07:53 - 18/12/2019
مافه‌كانی مرۆڤ له ئیسلامدا
ئه‌گه‌ر پرسیار له پیاوێكی ئایینی موسوڵمان یان هه‌ر موسوڵمانێك بكه‌یت،
له ئیسلامدا مافی رۆڤ هه‌یه یان نا؟ ده‌ستبه‌جێ وه‌ڵامت ده‌داته‌وه كه هه‌یه،
باسی ڕێزی مرۆڤ و ماف و پێگه‌ی ژنت بۆ ده‌كات. به‌ڵام سهیتانهكه له ناوه‌ڕۆكدا
خۆی حه‌شارداوه، ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره له‌باره‌ی ئازادی ئایینی و جه‌سته‌وه پرسیاری
لێبكه‌یت، ده‌بینیت كه به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ته‌كفیر ده‌كات، یان داوای كوشتنی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی
ده‌كات یان چه‌ندین تۆمه‌تی دیكه‌ی وه‌ك زینا و
داوێنپیسی ده‌داته پاڵ.
كه دۆخه‌كه به‌و جۆره‌یه بۆچی ده‌ستبه‌جێ وه‌ڵام ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت
مافی مرۆڤ له ئیسلامدا هه‌یه؟ بۆچی به‌و شێوه‌یه قبوڵی ناكات كه مرۆڤ ناسیویه‌تی
و پێی ئاشنا بووه؟ بۆچی مرۆڤی ژیر گومانی له‌وه هه‌یه كه خودا مافی سه‌ربه‌خۆی
نه‌داوه به هیچ كه‌سێك؟ بۆچی موسوڵمان تێگه‌ی مافی مرۆڤ له ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی ده‌رده‌هێنێت
و به ناوهڕؤكێكی نزیك له خۆی به‌راوردی ده‌كات؟
هه‌ڵوێستێكی زانستیانه‌یه یان به‌رگریكردنه؟
ڕاسته كه بابه‌تی مافه‌كانی مرۆڤ شتێكی نوێیه و زاده‌ی بیركردنه‌وه‌ی
نوێگه‌ریی خۆرئاوایه، به‌ڵام ئه‌مه به‌و واتایه نایه‌ت كه بوونی مافه‌كانی
مرۆڤ ته‌نها بۆ بیركردنه‌وه‌ی خۆرئاواییانه قۆرخكراوه.
له‌م نێوه‌نده‌دا تێڕوانینی سێیه‌م هه‌یه كه ئیسلام به ته‌واوی به مافه‌كانی
مرۆڤ ئاشنایه، له‌وه‌شدا تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه. ئه‌م ئاراسته‌یه له
بیركردنه‌وه زیاتر به‌ربڵاوه و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی ناوه‌ندی
بڕیار و په‌روه‌رده و ڕۆشنبیری هه‌یه.
ئه‌م مافانه به ته‌واوی به‌رجه‌سته نه‌بوون، به پشتبه‌ستن به مافه
سروشتیه‌كانی مرۆڤ به‌و سیفه‌ته‌ی كه بوونه‌وه‌رێكی زیندووه چ له‌گه‌ڵ نوێگه‌ریی
ئه‌وروپا و عه‌قڵانیه‌تی عه‌لمانیدا بێت، یان له‌گه‌ڵ تێڕوانینی مه‌سیحی ئه‌وروپیدا
بۆ مافه‌كانی، ئه‌مه له واقعی ئێمه‌دا نییه كه فه‌زایه‌كی ئیسلامیانه باڵی به‌سه‌ردا
كێشاوه.
وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر بیری نوێگه‌ریی ئه‌وروپی، بابه‌تی مافه‌كانی
مرۆڤ له‌بیری ئیسلامی‌دا بایه‌خی پێدرا و بووه دیلی ئه‌و كاردانه‌وه‌یه، چه‌ندین
كاریگه‌ریی لێكهوتهوه، له‌وانه: ڕه‌وتی سه‌له‌فی به‌ته‌واوی دژی ئه‌و بابه‌ته
ده‌وه‌ستنه‌وه و به شیرك یان هاوهڵدروستكردن بۆ خودا لێكی ده‌ده‌نه‌وه و پێیان
وایه له‌و ڕێگه‌یه‌وه هێرش ده‌كرێته سه‌ر ئیسلام، وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتر ئیسلام به
مافه‌كانی مرۆڤ ئاشنا نه‌بووبێت و لێی بهدهربووبێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه، واقعی ئێمه پڕه له پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ چ له‌سه‌ر
ئاستی دامه‌زراوه‌كان یان له‌سه‌ر ئاستی تاكه كه‌س، ئه‌مه‌ش هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی
پرسیار له جدیی بوونی ئه‌م هه‌ڵوێسته بكرێت و ببێته پاڵنه‌ر بۆ گه‌ڕان به‌دوای
شێوازه‌كانی كارپێكردنی و پرسیار له‌وه بكرێت كه بۆچی ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه بووه‌ته
هۆی به‌رهه‌مهێنانی شتێك كه به‌ڕووكه‌ش مافه‌كانی مرۆڤ ده‌سته‌به‌رده‌كات و ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی
پێچه‌وانه‌یه‌تی.
ته‌نها كاردانه‌وه بوو
خوێندنه‌وه‌ی تێكسته بنه‌ڕه‌تیه‌كان و به‌ڵگه‌كانی ئیسلام له‌باره‌ی مافه‌كانی
مرۆڤه‌وه ئه‌م كێشه‌یه‌مان بۆ ئاشكرا ده‌كه‌ن. به ئاشكرا ده‌رده‌كه‌وێت كه بۆچی
پاڵنه‌ری ڕاسته‌قینه بۆ په‌ره‌پێدان و بره‌وپێدانی ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه ئاماده‌نییه،
ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات كه بۆچی ئه‌م هه‌ڵوێسته جگه له په‌رچه‌كردار بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی
ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ده‌درێنه پاڵ واقعی ئیسلامی شتێكی تر نه‌بووه.
سه‌ره‌تا، پێویسته ئاماژه به‌وه بدرێت كه ئیسلام به واتا فراوانه‌كه‌ی
به‌رهه‌می چه‌ند نه‌وه‌یه‌كه له پیاوانی ئایینی و مرۆڤیش ده‌قه پیرۆزه‌كانی ڕاڤه‌كردووه
و ملكه‌چ بوون بۆ چه‌ند كه‌سێك، به‌م پێیه پێویسته جیاوازی بكرێت له ڕه‌خنه‌گرتن
له واقعی موسوڵمانان و خودی ئیسلام خۆی.
له میانی به‌شداریكردنی له كۆنگره‌یه‌كدا كه سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی
مافه‌كانی مرۆڤی قاهیره سازیكردبوو، باقر عه‌فیف بیرمه‌ندی سودانی له‌ڕێی خستنه‌ڕووی
به‌شداریی ئیسلام له بواری مافه‌كانی مرۆڤدا، له ڕاگه‌یاندنی ده‌ستوری ئیسلامی
له كهراچیهوه له ساڵی 1951، بۆ چه‌ندین ڕاگه‌یاندنی ئیسلامی، له‌وانه ڕاگه‌یاندنی
تاران و ڕاگه‌یاندنی قاهیره بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له ئیسلامدا له ساڵی 1990، باسی
له‌م بابه‌ته كرد.
عه‌فیف ده‌ڵێت، ئه‌م كارانه هه‌موویان وه‌ڵامدانه‌وه و كاردانه‌وه‌ی
جارنامه‌ی جیهانی مافه‌كانی مرۆڤن، له شكڵدا هه‌مان شكڵی جارنامهكهیان هه‌یه،
به‌ڵام له‌ناوه‌ڕۆكدا دژی جاڕنامهكهن و گیرۆده‌ی قه‌یرانێكی قووڵن كه قه‌یرانی
نوێگه‌رییه له جیهانی ئیسلامی‌دا، ده‌شڵیت ئه‌م كارانه ده‌سته‌وه‌ستانن به‌رامبه‌ر
پێویستیه‌كان و حوكمه‌كانی شه‌ریعه‌تدا.
