09:25 - 25/01/2020
كۆرۆنا چینی شپرز كردووه
نه‌خۆشخانه‌كانی شاری ووهانی چین، كه ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێی لێ
بڵاوبووه‌ته‌وه، له دۆخێكی شپرزدان، به‌تایبه‌ت دوای زیادبوونی ژماره‌ی مردووان
و تووشبووان به ڤایرۆسه‌كه.
چه‌ند گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوبوونه‌ته‌وه
و ئاستی ئه‌و ترس و تۆقینه نیشانده‌ده‌ن كه له‌ناو دانیشتوانی ئه‌م شاره‌دا
بڵاوبووته‌وه. كار گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی توشبووان به ڤایرۆسه‌كه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان
به‌لادادێن و ده‌برێنه نه‌خۆشخانه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی چین ده‌ڵێن، تا ئێستا 41 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه
گیانیان له‌ده‌ستداوه و نزیكه‌ی هه‌زار و 300 كه‌سیش تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون. به‌ڵام
چینییه‌كان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا وێنه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه و كاریگه‌ری
بارودۆخه‌كه‌یان گه‌یانده جیهان، ته‌نانه‌ت ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته‌ش ناتوان
به‌ر به بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆییانه بگرن كه خه‌ڵك بڵاویانده‌كه‌نه‌وه.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه ژنێك وێنه‌ی
گرتووه و ده‌ڵێت له نه‌خۆشخانه‌یه‌كدا برینپێچه، چه‌ندین ته‌رم له یه‌كێك له
نه‌خۆشخانه‌كانی شاری ووهان ده‌بینرێن. ده‌شڵێت نه‌خۆش به لێشاو ڕوو له نه‌خۆشخانه‌كه
ده‌كه‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌كان له ساغه‌كان جیابكرێنه‌وه. ئه‌و ده‌ڵێت
"ورده ورده هه‌مووان تووشی نه‌خۆشییه‌كه ده‌بن و ده‌مرن".
مه‌زه‌نده ده‌كرێت گرته ڤیدیۆییه‌كه له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی
خاچی سوور تۆماركرابێت، ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی بۆ تووشبووانی ڤایرۆسه‌كه ته‌رخانكراوه.
ئه‌وه‌ی له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌بینرێت چه‌ندین ته‌رمن كه به به‌رگی سپی
داپۆشراون و له‌ڕاڕه‌وه‌كانی نه‌خۆشخانه‌كه‌دا جێهێڵراون، له‌و لاشه‌وه نه‌خۆشخانه‌كه
جمه‌ی دێت له نه‌خۆش و كارمه‌نده‌كانی.
ئه‌و ژنه‌ی وێنه‌كان ده‌گرێت ده‌ڵێت "له
به‌یانییه‌وه ئه‌م سێ ته‌رمه لێره‌ن، تا ئێستا یه‌ك كه‌س نه‌هاتووه به‌لایانه‌وه".
گرته‌ی یه‌كه‌م
توشبووه‌كان ده‌كه‌ونه
سه‌ر زه‌وی
به هه‌مان شێوه ده‌یان
ڤیدیۆی دیكه بڵاوكراونه‌ته‌وه، تیایاندا ده‌یان كه‌س ده‌رده‌كه‌ون كه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی
شاره‌كه كه‌وتوون. ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزیش چه‌ند گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه،
به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران كۆتوبه‌ندیان خستووه‌ته سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی
هه‌واڵی تایبه‌ت به ڤایرۆسه‌كه، زانیاری ورد له‌باره‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كانه‌وه
نازانرێ. ته‌نانه‌ت ده‌سه‌ڵاتداران هه‌شت كه‌سیان به تۆمه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی
پڕوپاگه‌نده له‌باره‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌وه ده‌ستگیركردووه.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا
ئه‌و برینپێچه‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ی گرتووه ده‌ڵێت، نه‌خۆشخانه‌كان ڕاستی ئه‌و
په‌تایه ده‌شارنه‌وه كه بڵاوبووه‌ته‌وه، ده‌شڵێت، پزیشكه‌كان زانیاری ڕاست و
دروست له‌باره‌ی توشبووانی ڤایرۆسه‌كه‌وه بڵاوناكه‌نه‌وه، تا كه‌س نه‌زانێت به‌ته‌واوی
چه‌نده.
باس له‌وه‌شده‌كات كه هاوسه‌ره‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی
هه‌شت ڕۆژ تایه‌كی زۆری هه‌بووه، زانیویانه كه سییه‌كانی تووشی هه‌وكردن بووه،
ته‌نانه‌ت یه‌ك نه‌خۆشخانه‌ش ئاماده‌نه‌بووه پێشوازی لێبكات.
گرته‌ی دووه‌م
ڤایرۆسه‌كه له چه‌ند وڵاتێكی تریشه
ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ی له چین گیرانه به‌ر نه‌یانتوانی به‌ر به
بڵاوبوونه‌وه و گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه بگرن و نه‌گاته وڵاتی دیكه. هه‌ریه‌ك
له فه‌ره‌نسا، مالیزیا و ئوسترالیا چه‌ند حاڵه‌تێكیان ئاشكراكرد، به‌ڵام دڵنیانین
له‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنایه یان نا.
پێشتریش له هه‌ریه‌ك له ئه‌مه‌ریكا، ژاپۆن، سه‌نگاپوره، نیپاڵ،
كۆریای باشوور، تایوان، تایلاند، ڤێتنام و هه‌رێمی هۆنگ كۆنگ چه‌ند حاڵه‌تێكی
تووشبوونیان به‌م ڤایرۆسه ڕاگه‌یاند.
گرته‌ی سێیه‌م