07:34 - 01/12/2019
چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ژیانێك بكه‌ین هه‌مووی چه‌رمه‌سه‌ری بێت؟
"به‌ردێك نه‌ماوه ههڵمنهدابێتهوه، هه‌رگیز
ده‌ستبه‌رداری گاڵته‌وگه‌پ نه‌بووم، خودا كه گوێدرێژی دروستكردووه توانای به‌رگه‌گرتنیشی
داوه‌تێ" (ئه‌لبێرت ئه‌نیشتاین)
له‌سه‌ره‌تادا ئه‌نیشتاین له توێژینه‌وه‌كانیدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، بێكاربوو، ته‌نانه‌ت پاره‌ی ئه‌وه‌شی پێنه‌بوو مامه‌ڵه‌ی وه‌رگرتنی ڕه‌گه‌زنامه سویسریهكهی ته‌واوبكات
ئه‌مه نامه‌ی ئه‌لبێرت ئه‌نیشتاینه بۆ مارسێل
گرۆسمانی هاوڕێی. له‌پشت ئه‌م نامه‌یه‌وه سه‌رگوزشته‌یه‌كی چه‌ندین ساڵه هه‌یه،
له‌سه‌ره‌تادا ئه‌نیشتاین له توێژینه‌وه‌كانیدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، بێكاربوو، ته‌نانه‌ت
پاره‌ی ئه‌وه‌شی پێنه‌بوو مامه‌ڵه‌ی وه‌رگرتنی ڕه‌گه‌زنامه سویسریهكهی ته‌واوبكات،
له‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌نیشتاین هانای بۆ سه‌رجه‌م مامۆستاكانی فیزیای كیشوه‌ری ئه‌وروپا
برد تا وه‌ك یارده‌ده‌ری فیزیایی له یه‌كێك له كارگه‌كانیاندا كارێكی بده‌نێ، به‌ڵام
كه‌سیان وه‌ڵامیان نه‌دایه‌وه.
ئه‌نیشتاین و ئه‌كته‌رێكی مسیری
له كتێبه‌كه‌یدا به‌ناوی (ژیان و جیهانی ئه‌لبێرت
ئه‌نیشتاین) والته‌ر ئیزاكسزن سه‌رگوزشته‌یه‌كی زۆر تایبه‌تی نێوان ئه‌نیشتاین و
(فیلهلیم ئۆستفاڵد)ی مامۆستای كیمیای زانكۆی لایبستیج ده‌گێڕێته‌وه، ئۆستفاڵد
نامه‌یه‌كی ئه‌نیشتاینی پشتگوێ خست كه تیایدا داوای لێكردبوو له تیمه‌كه‌یدا
كارێكی بداتێ، ئه‌نیشتاین ڕاشكاوانه وتبووی هیچ پاره‌یه‌كی پێ نییه، ئه‌گه‌ر
كارێكی له‌و شێوه‌یه‌ی نه‌بێت ناتوانێت خوێندنه‌كه‌ی ته‌واوبكات. كاتێك ئه‌نیشتاین
وه‌ڵامی نامه‌كه‌ی له ئۆستفاڵدهوه به‌ده‌ست نه‌گه‌یشت نامه‌یه‌كی تری بۆ نووسی
"نامه‌یه‌كی ترم بۆ ناردی چونكه دڵنیانیم له نامه‌ی پێشوودا ناونیشانی خۆمم
بۆ نووسیبوویت یان نا". به‌ڵام وه‌ڵامی ئه‌م نامه‌یه‌شی وه‌رنه‌گرت.
له‌م كاته‌دا باوكی ئه‌نیشتاین هاته ناو بابه‌ته‌كه‌وه
و ئه‌ویش نامه‌یه‌كی بۆ ئۆستفاڵد نووسی و پێی وت "مامۆستای به‌ڕێز تكا كارم
له باوكێك ببوریت كه چاوقایمی ناچاری كردووه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی كوڕه‌كه‌یدا
داوای یارمه‌تیت لێ بكات"، له درێژه‌ی نامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت كه كوڕه‌كه‌ی به‌توانایه
و هه‌مووان به شان و باڵی كاره‌كانیدا هه‌ڵده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌و پێویستی به
كاركردنه.
