09:27 - 14/12/2019
تره‌مپ هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له ده‌ره‌وه كه‌منه‌كردووه‌ته‌وه
له زیاتر له بۆنه‌یه‌كدا دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌ڵێنیداوه
وڵاته‌كه‌ی له ململانێ ده‌ره‌كیه‌كان بكێشێته‌وه و سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكیه‌كان
بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ نیشتمانه‌كه‌یان و باری سه‌رشانی وڵاته‌كه‌ی سووك بكات. تره‌مپ
له وتارێكدا له كۆنگره‌ی بارودۆخی یه‌كێتی له 2019 دا وتی، نه‌ته‌وه مه‌زنه‌كان
خۆیان گیرۆده‌ی جه‌نگی بێ كۆتا ناكه‌ن. له یه‌كێك له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوه‌نی
وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌شیدا له تشرینی یه‌كه‌می ڕابردوودا شانازی به‌وه‌وه كرد كه،
سه‌رقاڵی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی وڵاته‌كه‌یه‌تی ، وتیشی، ئه‌و له‌به‌رئه‌وه
وه‌ك سه‌رۆك هه‌ڵبژێردراوه ئه‌و كاره بكات.
تره‌مپ نه‌یتوانیوه وڵاته‌كه‌ی له پێبه‌ندی پاراستنی هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌رباز
بكات، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه چه‌ندین به‌رپرسیاریه‌تی سه‌ربازیی دیكه‌ی خسته
سه‌ر شانی وڵاته‌كه‌ی و هێنده‌ی تر باری سه‌رشانی قورس كرد
به‌ڵام دوای سێ ساڵ له چوونه كۆشكی سپی به‌ڵێنه‌كانی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی
هێزه‌كانی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات هیچیان لێ سه‌وز نه‌بوو، هیچ گۆڕانكارییه‌كی به‌رچاویش
له بوونی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نه‌هاتووه،
كه له باراك ئۆبامای سه‌رۆكی پێشخۆیه‌وه وه‌ك میرات بۆی مابووه‌وه. ته‌نانه‌ت
تره‌مپ نه‌یتوانیوه وڵاته‌كه‌ی له پێبه‌ندی پاراستنی هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌رباز
بكات، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه چه‌ندین به‌رپرسیاریه‌تی سه‌ربازیی دیكه‌ی خسته
سه‌ر شانی وڵاته‌كه‌ی و هێنده‌ی تر باری سه‌رشانی قورس كرد. بۆ نمونه تا ئێستاش ئه‌مه‌ریكا
له مللانێكانی ئه‌فغانستان و سوریا و چه‌ند شوێنێكی تر یاریزانێكی چالاكه، ڕاسته
كه تره‌مپ له زۆربه‌ی بواره‌كاندا ڕێچكه‌یه‌كی ته‌واو جیاوازی له باراك ئۆباما
گرتووه‌ته‌به‌ر، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندی به بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازیه‌وه
هه‌یه، پێداگری كردووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه داشه‌كانی شهترهنجهكهی ئه‌مه‌ریكا
له شوێنه‌كانی خۆی بهێڵێته‌وه، به‌وه‌ش له زۆربه‌ی به‌ڵێنه‌كانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی
پاشه‌كشێی كردووه.
