04:03 - 08/01/2020
ژه‌نه‌ڕاڵێكی ئه‌مه‌ریكی-ئێرانی ڕووبه‌ڕووی وڵاته‌كه‌ی وه‌ستاوه
كاڤۆن حهكیمزاده له منداڵیه‌وه و له سه‌رده‌می
شۆڕشی ئیسلامی ئێرانه‌وه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا به‌ره‌و ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵاتن و له
شارۆچكه‌یه‌كی بچووكی سه‌ربه ویلایه‌تی میسیسیبی ئه‌مه‌ریكا نیشته‌جێبوون. ئێستا ژه‌نه‌ڕاڵ
كاڤۆن دوای 40 ساڵ گه‌ڕاوه‌ته‌وه كه‌نداوی عه‌ره‌بی، گه‌ڕانه‌وه‌كه‌ی وه‌ك فه‌رمانده‌ی
كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگری (هاری ترومان)ه كه چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌هه‌ر ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی
ئه‌مه‌ریكا دژی وڵاتی دایكی خۆی (ئێران) به‌شداربێت.
ڕۆژی سێشه‌ممه ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی
بڵاویكرده‌وه، بۆ چه‌ندین كه‌سی ئه‌مه‌ریكی-ئێرانی هاوشێوه‌ی كاپتن حهكیمزاده
كه له‌ڕیزی هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌مه‌ریكادا خزمه‌ت ده‌كات، سته‌م و بێسه‌روبه‌ره‌یی
شۆڕشی ئیسلامی ئێران وایلێكردوون زیاتر ڕێز له‌و ئازادییه بگرن كه سوپای ئه‌مه‌ریكا
به‌ڵێنی پێده‌دات و به‌رگریی لێده‌كات و پشتگیری ده‌كات، هه‌ر ئه‌وه‌ش هۆكاربووه
بۆ ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه بچنه ڕیزی سوپای ئه‌مه‌ریكاوه و خزمه‌ت بكه‌ن.
كاتێك حهكیمزاده له
مانگی ئابی ڕابردوودا بووه فه‌رمانده‌ی كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگری (هاری ترومان) به
ڕۆژنامه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند، بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ندی به‌و هۆكار و پاڵنه‌ره‌وه هه‌بووه
كه وایلێكردووه ئه‌و خزمه‌ته قبوڵبكات.
ئه‌مه‌ریكا ڕێزی له
حهكیمزاده گرت
ژه‌نه‌ڕاڵ كاڤۆن حهكیمزاده
له باوكێكی ئێرانی و دایكێكی ئه‌مه‌ریكی له ته‌كساس له‌دایكبووه، پاش ماوه‌یه‌كی
كه‌م گه‌ڕاونه‌ته‌وه تارانی پایته‌خت، تا 11 ساڵی له‌وێ ماوه‌ته‌وه و شۆڕشی 1979
ناچاری كردووه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا به‌ره‌و ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵبێن.
دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان
كاڤۆن و دایك و باوكی له شارۆچكه‌ی هاتیسبۆرگی سه‌ربه ویلایه‌تی میسیسیبی نیشته‌جێبوون،
ساڵی 1987 په‌یوه‌ندیكردووه به هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكاوه و مۆڵه‌تی هه‌ڵگرتنی
چه‌ك و ڕاهێنانی پێدراوه. اڤۆن زانكۆی كارینگی له میلبۆرن ته‌واوكردووه و بووه‌ته
ئه‌فسه‌ری فڕۆكه‌وانی له جۆری ئه‌ی 2 هۆك ئه‌ی.
ژه‌نه‌ڕاڵ حهكیمزاده
33 ساڵ خزمه‌تی سه‌ربازیی هه‌یه، هه‌شت جار و له‌سه‌ر فڕۆكه‌هه‌ڵگری جیاواز ڕه‌انه‌ی
ناوچه‌كانی شه‌ڕ كراوه، له عێراق و ئه‌فغانستان، چه‌ندین مه‌دالیای پێبه‌خشراوه
له‌وانه، مه‌دالیای شایسته‌یی ئه‌مه‌ریكی و ئه‌ستێره‌ی برۆنزی.
حهكیمزاده فه‌رمانده‌ی
پێشكه‌تووترین چه‌كی ئه‌مه‌ریكایه
ئێستا كاڤۆن حهكیمزاده
فه‌رمانده‌ی یه‌كێك له به‌هێزترین سه‌كۆی چه‌كه‌كانی ئهمكهیركا و جیهانه، كه‌شتیه
فڕۆكهههڵگرهكهی له 20 نهۆم پێكهاتووه و به وزه‌ی ئه‌تۆمی كارده‌كات، كه‌شتیه‌كه
ئاڵای سووری جه‌نگی هه‌ڵگرتووه كه له‌سه‌ری نووسراوه (بیاننێرن بۆ دۆزه‌خ).
كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگری
هاری ترومان ده‌توانێت له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ده‌یان فڕۆكه بخاته ئاسمانه‌وه،
چه‌ندین بۆمب و مووشه‌كی زیره‌كی هه‌ڵگرتووه و له شارێكی سه‌رئاوكه‌وتوو ده‌چێت،
زیاتر له 5000 كه‌س له‌سه‌ر ئه‌م كه‌شتیه ده‌ژین و چه‌ندین دهلاكخنه و هۆڵی
ڕاهێنان و خواردن و چێشتخانه‌ی تێدایه كه سێشه‌ممان خواردنی مه‌كسیكی تاكۆ ده‌داته
سه‌رنشینه‌كانی.
حهكیمزاده ئه‌وه‌شی
به ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز وتووه كه هیواداره سه‌ركه‌وتنی ئه‌و جهختكردنهوهبێت
له‌وه‌ی كه هێزی ده‌ریاوانی ئه‌مه‌ریكا و گه‌لی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر كاری چاك و
دڵسۆزانه پاداشتی هه‌موو كه‌سێك ده‌ده‌نه‌وه و ڕێزی ده‌گرن و جیاوازی له نێوان
هیچ كه‌سێكدا ناكه‌ن.
به وته‌ی ڕۆژنامه‌كه
كۆچهبهرهكانی ئه‌مه‌ریكا له دێر زه‌مانه‌وه به‌شێكی گه‌وره‌ی سوپا پێكده‌هێنن،
كهمنین ئه‌وانه‌ی له منداڵییه‌وه له ئێرانه‌وه هه‌ڵاتوون و كه گه‌وره‌بوون
په‌یوه‌ندییان كردووه به سوپای ئه‌مه‌ریكاوه و خزمه‌تیان تیادا كردووه.
ئێرانیه ئه‌مه‌ریكییه‌كانی
ناو سوپا
لای خۆیه‌وه عه‌سه‌ل
ڕه‌وه‌ندی كه له ساڵانی 2010 بۆ 2014 وه‌ك شرۆڤه‌كاری هه‌واڵگری له سوپادا خزمه‌تیكردووه
و پاشان ڕه‌وانه‌ی ئه‌فغانستان كراوه، ده‌ڵێت، به‌هۆی ئه‌و شوێنه‌ی كه لێوه‌ی
هاتووین، زیاتر تامه‌زرۆی ئازادیین و ده‌مانه‌وێت به‌هه‌ر شێوازێك بێت له‌و پێناوه‌دا
هاوكاریی بكه‌ین.
ڕه‌وه‌ندی سه‌ره‌تا،
كاتێك بینی ده‌یان هاوڵاتی ئه‌مه‌ریكی-ئێرانی له ڕیزی سوپادا خزمه‌ت ده‌كه‌ن،
تووشی سه‌رسوڕمان بووه، ده‌شڵێت، هه‌ندێكیان ده‌یانه‌وێت قه‌ره‌بووی ئه‌وه بكه‌نه‌وه
كه له وڵاتی خۆیاندا نه‌یانتوانیوه بۆ ئازادی بیكه‌ن، هه‌ندێكیش ده‌یانه‌وێت
لێهاتوویی و شاره‌زاییان له زماندا وه‌ك چه‌كێك دژی دیكتاتۆریه‌ته به‌كاربهێنن
كه ناچاری كرد وڵاته‌كه‌یان جێبهێڵن.
ئێستا كه ڕۆژ به‌ڕۆژ توندوتیژیی
له‌نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران زیاتر ده‌بێت، ڕه‌وه‌ندی ده‌ڵێت، جه‌نگاوه‌ره له
پێشینه‌كان سه‌رگه‌ردان بوون له‌به‌رئه‌وه‌ی تا ئێستاش باپیرانی زۆرینه‌یان له
ئێران‌دا ماون و نایانه‌وێت به لێقه‌وماوی بیانبینن، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا
زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئێران چه‌ندین ده‌یه‌یه له‌ژێر ده‌ستی حوكمی كۆماری ئیسلامی
ئێران‌دا ده‌ناڵێنن.
ئێستا ڕه‌وه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌ری
ڕێكخراوێكی بچووكه كه كاروباری جه‌نگاوه‌ره دێرینه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌بات، ئه‌و ده‌ڵێت،
كه‌س نازانێت چی بكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وڵاته‌كه‌مان داوامان لێبكات، نكوڵیم له‌وه
نییه كه له سبه‌ینێوه په‌یوه‌ندی به سوپاوه بكه‌مه‌وه.