ئه‌م به‌سه‌رهاته زۆر نزیكه له‌و ڕووداوانه‌ی
(ره‌یس عه‌بدولواحید) ئه‌كته‌ری میسری له فیلمی (رد قلبی)دا به‌سه‌ریدا دێت كاتێك
ده‌چێته لای پاشا و داوای كچه‌كه‌ی ده‌كات بۆ (عه‌لی) كوڕی كه ئه‌فسه‌ره و
چاوه‌ڕوانه له داهاتوودا پله‌كه‌ی زۆر به‌رزتر بكرێته‌وه، پاشا زۆر به توندی
داواكارییه‌كه‌ی ڕه‌تده‌كاته‌وه. به‌ڵام ئۆستفاڵد هه‌ر وه‌ڵامی باوكی ئه‌نیشتاینی
نه‌دایه‌وه و داواكه‌ی پشتگوێ خست.
لێره‌دا ئه‌نیشتاین نامه‌یه‌ك بۆ گرۆسمانی هاوڕێی دڵسۆزی ده‌نووسێت،
كه دواتر بووه هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌نیشتاین ئه‌و ناوبانگه گه‌وره‌یه په‌یدابكات كه
له‌و سه‌رده‌مه و له ئێستاشدا هه‌یه‌تی. گرۆسمان كارێكی له نووسینگه‌ی (مافی له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی
سویسرا) بۆ ئه‌نیشتاین ده‌ستبه‌ركرد. دوای ئه‌وه ئه‌نیشتاین ئه‌و كار و كات و
هێمنیه‌ی ده‌ستكه‌وت كه گه‌یاندیه لوتكه. باشه مایه‌ی سه‌رسوڕمان نییه كه ئه‌م
توێژه‌ره گه‌نجه له‌و ته‌مه‌نه‌دا ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تیه‌ی به‌سه‌رهاتبێت و ده‌ستبه‌رداری
گاڵته‌وگه‌پ نه‌بووبێت؟
هه‌وڵدان و دانبه‌خۆداگرتن به‌س نین تا جێی خۆت له‌م جیهانه‌دا بكه‌یته‌وه، به‌ڵكو ده‌بێت له‌خۆبوردوانه و بێ گوێدانه هیچ شتێك به‌رده‌وامبیت
له ڕاستیدا به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئه‌نیشتایندا
هاتووه، هه‌وڵدان و دانبه‌خۆداگرتن به‌س نین تا جێی خۆت له‌م جیهانه‌دا بكه‌یته‌وه،
به‌ڵكو ده‌بێت له‌خۆبوردوانه و بێ گوێدانه هیچ شتێك به‌رده‌وامبیت. ئه‌مه به
ڕوونی له وته‌كه‌ی ئه‌نیشتایندا ده‌رده‌كه‌وێت كه ده‌ڵێت "هه‌رگیز ده‌ستبه‌رداری
گاڵته‌وگه‌پ نه‌بووم". له‌وانه‌یه ئه‌مه پێكهاته‌ی جادویی گه‌شته مڕومۆچهكهی ژیانی بێت.
گرنگترین چه‌كی ڕوح بۆ تێكۆشانی له‌پێناو مانه‌وه‌دا له دۆخێكی زۆر توند و تێكشكێنهردا، هه‌ستی گاڵته‌وگه‌په كه توانای ئه‌وه‌ت ده‌داتێ ئه‌گه‌ر بۆ كاتێكی كه‌میش بێت بچیته ده‌ره‌وه‌ی ڕووداوه‌كان و خۆت له سه‌روویانه‌وه ببینیت
ڤیكتۆر فرانكل، پزیشكی ده‌مار و ده‌روونی نه‌مسایی
كه له زیندانی نازییه‌كاندا زۆری چه‌شتووه و قه‌ده‌ر وایكردووه له مردن
ڕزگاری بێت و چیرۆكی ژیانیمان بۆ بگێڕێته‌وه، له كتێبه‌كه‌یدا به‌ناوی
"مرۆڤ به‌دوای واتادا ده‌گه‌ڕێت" باس له‌هه‌مان بیرۆكه‌ی ئه‌نیشتاین ده‌كات
له‌باره‌ی گاڵته‌وگه‌په‌وه و ده‌ڵێت، گرنگترین چه‌كی ڕوح بۆ تێكۆشانی له‌پێناو
مانه‌وه‌دا له دۆخێكی زۆر توند و تێكشكێنهردا، هه‌ستی گاڵته‌وگه‌په كه توانای ئه‌وه‌ت
ده‌داتێ ئه‌گه‌ر بۆ كاتێكی كه‌میش بێت بچیته ده‌ره‌وه‌ی ڕووداوه‌كان و خۆت له سه‌روویانه‌وه
ببینیت.