تره‌مپ نه‌یتوانیوه ژماره‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له ده‌ره‌وه كه‌مبكاته‌وه
ئاشكراترین پێوه‌ر
بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌وڵه‌كانی تره‌مپ له كه‌مكردنه‌وه‌ی بوونی سه‌ربازیی وڵاته‌كه‌ی
له ده‌ره‌وه‌ی سنوور، پێداچوونه‌وه‌یه به ژماره‌ی ئه‌و هێزانه‌دا، به‌پێی
ئاماری سه‌نته‌ری هێزه كاركه‌ره‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا، له مانگه‌كانی
كۆتایی واده‌ی سه‌رۆكایه‌تی باراك ئۆبامادا 198 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له ده‌ره‌وه‌ی
وڵاته‌كه‌یان خزمه‌تیانكردووه، به‌ڵام له سه‌رده‌می تره‌مپدا 174 هه‌زار سه‌رباز
به‌شێوه‌یه‌كی كرداری له ده‌ره‌وه‌ی ئهمهیركا خزمه‌ت ده‌كه‌ن. به‌ڵام ئه‌م
جیاوازیه له ژماره‌ی هێزه‌كاندا فێڵێكی ژماره‌یی تێداكراوه. له سه‌ره‌تای
كانونی یه‌كه‌می 2017وه وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا ژماره‌ی هێزه‌كانی له هه‌ریه‌ك
له ئه‌فغانستان و عێراق و سوریا له ڕاپۆرته فه‌رمیه‌كانیدا هه‌ڵاوێرد كردووه و
باسی نه‌كردوون به پاساوی پاراستنی ئاسایشی سه‌ربازه‌كانیان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر
ژماره‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌م سێ وڵاته مه‌زه‌نده بكه‌ین كۆی گشتی هێزه‌كانی
ئه‌مریكا له ده‌ره‌وه ده‌گاته 194 هه‌زار سه‌رباز، ئه‌م ژماره‌یه زۆر نزیكه
له‌هه‌مان ژماره‌ی هێزه‌كان له سه‌رده‌می باراك ئۆبامادا.
هه‌ر كاتێك
بڕیاریدابێت هێزه‌كانی پاشه‌كشێ پێبكات له بڕیاره‌كه‌ی پاشگه‌ز بووه‌ته‌وه
هۆكاری سه‌ره‌كی
شكستهێنانی دۆناڵد تره‌مپ له كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له ده‌ره‌وه
بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه هه‌ر كاتێك بڕیاریدابێت هێزه‌كانی پاشه‌كشێ پێبكات
له بڕیاره‌كه‌ی پاشگه‌ز بووه‌ته‌وه. بۆ نمونه له ئه‌فغانستان، به‌رله هه‌ڵبژاردنه‌كان
تره‌مپ چه‌ندین جار وتویه‌تی جه‌نگی ئه‌فغانستان هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌بوو و كاتی ئه‌وه‌یه
هێزه‌كانمان پاشه‌كشێ پێبكه‌ین، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی بووه سه‌رۆك ژماره‌ی هێزه‌كانی
له‌و وڵاته به‌ڕێژه‌ی 50% زیادكرد، ڕاسته كه پنتاگۆن فه‌رمانیداوه به‌شێك له‌و
هێزانه بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌مریكا، به‌ڵام ئێستا ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی ئه‌مه‌ریكا
له‌و وڵاته گه‌یشتووه‌ته 12 هه‌زار و 500 كه‌س، له‌كاتێكدا پێشتر ته‌نها هه‌شت
هه‌زار و 500 سه‌ربازی لێ‌بوو.
