03:22 - 25/11/2019
نهێنی پشت سەردانەكەی جێگری سەرۆكی ئەمریكا بۆ هەرێم
ڕۆژی پێنج شەممە، مایك پێنس جێگری سەرۆكی ئهمهریكا، بەسەردانێك گەیشتە هەولێری
پایتەختی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ هەریەكە لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی
حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە و باس لە دۆخی ئێستای عێراق و هەرێمی كوردستان و
ئاڵۆزیەكانی عێراق و ئێران و پرسی هەمواری دەستووری عێراق كرا.
ئەو سەردانەی مایك پێنس، جێگری سەرۆكی ئهمهریكا، به یەكەم سەردانی فەرمی
دەسەڵاتدارانی باڵای ئهمهریكا دادهنرێت بۆ هەرێمی كوردستان كه پێش ئەوەی له
بەغدا لەگەڵ بەرپرسانی حكومهتی عێراقدا كۆببێتەوە ڕاستەوخۆ هاتبێتە هەرێم.
دوای ڕیفراندۆم ئەمە یەكەم جارە بەرپرسێكی باڵای ئەمریكا بەبێ ئەوەی بچێتە بەغداد سەردانی هەرێم دەكات
بەرپرسانی هەرێم چییان بە مایك پێنس وتووە؟
شاندهكهی هەرێمی
كوردستان كه پێشوازی له مایك پێنس كرد پێكهاتبوو لە سەرۆكی هەرێم، سەرۆكی
حكومەتی هەرێمی كوردستان و جێگرهكانیان. شاندهكه زۆر بەگرنگیەوە دەڕوانێتە سەردانەكەی پێنس، مهسرور
بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم بە جێگری سەرۆكی ئهمهریكا دەڵێت: ئەم سەردانەت بۆ هەرێمی
كوردستان بەڵگەی پاڵپشتیەكی گەورەیە بۆ
هەرێمی كوردستان و عێراق.
لە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر وەفدی باڵای هەرێمی كوردستان
پێشوازیان لە مایك پێنس كرد
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی
هەرێمی كوردستانیش دەڵێت: "ئەگەر هاوكاریەكانی ئهمهریكا نەبونایە ئێستا نەیان
دەتوانی لەو شوێنە دانیشن، وتوشیەتی ڕێز و سڵاوی گەلی كورد بە دۆناڵد ترەمپ
بگەیەنە، داواشی كردووە پەیوەندییە ئابووری و سەربازیەكانیان بەردەوام و پتەوتر
ببێت. باسی لهوهشكردووه كه بهبێ پشتگیریى ئەمریکا سەرکەوتن بەسەر داعشدا بەدی
نەدەهات".
بەرپرسانی هەرێم داوایانكردووە ئەمریكا پشتیوانی هەرێم بكات لە
رووبەروو بونەوەی داعشدا
مایك پێنس پەیامێك دەداتە هەرێمی كوردستان
دوابەدوای سەردانەكەی
مایك پێنس بۆ هەرێمی كوردستان، کۆشکی سپی ڕاگەیەنراوێكی لەوبارەیەوە بڵاوكردەوە و
تێیدا هاتووە: "مایك پێنس دوای ئەوەی
بوو بە جێگری سەرۆكی ئهمهریكا، ئەمە یەكەم جارە سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات و بەگرنگییەوە
دەڕواننە ئەو سەردانە و سڵاوی سەرۆكی ئهمهریكا
دۆناڵد ترەمپ بە گەلی كورد ڕاگەیەنراوە."
دۆناڵد ترەمپ سڵاوی بۆ گەلی كورد نارد
لە ڕاگەیەنراوەكەی
كۆشكی سپیدا هاتووە: ئەم هەفتەیە، هەفتەیەکی گرنگە لە ئەمریکا، چونكە
لەم هەفتەیەدا هەموو خێزانەکان پێکەوە کۆدەبنەوە و ئاهەنگ دەگێرن بە بۆنەی جەژنی
تایبەتی ئێمەوە، مایك پێنس و خێزانەكەی هاتوون تا لەگەڵ سەربازەكانی ئهمهریكا و پێكەوە
ئاهەنگی جەژن بگێڕن.
پێنس بە نوێنەرایەتی ئەمریكا لەگەڵ كوردەكان ئاهەنگی جەژن دەگێرن
دەشڵێت:" ئهمهریكا
سوپازگوزاری پێشمەرگەیە لە رووبەرووبونەی چەكدارانی داعشدا و پێمان وایە ئەگەر
ئازایەتی پێشمەرگە نەبوایە نەماندەتوانی بەسەر گەورەترین هێزی تێكدەر و تیرۆریستدا
سهربكهوین. سەقامگیری ناوچەكە بۆ ئێمە و بۆ هەموو جیهان گرنگی خۆی هەیە، ئەم
سەركەوتنەش بەبێ هاوبەشی بەهێزمان لە نێوان گەلی کورد و گەلی
ئەمهریکادا بهدی نهدههات".
