06:16 - 08/12/2019
ئافرەتانی قاعیدەو داعش، ڕۆڵیان لە كارە تیرۆرستیەكاندا
بەو پێیەی كە ئافرەتان لە ڕووی سایكۆلۆژی و دەروونییانەوە
دوورن لەو جۆرە شەڕەی كە ڕەگەزی نێر ئەنجامی دەدەن، لەناو كۆمەڵگەكانیشدا بە
ئاشتیخواز و دوورە شەڕ وێنا دەكرێن، بەڵام
لایەنە شەڕخوازەكان ئەم دۆخە دەقۆزنەوە و لە جەنگێكدا بهكاریاندههێنن كە نە خوازیاری
ئەو جەنگەن و نە لەگەڵ سروشتیاندا دەگونجێت، ڕێكخراوی قاعیدە و داعش نموونەیەكی
دیكەی سەردەمییان نیشاندا. بە پێی سەرچاوە رۆژنامەوانیەكان زیاتر لە 500 ئافرەتی
ئەوروپی چوونەتە ڕیزەكانی داعشەوە.
بەرلە ڕێكخراوی داعش ڕێكخـراوی قاعیـدە وەك وێنەیەكی
دیاری ئەم سەردەمە كە حیزبێكی چەكدارو و توندڕەو بوون هەوڵـیداوە ئافرەتــان لـە
ڕیزەكانیـدا ڕێـك بخـات و بانگهێشـتی كـردوون بـۆ كۆچكـردن بـۆ لایان، هەوڵیداوە
لە ڕێی ئافرەتانــی نــاودارەوە هەڵایەكــی ڕاگەیانــدن درووســت بـكات، پاشـان
لـە ڕێگـەی ئـەو كەسـایەتیانەوە بانگەشـەی جیهــادی ئافرەتــان بــكات، كــە خــۆی
دەبینێتــەوە لــە ئەركــی نەریتیــی ئافرەتــان لــە كۆمەڵگــە عەرەبیــەكاندا.
لـە دیارتریـن ئافرەتەكانـی قاعیـدە:
1-دایكــی ئوســامە: بەرپرســی نووســینی گۆڤــاری (خەنسـا)ی ئەلیكترۆنـی، بـە پێـی لێكۆڵینـەوەی دەزگاكانـی ئاسـایش دایكـی ئوسـامە، بیـری قاعیـدەی لـە كۆڕبهندهكاندا بڵاوكردووەتـەوە كـە ئافرەتـان سـەردانی دەكـەن، هەروەهـا سەرپەرشـتی بەشــی ئافرەتانـی بڵاوكراوەكانـی قاعیـدەی لـە ناوخـۆی سـعودیە كــردووە، ســایتی خەنســا ســەرنجی بەشــێك لــە دەزگاكانـی ڕاگەیاندنـی بـەلای خۆیـدا ڕاكێشـابوو، لەوانە ڕۆژنامـەی (لۆمۆنـد)ی فەڕەنسـی و تـۆڕی تەلەفیزیۆنـی (ئـەی بـی سـی) ئەمەریكـی، هەندێـك لـە دروشـمەكانی سـایتەكەیان وەرگرتبـوو لەوانـە: لـە بەرەكانـی جەنـگ بـە عەبـا و حیجابـەوە دەوەسـتین، بـە دەسـتێك چـەك و بــە دەســتەكەی تــر منــداڵ هەڵدەگریــن.