ئه‌م قه‌یرانه به ته‌واوی له ماده‌ی 12ی ده‌ستوری ئیسلامی كهراچیدا به‌رجه‌سته
بووه كه ده‌ڵێت، پێویسته سه‌رۆكی وڵات نێرێكی موسوڵمان بێت و كۆی خه‌ڵك یان
نوێنه‌ره‌كانیان شایه‌تی بۆ دیندارییه‌كه‌ی بده‌ن.
له هه‌مان كۆنگره‌دا ناسر حامد ئه‌بو زه‌ید، بیرمه‌ندی میسری هه‌ما
بۆچوونی عه‌فیفی هه‌بوو و گوتی، گه‌ڕان له میراتی ئایینی‌دا به‌دوای ڕه‌گوڕیشه‌ی
تێگه‌ی مافه‌كانی مرۆڤدا (به‌شێوه مۆدێرنه‌كه‌ی) گهڕانێكهی به پاساوه، به‌و
واتایه‌ی پاڵنه‌رێكی سه‌رده‌میانه‌ی له پشته‌وه‌یه كه ئه‌ویش جاڕنامه‌ی جیهانی
مافه‌كانی مرۆڤه.
له ساڵی 1951وه چه‌ندین ڕاگه‌یه‌نراوی ئیسلامی له‌باره‌ی مافه‌كانی مرۆڤه‌وه
ده‌ركه‌وتوون، هه‌رچه‌نده هه‌ندێكیان له فراوانكردنی بازنه‌ی مافه‌كاندا به‌ره‌وپێشچوون،
به‌ڵام چه‌ندین هه‌ڵاوێردنی مه‌ترسیداریشیان كردووه كه ده‌بنه هۆی ده‌رچوون و
لادان له ناوه‌ڕۆكی مافه‌كان.
باقر عه‌فیف له توێژینه‌وه‌كه‌یدا ده‌ڵێت، ڕاگه‌یه‌نراوی قاهیره بۆ مافه‌كانی
مرۆڤ كه ساڵی 1990 له‌لایه‌ن وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی جیهانی ئیسلامیه‌وه ده‌ركراوه
پابه‌ندبووه به‌هه‌مان ئه‌و كۆتوبه‌ندانه‌ی ئیسلامی سه‌له‌فی دایناون. بۆ نمونه
كاتێك باسی هاوسه‌رگیری ده‌كات ده‌ڵێت ، ژنان و پیاوان مافی هاوسه‌رگیرییان هه‌یه
و نابێت نه‌ژاد و ڕه‌نگ و ناسنامه له‌به‌رده‌میدا ببنه ڕێگر، لێره‌دا ئایین
پشتگوێ خراوه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه جیاكاری ئایینی له هاوسه‌رگیریدا
قبوڵه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی قاهیره‌دا و له باسی سزاكانی له‌دین هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌دا
ده‌ڵێت، ئیسلام ئایینی فیتره‌ته، نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك زۆر له مرۆڤ بكرێت، یان
هه‌ژاری و نهزانیهكهی بقۆزرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئایینه‌كه‌ی بگۆڕێت به ئایینێكی
دیكه یان بێباوه‌ڕبێت (ملحد)، ئه‌مه‌ش ئه‌و وتایه ده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌و كه‌سه‌ی
ئایینه‌كه‌ی بگۆڕێت هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنراوه و ده‌سه‌ڵات مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه ڕێكی
بكاته‌وه.
كه‌ریم سه‌یاد مامۆستای فه‌لسه‌فه
له زانكۆی قاهیره له‌سه‌ر بابه‌ت قسه ده‌كات و ده‌ڵێت، ئه‌م ههڵاوێردكردنانه
زۆر مه‌ترسیدارن و ده‌رگا به‌ڕووی تێكدانی خودی مافه‌كانی مرۆڤدا ده‌كاته‌وه.