ته‌نانه‌ت فرانكل ده‌ڵێت، كاتێك له زیندانی نازییهكاندابووه له‌گه‌ڵ
هاوڕێكانی ڕاهاتوون داهێنان له دروستكردنی نوكته و گاڵته‌وگه‌پدا بكه‌ن، یه‌كێكیان
ئه‌وه‌بوو گاڵتهیهن به چاودێری زیندانه‌كه‌یان ده‌كرد كه به‌رده‌وام پێی ده‌وتن
(كاربكه‌ن كاربكه‌ن). فرانكل ده‌گێڕێته‌وه كه به هاوڕێیه‌كی وتووه "ڕۆژێك
ده‌گه‌ڕێیته‌وه هۆڵی نه‌شته‌رگه‌ری و نه‌شته‌رگری بۆ نه‌خۆشێك ده‌كه‌یت، له‌كاتی
نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌دا چاودێری زیندانه‌كه دێته ژووره‌وه و به‌سه‌رتا هاوارده‌كات
(كاربكه كاربكه)"
خانمی نان
و چا
ئه‌لبێرت ئه‌نیشتاین گاڵته‌وگه‌پ به هۆكارێك نابینێت بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر
واقعێكی تاڵ و دژوار‌دا، به‌ڵكو به‌ڕێگه‌یه‌كی داده‌نێت بۆ قبوڵكردنی ئه‌و واقعه،
ئێستا ده‌زانێت كه هیچ ڕێگه‌یه‌كی ئاسان نییه بۆ گه‌یشتن به ئامانج، ژیان دادپهروهرنییه
هاوڕێ، له‌به‌رئه‌وه لێگه‌ڕێ با وه‌ك خۆمان هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ین و گه‌ر كرا كه‌مێك
ئارام و چاوه‌ڕوانبین. وه‌ك ئه‌وه‌ی گاڵته‌وگه‌پ له‌و ڕوانگه‌یه‌وه نه‌ك هۆكاری
سوككردنی چه‌رمه‌سه‌رییه‌كان بێت به‌ڵكو ده‌بێته مه‌رجی سه‌ره‌كی، وه‌ك ئه‌وه‌ی له
دڵی خۆیدا بڵێت "گرنگ نییه، با به‌رده‌وامبین و بزانین چی ڕووده‌دات"
كاتێكماری كوری چووه پاریس تا بڕوانامه‌ی دكتۆرا به‌ده‌ستبێنێت سێ ساڵی ته‌واو خواردنی نان و چا بوو
ماری كوریش به‌هه‌مان شێواز مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ مهینهتییهكانیدا
كردووه، له ڕاستیدا ئه‌گه‌ر چیرۆكێك یان كتێبێك له‌باره‌ی ماری كورییهوه
بنووسین ناتوانین ناوی بنێین "كورته‌مێژووی خه‌م". ئه‌م كچه كه دایك و
خوشكه‌كه‌ی له‌به‌رچاوی خۆیدا مردوون، له وڵاتێكی داگیركراودا ژیاوه، كاتێكیش كه‌وتووه‌ته
داوی خۆشه‌ویستی كوڕی خێزانێكی ده‌وڵه‌مه‌نده‌وه كه به‌ڵێنی هاوسه‌رگیری
پێدابوو، له‌سه‌ر داوای كه‌سوكاره ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌ی ده‌ستبه‌رداری بوو، كاتێكیش
چووه پاریس تا بڕوانامه‌ی دكتۆرا به‌ده‌ستبێنێت سێ ساڵی ته‌واو خواردنی نان و چا
بوو.
