03:30 - 09/01/2020
بۆچی جه‌نگ له نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵنه‌گیرسا؟
هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ جه‌نگی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران به‌دیده‌كرێت؟ یان ئه‌م جه‌نگه ڕوونادات؟ ئه‌و هۆكارانه چین كه په‌یوه‌ندییان بهڕوودان و ڕوونه‌دانی جه‌نگه‌كه‌وه هه‌یه؟ جه‌یمس هۆڵمز نووسه‌ر و سه‌رۆكی به‌شی ستراتیژیه‌تی ده‌ریایی له زانكۆی جه‌نگی ده‌ریایی له وتارێكدا كه له گۆڤاری (ناشناڵ ئینتره‌ست)ی ئهمهریكیدا بڵاوكراوه‌ته‌وه ده‌یه‌وێت وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه بداته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا په‌یوه‌ندیه‌كانی تاران و واشنتۆنی گه‌یانده ئاستی كوڵان.
نووسه‌ر له‌سه‌ره‌تای وتاره‌كه‌یدا پێشبینی كردووه له چه‌ند هه‌فته و مانگه‌كانی داهاتوودا جه‌نگێكی نا سیستماتیك به شێوازی ئاسایی به‌ڵام جه‌نگێكی نا باو له‌نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران هه‌ڵبگیرسێت. له هه‌مان كاتدا گومانی هه‌یه له‌وه‌ی ئێران بتوانێت ئۆپراسیۆنی سه‌ربازیی ئاسایی و باو ئه‌نجامبدات، به‌وه‌ی پێكانی بخاته خاكێكه‌وه كه ئه‌مه‌ریكا كۆنترۆڵی كردووه. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئێران بۆ تۆڵه سه‌ندنه‌وه له كوژرانی سوله‌یمانی له‌سه‌ر ئاستێكی فراوان هێرشی سه‌ربازی ئه‌نجامبدات ئه‌مه‌ریكا به هێرشی زیاتر وه‌ڵامی ده‌داته‌وه، كه زۆر له هێرشه‌كانی ئێران به‌هێزتر و وێرانكهرتبن.
پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه، ئایا دوای كوژرانی قاسم سوله‌یمانی ئێران و ئه‌مه‌ریكا په‌تی سه‌گه شه‌ڕكه‌ره‌كانیان ده‌پسێنن؟ ڕه‌نگه پاساوێك هه‌بێت بۆ ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و هه‌موو لێدوان و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی كه له دوای هێرشی فڕۆكه بێفڕۆكهوانهكهی ئه‌مه‌ریكا ده‌كران و ده‌وتران. بۆ نمونه ڕیچارد هاس شرۆڤه‌كاری به‌ناوبانگ و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گوتی، خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، بگره جیهانیش ده‌بنه گۆڕه‌پانی جه‌نگ.
به‌م زووانه جیهان كۆتایی نایه‌ت
جه‌یمس هۆڵمز ده‌ڵێت، هاس ڕاست ده‌بێژێت كاتێك قسه‌كانی له‌سه‌ر ئه‌وه پوخت ده‌كاته‌وه كه پانتایی شه‌ڕه سیستماتیكهكه زیادده‌كات و جیهان ده‌گرێته‌وه. تیرۆریستان تینوی ئه‌وه‌ن هێرش بكه‌نه سه‌ر دوژمنه نزیك و دوورهكانیشیان، ده‌یانه‌وێت به‌و كاره‌یان توانای به‌رامبه‌ره‌كانیان بۆ شه‌ڕكردن لاواز بكه‌ن، ئه‌وان هیچ كاتێك باكیان به‌وه نه‌بووه سنووری نیشتمانی بپارێزن و ڕێزی لێ‌بگرن، له جیهانی ته‌كنه‌لۆژیا و ئینته‌رنێتدا سنوره‌كان به ته‌م ته‌نراون، ئه‌م جیهانه گۆڕه‌پانێكی دیكه‌ی جه‌نگه كه به‌ره‌یه‌كی دیاریكراوی شه‌ڕی تێدا نییه.
