ڕاپۆرتی جیهانی

04:10 - 20/01/2020

كورد و داڤۆس‌

پەیسەر

هەرێمی كوردستان بۆ چەندیەمین جار بەشداری لە یەكێك لە گۆڕبەندە ئابوریەكانی جیهان دەكات كە دەتوانێت رۆڵ ببینێت لە گۆڕانكاریی ڕیشەی لە سیستمی ئابوری جیهانی,سەر كردەكانی جیهان بەشداری تێدا دەكەن، لە پەڕاوێزی ئەم كۆبونەوەیەدا چەندین كۆبونەوەی گرنگ لە سەر ئاستی سەرۆكەكان، تێیدا كۆدەبنەوە كە چەندین بڕیاری گرنگی تێدا دەكرێت.

داڤۆس چییە و كەی دەستپێدەكات؟

 
هەموو ساڵێك لە 23 تا 26ی كانوونی دووەم كۆڕبەندی ئابووری جیهان ناسراو بە "داڤۆس" لە وڵاتی سویسرا بە بەشداری سەرۆكی دەیان وڵات  و وەزرارەتی بەرگری و وەزیری دارای بەڕێوە دەچێت.
 سەرەتای دەستپێكدرن  دروستبوونی كۆڕبەندەكە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1971 كە لە سویسرا دەستی پێكدر.

كۆڕبەندی ئابووری جیهان لە شاری داڤۆسی سویسرا، ڕێكخراوێكی ناحكوومیی قازانج نەویستە و له ساڵی 1971 لەلایەن زانای بواری ئابووری "كلاوس شواب" دامەزراوە، زیاتر لە هەزار كۆمپانیای نێودەوڵەتی  ئەندامن لەو كۆڕبەندە.

لەگەڵ ئەوەشدا چەنیدن كۆمپانیای گەورەی ئەمریكا و ئەوروپا بەشداری دەكەن  لە ناویاندا كۆمپانیای نەستەلە و نیكی و مایكرۆسۆفت و دەیان كۆمپانیای زەبەلاحی تری دنیا، گەورە بەرپرسانی كۆمپانیاكانی دنیا و سەركردە سیاسییەكان، ساڵانە لەو شارە كۆ دەبنەوە و گفتوگۆ لەسەر كێشە گەورەكانی ئابووری و سیاسەت لە دنیا دەكەن.

لەگەڵ ئەوەشدا  گرێبەست و پڕۆژەی ئابووریی هاوبەشی گرنگ لە نێوان وڵاتاندا واژوو دەكرێ، ئامانجی ئەو كۆڕبەندە ئابووریی ئازاد و رەخساندنی ژینگەیەكی لەباری وەبەرهێنانە لە سەرتاسەری دنیا بۆ كۆمپانیاكان.

 مەجەكانی بەشداری كردن لە داڤۆس

مەرجی ئەندامبوونی كۆمپانیاكان لەو كۆڕبەندە ئەوەیە كە داهاتی كۆمپانیاكە كەمتر نەبێ لە ملیارێك دۆلار لە ساڵێكدا، ساڵانەیش هەر كۆمپانیایەكی ئەندام پێویستە 12 هەزار و 500 دۆلار وەك ئابوونە بە ڕێكخراوەكە بدات و بەشداری ساڵانەیش بۆ هەر كۆمپانیایەك شەش هەزار و 250 دۆلاری ئەمەریكییە، ئەگەر كۆمپانیایەك بیەوێ لە بەرنامە و ئەجێندای گفتوگۆ و پانێلەكانی كۆڕبەندی داڤۆس باسی بكرێ، پێویستە 250 هەزار دۆلار بە كۆڕبەندەكە بدات، ئەگەر هاوبەشێكی بەردەوامی ساڵانەیش بێ، تەنیا 78 هەزار دۆلاری لێ وەردەگیرێ.

شاری داڤۆس
شاری داڤۆس یەكێكە لە شارە جوان و دڵفرێنەكانی سویسرا، شارێكی  بچووكە كەوتووەتە سەر ڕووباری لاندویسر لە ناوچەی براتیقۆی سەر بە كانتۆنی گرۆباندن لە وڵاتی سویسرا، جیا لەوەی ساڵانە كۆڕبەندی داڤۆس لەو شارە ئەنجام دەدرێ و سەرۆكی زۆربەی وڵاتانی دنیا سەردانی دەكەن و لێی دەمێننەوە، هاوكات شارێكی بەناوبانگیشە بۆ وەرزشەكانی وەزریس زستان ، بە تایبەتی خلیسكێنەی سەر بەفر.

ڕووبەڕی ئەم شارە 254 هەزار و 48 كیلۆمەترە و بەرزی لە ئاستی ڕووی دەریاوە دەگاتە هەزار و 560 مەتر، ژمارەی دانیشتوانیشی بەگوێرەی ئاماری 2015 دەگاتە 11 هەزار و 109 كەس.


شاندی هەرێمی کوردستان و داڤۆس

 لەچەند ساڵی ڕابردوودا شاندی هەرێمی كوردستان بانگێشتی ئەم كۆڕبەندە كراون لە پەراوێزی كۆبونەوەكاندا چەندین كۆڕی گرنگیان ئەندام داوە.

مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكارتی كوردستان (ئەو کات سەرۆکی هەرێم بووە) لە كۆڕبەندەكەدا دووجار بەشداری كردوو کە ماوەی لە ساڵی ٢٠١٣ و ساڵی ٢٠١٤دا بەشداری ئەو کۆڕبەندە ئابورییەی کرد.

هەرچەندە وا بڕیار بوو بۆجاری سێیەم واتە لە ساڵی ٢٠١٥دا  مەسعود بارزانی بەشداری كۆڕلەندەكە بكات، بارزانی ئامادە نەبوو جارێکی دیکە بەشداری ئەو کۆڕبەندە ئابوورییە بکات و بەشداری نەکرد، فوئاد حسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم رایگەیاند “ناوبراو بەهۆی شەڕی داعشەوە بەشداری ئەو کۆڕبەندە ناکات.

یەکێکی دیکە لەو کەسایەتییە کوردانەی بەشداری داڤۆسیان کرد ئاشتی هەورامی، وەزیری سامانە سروشتییەکان بوو.

وابڕیارە ئەمساڵیش نێچیرڤان بارزانی وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەشداری كۆڕبەندی ئابوری داڤۆس بكات و لە پەراوێزی كۆبونەوەكاندا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ كۆببێتەوە.

داڤۆس تەنها کۆڕبەندێکی گرنگ نییە، بەڵکو پەراوێزی ئەو کۆڕبەندە هێندەی کۆڕبەندەکە جیاوازە و زۆرێک لە سەرکردەکانی جیهان و سەرمایەداران یەکتر دەبینن. هەروەها هەموو ساڵێکیش لەکاتی بەڕێوەچوونی کۆڕبەندەکەدا و لە شوێنێکی کەمێک دوور، چالاکوانانی ڕەخنەگر خۆپیشاندان دژی سەرمایەداری ئەنجام دەدەن.

داڤۆس بۆچی گرنگە؟

سەدان کۆمپانیای بەشدارن لە کۆڕبەندی ئابوری جیهان، ئامادەن و دێن و ئەو پیشەسازییە بچووکانە کۆدەکەنەوە، ئەمە لە بەریتانیا لە ساڵانی سییەکان دەستی پێکرد و تائێستا زۆر سەرکەوتوو بووە بارەگای رێکخراوەکە بۆ پیشەسازی بچووک لە بانکۆکە، هەوڵ دەدرێ ئەو پیشەسازیانەی ١٠ تا ١٥ کەسن، کۆیاندەکاتەوە تا بەرهەمی گەورە دروست بکەن.

داڤۆسی 2020 چۆن دەبێت
سەرۆکی کۆڕبەندەکە کلاوس شواب دەڵێت ":دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و گرێتا تانبێرگ، کچە چالاکڤانی بواری ژینگە بەشداریی کۆڕبەندی داڤۆس دەکەن". شواب کە هاوکات دامەزرێنەری کۆڕبەندی ئابووریی داڤۆسە رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکانی ئەمساڵ تیشکیش دەخرێتەسەر پرسەکانی پەیوەست بە ژینگە.

ئەم ساڵ لە داڤۆسی 2020دا 677 سەرکردە و بەرپرسی باڵای جیهان بەشداردەبن، 175 پانێڵ و گفتوگۆی تایبەت لەسەر حەوت بواری سەرەکی بەڕێوەدەچن.

50 ساڵ بەسەر بەڕێوەچوونی کۆڕبەندی ئابووریی جیهان لە داڤۆس تێدەپەڕێت. چاوەڕوان دەکرێ نزیکەی سێ هەزار کەس لە 118 وڵاتەوە بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهان بگەنە شاری داڤۆس.

ئەوە لەكاتێكدایە لە  50 ساڵی دامەزراندنیدا کۆڕبەندی ئابووریی جیهان گۆڕانکاریی زۆری بەسەردا هاتووە؛ کۆڕبەندەکە لەو ماوەیەدا لە کۆبوونەوەی نێوان بەڕێوەبەری کۆمپانیا گەورەکانی جیهان گۆڕدراوە بۆ گەورەترین کۆبوونەوەی کەسایەتییە سیاسی و کاریگەرەکانی جیهان.

سەرۆكی داڤۆس لەو بارەیەوە دەڵێ:"هەستێکی نامۆیە، دەبینیت ئەو هەموو کەسایەتییە بەشدارە و بەردەوام هەوڵدەدەیت لەپێش ئەو شتانە بیت کە روودەدەن. لەم رووەوە پێموایە ئەو 50 ساڵە زۆر بە خێرایی تێپەڕیوە؛ کاتێکیش سەیری دواوە دەکەم هەست بەوە دەکەم کە لە ماوەی 50 ساڵدا چەندە جیهان گۆڕانکاریی خێرای بەخۆوە بینیوە و چۆن خۆمان لەگەڵ ئەم گۆڕانکارییانە گونجاندووە".