‌ر،
بێگومان ئێمه لێره‌دا باس له توشبووه چینییه‌كان ده‌كه‌ین، به‌ڵام بۆ ناوچه‌كانی
ده‌ره‌وه‌ی چین، تا ئێستا دۆخه‌كه تا ڕاده‌یه‌ك ئارامه، ژماره‌ی توشبووان به‌نزیكی
گه‌یشتووه‌ته هه‌زار و 100 كه‌س، تا شه‌وی 21ی ئه‌م مانگه‌ش ته‌نها 15 كه‌س له‌ده‌ره‌وه‌ی
چین به ڤایرۆسه‌كه مردبوون. به‌ڵام دۆخه‌كه له ئێران جێی مه‌ترسییه، به‌تایبه‌ت
كه جێگری وه‌زیری ته‌ندروستی خۆی ڕایگه‌یاند، تا ئێستا 12 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه
مردوون و 61 كه‌س تووش بوون، به‌ڵام په‌رله‌مانتارێك زۆر له‌وه زیاتر ده‌ڵێت، تا
ئێستا ته‌نها له شاری قوم 50 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه مردوون و حكومه‌ت ڕاستیه‌كان
ده‌شارێته‌وه.
چین وه‌ك
ژوورێكی داخراو
لێره‌دا
پێویسته هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه له چین ووڵاتانی تردا بزانیت، ده‌سته‌واژه‌یه‌ك
هه‌یه له‌م ڕۆژانه‌دا زۆر دووباره ده‌كرێته‌وه ئه‌ویش (ئاڕ نۆت)(R.)ه، ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه
پێمان ده‌ڵێت یه‌ك توشبوو ده‌توانێت چه‌ند كه‌سی تر تووشی ڤایرۆسه‌كه بكات (هێشتا
ئه‌م كه‌سه نیشانه‌كانی هخۆشییهكهی تێدا ده‌رنه‌كه‌وتووه، به‌ڵام خۆی كه‌سێكی
توشبووه و نیشانه‌كانی تێدا ده‌رنه‌كه‌وتووه)، فیلمه سینه‌ماییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی
مه‌ترسیدار باسی ئه‌م ڕێژه نه‌گۆڕه ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ژماره‌كه پێنج بێت، ئه‌وه
گومانی تێدا نییه كه هه‌ر تووشبوویه‌ك پێنجی كه‌سی تر تووش ده‌كه‌ن، ئه‌م پێنج
كه‌سه‌ی تریش هه‌ریه‌كێكیان پێنج كه‌سی تر تووش ده‌كه‌ن و به‌و شێوه‌یه تا كۆتایی
دنیا به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌ڵام له‌ڕاستیدا
ئه‌م ژماره‌یه مه‌تاتییه و چه‌ندین پێوه‌ری هه‌یه، ئه‌گه‌ر هه‌یه توانای
گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كه بۆ كه‌سانی تر ئێجگار زۆربێت، وه‌ك سوورێژه، نرخی (ئاڕ
نۆت) بۆ سوورێژه ده‌گاته (12)، به‌ڵام كه‌ره‌سته‌ی ڕووبهڕبوونهوهیمان له‌به‌رده‌ستدایه،
نه‌خۆشه‌كه جیاده‌كرێته‌وه، یان به‌رگری له‌شی به‌رزده‌كرێته‌وه یان چه‌ند ڕێگه‌یه‌كی
تر، له به‌رامبه‌ردا سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی ڕابردوو ئهنفلۆنزایهك بڵاوبووه‌وه (ئه‌نفلۆنزای
ئیسپانی) و 20 ملیۆن كه‌سی كوشت، له‌كاتێكدا نرخی (ئاڕ نۆت) بۆ ئه‌م هخۆشییه ته‌نها
(2.4) بوو.