ئه‌مه‌ریكا و ئێران بۆ زیاتر له 10 ساڵ له‌م جه‌نگه‌دابوون، سه‌ره‌تاكه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 2010 كه ئه‌مه‌ریكا هێرشی ئه‌لیكترۆنیی كرده سه‌ر شاری ناتانزی ئه‌تۆمی ئێران. ئه‌مه‌ش ترسی خسته دڵی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانه‌وه، ترس له‌وه‌ی ئه‌و جه‌نگه بدۆڕێنن.
له‌به‌رئه‌وه سه‌رجه‌م پێشبینییه‌كان وه‌ك خۆیان ماونه‌ته‌وه و زۆر دوورن له‌وه‌ی جه‌نگی جیهانیی سێیه‌م هه‌ڵبگیرسێت، كه له دوای مردنی قاسم سوله‌یمانیه‌وه ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه زۆر بهكاردههێنرێتز
پاڵنه‌ره مرۆییه‌كان چین؟
تیۆسیدیدز مێژوونووسی ئیغریقی كه مێژووی جه‌نگی پیلۆپۆنیسیهی نووسیوه‌ته‌وه، له سه‌ده‌ی پێنجه‌می پێش زایین ڕوویداوه، ئه‌م شه‌ڕه په‌شۆكانێكی گه‌وره‌ی له جیهانی یۆنان‌دا نایه‌وه. ئیمپراتۆریه‌تی فارسی یاریكه‌رێكی سه‌ره‌كی ئه‌و جه‌نگه‌بوو.
له ڕاستیدا ئیمپراتۆریه‌تی فارس كاتێك پشتگیری له سپارتا كرد دژی ئه‌سینا و كه‌ره‌سته‌ی پێویستی دایه تاوه‌كو هێزێكی ده‌ریایی گه‌وره بۆ تێكشكاندنی هێزی ده‌ره‌یایی ئه‌سینا بونیادبنێت، كۆتایی جه‌نگه‌كه‌ی دیاریكرد.
به‌ڵام ئه‌م مێژونووسه سروشتی مرۆڤی فه‌رامۆش نه‌كردووه. بۆ نمونه ده‌ڵێت، باڵیۆز و نێردراوه‌كانی ئه‌سینا پێیانوابوو كه سێ هۆكاری سه‌ره‌كی به‌رپرسن له هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی مرۆڤ، ئه‌وانیش (ترس، ئابڕوو و به‌رژه‌وه‌ندی)ن. ئه‌مانیش ئه‌م سێ شته‌یان له هیرۆدۆتۆسی باوكی مێژووی یۆنانه‌وه وه‌رگتووه.
ترس و ئابڕوو و به‌رژه‌وه‌ندی، هیچ پاڵنه‌رێكی دیكه‌ی له‌مانه باشترین پاساون بۆ ئه‌و كارانه‌ی كۆمه‌ڵگه مرۆییه‌كان ئه‌نجامیان ده‌ده‌ن. به‌ڵام چۆن ئه‌م گریمانه‌یه‌ی تیۆسیدیدز به‌سه‌ر دوژمنایه‌تی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران‌دا جێبه‌جێ ده‌بێت؟
كوژرانی قاسم سوله‌یمانی تۆپه‌كه‌ی خستووه‌ته گۆڕه‌پانی ئێرانه‌وه، ده‌بێت مه‌لاكانی قوم به هه‌ر شێوازێك بووه وه‌ڵامی ئه‌م هێرشه بده‌نه‌وه. بێده‌نگی یان نه‌بوونی هه‌ڵوێست له چاوی ناوچه‌كه و خه‌ڵكی ئاسایی ئێرانیشدا لاواز و بێ ده‌سه‌ڵات ده‌ریان ده‌خات.
سته‌مكار چێژ له لاوازبوونی وه‌رناگرێت
مه‌ترسیه‌كه له بێده‌سه‌ڵاتی و لاوازییهكهدایه، ئێستا و له دوای خۆپیشاندانه‌كانی تشرینی دووه‌می ڕابردووی ئێران ئه‌م مه‌ترسیه زیاتر بووه، ئه‌و كات سه‌دان ئێرانی خۆیان كرده قوربانی، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران زۆر به توندی ڕووبه‌ڕوویان بوونه‌وه و سه‌ركوتیان كردن. له جیهاندا سته‌مكارێك نا‌بینیت حه‌ز به لاوازیی بكات، به تایبه‌ت سته‌مكارێك كه ناوخۆیدا ڕووبه‌ڕووی فشار بووه‌ته‌وه. له‌م كاته‌دا نیشاندانی هێز و خۆڕاگری بۆ ترساندنی خه‌ڵكه ناڕازییه‌كه‌ی خۆی وو شتی پێویستن.