له كتێبه‌كه‌یدا به‌ناوی (توێژینه‌وه‌یه‌ك له بنه‌ماكانی فه‌لسه‌فه‌ی
یاسا و مافی ئیسلامی)دا سه‌یاد سه‌رله‌نوێ خوێندنه‌وه‌ی بۆ ئه‌و توێژینه‌وانه
كردووه كه له‌باره‌ی مافه‌كانی مرۆڤ له ئیسلام و ڕاگه‌یاندنه ئیسلامیه‌كان له
باره‌ی مافه‌كانی مرۆه‌وه كراون و و گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه دژبه‌یه‌كیان
تێدایه، به‌جۆرێك بنه‌مای مافه‌كانی مرۆڤ تێكده‌شكێنن، به‌بڕوای ئه‌و چه‌ند
ڕێوشوێنێك بوونه‌ته هۆی ئه‌و دژبهیهكییانه.
ئه‌و ده‌ڵێت، به‌جۆرێك لێكدانه‌وه بۆ مافه‌كانی مرۆڤ كراون كه به بیرێكی
خۆرئاواییانه ناوبراوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌رك به‌وه بكه‌ن كه ئه‌م بابه‌ته به‌ره‌وپێشچوونێكی
گشتی مرۆییانه‌یه و ئامانج لێی پێكهێنانی ویژدانێكی جیهانییه. ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه
له پێناسه‌كردنی مافه‌كاندا بووته هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی ده‌مارگیری و بیركردنه‌وه‌ی
نه‌ته‌وه‌ییانه كه ملكه‌چن بۆ داواكارییه‌كانی ئایین و سیاسه‌ت.
یه‌كێكی دیكه له‌و ڕێوشوێنانه گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ڕیشه و بنه‌چه‌ی مافه‌كانی
مرۆڤه بۆ ئیسلام، گوایه ئیسلام له‌و بواره‌دا پێش خۆرئاوا كه‌وتووه و وڵاتانی
ئیسلامی پێویستیان پێی نییه، جگه له‌وه‌ش پاساوهێنانه‌وه بۆ پێشێلكردنی مافه‌كانی
مرۆڤ له‌ژێر ناوی مافی تاكه‌كه‌س و به‌رژه‌وه‌ندیدا وه‌كو پاساوهێنانه‌وه بۆ
كۆیلایه‌تی و سزای هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له‌دین.
سه‌رجه‌م ئه‌م توێژینه‌وانه به ده‌ست لاوازی تێڕامان له تێزه‌كانی ماف،
مرۆڤ و مافه‌كانی مرۆڤه‌وه ده‌ناڵێنن، ته‌نانه‌ت كارله‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات تێزی
ماف بگۆڕێت بۆ (واجب) یان فه‌رز، به‌ڵام ماف جیاوازه له واجب، واجب مافێكه كه
ناكرێت سازشی له‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام ماف ده‌كرێت لێی خۆشبیت یان سازشی له‌سه‌ر بكه‌یت.
جگه له‌وانه‌ش شێوازێكی تر پێچلێدان و خۆگێلكردنه له هه‌ندێك ماف و
نادیدهكردنیان، وه‌كو ئازادی ئایینی، له جیاتی ئه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌سه‌ر مافێكی
ئاشكرا و ڕوون بكرێت، دێن باسی هاندانی ئیسلام ده‌كه‌ن بۆ ئازادی بیركردنه‌وه و
تێڕامان و دووركه‌وتنه‌وه له‌وه‌ی به‌زۆر ئایینێك به‌سه‌ر كه‌سێكدا بسه‌پێنیت.
هۆكاره‌كانی قه‌یرانه‌كه
ئه‌م كێشه‌یه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه بیری سه‌له‌فی باڵی به‌سه‌ر
دامه‌زراوه‌كانی جیهانی ئیسلامی‌دا كێشاوه، به‌جۆرێك كه بووه‌ته هۆی پاشه‌كشێ له
ده‌سته‌كه‌وته‌كانی ڕابوونی عه‌ره‌بی. به بڕوای نه‌سر حاد ئه‌بو زه‌ید، ئه‌م دامه‌زراوانه
هه‌موو ئیسلامیان له یه‌ك وشه‌دا كۆكردووه‌ته‌وه (شه‌ریعه‌ت) ئهووشهیهی كه
زاناكان له ڕابردوودا دایانتاشیوه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ گوێ بۆ ئیجتیهاد و بیروڕای
نوێگهرهكانی ئه‌م سه‌رده‌مه بگیرێت. له سۆنگه‌ی ئه‌م وشه به‌رته‌سكه‌وه (شه‌ریعه‌ت)
ڕه‌خنه له به‌نده‌كانی په‌یماننامه‌كانی تایبه‌ت به مافه‌كانی مرۆڤ ده‌گرن.
