07:04 - 27/01/2020
عێراق كۆرۆنا له خۆیه‌وه ده‌ئاڵێنێت
كۆرۆنا حكومه‌تى عێراقى خستووه‌ته جموجوڵ، كۆبوونه‌وه‌یه‌كى به په‌له‌ى شه‌وى رابردووى حكومه‌ت بڕیارى تێدا درا، دیارترینیان گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئه‌و خوێندكاره عێراقییانه‌یه كه له‌شارى ووهان چینن به فڕۆكه‌یه‌كى تایبه‌ت و له‌ژێر چاودێرى تیمێكى پزیشكیدایه. عێراق خۆى له دۆخێكدایه هیچ وڵاتێك خۆزگه‌ى پێناخوازێت، ئێستا بۆمبێكى دیكه‌ش له حكومه‌ته‌كه‌یه‌وه ئاڵاوه، گه‌ڕانه‌وه‌ى عێراقییه‌كانى چین، مه‌ترسیدار و هه‌ستیاره‌و مانه‌وه‌شیان به‌هه‌مان شێوه.
هیچ زانیارییه‌ك نییه كه هیچ كام له عێراقییه‌كانى ووهان دووچارى ڤایرۆسى كۆرۆنا بووبن
به‌پێى ئامارى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له سه‌ره‌تادا ١٥٠ عێراقى له شارى ووهان بوون، به‌ڵام ئێستا ته‌نها ٦٣ عێراقى له‌وێ ماونه‌ته‌وه كه خوێندكارن و هه‌ندێكیان له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیانن.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ى شه‌وى رابردووى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیاردراوه، به فڕۆكه‌یه‌كى تایبه‌تى هێڵى ئاسمانى عێراقى ئه‌و خوێندكارانه له ووهانه‌وه بگه‌ڕێندرێنه‌وه بۆ به‌غدا، به‌ڵام له‌ژێر چاوێرى پزیشكى ورددا و تیمێكى پزیشكى سه‌رپه‌رشتى گه‌ڕانه‌وه‌كه بكات.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه، باڵیۆزخانه‌ى عێراقى له چین راسپاردووه كه هه‌ماهه‌نگى بكات له‌گه‌ڵ حكومه‌تى چین، داواكارى فه‌رمى پێشكه‌شبكرێت، بۆئه‌وه‌ى رێگه به عێراقییه‌كانی ووهان بدرێت شاره‌كه جێبهێڵن و بگه‌ڕێنه‌وه به‌غدا. باڵیۆزخانه ژوورێكى عه‌مه‌لیاتى بۆ ئه‌و مه‌به‌سته درووستكردووه، هاوكات گرووپێكیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان درووستكردووه بۆ ئه‌وه‌ى به‌رده‌وام له‌په‌یوه‌ندیدا بن له‌گه‌ڵ ئه‌و عێراقییانه.
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، تائێستا بۆ خۆ به دوورگرتن له ئاگرى كۆرۆنا، به گه‌رمى نه‌كه‌وتووه‌ته خۆى
تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك نییه كه هیچ كام له عێراقییه‌كانى ووهان دووچارى ڤایرۆسى كۆرۆنا بووبن، به‌ڵام گومانى زۆر ده‌كرێت كه حكومه‌تى چین زانیارییه‌كان ده‌شارێته‌وه سه‌باره‌ت به ئاماره‌كان، هه‌ندێك سه‌رچاوه باس له زیاتر له ١٠٠ هه‌زار توشبوو ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئاماره فه‌رمییه‌كانى چین، دوو هه‌زار توشبوو و ٨٠ مردوو دووپات ده‌كه‌نه‌وه.
بڕیارى حكومه‌تى عێراق به گێڕانه‌وه‌ى عێراقییه‌كانى چین له كاتێكدایە، حكومه‌تى چین تا ئێستا خۆى هیچ چاره‌سه‌رێكى بنه‌ڕه‌تى نه‌دۆزیوه‌ته‌وه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌كه، ئه‌گه‌رچى ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتدارانى چین دڵناییان دا كه ده‌توانن به‌زووترین كات كۆنتڕۆڵى ڤایرۆسه‌كه بكه‌ن. دوێنێش پزیشكه چینییه‌كان گوتیان له بازاڕێكى خواردنه ده‌ریاییه‌كان كه گیانله‌به‌رى وشكانیشى لێیه توانیویانه له‌رێگه‌ى دی ئێن ئەی ڤایرۆسه‌كه بدۆزنه‌وه. به‌ڵام تادێت ژماره‌ى توشبووان روو له هه‌ڵكشانه‌و حكومه‌تیش چاره‌سه‌رى بنه‌ڕه‌تى پێ نییه.