به‌ڵام ترس بۆ سه‌ركرده‌كانی ئێران فره ڕه‌هه‌نده و چه‌ند بوارێك ده‌گرێته‌وه. هه‌ڕه‌شه ده‌ره‌كیه‌كان زۆرن، ئێرانیه‌كان باش له‌وه تێده‌گه‌ن كه چۆن له‌ڕووی جوگرافییه‌وه ئابڵوقه‌دراون و ده‌شزانن چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن.
ئه‌وان به‌جۆرێك له وڵاته‌كه‌یان ده‌ڕوانن كه سه‌نته‌ری قورسایی شه‌رعیه له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه ئێرانیان ئابڵوقه‌داوه جگه له چاره‌كی باكووری خۆرهه‌ڵات، ئه‌و ناوچه‌یه‌ی به‌و وڵاتانه ده‌وره دراوه كه به پاشگری (ستان) كۆتاییان دێت وه‌ك: (ئۆزبه‌كستان، توركمانستان، كازاخستان،تاجیكستان و قیرغیزستان) له پشت ئه‌وانیشه‌وه ڕووسیا.
هاوپه‌یمانان ئێرانیان پهتكردووه
ئه‌گه‌ر بڕوانینه نه‌خشه‌ی جیهان به ئاشكرا ده‌بینین كه هێزه ده‌ریاییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به هاوكاری هێزی ئاسمانی به‌ری خۆرئاوایان كۆنترۆڵكردووه. هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش (وڵاتانی كه‌نداو) كه‌ناراوه‌كانی خۆرئاوای كه‌نداوی عه‌ره‌بیان ئابڵوقه‌داوه. له عێراق (له باكوور و باكووری خۆرئاوا) هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بنكه‌ی سه‌ربازیی گه‌وره‌یان هه‌یه، ئه‌م هێزانه له پشت كوشتنی قاسم سوله‌یمانییه‌وه بوون، به هه‌مان شێوه له باكووری خۆرهه‌ڵاتی ئه‌فغانستانیش بنكه‌ی سه‌ربازییان هه‌یه. ته‌نانه‌ت له باشووری خۆرهه‌ڵاتی پاكستانیش هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌ن. پاكستان به هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكا داده‌نرێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانێكی بێزاركه‌ریش بێت.
به‌م شێوه‌یه هه‌ژموونی ئه‌مه‌ریكا له هه‌موو لایه‌كه‌وه وه‌كو بازنگ سنووره‌كانی ئێرانی ته‌نیوه، له‌به‌رئه‌وه‌یه كه ئێران مه‌حكومه به‌وه‌ی بۆ ده‌رچوون له‌م ئابڵوقهدانه په‌نا بۆ دیپلۆماسیه‌ت و ستراتیژی سه‌ربازیی ببات.
به‌ده‌ر له‌وه‌ی كه سه‌ركرده‌كانی ئێران فراوانخوازانه بیرده‌كه‌نه‌وه، هه‌ندێك جار دوودڵن له هه‌نگاوه‌كانیان پشتگیریكردنی گروپ و میلیشیا چه‌كداریه جیاوازه‌كانی ناوچه‌كه، ئیدانه‌كردنی به‌رده‌وامی كاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا (كه ئێران پێی ده‌ڵێت شه‌یتانی گه‌وره)، ماوه‌ی 40 ساڵه كراوه‌ته بنه‌مای سیاسه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران.