سه‌یاد له‌ڕێی بنكۆڵكردن و گه‌ڕان به‌دوای مافه‌كانی مرۆڤ له فیقهدا قسه
له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌كات و به‌دوای چه‌مكی ماف‌دا گه‌ڕاوه له بیری ئیسلامی‌دا
تا بزانێت چ په‌یوه‌ندیه‌كی به تێگه‌ی مافی مرۆییه‌وه هه‌یه.
سه‌یاد ده‌ڵێت، بیری ئیسلامی (كۆن و نوێ) له هه‌موو مافێكی سروشتیی مرۆڤ
به‌ده‌ره، ئه‌و مافانه‌ی له له‌دایكبوونیه‌وه هه‌یه‌تی، بیری ئیسلامی ته‌نها ئه‌و
مافانه ده‌ناسێت كه له شه‌رعه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه، ئه‌مه‌ش به‌و واتایه
دێت كه مافه‌كان ملكه‌چن بۆ پیاوانی ئایینی.
سه‌یاد نمونه‌یه‌ك بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی جیاوازیه‌كان ده‌هێنێته‌وه و ده‌ڵێت،
ئه‌گه‌ر خودا مافی ژیانی به مرۆڤ دابێت، ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ته‌نها
خودا ده‌توانێت ئه‌و مافه‌ی لێبستێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و سه‌ندنه‌وه‌یه به
چوونه ده‌ره‌وه‌شی بێت له دینه‌كه‌ی، واته هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له دین. به‌ڵام ئه‌گه‌ر
ژیان سروشتی بێت، ئه‌وه ناتوانرێت له‌ژێر كاریگه‌ری هیچ فه‌توا و پاساوێكدا لێی
بستێنرێته‌وه.
گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ڕیشه‌ی كێشه‌ی نه‌بوونی
مافی سه‌ربه‌خۆ بۆ مرۆڤ له ئیسلامدا بۆ ئه‌و دژیهكیهی كه ئوسوڵی و زاناكان
(جگه له موعته‌زیله) تێیكه‌وتوون، به مه‌زه‌نده‌كردنی ئه‌وه‌ی كه عه‌قڵی
مرۆڤ به‌رله هاتنی شه‌رع ده‌سته‌وه‌ستان
بووه له ده‌رككردن به حوكمی شته‌كان، یان حكومدان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه مرۆڤ له
پێش هاتنی شه‌رعدا نه‌یتوانیوه په‌ره به مافه‌كانی بدات، ئه‌و بابه‌ته‌ی به‌و
ئاقاره‌دا بردووه كه مافه‌كان له خوداوه وه‌رگیراون و هیچ بوونێكی سروشتییان
نییه.
ئهولنهی له‌پێشه‌وه باسكران ئه‌و تێڕوانینه باوه‌ن كه بۆ ئایینداری
ئیسلامیه‌تی هه‌ن، ئه‌مه‌ش تێوانینێكی ئاینیانه‌ی بۆ گه‌ردوون لێكه‌وتووه‌ته‌وه،
وایكردووه ئامانجی سه‌رع ببێته پاراستنی ئایین. لێره‌دا سه‌یاد ئه‌وه ڕوونده‌كاته‌وه
كه ئه‌مه دژبه‌یه‌كه، چۆن ئامانجی شه‌رع پاراستنی دینه، چۆن دین خۆی ده‌پارێزێت،
ئه‌ی بوونی مرۆڤ چ به‌هایه‌كی هه‌یه؟
دژبه‌یه‌كی دووه‌م كه له‌پێشینه‌كان تێیكه‌وتوون ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ به
موسوڵمانی له‌دایكبووه، ئه‌مه شتێكه له ئیسلامدا نییه. ده‌رهاویشته‌ی ئه‌م
بیركردنه‌وه‌یه ئه‌وه‌یه به‌شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ منداڵدا بكرێت كه ئه‌و
موسوڵمانه و پێویسته تا ئه‌و كاته‌ی باڵغ ده‌بێت پابه‌ندبێت به دینه‌وه، به
واتایه‌كی تر مرۆڤ هیچ مافێكی سروشتی نییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی كه موسوڵمانێتیهكهی
پێش مرۆڤبوونی كه‌وتووه.