كوری له‌به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی نۆبڵیشدا چه‌رمه‌سه‌ری زۆری چه‌شتووه،
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی شایسته‌ی خهڵاتهكهبوو به‌ڵام لیژنه‌ی به‌خشینی خه‌ڵاته‌كه
ته‌نها له‌به‌ر هۆكارێك ڕه‌تیانكرده‌وه خه‌ڵاته‌كه‌ی بده‌نێ، ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی
مێینه بوو. تا ئه‌و كاته‌ی بیر كوری مێردی له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی یه‌كێك له ئه‌ندامانی
لیژنه‌كه نه‌هاته ناو بابه‌ته‌كه‌وه خه‌ڵاته‌كه‌ی نه‌درایه، كاتێكیش بۆ دووه‌مجار
خه‌ڵاتی نۆبڵی پێ به‌خشرایه‌وه، لیژنه‌كه نامیهكیان بۆ نووسی و داوایانلێكردبوو
كه خۆی نه‌ێت بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه‌ی چونكه چوونه‌كه‌ی پشێوی دروستده‌كات،
چونكه له‌و كاته‌دا ڕۆژنامه توندڕه‌وه‌كان چه‌ندین بابه‌تیان له‌سه كوری
نووسیبوو به ژنێك ناویان بردبوو كه "مێردی ژنان ده‌فڕێنێت". باشه
كوری چۆن ئه‌و دۆخه‌ی قبوڵكرد و چۆن هێزی ئه‌وه‌ی هه‌بوو ڕووبه‌ڕووی ئه‌و هه‌موو
ئازاره بوه‌ستێته‌وه؟
ماری كوری: ژیان بۆ هیچ یه‌كێك له ئێمه ئاسان نییه، به‌ڵام چی بكه‌ین؟
هاوشێوه‌ی ئه‌نیشتاین، ماری له قۆناغی سه‌ره‌تای ژیانیدا بیرۆكه‌ی
قبوڵكردنی ئه‌مری واقعی لا گه‌ڵاڵه بووبوو، ئه‌مه پاڵنه‌ری بوو تا جارێكیان بڵێت
"ژیان بۆ هیچ یه‌كێك له ئێمه ئاسان نییه، به‌ڵام چی بكه‌ین؟". دوای
ئه‌وه كوری فه‌لسه‌فه‌یه‌كی زۆر ساده‌ی په‌ره‌پێدا كه ئه‌ویش "گوێ پێنه‌دانه"،
لێره‌دا مه‌به‌ستمان پله‌یه‌كه له پله‌كانی بێ بایه‌خی، به‌ڵام كوری به‌رامبه‌ر
هه‌مووشتێك بێ بایه‌خ نه‌بووه، ته‌نها ئه‌و شتانه نه‌بێت كه به‌لایه‌وه شایانی
گرنگی پێدان نه‌بوون، له‌به‌رئه‌وه‌یه كه مارك زوكه‌ربێرگ و بیل گه‌یتس به
داهێنه‌ری له‌به‌ركردنی به‌رده‌وامی یه‌ك جۆر پۆشاك دانانرێن، به‌ڵكو ماری داهێنهرهكهیه.
بێگومان چه‌ند وێنه‌ی ماری كوریت بینیبێت هه‌ر ئه‌و عه‌زیه ڕه‌شه‌ی
له‌به‌ردایه كه به‌رده‌وام له‌به‌ری كردووه و هه‌موو وێنه‌كانی به‌و عه‌زیه‌وه
گرتووه، زۆر ئاسایی وه‌ریبگره چونكه كوری بڕیاریدابوو خۆی به‌و شتانه‌وه سه‌قاڵ
بكات كه شایه‌نین، ئه‌وه‌ی به‌لایه‌وه گرنگ نه‌بووه ئه‌وه بووه كه عه‌زی
داهاتووی چۆن بێت و چ ڕه‌نگێك بێت، چونكه بیركردنه‌وه له بابه‌تێكی وه‌ها كاتی
زۆری لێگرتووه. له‌به‌رئه‌وه‌یه كوری ده‌ڵێت "هیچ عه‌زییه‌كی دیكه‌م نییه
جگه له‌و دانه‌یه‌ی هه‌موو ڕۆژێك له‌به‌ری ده‌كه‌م، ئه‌گه‌ر تۆ ئه‌وه‌نده ئه‌وه‌نده
بهخشندهبوویت و ویستت عهزییهكم به‌دیاری بۆ بهێنێت با ڕه‌نگه‌كه‌ی تاریك بێت،
تا بتوانم بۆ كاركردن له تاقیگهشدا له‌به‌ری بكه‌م".