سەرپەرشـتیی 60 كەســی كــردووە كــە لــە كاری تیرۆریســتی تێــوەگلاون
2--دایكــی ڕهبــاب: ناوی تەواوی هەیلــە قوســەیرە، لــە ناوچــەی بریــدە لــە ســعودیە مامۆســتا بــووە، شــووی كـردووە بـە پیاوێكـی بـە تەمـەن بـە نـاوی عەبدولكەریم حەمیــد كــە لــە كۆمپانیــای ئارامكــۆ فەرمانبــەر بــووە، بــۆ جــاری دووەم هاوســەرگیریی لەگــەڵ محەمــەد بــن ســولەیمان وەكیــلدا كــرد، كــە دوای بەشــداریكردنی لــە تهقینهوهیهكی نزیــك وەزارەتــی ناوخــۆ لــە ڕووبەڕووبوونەوەیەكـی هێـزە ئەمنییـەكاندا لـە ڕیاز كوژرا، لـەو كاتـەدا هەیلـە دووگیـان بـوو، بـە گوێـرەی هەندێـك سـەرچاوە، ناوبـراو لەژێـر نـاوی درووسـتكردنی مزگـەوت و كاری خێرخــوازیدا پارەیەكــی زۆری بــۆ ڕێكخــراوی قاعیـدە لـە یەمـەن كـۆكردووەتـەوە و سەرپەرشـتیی 60 كەســی كــردووە كــە لــە كاری تیرۆریســتیهوه گلاون، ئەمـە جگـە لـەوەی پەناگـەی بـۆ ئـەو كەسـانە دەسـتەبەركــردووە كــە لــەلایــەن هێــزە ئەمنییەكانــەوە داواكــراو بـوون، هەروەهـا دوو ملیۆن ڕیــاڵی بــۆ ڕێكخــراوی قاعیــدە سپیكردووهتهوه، هــاوكات بــە دوای ئــەو ئافرەتانــەدا دەگــەڕا كــە كەمتەمــەن بــوون و لــەلایــەن پۆلیـسهوه داواكـراوبـوون، لـە خـۆی دەگرتـن و بـۆ بەرژەوەندیـی ڕێكخـراوی قاعیـدە بـەكاریدەهێنـان، ئەمـە جگـە لـەوەی ژنـی ئـەو كەسـانەی پەنـا دەدا كـە لـەلایـەن هێـزە ئەمنییەكانـەوە داواكـراوبـوون و بـۆی دەگهیاندنـە یەمـەن.
3--دایكـی هاجـەر: ئـەوە نازنـاوی وەفـا شـەهری بـوو، یەكــەم ئافرەتــی قاعیــدە بــوو كــە لەگــەڵ منداڵەكانــی لــە ســعودیە هــەڵات و خــۆی گەیانـدە یەمـەن بـۆلای هاوسـەرە نوێیەكـەی، وەفـا ژنـی سـعود قەحتانـی بـوو، دوای جیابوونـەوەی شـووی كـرد بــە عەبدولڕەحمــان غامــدی كــە ئەندامــی ڕێكخــراوی قاعیــدە بوو لــە نیمچــە دوورگــەی عــەرەبی، عەبدولڕەحمــان لــە ڕووبەڕووبوونــەوەی لەگـەڵ هێـزە ئەمنییـەكان لـە تائیـف كـوژرا، كاتێـك وەفا گەڕایـەوە ماڵـە باوانـی لـە ڕیـاز یوسـف شـەهری بـرای كــە یەكێــك بــوو لــەو 85 كەســەی بــە تۆمەتــی تیــرۆر لـە گوانتانامـۆ گیرابـوون پاشـان ئـازاد كـرا، پێشـنیازی بـۆ وەفـا كـرد هاوسـەرگیری لەگـەڵ سـەعید شـەهری كەسـی دووەمـی ڕێكخسـتنی قاعیـدە لـەو كاتـەدا بـكات، وەفـا هاوسـەرگیریی لەگـەڵ سـەعید كـرد، یوسـفی بـرای وەفـا لــە ناوچــەی جــازان لــە ڕووبەڕووبوونــەوەی لەگــەڵ هێـزە ئەمنییـەكاندا كـوژرا، دوای ئـەوە وەفـا بـە نهێنـی لـە ڕۆژێكـی خۆڵباریـندا ڕیـازی جێهێشـت و ڕوویكـردە یەمــەن، لــەوێ بەنــاوی دایكــی هاجــەر ئــەزدی كەوتــە چالاكـی.
