12:18 - 24/12/2018
چینایەتی لە هیندستان بڕستی لە كۆمەڵگە بڕیووە
چینایه‌تی له هیندستان
سیستمی چینایه‌تی یاخود(كاست) یاسای په‌یوه‌ندییه كۆمهڵاتییهكانه ، چه‌ندین سه‌ده‌یه به یه‌كێك له پرسه كۆمه‌ڵایه‌تیه گرنگه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی هیندستان دێته ئه‌ژمار.له چۆنیته‌تی پێكهێنانی كۆمه‌ڵگه‌ی هیندستان به شێوه‌یه‌كی گشتیگرانه شوێنی خۆی كردۆته‌وه. ده‌كرێت ئه‌و چینانه ببێته هۆكارێك بۆ ڕێگری له ئازادی تاك، وه‌كو ئه‌وه‌ی له هه‌ندێ شوێندا ناهێڵن نه‌ك ژن و ژنخوازی یاخود كار، به‌ڵكو ڕێگه نادرێت پێكه‌وه‌ش نان بخۆن.
كۆماری هیندستان
ئه‌م وڵاته به حهوتهمین گه‌وره وڵاتی جیهان داده‌نرێت له ڕووی جوگرافییه‌وه و به دووه‌مین وڵات داده‌نرێت له ڕووی له ڕێژه‌ی دانیشتووانه‌وه.هیندستان یه‌كێكه له وڵاتانه‌ش كه زۆر به‌خێرای گه‌شی ئابووری به‌خۆییه‌وه بینووه.له‌م وڵاته 21 زمان له ده‌ستووری وڵاته‌كه‌دا دانی پێدانراوه.هه‌زار و 625 زار و شێوه زاری تێداییه و بۆته لانكه‌ی ئاینه جیاوازه‌كانی جیهان و به ملیۆنان په‌یڕه‌وكه‌ریان هه‌یه. ئه‌مكاره‌ش وایكردووه هه‌میشه كۆمه‌ڵگا مشتومڕی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی و مه‌زهه‌بی تێدا به ڕوونی ببینرێت. وڵاته‌كه به درێژای چه‌ندین سه‌ده جێگای ململانێی چینه‌كانی كۆمه‌ڵگه بووه.
چینه‌كان به پێی ئاینی هیندۆسی
ئاینی هیندۆسه‌كان به كۆنترین ئاینه زیندووهكان داده‌نرێت له دوای ئاینی مه‌سیحیه‌ت و ئیسلامه‌وه به پله‌ی سێهه‌م دێت. شوێنكه‌وتووانی نزیكه‌ی یه‌ك ملیار كه‌س ده‌بن، 890 ملیۆنیان له وڵاتی هیندستان ده‌ژین كه ده‌كاته 96%ی هیندۆسیهكانی جیهان.سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ئاینه‌كه‌یان هیچ په‌یامبه‌رێكیان نییه و باوه‌ڕیان به چه‌مكی فه‌لسه‌فه‌یه‌كی دیاریكراو نییه، هیچ دروشمێكی ئاینیان نییه، به‌ڵام ئه‌وان باوه‌ڕیان به‌وه هه‌یه كه كۆمه‌ڵگه به‌سه‌ر چینێكدا دابه‌ش بكه‌ن:
چینی بههرهمین: باوه‌ڕیان وایه كه خواوه‌ند بهراهما ئه‌م چینه‌ی له ده‌موچاوی درووستبووه، بۆیه پاكترین چینی كۆمه‌ڵگان.بۆیه ئه‌ركیان خوێندنی په‌رتووك و فێربوونه. تاوانه‌كانی ئه‌م چیینه به تاوان هه‌ژمار ناكرێت خواوه‌ند لێیان خۆشبووه. بۆیه ده‌بێت سه‌رجه‌م چینه‌كانی دیكه له خزمه‌تیدا بن.
چینی كهشتهریه: ئه‌وان له قۆڵی خوداوه‌نده‌كه‌یان درووستكراوه.ئه‌ركه‌كانیان ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت فه‌رمانڕه‌وا و جه‌نگاوه‌ربن.ئه‌م چینه ده‌كرێت له كتێبی پیرۆزه‌وه فێرببهن به‌ڵام كه‌س فێر نه‌كه‌ن.
