ڕاپۆرتی جیهانی

07:15 - 22/12/2018

پوتین دەبێتە زاوا‌

پەیسەر

رەنگە ئێمە تەنیا ژیانی سەر شاشەی تەلەفزیۆنەكان ببینین، یاخود لە خۆمان پرسیبێت ئایا سیاسیەكان دڵیان هەیە؟ لە واتای خۆشەویستی تێدەگەن؟ ئەم وەڵامانە لە باسكردنی سەرۆك كۆماری ڕووسیا ڤلادیمێر پوتین لەگەڵ خۆشەویستەكەی ئالینا كاباییڤا، وەردەگرینەوە. ئەوەی ئەم گێڕانەوەی بڵاوكردۆتەوە، كەسێكی نزیكبووە لە پوتین و پێشتریش یەكێك بووە لە ئەفسەرانی دەزگای هەواڵگیری ڕووسیا(كەی جی بی).ناوەڕۆكی ئەو پەیوەندییە هیچی كەمتر نییە لەو هەوالانەی كە دەگەنە دەزگا سیخووڕییەكان یان یاریكردنی دزەپێكردنی هەواڵ.

 
قسەكەوتە زارێ دەكەوێتە شارێ
ڤلادیمێر پوتینی سەرۆكی ڕووسیا كە ئێستا تەمەنی 60 ساڵە، لە ساڵی 2014 لە ژنەكەی جیابووەوە، بەڵام بەوەی كە  چەندین جار باسی لەوە كردووە ئەمڕۆ بێت یان سبەی ژن دەهێنێتەوە.بەڵام بە زەبری هێز ئەم كەیسە ئەوها ئاشكرا نەبووە، تاوەكو لە چەند ڕۆژی ڕابردوو بە ئاشكرا گوتی "ژنی دەینم"، ناوەندەكانی هەواڵیش لە ڕووسیا ئاماژەیان بەوە كردووە بوكێی كچە یاریزانی جومناستیك ئالينا كاباییڤای تەمەن 35 ساڵە.

هەواڵەكە پێشتر چۆن دزەی پێكراوە؟

 
ئەو زانیاریانەی سەبارەت بەم خۆشەویستیە بەردەستكەوتووە پەیوەندی پوتین و خانمە جیملاستیكەكە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2011، هەواڵەكەش ڕۆژنامەی میلـلی ڕووسیەوە بەناوی(كۆڕیسپۆندنت) كە خاوەنەكەی هاوڕێیەكی ڤلادیمێر پوتین بووە لە دەزگای هەواڵگری ڕووسیا(كەی جی بی) ئەلیكساندەر لیپیدیڤ ئاشكرایكردووە كە خۆشەویستەكەی پوتین ملیاردێرە.
ئەو ڕۆژنامەنووسەی كە هەواڵەكەی بڵاوكردەوە ناوی(سێرگی توبوڵ)ماوەیەكی كورت دوای ئەو هەواڵە لە ناوەڕاستی مۆسكۆ تێروپریان لێدا و دواتریش لە دۆخێكی تەمومژاویدا بە یەكجاری رۆژنامەكە داخرا.لەماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا كاباییڤا بەردەوام ئەڵقەی لە دەستدابووە.ئەوەش بۆ رۆژنامەی (مێل ئۆن لاین) ئاشكرابووە ماوەی 10 ساڵی رابردوو كاباییڤا بە هیچ جۆرێك پەیوەندی بە كەسەوە نەبووە.

خەڵاتی دۆستایەتی
لە ساڵی 1999 بۆیەكەمین جار پوتین ئەو كچەی بینووە كە بوو بە یەكەمی پێشبڕكێكی جومناستیك لە وڵاتی ئۆكرانیا دوو ساڵ دواتریش پوتین بە باوەشێك گوڵەوە پێشوازی لە كچەكە كرد چونكە بووە هەڵگری خەڵاتی دۆستایەتی.
كاتێك دڵدارەكەی پوتین وازی لە یاریكردنی جومناستیك هێنا، هاتە ناو دونیای سیاسەتەوە لەسەر لیستەكەی پوتین بوو بە پەرلەمانتار.دوای ماوەیەك كاركردن لە پەرلەمان دەستی لەكار كێشایەوە خۆی تەرخانكرد بۆ ئیشی وەبەرهێنانی ڕاگەیاندن كە دەزگاكەی سەربە ڤلادمێر پوتین بوو.لە ساڵی 2014بوو بە خاوەنی دامەزراوەی(لایڤ نیوز)كە پێكدێت لە ڕۆژنامە و كەناڵەكانی تەلەفزیۆنی.
بۆیە ماوەیەكی زۆر ئەم باسە پەنهانكراوە، لە ترسی تووڕەبوونی سەرۆك بووە، كە ڕۆژنامەنووسان نەیانوێراوە باسی لە ژیانی تایبەتی ڤلادیمێر پوتین بكەن.ئەمەش وایكردووە كاباییڤا بێزار بكات و نایەوێت لەوە زیاتر ئەم ئەشقە بشارێتەوە.


پرسیارێك لەسەر خواستی خۆی

هەفتەی ڕابردوو لە كۆنگرەیەكدا كە 1700 میدیاكار بەشداریی تێدا كردبوو، كە ئەوان ئیش بۆ دامەزراوەكەی كاباییڤا دەكەن، پێش كۆنگرەكە خۆشەویستەكەی پوتین داوایكردووە ئەو پرسیارەی لێبكەن.
لێی دەپرسن" كەی ژن دەهێنیت؟"
سەرەتا پوتین بە پێكەنین دەست پێدەكات، ڕۆژنامە بەریتانیەكە باسی لەوەكردووە، خۆشەویستەكەی ویستوویەتی بەو پرسیارە بكەوێتە دۆخێكەوە یەكلایی بكاتەوە لە چاوەڕوانی بۆیە ئەویش هەر بەو پێكەنینە وەڵامی پرسیاری خۆشەویستەكەی دەداتەوە"بەم نزیكانە." بەڵام بە هیچ جۆرێك ناوی ئەو كەسی ئاشكرا نەكرد كە لە داهاتوودا دەبێتە خانمی یەكەمی ڕووسیا.پێدەچێت لە ساڵی 2019 پوتین كچە دلخوازەكەی بكاتە خانمی یەكەمی وڵات.