ڕاپۆرتی جیهانی

07:03 - 18/02/2020

گۆرانكاریەكانی ئیدلیب‌

پەیسەر

رۆژ لە دوای رۆژ دۆخی ئیدلیب خراپتر دەبێت و لە تازەترین لێدوانیشدا، نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتوه‌كان ڕایگەیاند: بارى مرۆيى له‌ سووريا "كاره‌ساتباره‌" و پێویستە بەزوترین كات دۆخی ئەو شارە چارەسەر بكرێت.

نه‌ته‌وه‌ ‌يه‌كگرتووه‌كان ئەمە بۆ جاری چوارەمە لە بارەی دۆخی ئیدلیبەوە قسەدەكات و  نيگه‌رانيى خۆى ده‌ربڕێ  له‌به‌رامبه‌ر بارى مرۆيى له‌ سه‌رتاسه‌رى سووريا و "به‌ تراژيدى" وه‌سفى دەكات و دەڵێت ئەگەر دۆخەكە بەو شێوەیە بەردەوام بێت كارەساتی گەورە لەو شارە روودەدات.

ستيڤان دۆگريگ ، گوته‌بێژى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان، له‌ كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا له‌ باره‌گاى ئه‌و رێكخراوه‌ له نيۆيۆڕك روونى كرده‌وه‌، "زياتر له‌ 11 مليۆن سوورى و زياتر له‌ 6 مليۆن ئاواره‌ پێويستييان به‌ يارمه‌تى هه‌يه‌". و لە ئێستادا لە دۆخێكی زۆر زۆر خراپدا دەژین لە سوریا.

لەبارەی دۆخی ئیدلیبەوە ستيڤان دۆگريگ دەڵێت: "هه‌ست به‌ نيگه‌رانييه‌كى تايبه‌ت ده‌كه‌ين سه‌باره‌ت به‌ سه‌لامه‌تى و پاراستنى نزيكه‌ى 3 مليۆن كه‌س له‌ ئيدليب و ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى له‌ باكوورى رۆژئاواى ئه‌و وڵاته‌، له‌نێويشياندا 1.6 مليۆن كه‌س كه‌ ئاواره‌ى نێوخۆيين"

یوئێن چۆن باسی سوریا دەكات
رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان دەڵێت: له‌ ئه‌نجامى زيادبوونى بۆردومانه‌ ئاسمانييه‌كان و بۆردومانكردنى ده‌يان شوێنى نيشته‌جێبوون له‌ پارێزگاكانى ئيدليب و حه‌ما و حه‌له‌ب ولازقييه له‌ كۆتايى مانگى ئۆكتۆبه‌رى رابردوو‌ه‌وه‌، زياتر له‌ هه‌زار مه‌ده‌نى بوونه‌ته‌ قوربانى كه‌ له‌نێوانياندا سه‌دان منداڵ هه‌ن"، ناوبراو له‌ به‌رده‌واميى ئاخاوتنه‌كانى گوتى: "نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان به‌بير هه‌موو لايه‌نه‌كانى دێنێته‌وه‌ كه‌ به‌پێى ياساى مرۆيى نێوده‌وڵه‌تى و ياساى نێوده‌وڵه‌تى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، ده‌بێت پابه‌ندى پاراستنى خه‌ڵكى مه‌ده‌نى و ژێرخانى مه‌ده‌نى بن".

بەردەوامی شەری لە ئیدلیب
ئێستان دۆخێكی نێوخۆی گەورە لە سوریا و بەتایبەتی لە لیبیا دروست بووە كە هۆشداریەكانی نەتەوە یەكگرتوەكان پێمان دەڵێت كە ئەو دۆخەی كە ئێستا هەیە  لەرووی نێوخۆی و نێودەوڵەتیشەوە  نیگەرانیەكی گەورەی لەسەرە لەبەر ئەوەی . ئیدلیب ناوەندێكی گرنگ و ستراتیژییە لەسوریا و ئەگەر شەر لەو شارە بەردەوام بێت دۆخەكە زۆر خراپ دەبێت و پێدەچێت ململانێكە بە نێودەوڵەتی ببێت و دۆخەكە بگاتە ئاستێكی زۆر زۆر خراپ.