هه‌مان بارودۆخ
له سوریا دووباره بووه‌وه، تره‌مپ له كانونی یه‌كه‌می 2018دا فه‌رمانیدا هێزه‌كانیان
سوریا جێبهێڵن، له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیدا كه له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تویته‌ر
بڵاویكردووه‌ته‌وه ده‌ڵێت "له شه‌ڕی دژی داعشدا سه‌ركه‌وتنمان به‌ده‌ستهێنا،
نه‌وه‌كانمان، گه‌نجه‌كانمان، ژنه‌كانمان، پیاوه‌كانمان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ
نیشتمان". به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند به‌رپرسێكی سه‌ربازی له كۆنگرێس دژی
بڕیاره‌كه‌ی وه‌ستانه‌وه و چه‌ند به‌رپرسێكی ئیدارهكهشی ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه،
تره‌مپ له بڕیاره‌كه‌ی پاشگه‌زبووه‌وه و بڕیایدا نیوه‌ی هێزه‌كانیان له باكووری
سویا بهێڵێته‌وه كه ژماره‌یان دوو هه‌زار سه‌رباز بوو. جارێكی تر تره‌مپ له
تشرینی یه‌كه‌می رابردوودا ڕایگه‌یاند، كارده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌زار سه‌ربازه‌ش
بكێشێته‌وه كه له‌و ناوچه‌یه‌دا ماون تا بوار به توركیا بدات هێرش بكاته سه‌ر
كوردانی باكووری سوریا، هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له شه‌ڕی داعشدا، به‌ڵام چه‌ند
به‌رپرسێكی پنتاگۆن قایلیانكرد 90%ی هێزه‌كان بۆ پاراستنی كێڵگه‌كانی نه‌وتی ناوچه‌كه
بهێڵێته‌وه، ئه‌و 10%ی دیكه‌ش له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سوریا بڵاوه‌پێبكات و نهیانگهڕێنێتهوه
بۆ ئه‌مریكا.
ئه‌فریقا تاكه ناوچه‌یه كه فشاره‌كانی
تره‌مپ بۆ پاشه‌كشێی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی تیایدا سهریگرتبێت
ئه‌فریقا تاكه ناوچه‌یه كه فشاره‌كانی
تره‌مپ بۆ پاشه‌كشێی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی تیایدا سهریگرتبێت، له ساڵی 2018وه
پنتاگۆن قۆناغ به‌قۆناغ سه‌دان سه‌ربازی له‌و كیشوه‌ره كێشاوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا
بوونێكی سه‌ربازیی گه‌وره‌ی له‌وێ نه‌بوو، كه ژماره‌یان حه‌وت هه‌زار و 200 سه‌رباز
بوون، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له خۆرئاوای ئه‌فریقا
چالاكبوو فه‌رمانده سه‌ربازیه‌كان پێشنیازیانكرد نیوه‌ی ئه‌و ژماره‌یه له‌و
كیشوه‌ره‌دا بهێڵرێته‌وه.
14 هه‌زار سه‌ربازی دیكه‌ی ڕه‌وانه‌ی كه‌نداوی
عه‌ره‌بی كرد
سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه تره‌مپ چه‌ندین به‌رپرسیارێتی
نوێی سه‌ربازی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ وڵاته‌كه‌ی زیادكردووه، دوای
زیادبوونی ئاڵۆزیه‌كانی نێوان سعودیه و ئێران ڕه‌زامه‌ندی نیشاندا 14 هه‌زار سه‌ربازی
دیكه ڕه‌وانه‌ی كه‌نداوی عه‌ره‌بی بكرێن، له‌و ژماره‌یه سێ هه‌زار و 500 سه‌ربازیان
پارێزگاری له دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی سعودیه ده‌كه‌ن. جگه له‌وه‌ش تره‌مپ ڕایگه‌یاند
كه هه‌زار سه‌ربازی دیكه ڕه‌وانه‌ی پۆڵه‌ندا ده‌كات، ئێستا ئیداره‌كه‌ی سه‌رقاڵی
گفتوگۆیه تا له داهاتوودا چه‌ندین بنكه‌ی سه‌ربازیی هه‌میشه‌یی له‌و ناوچه‌یه
دابمه‌رێنێت. به كورتی تره‌مپ ته‌نها سه‌ربازه‌كانی دابه‌شكردووه‌ته‌وه و بووه‌ته
هۆكاری تێكهڵوپێكهڵ كردنی دوورمه‌ودای كاره له‌پێشینه‌كانی ئه‌مریكا، به‌ڵام ئه‌م
هه‌وڵانه‌ی تره‌مپ نه‌بوونه‌ته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رچاوی ئاستی ژماره‌ی هێزه‌كانی
وڵاته‌كه‌ی.