نابێت سه‌یری ئه‌وه بكه‌یت كه كردووته، به‌ڵكو پێویسته له‌وه بڕوانیت كه له ئاینده‌دا پێویسته بیكه‌یت
ماری كوری له ژیانیدا ته‌نها گرنگی به یه‌ك شت داوه، كاركردنی
زیاتر له‌سه‌ر شتێك كه خۆی حه‌زی پێیه‌تی، ئه‌و شته‌ی كه له دیدی كوریدا ده‌كرێت
وامانلێبكات كه‌مێك خۆشبه‌ختی و ڕه‌زامه‌ندیمان به‌رامبه‌ر خۆمان بداتێ، له‌به‌رئه‌وه
له نامه‌یه‌كدا بۆ براكه‌ی ده‌ڵێت "نابێت سه‌یری ئه‌وه بكه‌یت كه كردووته،
به‌ڵكو پێویسته له‌وه بڕوانیت كه له ئاینده‌دا پێویسته بیكه‌یت". له په‌نا
ئه‌وه‌شدا كوری تێزێكی په‌ره‌پێداوه كه ده‌كرێت ناوی بنێین "یه‌كێك له
نهێنیه‌كانی خۆشبه‌ختی"، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه گرنگی به خه‌ڵكانی تر نه‌داوه،
نه به دووڕووییان نه به پیاهه‌ڵدانیان و نه داواكاریه‌كانیشیان، ته‌نانه‌ت
هیچ بیركردنه‌وه‌یه‌كی به‌رامبه‌ر كاردانهوهكانیشیان نه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌و
كارانه‌ی ده‌یكات، له‌به‌رئه‌وه له دیارترین وته‌كانیدا ده‌ڵێت "با زۆرترین
گرنگیپێدانت بۆ بیركردنه‌وه‌كانت بێت، كه‌مترین گرنگیش به خه‌ڵك بده"
ئه‌و پیاوه‌ی ڕوحی پاككرده‌وه
ئه‌و سهربوردانهی پێشوو پاڵمان پێوه‌ده‌نێت تێڕامانێك له فه‌لسه‌فه‌ی
ماكس پلانك بكه‌ین بۆ ژیان، ئه‌م پیاوه‌ش به هه‌مان بارودۆخدا تێپه‌ڕیوه، له
دیوه‌زمه‌ی نازی و هه‌ردوو جه‌نگی یه‌كه‌م و دووه‌می جیهانی ده‌ربازی بووه، كوڕه
گه‌وره‌كه‌ی له جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانیدا له‌ده‌ستدا، كوڕی دووه‌میشی له‌لایه‌ن
نازیه‌كانه‌وه له‌سێداره‌درا، ژنی یه‌كه‌می گیانی له‌ده‌ستدا، له ژنی دووه‌میشی
دوو كچی له‌كاتی له‌دایكبووندا مردن. له میرجای ژنی دووه‌میشی كچێكی هه‌بوو به
ناوی هیرمان باری ده‌روونی ته‌واو نه‌بوو. ئه‌م پیاوه چ توانایه‌كی به‌رگه‌گرتنی
هه‌بووه؟ چۆن توانیویه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ئازاره‌دا بژی و داهێنانیش بكات؟
هیچ پیاوێك به‌و مافه یاساییه‌وه له‌دایك نه‌بووه كه خۆشگوزه‌رانی و سه‌ركه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندنی له ژیاندا بداتێ
ماكس پلانك له كۆتایی به‌شی یه‌كه‌می كتێبه‌كه‌یدا
به‌ناوی "ژیاننامه‌ی زانستی و چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌كی تریش"دا ده‌ڵێت:
"هیچ پیاوێك به‌و مافه یاساییه‌وه له‌دایك نه‌بووه كه خۆشگوزه‌رانی و سه‌ركه‌وتن
و گه‌شه‌سه‌ندنی له ژیاندا بداتێ، دواجار ده‌بێت هه‌موو بڕیارێكی پشتیوانی ئیلاهی
قبوڵ بكه‌ین، هه‌موو كاتژمێرێك خۆشبه‌ختییه له‌به‌رئه‌وه‌ی دیارییه‌كه و ئه‌ركێكمان
به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێت"، دوواتر ده‌ڵێت "به‌ڵام ئه‌و تاكه شته‌ی كه
زۆر به ڕه‌هایی ئه‌وه‌ی بۆ ده‌كه‌ین كه موڵكی ئێمه‌یه، مه‌زنترین چاكه‌یه، كه
هیچ هێزێك نییه له جیهاندا بتوانێت لێمانی بستێنێت، ئه‌و شته‌ی كه ده‌توانێت له‌هه‌موو
شته‌كانی تر خۆشبه‌ختی به‌رده‌واممان بداتێ پاكی ڕوحه كه له ئه‌نجامدانی كاره‌كانماندا
به ویژدانه‌وه ده‌دره‌وشێته‌وه".