4-بێوەژنـە ڕەشـەكە: بـە دایكـی عوبەیـدە یـان شـاژنە ڕەشـەكە بەناوبانگـە، دوو هاوسـەری كـوژراوە، یەكێكـە لـەو ئافرەتـە ڕۆژئاواییانـەی مشـتومڕی زۆری لـە جیهانـدا دروســتكــردووە، ناوەنــدە ئەمنییەكانــی بەلجیــكا بــە مەترســیدارترین ئافرەتــی ئەورووپــا ناویــان بــردووە، لــە 1999 هاوســەرگیریی لەگــەڵ گەنجێكــی دەوڵەمەنـدی تونسـی كــرد بــە نـاوی عەبدولسـتار دەحمـان كـە بـە ئەبـو عوبەیـدە ناسـرابوو، ئەبــو عوبەیــدە بــە ڕەزامەندیــ ئوســامە بــن لادن پەیوەندیـی كـرد بە ڕیزەكانی تاڵیبان لە ئەفغانسـتان. دوو ڕۆژ بـەر لـە ڕووداوی 11ی سـێپتەمبەر ئەبـو عوبەیـدە كردەوەیەكـی خۆكوژیـی لـە تاجیكسـتان ئهنجامدا و بـە هۆیــەوە ئەحمــەد شــا مەســعود ســەركردەی ناســراوی ئەفغانسـتان و نەیـاری تاڵیبـان كـوژرا، لەوەبـەدوا ژنەكەی بــە بێوەژنەكــەی شــەهید ئەبــو عوبەیــدە نــاودەبــرا تـا دواتـر هاوسـەرگیریی لەگـەڵ گەنجێكـی تـری تونسـی كــرد، ماوەیــەك پێكــەوە لەســەر ئینتەرنێــت چالاكییــان هەبــوو، تــا لــە 2010دا دەســتگیركــرا، هاوسەرەكەشــی ساڵی 2012 لــە هێرشــێكی ئاســمانی هێزەكانــی ئەمەریــكادا لــە ئەفغانســتان كــوژرا.
5--عافیـە سـدیقی: بـە ڕەگـەز پاكسـتانی و توێـژەر لـە بــواری كۆئەندامــی مێشــك، بەرلــەوەی هاوســەرگیری لەگـەڵ خالیـد شـێخ محەمـەد، تۆمەتبـار بـە داڕێـژەری هێرشــەكانی 11ی ســێپتەمبەر بــكات، لــە ئەمەریــكا خوێندنــی تــەواوكــردووە، ئــەو لــە 1972 لــە پاكســتان لــە دایــكبــووە، لــە نەوەدەكانــی ســەدەی ڕابــردوودا ڕوویكردووەتـە ئەمەریـكا و خوێندنـی تـەواوكـردووە، هـەروەك لـە دانپێدانانەكانـیدا باسـی كـردووە بـە هاندانــی خالیــد شــێخ محەمــەدی هاوســەری بەشــداریی پلانــی كارە تیرۆریســتییەكانی كــردووە. ســدیقی یەكێكــە لــە ئافرەتــە ناودارەكانــی قاعیــدە، هەرچەنــدە بــەراورد بــە پیــاوان هێنــدە نــاوی لــە ڕاگەیاندنــەكان نییــە، بــەڵام لــە 2003 بــە دواوە مایــەی گرنگیپێدانــی دەزگای هەواڵگریی ئەمەریــكا بــووە، تــا لــە تەممــوزی 2008دا لــە ئەفغانســتان دەســتگیركــرا، دەوترێــت لــەو كاتــەدا بڕێــك مــاددەی كیمیایــی پــێبـووە لەگـەڵ هەندێـك نووسـراو دەربـارەی شـاری نیویــۆرك، لــە كاتــی لێكۆڵینەوەشــدا پەلامــاری چەكــی سـەربازە ئەمەریكییـە پاسـەوانەكانی داوە، بۆیـە بـە تۆمەتـی هەوڵـدان بـۆ كوشـتنی سـەربازی ئەمەریكـی بـە 86 سـاڵ زیندانـی حوكـم دراوە، داعـش ماوەیـەك هەوڵـیدا له بەرامبـەر ڕۆژنامەنـووس جیمـس فۆلـیدا ئاڵوگـۆڕی پـێ بــكات، بەڵام لــەو هەوڵــەدا ســەركەوتوو نەبــوو.
دیارترین ئافرەتانی داعش:
1-دایكــی ســەییاف: ژنــی یەكێــك لــە ســەركردە دیارەكانــی داعــش (فەتحــی بــن عــەون وەزیــری نەوتــی داعــشه)، هاوســەرەكەی لــە هەڵمەتێكــی هێزەكانــی ئەمەریــكا لــە ســوریا كــوژرا، دایكــی ســەییاف ئێســتا لــە بەندیخانەیــە لەژێـر چاودێریـی دەزگای هەواڵگـری ئەمەریكادا، بـە پێـی ڕاپۆرتـی دەزگای هەواڵگریـی ئەمەریـكا، دایكـی سـەییاف بهشداربووه لـە بەسـەربازكردنی ئافرەتانـی داعـش.