چانسی دادپه‌روه‌رانه
كاتێك پاڵێوراو
بوو، تره‌مپ به‌ڵێنی ئه‌وه‌یدا خه‌رجیه داراییه‌كانی سیاسه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا
كه‌مبكاته‌وه، وردتر بڵێین، ده‌بێت هاوپه‌یمانه‌كانی پاره‌ی زیاتر بده‌نه ئه‌مه‌ریكا
به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌ڕووی ئه‌منیه‌وه هاوكارییان ده‌كات. تره‌مپ ده‌یوت
" پێشتر به‌چاوی سووك سه‌یری ئه‌مه‌ریكا كراوه و به‌درێژایی چه‌ندین ساڵ له‌لایه‌ن
چه‌ند كه‌سێكه‌وه كه زۆر ژیرتر و به‌هێزترن فێڵیان لێكراوه. تره‌مپ باسی كۆریای
باشوور و ژاپۆنی كرد، كاتێك پۆستی سه‌رۆكی وه‌رگرت یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی
ناتۆی قۆسته‌وه تا گله‌یی بكات و بڵێت "زۆرینه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا پاره قه‌رزداری
ئه‌مریكان".
تره‌مپ خه‌رجی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكای زیاتر
كردووه
به‌ڵام تره‌مپ
نه‌یتوانی ئه‌ندامانی ناتۆ قایل بكات به‌ڵێنه‌كانی ساڵی 2014یان ببه‌نه سه‌ر كه
ده‌بوو هه‌ریه‌ك له‌م وڵاتانه له‌ماوه‌ی 10 ساڵدا 2%ی داهاتی ناوخۆییان بۆ
باشكردنی سیستمی به‌رگریی ناتۆ خه‌رج بكه‌ن، كاتێك تره‌مپ بووه سه‌رۆك چوار ئه‌ندام
له 29 ئه‌ندامه‌كه‌ی ناتۆ (به‌ریتانیا، ئه‌مه‌ریكا، ئیستۆنیا و یۆنان) بڕێكی كه‌م
له‌و ڕێژه‌یه‌یان خه‌رجكرد، له‌كاتێكدا چوار وڵاتی دیكه (پۆڵه‌ندا، ڕۆمانیا،
لاتیڤیا و لیتوانیا) به ته‌واوی به‌و به‌ڵێنه‌وه پابه‌ندبوون. هۆكاره‌كه‌شی بۆ
ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه خه‌رجكردنی ئه‌و پاره‌یه له‌لایه‌ن ئه‌م وڵاتانه‌وه
ورده‌ورده زیادیده‌كرد، به‌ڵام له‌و ماوه‌یه‌دا خه‌رجیه‌كانی به‌ریتانیا له
بواری به‌رگریدا پاشه‌كشێی كرد تا گه‌یشته 2.1%، له كاتێكدا چاوه‌ڕوانده‌كرێت خه‌رجیه‌كانی
فه‌ره‌نسای بۆ هه‌مان مه‌به‌ست له 1.8%وه بۆ 2%ی داهاتی ناوخۆی ئه‌و وڵاته
زیادبكات، به‌ڵام ئه‌مه تا ساڵی 2025 ڕوونادات، له‌كاتێكدا ئه‌ڵمانیا تا ساڵی
2031 ناگاته ئه‌و ڕێژه‌یه. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر مه‌زه‌نده‌ش بكه‌ین كه ئه‌م
گۆڕانكاریه سادانه وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داواكاریه‌كه‌ی تره‌مپه، به‌هه‌موویان تا
كۆتایی 2019 ناگه‌نه 38 ملیار دۆلار، له‌كاتێكدا ناتۆ (به‌بێ ئه‌مه‌ریكا) له
2016دا 299 ملیار دۆلاری له بواری به‌رگریدا خه‌رجكردووه.
