03:19 - 12/01/2020
ئه‌مه‌ریكا چ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی له عێراق كردووه؟
له‌دوای كوشتنی هه‌ریه‌ك له قاسم سوله‌یمانی
فه‌رمانده‌ی سوپای قودسی ئێران و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی
حه‌شدی شه‌عبی له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه، تا ئێستا وا ده‌رده‌كه‌وێت واشنتۆن سووره
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی بۆ ماوه‌یه‌كی زیاتر له عێراق بهێڵێته‌وه.
ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی له عێراق كردووه ده‌ست به‌سه‌ر ملیاران دۆلاری داهاتی نه‌وته‌كه‌یدا ده‌گرێت
واشنتۆن هه‌ڕه‌شه‌ی له به‌غدا كرد، ئه‌گه‌ر
سیاسه‌تمه‌دارانی عێراق به‌رده‌وامبن له خستنه‌ڕووی پێشنیازه‌كانیان بۆ ده‌ركردنی
هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وا زنجیره‌یه‌ك سزا به‌سه‌ر عێراقدا ده‌سه‌پێنێت، ڕۆژنامه‌ی
وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی له
عێراق كردووه ده‌ست به‌سه‌ر ملیاران دۆلاری داهاتی نه‌وته‌كه‌یدا ده‌گرێت.
ڕۆژنامه‌كه له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه كه
ناویانی ئاشكرا نه‌كردووه باسی له‌وه‌كردووه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا
هه‌ڕه‌شه‌ی بلۆككردنی هه‌ژمارێكی بانكی عێراقی كردووه له بانكی یه‌ده‌گی فیدراڵی
كه ده‌كاته بانكی مه‌ركه‌زی ئه‌مه‌ریكا. عێراق ئه‌م هه‌ژماره‌ی بۆ دانان و
كۆكردنه‌وه‌ی ملیاران دۆلاری داهاتی نه‌وته‌كه‌ی به‌كارده‌هێنێت.
ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌و واتایه دێت،
عێراق ناتوانێت هیچ بڕه پاره‌یه‌ك له‌م هه‌ژماره‌یه‌وه ڕابكێشێت، ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه
ببێته هۆی داته‌پینی سیستمی بانكی عێراق و په‌ككه‌وتنی ئابووری ناوخۆی.
چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مه‌ریكا له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا ئه‌م سزا نوێیه و زیانه‌كانی به عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی عێراق ڕاگه‌یاندووه
ڕۆژنامه‌كه باسی له‌وه‌شكردووه، چوارشه‌ممه‌ی
ڕابردوو به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مه‌ریكا له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا ئه‌م سزا
نوێیه و زیانه‌كانی به عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی
عێراق ڕاگه‌یاندووه. له ئه‌گه‌ری جێبه‌جێكردنی ئه‌م هه‌نگاوه‌شدا بلۆككردنی پاره‌كانی
عێراق له بانكی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا ده‌بێته هه‌نگاوێك كه پێشینه‌ی نه‌بووه.
بانكی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا له نیویۆرك خزمه‌تگوزارییه‌كانی
پێشكه‌ش به 250 بانكی ناوه‌ندی و دامه‌زراوه حكومیه‌كانی جیهان ده‌كات.
له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی
عێراق بڕیارێكی بۆ ده‌ركردنی هێزه بیانیه‌كان له عێراق ده‌ركرد و عادل عه‌بدولمه‌هدی
كه خۆشی له دانیشتنه‌كه‌دا به‌شداربوو، پشتگیری بڕیاره‌كه‌ی كرد.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
دوای كوشتنی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس هات له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه،
به‌غدا ئه‌و كاره‌ی به پێشێلكردنی سه‌روه‌ری وڵاته‌كه‌ی لێكدایه‌وه. دوابه‌دوای
ئه‌م هه‌نگاوه، دۆناڵد تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یكرد ئه‌گه‌ر عێراق له ڕێوشوێنه‌كانی
بۆ ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام بێت سزای توندی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێت.
ئێستا زیاتر له پێنج هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی
له عێراق هه‌ن كه دابه‌شبوون به‌سه‌ر چه‌ندین بنكه‌ی سه‌ربازیدا، ئه‌م سه‌ربازانه
به‌شێكن له هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ ڕووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی داعش.
بانكی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه ئه‌و وڵاتانه له پاره و سامانه‌كانیان بێبه‌ش بكات كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه سزایان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت
بانكی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه ئه‌و وڵاتانه له پاره
و سامانه‌كانیان بێبه‌ش بكات كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه سزایان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت،
ساڵی 2015 دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گومانی بۆ دروستبوو كه له بانكه‌كانی عێراقه‌وه
پاره دراوه به ئێران و چه‌كدارانی داعش، ئه‌م بانكه بۆ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك هه‌ژماره‌كه‌ی
عێراقی بلۆككرد. به‌ڵام ئێستا هیچ كام له به‌رپرسانی بانكی مه‌ركه‌زی و وه‌زاره‌تی
ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و باڵیۆزخانه‌ی عێراق له ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌نین سه له‌سه‌ر
ئه‌م بابه‌ته بكه‌ن.
ده‌ستده‌گرین به‌سه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌ی عێراقدا كه له هه‌ژمارێكی بانكیدا له ئه‌مه‌ریكا دایانناوه و بڕه‌كه‌ی 35 ملیار دۆلاره
تا ئێستا نازانرێت عێراق چه‌ندی پاره له
بانكی مه‌ركه‌زی ئه‌مه‌ریكادا هه‌ڵگرتووه، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كانی ڕۆژنامه‌ی
وۆڵ ستریت جۆرناڵ، تا كۆتایی 2018 پاره‌كانی عێراق له‌م بانكه‌دا گه‌یشتبووه 3
ملیار دۆلار. به‌ڵام له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا دۆناڵد تره‌مپ ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر
به‌رپرسانی عێراق سوربن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت وڵاته‌كه‌یان جێبهێڵین،
پێویسته ئه‌و پاره‌یه‌مان بده‌نه‌وه كه له دروستكردنی بنكه سه‌ربازییه‌كانماندا
له‌و وڵاته خه‌رجمانكردووه. وتیشی، ئه‌گه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌مان نه‌ده‌نه‌وه ده‌ستده‌گرین
به‌سه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌ی له هه‌ژمارێكی بانكیدا له ئه‌مه‌ریكا دایانناوه و بڕه‌كه‌ی
35 ملیار دۆلاره.