ئاسۆكانی چاره‌سه‌ر
سه‌یاد چاره‌سه‌رێك ده‌خاته‌ڕوو، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت سه‌رله‌نوێ
مافه‌كانی مرۆڤ له‌سه‌ر بنه‌چه‌یه‌كی سورشتی بونیادبنرێنهوه، نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌ماكانی
شه‌رع، كه ئه‌م ده‌بێته هۆی داڕشتنی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ناو فه‌زایه‌كی ئیسلامی‌دا
كه ده‌بێته ڕێگر له‌وه‌ی ئه‌م مافانه به‌وه تۆمه‌تبار بكرێن كه دژایه‌تی دین
ده‌كه‌ن.
سه‌یاد پێیوایه كه هه‌نگاوی دووه‌میش ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت سه‌رله‌نوێ
خوێندنه‌وه بۆ شه‌ریعه‌تی ئیسلامی بكرێته‌وه و له‌سه‌ر بنه‌مای مافی سروشتی مرۆڤ
بونیادبنرێته‌وه، ئه‌مه‌ش شه‌ریعه‌ت ده‌كات به پارێزه‌ری ئه‌و مافانه و وایلێده‌كات
بكرێته‌وه به‌ڕووی ئه‌وه‌دا كه مرۆڤ به مافی خۆی ده‌زانێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
داخوازیه‌كانی شه‌ریعه‌ت له‌سه‌ر بنه‌ماكانی مافه‌كانی مرۆڤ سه‌رچاوه ده‌گرن نه‌ك
به‌پێچه‌وانه‌وه، وه‌ك ئێستا هه‌یه.
سه‌یاد له كتێبه‌كه‌یدا باس له‌وه ده‌كات كه كاتی خۆی موعته‌زیله و حه‌نه‌فیه‌كان
هه‌وڵی له‌و جۆره‌یان هه‌بووه وه‌كو ئه‌بو زه‌یدی دهبوسی، كه به‌هۆی ئه‌مه‌وه
بۆ یه‌كه‌مجار تیۆری ماف سه‌ریهه‌ڵدا.
به‌پێی ئه‌م تیۆریه، دهبوسی باس بوونی چه‌ند مافێك ده‌كات بۆ مرۆڤ و بۆ
خودا‌ش، عه‌قڵی كردووه به سه‌رچاوه‌ی به‌شێك له مافه‌كان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
نه‌چووه‌ته سه‌ر ئه‌و باسه‌ی كه ده‌بێت داواكاریه‌كانی شه‌رعدانه‌ر له‌سه‌ر بنه‌ماكانی
مافه‌كانی مرۆڤ بونیادبنرێن. به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه. به‌ڵام ئه‌مه به سه‌ره‌تایه‌ك
داده‌نرێت بۆ په‌ره‌پێدانی ئه‌و بیرۆكه‌یه تا بتوانرێت شتی تری له‌سه‌ر
بونیادبنرێت تا ده‌گاته ئه‌وه‌ی داواكاریه‌كانی شه‌رعدانه‌ر له مافه‌كانی مرۆڤه‌وه
سه‌رچاوه بگرن.
سه‌یاد جارێكی تر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بابه‌تی سه‌رله‌نوێ خوێندنه‌وه‌ی شه‌ریعه‌ت
و پێی وایه ئایه‌ته‌كانی قورئان زیاتر له ڕاڤه‌یه‌ك هه‌ڵده‌گرن، باشه بۆچی ئه‌و
ڕاڤهیهیان پشتگوێ ده‌خرێت كه له‌گه‌ڵ مافه‌كانی مرۆڤدا یه‌كده‌گرێته‌وه.