ئێران زۆر باش ده‌زانێت له‌لایه‌ن چ هێزگه‌لێكه‌وه ده‌وره دراوه، هێشتا زووه بتوانێت ئه‌و ئابڵوقه‌یه بشكێنێت، ڕه‌نگه ئه‌م دۆخه‌ی به‌رده‌وام بێت تا ئه‌و كاته‌ی ده‌بێته هێزێكی ئه‌تۆمی. ڕاسته هه‌ڕه‌شه‌كردن به بۆمبی ئه‌تۆمی هێزێك ده‌داته ئێران، به‌ڵام تا ئێستا ئێران نه‌یتوانیوه چه‌كی ئه‌تۆمی به‌ده‌ستبهێنێت و ئه‌وه جێهێڵراوه بۆ داهاتوو.
ئابڕوو و ترس و به‌رژه‌وه‌ندی
ئابڕوو، شه‌ڕی ناسیستماتیك شه‌ڕێكی یه‌كلاكه‌روه نییه، به‌ڵام ده‌كرێت چه‌ندین ده‌سكه‌وتی گه‌وره به‌دوای خۆیدا بێنێت. دوای ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران شه‌رعیه‌تی خۆیان به دژایه‌تیكردنی بوونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه به‌سته‌وه ڕیسكێكی گه‌وره‌یان كرد و ده‌بێت ساڵ له دوای ساڵ ئه‌نجامی باشتر و ڕێكخراوتر له‌و بواره‌دا به‌ده‌ستبێنن. هێرشه ڕاسته‌وخۆكان بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌رئه‌نجامی باشیان هه‌یه و سه‌رنجه‌كان به‌لای خۆیاندا ڕاده‌كێشن، هه‌روه‌ها نیشاندانی كه‌شتیه جه‌نگیه‌كانی ئێران كه چۆن چاودێری هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن به هه‌مان شێوه شتێكی باشن بۆ ئێران. یان هێرشكردنه سه‌ر ژێرخانی ئابووری هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه وه‌ك عه‌ره‌بستانی سعودی ده‌چنه كاسه‌ی ئێرانه‌وه، كاتێك ڕۆژنامهكانئهم هێرشانه ده‌كه‌نه مانشێتی سه‌ره‌كییان ئه‌و په‌یامه ده‌گه‌یه‌نن كه هێزێكی تۆكمه هه‌یه و هردهوام له‌جوڵه‌دایه.
هه‌ردوو پاڵنه‌ر ئابڕوو و ترس ته‌واوكه‌ری یه‌كترن، ئێرانیه‌كان له‌وه ده‌ترسن ئابڕوویان بچێت، كه له بنه‌ڕه‌تدا ئابڕوو و كه‌رامه‌ت به موڵكی خۆیان ده‌زانن، ئه‌ویش باڵاده‌ستییه له ناوچه‌ی كه‌نداو و جیهانی ئیسلامدا.
له كۆتاییشدا به‌رژه‌وه‌ندی، پێویسته ئێران پشێوی و نیگه‌رانی زۆر بنێته‌وه تا بتوانێت هۆكاری مادی كۆبكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته هێزێكی باڵاده‌ست. ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسوڕمانه تیۆسیدیدز ده‌سكه‌وته مادیه‌كان ده‌خاته كۆتایی لیستی ئه‌وهێزانه‌ی كه مرۆڤ هانده‌ده‌ن و ده‌یهه‌ژێنن. به‌رژوه‌ندی شتێكه ده‌توانرێت بپێورێت و ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به هه‌ژماركردنی بڕی خه‌رجی و قازانج و مه‌ترسیه‌كانه‌وه هه‌یه، توانای سیاسی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری ده‌وڵه‌ت ده‌كاته شتێكی عه‌قڵانی.
بۆ ئێرانیه‌كان به‌رژه‌وه‌ندی مادی ڕێگایه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ر له‌نوێ گیان بكرێته‌وه به به‌ری ئابڕووی نیشتمانیدا و جڵه‌وی ترس و دڵه‌ڕاوكێش بگرێت. شكاندنی ئابڵوقه‌ی ئابووری (كه تره‌مپ له ستراتیژی خۆیدا پشتی پێده‌به‌ستێت) بوار ده‌داته ئێران كه‌رتی نه‌وت و غازی وڵاته‌كه‌ی ببوژێنێته‌وه كه ئێستا له كه‌ناری مردندایه.