ده‌بینیت؟ ماكس پلانك و ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش كه
باسمانكردن له چركه‌ساتی یه‌كه‌مه‌وه له‌وه تێگه‌یشتوون كه هه‌رچه‌نده ژیان
چه‌رمه‌سه‌رییه، با كه‌مێك له‌و چهرمهرسییه كه‌مبكه‌ینه‌وه، هه‌رچه‌نده نه‌مانتوانی
ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمانه به‌ده‌ستی بهێنین، هه‌رچه‌نده ژیان بارگرانییه‌كه‌ی له‌سه‌ر
كردوینهته دوو هێنده، با ته‌نها هه‌وڵبده‌ین دهستكهوتێكمان هه‌بێت و كه‌مێك
شانازی به‌خۆمانه‌وه بكه‌ین، شانازیه‌كه ئه‌وه‌یه كه كاره‌كانمان به‌ویژدانه‌وه
بكه‌ین، له‌به‌رئه‌وه‌ی وامانلێده‌كات دوای هه‌فته‌یه‌ك كاركردنی به‌رده‌وام كه
گه‌ڕاینه‌وه ماڵه‌وه بۆ پشوودان كه‌مێك به‌خته‌وه‌ربین به‌وه‌ی ئه‌ركی سه‌رشانمان
به‌جێهێناوه.
اتێك واتای ته‌واوه‌تی ژیان به دیدێت كه له سێ ڕووه‌وه له كاره‌كانمان ڕازی بین ئه‌وانیش، كار و خۆشه‌ویستی و یارمه‌تیدانی جیهانه
ئه‌لفرێد ئیدلهر پزیشكی ده‌روونی به ڕه‌گه‌ز نه‌مسایی له به‌شی یه‌كه‌می
كتێبه‌كه‌یدا به‌ناوی "واتای ژیان" ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، كاتێك
واتای ته‌واوه‌تی ژیان به دیدێت كه له سێ ڕووه‌وه له كاره‌كانمان ڕازی بین ئه‌وانیش،
كار و خۆشه‌ویستی و یارمه‌تیدانی جیهانه. ئه‌گه‌ر كاره‌كانمان به‌ڕێكخراوه‌یی و
پۆزه‌تیڤانه ئه‌نجامدا و په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر
ئهندروست و ئارام بوو، كارمانكرد بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك كات و هه‌وڵ و پاره له
كاری چاكه‌دا به‌كاربهێنین ئه‌و كاته ژیانمان واتایه‌كی ئه‌وتۆی ده‌بێت ڕێزی
لێبگرین، وامانلێده‌كات سه‌رباری ئه‌و هه‌موو چه‌رمه‌سه‌ری و ئاسته‌نگانه‌ی دێنه
ڕێمان به ئارامی بنوین و له ژیانمان ڕازی بین.
له‌م كاته‌دا ده‌كرێت تێڕامان له بیرۆیه‌كی
نوێ بكه‌ین بۆ خۆشبه‌ختی، خۆشبهخشتی ئه‌و خۆشی و لهخۆڕایبوونه نییه كه له هه‌ندێك
له ڕۆمان و فیلمه‌كاندا ده‌یبینین، به‌ڵكو چه‌ند چركه‌ساتێكی ده‌گمه‌نن، به‌ڵام
ئه‌وه‌نده به‌هێزن كه ده‌كرێت به‌رز بیاننرخێنین و ئاهه‌نگی بۆ بگێرین و به‌گرنگیان
دابنێین هه‌رچه‌نده بچو‌وكیش بن. پێویسته له شته ساده‌كاندا بۆ خۆشبه‌ختی بگه‌ڕێین
كه وامان لێده‌كات هه‌ست به‌ڕه‌زامه‌ندی بكه‌ین، ڕه‌زامه‌ندی به‌هێزترین قه‌ڵغانی
مرۆڤه، هه‌ركاتێك ژیان لێمان بدات، هه‌ركاتێك به‌شێك له خه‌ونه‌كانمان بۆ
داهاتوویه‌كی باشتر له‌ده‌ستدا بیر له‌و چهركهساتانه ده‌كه‌ینه‌وه و به‌خۆمان
ده‌ڵێین: " نیگه‌ران مه‌به هاوڕێ، چه‌ند كاتێكی له‌مه خۆشترمان بینیوه".