2--دایكـی میقـداد: بـە شـاژنی ئافرەتانیـش ناسـراوە، بەرپرســی بە ســەربازكردنی ئافــرەت و كچانــی ئەنبــار بــووە، دەوترێــت بــە ڕەگــەز ســعودیە و تەمەنــی 45 سـاڵە و لـەلایـەن هێـزە ئەمنییەكانـەوە دەسـتگیركـراوە.
3--دایكـی موهاجیـر: بەرپرسـی كەتیبـەی خەنسـا بـووە لـە سـوریا، كـە 60 ئافرەتـی لـەخـۆگرتبـوو و بـە ڕەگـەز تونسـیە، دوای ئـەوەی كچەكانـی لەگەڵ بەرپرسـانی داعش هاوسـەرگیری دەكـەن لـە عێراقـەوە چـووەته سـوریا.
4--نــەدا موعیــز قەحتانــی خوشــكی جولەیبیــب: یەكــەم ئافرەتــی چەكــداری ســعودیە كــە پەیوەندیــی بــە داعشــەوە كــردووە، هاوسـەر و منداڵەكـەی بـە بیانـووی سەرشـۆڕكردنی پیـاوان لـە بەرامبـەر كوفـر جێهێشـت و هاتـە نـاو داعـش.
5--دایكـی حاریسـە: چەنـد لاپەڕەیەكـی لـە تـۆڕی كۆمەڵایەتـی هەبـوو، بـە ئینگلیزی بابەتـی تێـدا بڵاودەكـردنەوە، ئەندامی كەتیبەی (خەنسـا) بـوو، وێنـەی سـەركەوتنەكانی داعشـی بـڵاودەكـردەوە.
6--خـۆری مالیـزی: ئافرەتێكـی گەنجی مالیزی 26 سـاڵان، دەرچـووی كۆلێجـی پزیشـكی بـوو، خێزانەكەی جێهێشـت و ڕوویكــردە ســوریا و بــە ئامانجــی چارەســەركردنی برینــدارەكان پەیوەندیــی كــرد بــە داعشــەوە، لەگــەڵ گەنجێكـی مەغریبـی چەكـداری داعـش بـە نـاوی ئەبو بـەرا هاوســەرگیریی كــرد، ئــەو ئافرەتــە كاتێــك ناوبانگــی دەركــرد كــە بیرەوەرییەكانــی ڕۆژانــەی خــۆی لەنــاو داعــش لەژێــر نــاوی (بیرەوەریــی كۆچەرییــەك) بــڵاوكــردەوە، ئــەو لــە بیرەوەرییەكانــیدا پەیوەندیــی خــۆی لەگـەڵ هاوسـەرەكەی و ژیانـی ڕۆژانـەی نـاو ڕێكخـراوی داعشــی گێڕاوەتــەوە، لــەو ڕێگەیەشــەوە ویســتوویەتی بانگی كچــان بــكات بــۆ پەیوەندیكردنیــان بــە ڕیزەكانــی داعشــەوە.
ئەو ڕۆڵانهی ئافرەتان گێڕاویانه لە سەردەمی زەرقاوییەوە
تا كەوتنی موسڵ و ڕەققە، كـردەی خۆكـوژی، جیهـادی تاك (گورگـە تەنیـاكان) بوون. بە پێی
توێژینەوەكان 29%ی چالاكیە تەنهاكان ژنان كردوویانە. جیهــادی نیــكاح، واتە
شووكردن بە پیاوانی داعش، جەنگانـی ڕاسـتەوخۆ و بە سەربازكردن. بە پێی چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەی الصباح، ئەبرار
كوبەیسی دەستگیركراو گوتویەتی، تا 2016 بەرنامەمان هەبووە 3 جار بە چەكی كیمیایی
دروستكراوی خۆمان هێرش بكەینە سەر بەغدا، ئەو ژنە دەستگیركراوە بە یەكێك لە ژنە
مەترسیدارەكانی داعش نابراوه.
سەرچاوە:
توێژینەوەیەكە لە
لایەن ئیدریس سیوەیلی وەرگێڕانی بۆكراوە بەناوی (ڕۆڵی ئافرەتان لە ڕێكخستنە
جیهادییەكاندا )قاعیدە و داعش بە نموونە.