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، تائێستا بۆ خۆ به دوورگرتن له ئاگرى كۆرۆنا، به گه‌رمى نه‌كه‌وتووه‌ته خۆى، ته‌نها وه‌زیرى ته‌ندروستى كۆمه‌ڵێك رێنمایى ده‌ركردووه، بۆ پشكنینى نه‌خۆشه‌كان و ئه‌وانه‌ى دێنه ناو هه‌رێم له رۆژهه‌ڵاتى ئاسیاوه، هه‌روه‌ها پشكینى هه‌موو ئه‌و مردووانه‌ى گومانیان لێ ده‌كرێت كوتانى پزیشكان و كارمه‌ندانى ته‌ندروستێش لە رێنماییەکاندان. بەڵام هەرێمی کوردستانیش خوێندکار و رەوەندی لە چین هەیە، حکومەتی عێراق لە خۆ پارێزی و جموجوڵەکان پێش هەرێم کەوت.
پێناچێت حكومه‌تى عێراق ئاماده‌یى زۆرى تێدا بێت به رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و ڤایرۆسه مه‌ترسیداره
مه‌تریسیدارترین تایبه‌تمه‌ندى كۆرۆنا ئه‌وه‌یه كه پێش ئه‌وه‌ى ئاماژه‌كانى تێدا ده‌ربكه‌ون، ده‌كرێت له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكى بگوازرێته‌وه، ڤایرۆسه‌كه بكوژه‌و به چه‌ندین رێگه ده‌گوازرێته‌وه. ته‌نانه‌ت ده‌كرێت له ده‌ستكى ده‌رگا و دوگمه‌ى ئه‌سانسۆره‌وه بگوازرێته‌وه. وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ده‌ڵێت، ئه‌و عێراقییه‌كان له ووهانن هیچ حاڵه‌تێكى كۆرۆنایان تێدا تۆمار نه‌كراوه.
داواكارى حكومه‌تى عێراق بۆ گێڕانه‌وه‌ى هاوڵاتییه‌كانى له ووهان له كاتێكدایه، ئێستا رێگه به چوونه ده‌ره‌وه‌ى كه‌س نادرێت له ووهان، حكومه‌تى چینى گه‌مارۆى توندى هاتوچۆى خستووه‌ته سه‌ر شاره‌كه تا هه‌ر له‌وێ رێگه له بڵاوبوونه‌وه‌ى بگرێت.
ئه‌گه‌ر كۆرۆنا دزه بكات خاكى عێراقه‌وه، پێشبینى ده‌كرێت به‌خێرایى مه‌ترسیدارتر ته‌شه‌نه بكات، وه‌ك له‌وه‌ى له وڵاتێكى پێشكه‌وتووى وه‌ك و چین په‌ل ده‌هاوێت
پێناچێت حكومه‌تى عێراق ئاماده‌یى زۆرى تێدا بێت به رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و ڤایرۆسه مه‌ترسیداره، هه‌رچه‌نده له فڕۆكه‌خانه‌كان رێوشوێنى تایبه‌ت گیراوه‌ته به‌ر، گێڕانه‌وه‌ى عێراقییه‌كانى ووهان بێ مه‌ترسى نییه و پێویستى به رێكارى ورد و زیره‌كانه هه‌یه، له هه‌مان كاتیش حكومه‌ت نایه‌وێـت لێ گه‌ڕێت كۆرۆنا عێراقییه‌كانى ووهانیش بدات به زه‌ویدا.
عێراق خۆى له‌خۆیدا نییه و ئه‌گه‌ر كۆرۆنا دزه بكات خاكى عێراقه‌وه، پێشبینى ده‌كرێت به‌خێرایى مه‌ترسیدارتر ته‌شه‌نه بكات، وه‌ك له‌وه‌ى له وڵاتێكى پێشكه‌وتووى وه‌ك و چین په‌ل ده‌هاوێت. باشترین چاره خۆ پارێزى، رێوشوێنى ورد، وریایى زیاتر، به‌رنامه‌و هه‌ڵمه‌تى هۆشیارى فراوانتره.
شارى ووهان ده‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵاتى چین و ١١ ملیۆن و ٨٠٠ هه‌زار دانیشتووى هه‌یه، پایته‌ختى کانتۆنی هوبایه كه گه‌وره‌ترین شارى چینه له رووى ژماره‌ى دانیشتووانه‌وه.