به‌های تایبه‌ت
به (ئاڕ نۆت) به‌پێی كات و ژماره‌ی ئه‌و دانیشتووانه‌ی ئه‌گه‌ری تووشبوونیان هه‌یه
و كه‌ره‌سته‌كان مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیه‌كه و چه‌ندین پێوه‌ری تر ده‌گۆڕێن.
زانایان له‌باره‌ی كۆرۆنای نوێوه ده‌ڵێن به‌های (ئاڕ نۆت) له‌نێوان (1.5 بۆ
3.5)ه. بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی چین توانای سنوورداركردنی ڤایرۆسه‌كه زۆر باشه،
به‌ڵام بۆ چین خۆی له‌و باوه‌ڕه‌دان كه ژماره‌كه له‌وه ده‌رچووه سنوورداربكرێت
و كۆنترۆڵ بكرێت.
هیروشی نیشیورا،
پسپۆڕ له زانستی په‌تاكانی زانكۆی هۆكایدۆی ژاپۆن، هه‌مان بۆچوونی ئه‌م زانایانه‌ی
هه‌یه و ده‌ڵێت، حكومه‌تی چین ناتوانێت بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ چیانی خه‌ڵك په‌كبخات،
دوای جه‌ژنه‌كان خه‌ڵك جارێكی تر ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان، ئه‌مه‌ش ده‌رگا
به‌ڕووی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه‌دا ده‌كاته‌وه، ده‌شڵێت له‌به‌رئه‌وه‌ی چین
به‌راورد به دانیشتوانه‌كه‌ی ژماره‌یه‌كی كه‌می ئامێری پشكنین و تاقیكردنه‌وه‌ی
هه‌یه، ژماره‌ی توشووهكانی زۆر له‌وه زیاتره كه ڕاگه‌یه‌نراوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی
ژماره‌یه‌كی توشبووه‌كانیش هیچ نیشانه‌یه‌كیان تێدا ده‌رنه‌كه‌وتووه، ئه‌گه‌ر هه‌یه
ژماره‌ی توشبووان بگاته نیوه‌ی ژماره‌ی دانیشتوانی وڵاته‌كه، واته نزیكه‌ی 650
ملیۆن كه‌س.
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی
كۆتایی مانگی كانونی دووه‌م كه له گۆڤاری وه‌رزی (نیو ئینگلاند جۆرناڵ ئۆ
میدیسن)دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، دوای پشكنینی 25 حاڵه‌تی نوێی ڤایرۆسه‌كه ئه‌وه‌مان
پێده‌ڵێت كه هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك ژماره‌ی توشبووان ده‌بێته دوو هێنده، ئهكهش
ده‌رگا به‌ڕووی چه‌ند ئه‌گه‌رێكی به‌هێزدا ده‌كاته‌وه. به‌ڵام له‌م كاته‌دا
پێویسته پرسیارێكی تر بكه‌ین، ئه‌گه‌ر ژماره‌ی توشبووان بگاته سه‌دان ملیۆن كه‌س،
ئه‌ی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه چه‌نده‌بێت كه به ڤایرۆسه‌كه ده‌مرن؟
ئه‌نفلۆنزای
ئیسپانیی نوێ
لێره‌دا ده‌كرێت
كه‌مێك گه‌شبین بین، سه‌نته‌ری چینی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كان و
خۆپارێزی چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر گه‌وره‌ترین توێژینه‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه كه پشتی
به زانیارییه‌كانی 72 هه‌زار حاڵه‌تی توشبوو به‌ستووه، له‌گه‌ڵ چه‌ندین حاڵه‌ت
كه نیشانه‌كانیان تێدا ده‌رنه‌كه‌وتووه، ئه‌نجامه‌كان ده‌ڵێن، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی
یه‌كه‌مجار مه‌زه‌نده ده‌كرا، ڤایرۆسی كۆرۆنا ته‌نها كاریگه‌رییه‌كی مامناوه‌ندی
له‌سه‌ر 80%ی حاڵه‌ته‌كان هه‌یه، ته‌نها تووشی هه‌ڵامه‌تێكی ئاسایی یان زیاتریان ده‌كات.