به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی
داواكه‌ی تره‌مپ بۆ دابه‌شكردنی خه‌رجیه‌كانی ناتۆ وڵاته هاوپه‌یمانه نا ئهوروپیهكانیشی
گرته‌وه، وڵاتێكی وه‌ك ئوسترالیا ته‌نها 1%ی داهاتی ناوخۆی بۆ بواری سه‌ربازی خه‌رج
ده‌كات، به‌ڵام له ژاپۆن ڕێژه‌كه 2%وه، به‌ڵام پێش هاتنی تره‌مپیش ژاپۆن هه‌مان
بڕه پاره‌ی له بواری سه‌ربازیدا خه‌رجكردووه. ڕاسته كۆریای باشوور له 2018دا كاتێك
گرژی و ئاڵۆزیه‌كانی له‌گه‌ڵ كۆریای باكووردا زیادیكرد خه‌رجیه به‌رگریه‌كانی
زیادكردووه، به‌ڵام كاتێك ڕێژه‌ی ئه‌و خه‌رجیانه به‌راورد به داهاتی ناوخۆ به‌راورد
ده‌كه‌ین ده‌بینین كه خه‌رجیه به‌رگریه‌كانی كۆریای باشوور زۆر له‌سه‌رده‌می تره‌مپدا
گۆڕانكاری زۆری به‌سه‌ردا نه‌هاتووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه عه‌ره‌بستانی سعودی له‌م
ساڵانه‌ی دواییدا خه‌رجیه سه‌ربازییه‌كانی به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌مكردووه‌ته‌وه،
له 87.2 ملیار دۆلاره‌وه له 2015دا بۆ 67 ملیار دۆلار له ساڵی ڕابردوودا، هیچ
به‌ڵگه‌یه‌كیش نییه بیسه‌لمێنێت كه سعودیه له سه‌رده‌می ده‌ستبه‌كاربوونی تره‌مپه‌وه
پاره‌یه‌كی زیاتری دابێته ئه‌مه‌ریكا.
له 2019دا ئه‌مه‌ریكا
نزیكه‌ی 750 ملیار دۆلاری له‌بواری به‌رگریدا خه‌رجكردووه
هاوكات له‌گه‌ڵ
سڵكردنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له خه‌رجیه سه‌ربازیه‌كانیان، ئیداره‌كه‌ی
تره‌مپ پاره‌یه‌كی زۆری له گیرفانی خۆی دا. له سێ ساڵی ڕابردوودا ئه‌مه‌ریكا 139
ملیار دۆلار زیاتری له بواری به‌رگریدا خه‌رجكردووه. له 2016دا ئاستی خه‌رجیه‌كانی
611 ملیار دۆلار بوو، له 2019دا ئه‌و پاره‌یه گه‌یشته نزیكه‌ی 750 ملیار دۆلار.
ئه‌م دوای ئه‌وه هات كه تره‌مپ له 2018دا نیگه‌رانی له بودجه‌ی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی
نیشاندا و به (شێتی) ناوی برد. به هه‌موو پێوه‌رێك ترمپ به‌راورد به پێش خۆی له‌ڕووی
داراییه‌وه باری سه‌رشانی وڵاته‌كه‌ی قورستركردووه.
له ئاسۆدا كۆتایی نابینرێت
ده‌بوو
تره‌مپ به‌و لێهاتووییه‌ی كه خۆی وه‌سفی خۆی پێده‌كات چه‌ندین گرێبه‌ست بكات و
هاوپه‌یمانێتیه ده‌ره‌كیه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كه‌مبكاته‌وه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌و
بانگه‌شانه‌ی كه ده‌یانكات و ده‌ڵێت "له ژه‌نه‌ڕاڵه‌كان زیاتر ده‌زانم"
تا ئێستا نه‌یتوانیوه هیچ یه‌كێك له‌و جه‌نگانه كۆتایی پێبهێنێت كه ئه‌مه‌ریكا
ده‌یانكات، ته‌نانه‌ت ئه‌و ڕێوشوێنانهشی كه ده‌یانگرێته به‌ر ئه‌و دهستكهوتانهشیان
له‌ده‌ستدا كه ئه‌مه‌ریكا له‌هه‌ریه‌ك له ئه‌فغانستان و سوریا به‌ده‌ستیهێنابوون.
