ڕاپۆرتی جیهانی

02:53 - 22/12/2018

ئەو 20 وێنەیەی لە 2018 دا جیهانیان هەژاند‌

پەیسەر

وێنەی فۆتۆگرافی بەهاكەی نانرخێندرێت،وێنە رووداوە مێژوویەكان دەكاتە بەڵگەنامە، ئەم 20 وێنەیە زۆرترین كاریگەریان لە ساڵی 2018 دا هەبووە بەجۆرێك وەك 20 هەژێنترین وێنەی ئەم ساڵ وەسف دەكرێن:

 
17ی شوبات 
وێنەیەك لە ئاسمانەوە كە كاریگەری كەوتنەخوارەوەی هێلی كۆپتەرێكی سەربازی ئەمریكی دەردەخات  لەناوچەی سەنتیاگۆ لە مەكسیك ، ئەم هێلی كۆپتەرە ناوچە زیانمەندەكانی بومەلەرزەی بەسەردەكردەوە بەڵام كاتێك تێكشكا دووئۆتۆمبێلیشی تێكشكاند و بەهۆیەوە 13 كەس گیانیان لەدەستدا.


15ی ئازار
منداڵێكی ئاوارەی سوری لەجانتایەكدا لەنزیك شارۆچكه‌ی به‌یت سوای سوریا خەوی لێكەوتووە


19ی ئازار
دوا ساتی گیان لەدەستدانی ئاژه‌ڵی (سودان) كه‌ كۆتا جۆری بوو له‌سه‌ر زه‌وی و به‌ مردنی جۆره‌كه‌ی له‌ناو چوو، ئه‌م ئاژه‌ڵه‌ له‌ وڵاتی كینیا بوو كه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.


3ی نیسان
كریستیانۆ رۆناڵدۆ گۆڵێكی سەرنج راكێشی له‌یانه‌ی یوڤانتوسی ئیتاڵی لە زێڕینی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كان تۆماركرد، دوای ئەوگۆڵە بەچەند مانگێك رۆناڵدۆ پەیوەندی بەیانەی یۆڤانتۆسەوە كرد.


10ی نیسان
سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای فەیسبووك مارك زوكربێرگ لەبەردەم لێنزی كامێرای رۆژنامەنوسان پێش ئەوەی بچێتە كۆنگرێسی ئەمریكا و ڕونكردنەوە بدات لەسه‌ر ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی به‌ ئابڕوچوونی فەیسبووك ئه‌ژمار كران..


21ی نیسان
لایەنگرانی (بزوتنەوەی نیشتمانی راسترەو)ی توندرەو لەویلایەتی جۆرجیای ئەمریكا لە خۆپیشاندانێكدا سڵاوی نازیەتیان كرد، ئەم هەنگاوە بەگەڕانەوەی نازیە تازەكان وەسف كرا.


27ی نیسان
ساتێكی مێژووی لەنێوان مون جای ئین سەرۆكی كۆریای باشور لەگەڵ كیم جۆنگ ئۆن هاوتا باكوریەكەی لەسەر سنوری هەردوو وڵات، ئەوەش بەسەرەتای مێژوویەكی نوێ ناوبانگی دەركرد.


30ی نیسان تەقینەوەی دووەم
لەكاتێكدا رۆژنامەنوسان ڕوویان لەناوچەیەكی شاری كابوڵی پایتەختی ئەفغانستان كرد بۆ رووماڵكردنی تەقینەوەیەك، لەو كاتەدا لەهەمان شوێن تەقینەوەی دووەم ڕویدا بەهۆیەوە 31 كەس كوژران.


19ی ئایار پاشماوەی ئاگر
وێنەیەك لە ئاسمانەوە پاشماوەی بوركان ،لە ناوچەی باهوای لەدوورگەی هاوای ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا


19ی ئایار ئاهەنگی بووك گواستنەوەی گەورە
میگان ماركل لەراڕەوی كەنیسەی بویندزور لە بەریتانیا لەمیانی ئاهەنگی هاوسەرگیری ئەمیر هاری


25ی ئایار دەستگیركردنی دەستدرێژیكەرێك
دەستگیركردنی هارڤی واینستین گەورە دەرهێنەری سینەمای ئەمریكی، دوای خۆ رادەستكردنی بەپۆلیس، ئەوەش پاش سكاڵای ژمارەیەك ئەكتەر و كارمەند كە دەستدرێژی سێكسی كردۆتە سەریان.


9ی حوزەیران  ڕووبەڕووبونەوە
ئەنگێلا مێركڵ راوێژكاری ئەڵمانیا راستەوخۆ ڕووبەڕووی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بویەوە لە میانی كۆڕبەندی لوتكەی جی 20 لە هەرێمی كیبیكی كەنەدا.


12ی حوزەیران كۆبونەوە چاوەڕوانكراوەكە

 ساتێكی مێژوویی .... كۆبونەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا و كیم جونگ ئۆن سەرۆكی كۆریای باكور لەسەر یەك مێز لەكاتی واژۆكردنی رێككەوتننامەی ئاشتی لە سەنگاپورا.


15ی تەموز
ساتی دڵخۆشی به‌هۆی به‌ده‌ستهێنانی جامی جیهانی لەژێر بارانی شاری مۆسكۆدا، یاریزانی فەرەنسی پۆگبا كە جامی جیهانی بۆ هەڵبژاردەی فەرەنسا بردەوە لە مۆندیالی روسیا.


15ی ئاب  كارەساتی پرد
ساتی روخانی پردی مورندی لەشاری جەنەوا ئیتاڵی كە بەهۆیەوە 24 كەس گیانیان لەدەستدا.


8ی سێپتەمبەر
سیرینا ویلیامز پاڵەوانی تێنس كاتێك هێرش دەكاتە سەر  دادوەری ئیسپانی رامۆس دوای ئەوەی بەهۆی بڕیارێكی دادوەرەكه‌وە لە سەركەوتن بێبەش بوو،  لەكۆتایی پاڵەوانیەتی ئەمریكای كراوە بۆ تێنس.


12ی تشرینی یەكەم
دڕاندنی تابلۆی بانكسی دوای ئەوەی بە یەك ملیۆن و 400 هەزار دۆلار فرۆشرا، لە مەزادخانەی سوزبیزی لە شاری نیویۆركی ئەمریكا.


29ی تشرینی یەكەم
جزدانی یەكێك لە قوربانیەكانی لەسەر ڕووباری جاوە لە ئیندۆنیسیا، بەوەش بووە دوا پاشماوەی 181 قوربانی كەوتنە خوارەوەی فرۆكەی لیون ئێر.

7ی تشرینی دووەم
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا جیم ئەكوستا پەیامنێری تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێنی ئاگاداركردەوە.


1ی كانوونی یەكەم

 بەكارهێنانی غازی فرمێسك رێژ و توند و تیژی و خوێن لە گۆرەپانەكانی شاری پاریس دژی هێلەك زەردەكان، ئەوەش دوای فراوان بوونی خۆپیشاندنەكانی فەرەنسا بەمەبەستی ناچاركردنی حكومەت بۆ كەمكردنەوەی باج.