چینی ڤیاسیه: ئه‌م چینه له ڕانی خوداوه‌ند درووستبوون.پیشه‌یان ده‌بێت كشتوكاڵ و په‌روه‌رده و گاوانییه(به‌خێوكردنی مانگا).
چینی شودرا: له قاچه‌كانی خواوه‌ند درووست بوون، هیچ كارێكیان نییه جگه له‌وه‌ی ده‌بێت خزمه‌تی گه‌وره‌كانیان بكه‌ن.
چینی بێزراو: ئه‌و چیینه كه كه‌س نازانێت كێ درووستی كردوون پێیان ده‌ڵێن(ڕه‌شپێسته هیندییه‌كان) كۆمه‌ڵگه‌ی هیندی له مافه‌كانی مرۆڤیان بێبه‌ش كردوون.تاوه‌كو ئاستی ئاژه‌ڵ هێنراون. ڕێگه‌شیان پێ نادرێت بێنه سه‌ر ئاینی هیندۆسه‌كان.
دۆنادۆن
هیندۆسیه‌كان باوه‌ڕیان وایه كه چینی بێزراوه‌كان بۆیه ئهوهان ئه‌و كه‌سه‌ی له چینه‌كانی دیكه‌ن تاوانیان كردووه، كاتێك مردوون ڕۆحیان له چینی بێزراوه‌كان شوێنی خۆیكردۆتهوه. بۆیه كاتێك كه‌سێكی چینه جیاوازه‌كانی هیندۆسیه‌كان تاوانێك ده‌كه‌ن، ده‌ڵین ئه‌مه پشكی بێزراوهكانه. چینی (دالیت) كه به بێزراوهكانیش بانگ ده‌كرێن له وڵاتی هیندستان 165 ملیۆن ده‌بن ئه‌وه‌ش له كۆی یه‌ك ملیار و 17 ملیۆنی هیندی. ئه‌وان خاوه‌نی هیچ میراتێك یاخود سه‌رچاوه‌ی ژیان نییه. هیندۆسیه‌كان باوه‌ڕیان وایه كه ئه‌وان شایه‌نی ئه‌وه‌ن چونكه خودا ئه‌و سزایه‌ی به‌سه‌ریان سه‌پاندووه.هیچ كه‌سێكی چاكه‌كاریش له كۆمه‌ڵگه له ئازاره‌كانی ئه‌م چینه تێناگات.كاتێك له خواوه‌نده‌كه‌یان نزیك ببنه به توندوتیژیه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.به پێی په‌یسه‌ری پهیسهروانانیش هیندۆسییه‌كان زۆر پابه‌ندی ئاینه‌كه‌یانن. له ڕێزبهندیشدا به پله‌ی دووه‌م دێت چونكه موسڵمان له پله‌ی یه‌كه‌مدان.
چینی موسڵمانان
سه‌ركردایه‌تی: ئه‌م چینه له هیندستان ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته كه ڕه‌چه‌ڵه‌كیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ فارس و تورك و ئه‌فغانی و عه‌ره‌به‌كانی كه‌نداو.ئه‌مانه له پۆستی باڵای وڵاتدان هه‌ندێكیان ڕه‌چه‌ڵه‌كی خۆیان ده‌گێڕنه‌وه بۆ فاتیمه‌ی كچی پێغه‌مبه‌ری موسڵمانان هه‌ندێكی دیكه‌شیان خۆیان به سه‌ركرده و شانیشنهكانی سعودییه ده‌زانن.
چینی گه‌مژه‌كان: ئه‌و چینه‌ن كه هیندۆسین و له‌ترسی سیستمی چینایه‌تی بوون به موسڵمان.
چینی پیسوپۆخڵان: ئه‌مانه زۆربه‌یان هیندۆسه هه‌ژاره‌كانن و بوون به موسڵمان.
له‌وێش موسڵمانه‌كان بوون به دوو چینه‌وه چینه سه‌ره‌كیه‌كان و چیینه لاوه‌كییه‌كان ئه‌وان داواهدهكهن به پێی یاسا مافه‌كانیان بپارێزرێت، نه‌وه‌كو ئه‌وه‌ی چینی دووه‌می موسڵمانان بۆیان نییه بچنه به‌ر خوێندن و بخوێنن.له په‌رتووكی(سیستمی چینایه‌تی له نێوان موسڵمانانی هیندستان)كه نووسه‌ره‌كه‌ی مسعود عه‌لام فه‌لاحییه و ساڵی 2008 بڵاویكردۆته‌وه باس له‌وه ده‌كات كه سیستمی چینایه‌تی له هیندستان له‌سه‌ر ده‌ستی قوتبه‌دین به‌گ له سه‌ده‌ی سیانزده‌هه‌م له ده‌لهی درووستكراوه. سه‌ره‌تا چینی یه‌كه‌م و دووه‌م هه‌بوون به تێپه‌ڕبوونی سه‌دان ساڵ چینه‌كانی دیكه بۆ درووستبووه.