له‌و ژماره‌یه ته‌نها حاڵه‌تی 14%یان مه‌ترسی لێكراوه و5%یان به ته‌واوی مه‌ترسیداربوون
و ئه‌گه‌ری مردنیان لێده‌كرێت، ئه‌م كه‌سانه‌ش له نه‌خۆشخانه‌كاندان و له‌ژێر
چاودێریدان.
هه‌روه‌ها تا
ئێستا ڤایرۆسه‌كه هیچ منداڵێكی نه‌كوشتووه، هه‌رچه‌نده منداڵانی زۆر بچو‌وكیش
تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون. ئه‌وه‌شیان بۆ ئاشكرا بوو كه به دوو هۆكار ئه‌گه‌ری
مردن زیاتر ده‌بێت، یه‌كه‌میان ته‌مه‌نه، ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نت له 40 ساڵ كه‌متره
ئه‌گه‌ری مردنت به كۆرۆنا 0.2%، ئه‌م ڕێژه‌یه به زیادبوونی ته‌مه‌ن زیاد ده‌كات.
هۆكاری دووه‌میشیان ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه نه‌خۆشییه‌كانی دڵ، فشاری خوێن،
سستی ماسولكه‌كانی دڵی له‌گه‌ڵدابێت، ئه‌گه‌ری مردنی به ڤایرۆسه‌كه زیاتره. ئه‌گه‌ر
ئه‌م كه‌سانه 1%ی دانیشتوانی گۆی زه‌وی پێكبهێنن، ده‌كاته نزیكه‌ی ده‌یان ملیۆن
كه‌س.
له‌لایه‌كی تره‌وه
توێژینه‌وه‌كان بۆ زیاتر ناسینی ڤایرۆسه‌كه به‌ره‌وپیشچوونی زۆریان به‌خۆوه
بینیوه، له‌سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه‌دا نزیكه‌ی 100 تویژینه‌وه‌ی
له‌سه‌ر كرا، تویژهرهكان سه‌ر به دامه‌زراوه‌ی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا بوون، پاش
چه‌ند ڕۆژێك توانیان كۆدی دی ئێن ئه‌ی ڤایرۆسه‌كه بدۆزنه‌وه كه به‌رپرسه له
دروستكردنی پرۆتینێك وا له ڤایرۆسه‌كه ده‌كات تووشی مرۆڤ ببێت. لێره‌دا ده‌كرێت
بوترێت كه چه‌ند مانگێك ماوه ڤاكسینی ڤایرۆسه‌كه بدۆزرێته‌وه و وایلێبكات
تووشی مرۆڤ نه‌بێت.
به‌ڵام به‌هه‌ر
حاڵ، ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌ستدایه ته‌نها ئه‌گه‌ره و پشتی به زانیارییه‌كی كه‌م به‌ستووه،
ئه‌گه‌ر هه‌یه چین ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ قه‌ڵاچۆ بكات و له‌كۆتایی ئه‌مساڵدا ئه‌وكاره
بكات، ئه‌گه‌رێكی تر ئه‌وه‌یه كۆرۆنای نوێ ببێته په‌تایه‌كی وه‌رزی و ساڵانه سه‌رهه‌ڵبداته‌وه،
له چین یان هه‌ر وڵاتێكی تربێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌و ئابڵوقه نێوده‌وڵه‌تییه‌ی له‌سه‌ر
گه‌شتكردنه بۆ چین و له‌وێشه‌وه بۆ وڵاتانی تر، كه‌س نازانێت گورزی داهاتوو له‌كوێوه
دێت، ده‌كرێت دۆخی ئێران وه‌ك یه‌كێك له ئه‌گه‌ره‌كان ته‌ماشا بكرێت.