بەشێك لە شەری ئیدلیب بۆ ئەوەیە ناوچە سەربازی و شوێنی فرۆكەخانەی ئەو شارە كۆنترۆڵ بكرێن چونكە بەپێی هەندێك سەرچاوە فرۆكەخانەكانی ئیدلیب لە ستراتیژی ترین شوێنی ئەو شارەدان و لە توانایاندا هەیە سەیتەرە بەسەر تەواوی  ئەو شارەو بەشێكی زۆری سوریادا بكەن، ئێستا بەشێكی زۆری شەر و پێكدادانەكان لە پێناو  فرۆكەخانەكانن و پێدەچێت ململانێ نێودەوڵەتیەكان لەسەر ئەو فرۆكەخانانە بگاتە ئاستێكی زۆر بەرز.

بۆچی فرۆكەخانەی ئیدلیب گرنگە؟
ئیدلیب یەكێكە لە شارە گرنگ و شتراتیژیەكانی سوریا  گرنگیەكی زۆریی هەیە لە رووی سەربازی و سیاسی و ئابوریەوە ئێستا
له‌ئیدلیب دوو فڕۆکه‌خانه‌ی گه‌وره‌ی سه‌ربازی زۆر گرنگ هه‌ن به‌ناوه‌کانی ئه‌بوزهور، ته‌فته‌ناز، ئه‌م دوو فڕۆکه‌خانه‌یه‌ له‌ڕووی فڕۆکه‌ و هێلیکۆپته‌ر و پێگه‌ی جوگرافیه‌وه‌، ڕۆڵی زۆر گرنگیان هه‌یه‌ له‌ یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی ناکۆکییه‌کان له‌ سوریادا.

ئەم فرۆكەخانەیە بە دووهه‌م گه‌وره‌ترین فڕۆکه‌خانه‌ی سه‌ربازییه له‌ سوریا دادەنرێت ، ده‌که‌وێته‌ باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئیدلیب، به‌هۆی پێگه‌ جوگرافیه‌که‌شیه‌وه‌ که‌ ده‌که‌وێته‌ نێوان هه‌رسێ پارێزگای حه‌ما،حه‌له‌ب،ئیدلیب، گرتنی له‌لایه‌ن هه‌ر هێزێکه‌وه‌ ده‌بێته‌ خاڵی به‌هێز و کارتی به‌هێز، که‌ ده‌توانێت له‌ به‌سوودی خۆی به‌کاریبهێنێت.
 پێشتر بەدەست گروپە چەكدارە توند رەوەكانەوە بوو لە ساڵی 2018ش دا روسیا كۆنترۆڵی كردو و لە ئێستادا بەدەست ئەو گروپانەوەیە كە لەتوركیاوە نزیكن.

فڕۆکه‌خانه‌ی ته‌فته‌ناز

فرۆكەخانەی تەفتەنازی سەربازی یەكێكە لە فرۆكەخانەكانی سوریا و ده‌که‌وێته‌ ناوەراستی  ئیدلیبه‌وه‌، به‌ دووهه‌م گه‌وره‌ترین فڕۆکه‌خانه‌ی سه‌ربازی سوریا داده‌نرێت له‌ ڕووی ژماره‌ی هێلیکۆپته‌ره‌وه‌.
گرنگی  پارێزگای ئیدلب وای کردووە گەورەترین زلھێزەکانی جیھان وناوچەکە بە ھەردوو ئاراستەی دیپلۆماسی سیاسی و ھێزی سەربازی بۆیی بجەنگن، ئەمەش لە دواین کۆبوونەوەکانی لووتکەی ئیران – تورکیا – روسیا ئاشکرا بوو، سەرۆک شاندەکانی گفتوگۆ نەیاتوانی بە ئاشکرا دان بەوەدا بنێن کە قەیران و پێگەی ستراتیژی ئیدلب ھێندە مەزنە نەیانتوانی لە سەری ڕێکبکەوێن، یان ئیدلب خاڵی شکست وەرچەرخانی ئەو لووتکە مێژووییە بوو.