زۆر هۆكار هه‌ن به‌وه‌ی تاوه‌كو ئێستا ئه‌و جیاوازی چینایه‌تیه به‌رده‌وامی هه‌یه بۆ نموونه له ولایه‌تی بیهار ده‌سه‌ڵاتدارانی هیندستان داوایانكردووه له چینی سه‌ركردایه‌تی موسڵمانان كه ڕێگه نه‌درێت موسڵمانی چینه‌كانی دیكه له هه‌مان گۆڕستاندا بنێژرێت.
چینی ده‌ره‌وه‌ی چینه‌كان
ده‌سته‌بژێرێكی زۆری بهراهمییهكانن له پیاوانی ئاینی پێك دێن
پله‌ی دونیا ئه‌وانیش له سێ به‌ش پێك دێن.
یه‌كه‌م: چینی په‌راوێزخراو له بێزراوه‌كان پێكدێن.
دووه‌م: خێڵه په‌راوێزخراوه‌كان له‌و كۆمه‌ڵه و كه‌سانه پێكدێن كه سیستمی چیانیه‌تی هیندستانیان ره‌تكردۆته‌وه.ئه‌وان ژیانێكی دیكه‌یان هه‌ڵبژاردووه به گۆشه گیرانه له دارستان و ناوچه شاخه‌وییه‌كانی دوور له ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون ده‌ژین.ئه‌مانه به زۆری پێیان ده‌گوترێت (ئه‌دیڤاسی) به واتای دانیشتوانانی ماك(ئه‌سڵ)دێت.
دابه‌شبوونی هیندستان له‌سه‌ر بنه‌مای ئاینی
سه‌ره‌ڕای جیابوونه‌وه‌ی كه‌یسی جیابونه‌وه‌ی پاكستان به‌ڵام ئه‌وه به‌دیده‌كرێت كه جیاوازی له كۆمه‌ڵگه‌ی هیندستانی بوونی هه‌یه. زۆرێك له توێژه‌ران باوه‌ڕیان وایه كه ئه‌و دابه‌شبوونه ئه‌نجامی داگیركاری به‌ریتانیا بووه.كاتێك به‌ریتانیا ئه‌چێته هیندستانه‌وه، هه‌ستان به چه‌كداركردنی سیخه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تیان بده‌ن بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر موسڵمانه‌كاندا. ئه‌م شه‌ڕه‌ش ماوه‌ی هه‌شت سه‌ده به‌رده‌وامی هه‌بوو به‌رامبه‌ر به هێزترین ئیمپراتۆریه‌ت كه شوێنه‌واره‌كانی عومرانییه شایه‌تحاڵی ئه‌و ساڵانه‌ن. ساڵی 1854 فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ئیسلامی كۆتایی هات، به‌ریتانیاش به بیانووی هاوكاریكردن و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیان له هندستان دووركه‌وته‌وه، له شوێنی ئه‌وه‌ش كۆمپانیای هیندیان دامه‌زراند.
له 15ی ئابی 1947 قانوونی سه‌ربه‌خۆی هیندستان له چوارچێوه‌ی دابه‌شكردنی هیندستان دانرا.له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو وڵاته دوژمانیه‌تیان گه‌یشته تروپك و تاوه‌كو ئێستاش به‌رده‌وامی هه‌یه. بووه هۆی هه‌ڵگیرسانی سێهه‌مین گه‌وره جه‌نگی ناوچه‌كه و ساڵی 1949 كشیمیر دابه‌شكرا، له‌وێشه‌وه بنهگلادیش له پاكستان جیاكرایه‌وه.تاوه‌كو ئه‌مرۆ ئه‌و جیاكارییه چینایه‌تیه له هه‌موو كایه‌كانی هیندستان و هه‌ندێكجاریش له پاكستان بهیدهكرێت.