وه‌كو چۆن شكستی له‌وه‌شدا هێناوه كه ڕێككه‌وتنێكی نوێ له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بهێنێته
ئاراوه دوای ئه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنی یه‌كه‌می تێكدا. ئێران له سه‌ره‌تای مانگی
تشرینی دووه‌می ڕابردوودا ڕایگه‌یاند، پیتاندنی یۆرانیۆم له ئاستێكی باڵادا و به‌ده‌ر
له‌و ئاسته‌ی له ڕێككه‌وتنه‌كه‌دا بۆی دیاریكرابوو ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی تره‌مپ ڕووسیای له‌جاران
زیاتر له چین نزیككرده‌وه
هه‌روه‌ها
نزیكبوونه‌وه‌ی تره‌مپ له ڤلادیمێر پوتین ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه كه‌سێكی چالاك
نییه، گفتوگۆكانی كۆنترۆڵكردنی چه‌ك له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا وه‌ستا، په‌یوه‌ندیه‌كانیان
سستی تێكه‌وت، به‌وه‌ش ڕووسیا زیاتر له جاران له چین نزیكبووه‌وه. هه‌مان شت
بۆكۆریای باكووریش ڕاسته، گفتوگۆكان نه‌یانتوانی پیۆنگ یانگ ناچار به سازشی به‌رده‌وام
بكه‌ن و رێبهستێكیشی له‌گه‌ڵدا نه‌كرد تای ته‌رازوی ئه‌مه‌ریكا قورس‌تر بكات. له
ڕاستیدا كۆریای باكوور له‌سه‌رده‌می ترمپدا به‌راورد به باراك ئۆباما تاقیكردنه‌وه‌ی
مووشه‌كیی زیاتری ئه‌نجامداوه. به‌كورتی، مامۆستای گرێبه‌سته‌كان له‌هه‌موو
جارێكدا به‌ده‌ستی به‌تاڵ گه‌ڕاوه‌ته‌وه. شكستی تره‌مپ ته‌نها له‌وه‌دا كورت نه‌بووه‌ته‌وه
كه نه‌یتوانیوه جه‌نگه به‌رده‌وامه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كۆتایی پێبهێنێت، به‌ڵكو هه‌وڵه
دیبلۆماسیه تێكدهرهكانیشی له هه‌ردوو دۆسیه‌ی ئێران و كۆریای باكووردا ئه‌گه‌ری
هه‌ڵگیرسانی جه‌نگێكی دیكه‌شیان لێده‌كرێت.
تره‌مپ یه‌كسه‌ر
ئۆباڵی شكسته‌كانی خسته ئه‌ستۆی ئه‌وه‌ی كه پێیده‌وترێت ده‌وڵه‌تی قووڵ یان ده‌وڵه‌تی
هاوته‌ریب، تره‌مپ ده‌ڵێت پابه‌نده به كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له
ده‌ره‌وه، به‌ڵام ڕاوێژكاره‌كانی و بیرۆكراتهكانی ده‌وروبه‌ری ڕێگه‌ی پێناده‌ن.
به‌ڵام سه‌رۆك كێشه‌ی له‌وه‌دا نه‌بوو كه ژماره‌یه‌كی بێشووماری ڕاوێژكاره‌كانی
دووربخاته‌وه، ئه‌و ڕاوێژكارانه‌ی ئاماده‌نه‌بوون كار به ڕاوێژهكانی بكه‌ن. ڕه‌نگه
تره‌مپ سهركهوتوونهبێت له بژارده‌كانی بۆ ئه‌و پۆستانه، به‌ڵام وادیاره كه
ئه‌وه‌ی خۆی ده‌یه‌وێت له فه‌رمانبه‌ره‌كانی ده‌ستی ده‌كه‌وێت.
