ڕاپۆرتی جیهانی

08:12 - 24/01/2020

زاناكان: قەلەقی دەبێتە هۆی پیربوونی پێشوەختە‌

پەیسەر

زاناكان دەڵێن لەوانەیە ئەوەیان ئاشكرا كردبێت كە دوودڵی و فشار دەبێتە هۆی گۆرینی ڕەنگی قژ بۆ سپی و رێگەی چاوەروانكراویشان دۆزیوەتەوە بۆ رێگری لەو گۆرانكاریە بەبێ پەنا بردن بۆ بۆیاغكردنی قژ.

لە توێژینەوەیەكدا كە لەسەر مشك ئەنجامدراوە دەركەوت كە ئەو خانانەی بەرپرسیارن لە ڕەنگی قژ بەهۆی دوودڵی زۆر زیانیان پێدەگات، لە دەركەوتنێكی ڕێکەوتدا ڕەنگی موی مشكەكە گۆردرا بۆ سپی لەماوەی چەند هەفتەیەكدا.

 

لێكۆڵەرەكانی ئەمریكی و بەرازیلی دەڵێن ئەو زانیاریە نوێیانەیان پێویستیان بە لێكۆڵینەوەی زیاتر هەیە بەمەبەستی پەرەپێدانی چارەسەریەك بۆ ڕێگری لە گۆرانی ڕەنگی قژ پێش پیر بوون.

دەكرێت ڕەنگی قژی پیاوان و ئافرەتان بۆ سپی بگۆردرێت، لە دوای نیوەی دووەمی سیەكانی تەمەن، بەرەچاوكردنی كاتی گۆرانی ڕەنگی قژ، كە قژی دایك و باوك كاریگەری لەسەر هەیە.

لەگەڵ ئەوەی زۆرینەی كات پرۆسەی پیربوونی سروشتی بۆ جینەكان دەگەرێتەوە بەڵام دەكرێت فشار رۆڵی تێدا ببینێت، بەڵام زاناكان ئەوەیان بەدیاریكراوی ڕوون نەكردووەتەوە كە چۆن ئەو فشارانە كاریگەری لەسەر ڕەنگی قژی مرۆڤ دروست دەكەن.

 

ئەو لێكۆڵەرەوانەی كە لێكۆڵینەوەیەكەیان كردووە و لە خولی" Nature " زانستی بڵاویانكردووەتەوە كە لە زانكۆكانی هارڤاری ئەمریكی و ساوپاولۆی بەرازیلی بوون، كاریگەری پەیوەندیدار یان روونكردووەتەوە سەبارەت بەو خانانەی كە میلانین بەرهەم دەهێنێت كە بەرپرسیارە لە ڕەنگی قژ و پێست.

لەكاتی ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەكانیان لەسەر مشك بە رێكەوت بەڵگەیەكیان دەستكەوت كە بۆچوونەكانیان دەسەلمێنێت، پرۆفیسۆرە " یاسیە یاسو" یەكێك لەبەشداربووانی ئامادەكردنی ئەو لێكۆڵینەوەیە لە زانكۆی هارڤارد  دەڵێت " ئێستا ئێمە دڵنیایین كە قەلەقی بەرپرسیارە لە گۆرانی ڕەنگی پێست و قژت و شێوازی كاركردنیان"

"زیانی بەردەوام"
ئەو ئازارەی كە مشكەكان لەكاتی تاقیكردنەوەكەدا ڕووبەڕووی بوونەوە بووە هۆی دەردانی ئەدرینالین و كورتیزول ئەوەش وایكرد دڵیان بەشێوەیەكی خێراتر لێ بدات و فشاری خوێنیان بەرزببێتەوە ئەوەش كاریگەری لەسەر كۆئەندامی هەستیاری دروست بكات و ببێتە هۆی دوودڵی زۆر، ئەو پرۆسەیە بووەتە هۆی ئەوەی بە خێرایی خانەكان لەناوبچن و ئەوەش دەبێتە هۆی دەردانی میلانین لە ڕرەگی قژدا.

پرۆفسیۆرە یاسو دەڵێت " من پێشبینی ئەوەم دەكرد كە قەلەقی كاریگەری خراپی لەسەر جەستە هەبێت بەڵام ئەو زیانەی كە بۆمان دەركەوت لە پێشبینی من زیاتربوو"
دەشڵێت دوای تەنها چەند رۆژێك تەواوی خانەكانی نوێكردنەوەی ڕەنگی قژ لەناو چوون دوای لەناوچوونی ئەو خانانەش جارێكی تر ناتواندرێت ڕەنگی قژ نوێ بكرێتەوە و زیانەكە بەبەردەوامی دەمێنێت"

 

لە تاقیكردنەوەیەكی تردا لێكۆڵەرەوان بۆیان دەركەوت كە دەتوانن رێگری بكەن لەو گۆرانكاریە لەرێگەی پێدانی دەرمانی نزمكردنەوەی فشاری خوێن بە مشكەكان.


لەرێگەی بەراورد كردن لەنێوان جینەكانی ئەو مشكەی كە بەدەست ئازارەوە دەیناڵاند لەگەڵ مشكەكانی تر لێكۆڵەرەوان پرۆتینێكیان دۆزیەوە كە هۆكاری زیانگەیاندنە بە خانەكان بەهۆی قەلەقیەوە، كاتێك ئەو پرۆتینە كیناز- كە پشت بە سایكلین دەبەستێت كە كورتكراوەكەی  بە CDK ناسراوە چارەسەرەكە رێگری كرد لە هەر گۆرانكاریەك لە رەنگی مووی مشكەكە، ئەوەش دەرگای ئەوەی لەبەردەم زاناكان كردەوە كە یارمەتیدانی دواخستنی دەركەوتنی قژ سپی بوون لەرێگەی بە ئامانجگرتنی پرۆتینی CDK وە دەبێت.


پرۆفیسۆرە یاسو بە كەناڵی بی بی سی بەریتانی راگەیاند" ئەو ئەنجامە چارەسەری قژی سپی ناكات، زانیاریەكانی ئێمە پەیوەندیدارن بە مشكەوە ئەوە سەرەتای گەشتێكی دووروودرێژی زانستیەوە بۆ دۆزینەوەی چارەسەری ڕەنگی قژی مرۆڤ"


دەشڵێت " ئەو لێكۆڵینەوەیە چۆنیەتی كاریگەری قەلەقیمان لەسەر ئەندامەكانی تری جەستە پێ دەڵێت".