له بابه‌تی ئازادی باوه‌ڕدا قورئان پڵاه له‌و ئایه‌تانه‌ی باس له ئازادی
ئیمانهێنان ده‌كه‌ن و باس له هیچ سزایه‌كیش نه‌كراوه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌دین
هه‌ڵده‌گه‌ڕێنه‌وه، ئازادی ئیمانهێنان نه‌به‌ستراوه‌ته‌وه به هه‌ڵگه‌رانه‌وه
له دین وه‌كو چۆن ئیستا پیاوانی ئایینی ده‌یسه‌پێنن.
له‌سه‌ر بنه‌مای دامه‌زراندنی مافی ئازادی باوه‌ڕ چه‌ندین لقی تر دروستده‌بن،
مافی جه‌سته، به واتایه‌كی فراوانتر مافه رۆشنبیریه‌كان كه مافی مرۆڤ له جه‌سته
و حه‌زه سێكسیهكانیشی ده‌گرێته‌وه. لێره‌دا ازادی ده‌بێته ڕێسا ئه‌گه‌ر
زیانێكی ئاشكرای به به‌رامبه‌ر نه‌گه‌یاند.
لە کاتێکدا مافەکان سروشتى بن، کۆیلایەتى دروستنابێت، چونکە مرۆڤەکان لە
لەدایکبووونەوە یەکسانن, بەبێ لەبەرچاوگرتنى ڕەگەز و ڕەنگ و ئایین. ئەو کاتە مرۆڤ
سەرپشک دەبێت لەوەى چ ئاینێک هەڵدەبژێرێت، سروشە ئاینیەکانیش لە پابەندبوونى
تاکەکەسەوە سەرچاوە دەگرن و ئایین دەبێتە پەیوەندى نێوان خودا و مرۆڤ.
لەم کاتەدا بۆچوونى سەیاد بەجۆرێکە کە سنوورەکانى شەریعەت بەشێوەیەکیان
لێدێت ئەگەر مرۆڤ فەرزەکانى نەکرد یان
تاوانێکى کرد دەبێت کەفارەتەکەى بدات، یان ڕێگایەکى نوێ بۆ تەوبەکردن و
پەشیمانبوونەوە هەڵبژێرێت. بەڵام کە ئەم سروشە ئاینیانە بەزۆر بسەپێنرێن ئەوە
پێچەوانەى کرۆکى ئیسلامە کە پێداگرى لەسەر ئازادى هەڵبژاردن دەکات و پاداشت‌و سزاى
بۆ دیاریکردووە. لەو کاتەدا کە مرۆڤ تاوان دەکات تەوبە جێگەى پەیوەندى نێوان خودا
و بەندەکەى پێکەوە دەبەستێتەوە.
لەبارەى ئەو ئایەتانەش کە لەسەر کۆیلایەتى هەن، سەیاد دەڵێت ئەو ئایەتانە
باس لە دۆخێکى دیاریکراو دەکەن، بەو بەڵگەیەى کە باس لەوە دەکرێت دیلەکان
لەبەرامبەر چەند شتێکدا ئازادبکرێن, یان باس لە ئازادکردنى کۆیلە کراوە. ئەمانە
هاوشێوەى ئەو باسەن کە (کە پیاوان لە سەروو ژنانەوەن) ئەمەش باس لە دۆخێکى تایبەت
دەکات، نەک ئەوەى کە پێویستە چۆن بێت، هیچ شێوازێک نییە فەرمانى پێکرابێت کە دەبێت
پیاوان لە سەروو ژنانەوە بن و خۆیان بە گەورەیان بزانن.
بەم شێوەیە شەریعەتى ئیسلام دەبێتە پارێزەرى مافەکانى مرۆڤ و فراوان دەبێت
تا ئەو ئاستەى دونیابینیى بۆ کۆمەڵگەیەکى فرە ئایین پێشکەش بکات، مافەکان ببنە
موڵکى مرۆڤەکان و پەرستشەکان تەنها بۆ ئەو کەسانەبن کە باوەڕیان بە ئایین هەیە، کە
ئەمەشیان بابەتێکە پەیوەندى بە خودى مرۆڤ و خوداکەیەوە هەیە و هیچ کەس ناتوانێت
خۆى لەو بەینەدا هەڵقورتێنێت.