لایه‌نگره‌كانی
تره‌مپ به‌وه به‌رگریی لێده‌كه‌ن كه به‌رپرسه هه‌ڵبژێردراوه‌كانی وه‌كو سیناتۆر
میچ مهكۆنێل هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكیان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی هێزه‌كان
شكستپێهێناوه. به‌ڵام ئێمه ئه‌گه‌ر پاشه‌كشێ له‌سووریا بخه‌ینه لاوه، كه
ململانێ بوو له‌سه‌ر هێزێكی ژماره كه‌م، خۆ كۆمارییه‌كان پشتگیری ته‌واویان بۆسه‌رۆك
ده‌ربڕی له به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا.
ڕه‌نگه باوه‌ڕپێكراوترین
شۆرڤه بۆ هێشتنه‌وه‌ی به‌شی زۆری هێزه‌كانی ئه‌مریكا له جیهاندا وه‌ك ئه‌وه‌ی
ئێستا هه‌یه، هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و پابه‌ندبوونانه‌ی ده‌یخاته سه‌ر ئه‌مه‌ریكا،
ئه‌وه‌بێت كه ئه‌م پابه‌ندبوونه ده‌ره‌كییانه له سیاسه‌تی ناوخۆی ئه‌مه‌ریكادا
ڕه‌گیان داكوتاوه. وتاره‌كانی تره‌مپ ده‌توانن به‌بێ لێپێچینه‌وه له واقع
دووربن، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌شێكی كه‌می سیناتۆره كۆماریه‌كان ده‌یانه‌وێت لێپێچینه‌وه‌ی
لێبكرێت. له‌م دۆخه‌دا كه جه‌مسه‌رگیری له‌ڕاده‌به‌ده‌ر له سیاسه‌تدا هه‌یه،
زۆربه‌ی ده‌نگده‌ران له‌پاڵ حزبه‌كانیاندا ده‌مێننه‌وه هه‌رچه‌نده له به‌ڵێنه‌كانی
هه‌ڵبژاردنیش دووركه‌وتبنه‌وه، یان هه‌رچه‌نده دهستپێشخهریهكانیان له سیاسه‌تی
ده‌ره‌وه‌دا شكستی هێنابێت. له‌كاتێكدا سوپا به ته‌واوه‌تی ملكه‌چه، باجێكی باش
هه‌یه، خه‌رجی حكومی له داهات زیاتره، زۆرینه‌ی زۆری هاوڵاتیانی ئه‌مه‌ریكا له‌و
هه‌ڵه گه‌ورانه دووره‌په‌رێز ده‌بن كه له سیاسه‌تی ده‌ره‌وا هه‌ن، تا ئه‌و
كاته‌ی ئه‌مه‌ریكیه‌كان حه‌زده‌كه‌ن عه‌رزی عه‌زه‌ڵات بكه‌ن و كاریگه‌ریان هه‌بێت
بێ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ریان بكه‌وێت، هیچ سیاسیه‌ك لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ناكرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی
وههم له‌گه‌ڵ ده‌نگده‌راندا دابه‌شده‌كه‌ن. ده‌توانن به‌ڵێنه‌كانیان بۆ
گۆڕانكاریی ڕیشه‌یی نه‌به‌نه سه‌ر، ده‌توانن هیچ بڕیارێكی نه‌ده‌ن. پێده‌چێت ئه‌مه
ڕێگه‌یه‌ك بێت بۆ ئه‌وه‌ی ببیت به سه‌رۆك، به‌ڵام بێگومان ڕێگه‌یه‌ك نییه بۆ بهڕێوهبهڕێوهبهردنی
گه‌وره‌ترین هێزی جیهان.
سه‌رچاوه