گه‌وره‌ترین نموونه‌ی جیاكاری
كامێرای چاودێری بازاڕێكی گه‌وره‌ی هیندستان تۆماریكردووه، به ڕۆژی ڕووناك ژن و پیاوێك پێكه‌وه ده‌ستیان ناو ده‌ستی یه‌كتردایه.دوو ماتۆرسكیل دێن، به چه‌قۆی گه‌وره پیاوه‌كه ده‌كوژن و ژنه‌كه‌ش یه‌ك ته‌ور ده‌كێشین به‌سه‌ریدا و كاتێك ده‌گاته نه‌خۆشخانه سه‌ری پێویستی به 36 ته‌قه‌ڵه. سه‌ری كوسالیا ده‌دورنه‌وه و له كاتی گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه سهنكاری مێردی ده‌مرێت.بۆیه ده‌ستبه‌جێ له ڕاپۆرتی پۆلیس ده‌ڵێت" باوكم به‌رپرسیاره له كوشتی مێرده‌كه‌م.چونكه مێرده‌كه‌م له چینی دالیت-ه"
سهنكار و كوسالیا بۆیه هێرشیانكرایه سه‌ر، چینی پیاوه‌كه‌ی له‌و چینه‌یه كه له كۆمه‌ڵگا به‌چاوی سوك و چروك ته‌ماشا ده‌كرێت.باوكی ئه‌م سوكایه‌تیه‌ی قه‌بوڵ نه‌كردووه، بۆیه پلانی كوشتنی داڕشتووه.
كوسالیا توانی بخاته پشت شیشه‌كانی زیندان و جارێكی دیكه شوو بكاته‌وه.به‌ڵام به ده‌می خۆی ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه"ترسی به‌رده‌وام له‌سه‌ر ژیانم هه‌یه."
به‌هۆی به‌رده‌وامی ئه‌و باسه له میدیاكانه‌وه كوسالیا له سێ ساڵی رابردوودا بوو به سومبوڵی دژایه‌تی چینایه‌تی و ئازادی.به‌تایبه‌تی له ویلایه‌تی تامیل نادو له باشووری هیندستان.
لێكۆڵێنه‌وه و دادگایكردن
دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی پۆلیس له ڕووداوه‌كه و به‌ده‌ستخستنی چه‌نیدن سه‌ره دا‌و ده‌ركه‌وت كه باوكی كوسالیا به‌رپرسه له كوشتی سهنكار و برینداربوونی كچه‌كه‌ی.باوكیشی له‌به‌رده‌م دادگا دانی به‌وه‌دا نا كه كچه‌ی بۆته مایه‌یی سه‌رشۆڕی چونكه بێ پرسی من رۆیشتووه مێردی به چینی بێزراوه‌كان كردووه.بۆ منیش مایه‌یی قه‌بوڵكردن نه‌بووه.له‌كاتێكدا ئێمه له چینی سه‌ركردایه‌تی و خاوه‌نی موڵك و زه‌وی و زارین.دوای وه‌رگرتنی قسه‌كانی پیلان داڕێژهرهكه، دادگا بڕیاریدا شه‌ش كه‌س له‌و كه‌یسه به تاوانبار بناسێت. شیناسامی باوكی كوسالیا بڕیاری له سێداره‌دانی بۆ ده‌ركرا(به‌ڵام دواتر پێداچوونه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت) دایكی كچه‌كه و دووكه‌سی دیكه‌ش به بێ تاوان ده‌رچوون.
كۆسالیا ئاواته‌خوازه
كوسالیا ئه‌وكاته‌ی مێرده‌كه‌ی له‌به‌ر چاوی كوژرا ته‌مه‌نی 21 ساڵ‌بوو، ئه‌و بوو به قوربانی جیاوازی چینایه‌تی، ئێستا به میدیاكانی ڕاگه‌یاندووه"زۆرێك له خه‌ڵكی ئاواتی باشه‌مان بۆ ده‌خوازیت، به‌ڵام هێشتا له لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه ده‌ترسێنرێین.هه‌ربۆیه هاوڕێ و دۆسته‌كانمان هه‌میشه له ترس و دڵه‌ڕاوكێ ده‌ژین.زۆرجار هه‌بووه له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه په‌یوه‌ندیم پێوه‌كراوه، به‌وه‌ی ده‌كوژرێم و هه‌ڕه‌شه‌م لێكراوه."