" كە ئەمریكا هەمیشە پابەندە بە دۆستایەتی و بەهێزی پەیوەندەكانی
نێوان كورد و ئەمریكا و پێویستە پەرە بە پەیوەندیەكانی نێوانیان بدرێت".
لە ڕاگەیەنراوەكەدا
هاتووە:
" ئەمهریكا هەمیشە پابەندە بە دۆستایەتی و بەهێزكردنی پەیوەندەكانی نێوان
كورد و ئهمهریكا و پێویستە پەرە بە پەیوەندیەكانی نێوانیان بدرێت".
كۆشكی سپی
هۆشیاری داوە؟
مایك پێنس لە
سەردانەكەیدا بە وردی دەربارەی دۆخی عێراق و خۆپیشاندانەكان قسەی كردووە و دەڵێت: "دەبێت مافەكانی خەڵك
دابین بكرێن و هەموو لایەك دژی بەكارهێنانی هێزبن له سەركوتكردنی خۆپیشاندەرانی
عێراق، هەروەها
داوایانكردووە بە وردی چاودێری دۆخی ناوچەكە بكرێت و خوێندنەوە بۆ خۆپیشاندانەكانی
عێراق بكرێت".
نابێت هەرێمی كوردستان ببێتە شوێن پێی بەجێماوی ئێران
لەلایەكی تریشەوە هەرێم ئاگاداركراوەتەوە
لەوەی كە ناوچەكە نەبێته یاریگایەك بۆ تەراتێنی هێزەكانی ئێران و پێویستە ڕەچاوی
پەیوەندیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئێران و ئهمهریكا و ئێران بكرێت و ڕێگە نەدرێت هەرێم ببێتە شوێنپێی جێماوی
ئێرانیەكان .
هەر سەبارەت بە ئێران
باس لەوەشكراوە كە پێویستە هەرێم بە وردی ڕەچاوی ئەو سزایانە بكات كە بەسەر
ئێراندا سەپێنراون، ئەمهریكا ڕێگە بە هیچ لایەك نادات ئەو سزایانە بشكێنێت كە
بەسەر ئێراندا سهپێنراون.
عادل
عەبدول مەهدی نیگەرانە
مایك پێنس، لە
سەردانەكەیدا هیچ بەرپرسێكی عێراقی نەبینیوە، تەنها بە تەلەفۆن لەگەڵ سەرۆك
وەزیرانی عێراق عادل عەبدولمەهدی قسەی كردووە و داوای لێكردووەداواكاری
خۆپیشاندەران جێبەجێ بكرێت و ڕێ بە كوشتنی خۆپیشاندەران نەدرێت.
سەرۆك وەزیرانی عێراق زۆر نیگەرانە لەوەی پێنس نەچوەتە بەغداد
لەلایەكی تریشەوە سەرۆك
وەزیرانی عێراق نیگەرانی خۆی دەربڕیوە و ڕایگهیاندووه، دەبوو مایك پێنس سەردانی
بەغدا بكات و لەگەڵ بەرپرسانی عێراقدا كۆببێتەوە.
لەبارەی سەردانەكەوە،
ڕۆژنامەی زە گاردیان نووسیویەتی: "ئەمهریكیەكان
متمانەیان بە ئاسایشی عێراق نەماوە و پێدەچێت لەوە ترسابن كە پێنس نابێت سەردانی
عێراق بكات چونكە بارودۆخی ئەمنی بەغدا باش نییە.
ئەمریكیەكان متمانەیان بە ئاسایشی عێراق نەماوە
ئەوە لەكاتێكدایە
حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق لەبارەی سەردانەكەوە نووسیویەتی بەغدا
پایتەختی عێراقە نەک هەولێر، دەبوو پێنس سەردانی بەغدا بكات.
لە دوای ریفراندۆمەوە
تا ڕادەیەك پەیوەندیەكانی هەرێمی كوردستان و ئهمهریكا لاوازی پێوە دیارە و لە
ئێستاشدا واشنتۆن پەیامی خۆی داوەتە هەرێمی كوردستان كە دەیەوێت لە چوارچێوەی
عێراقدا بەپێی دەستوور و یاسا مافەكانی كورد لە عێراقدا دیاری بكرێت.
بەشێك لە چاودێران
سەردانی مایك پێنس بۆ هەرێمی كوردستان و نهچوونی بۆ بەغدا دەگێڕنەوە بۆ بێ متمانەیی
ئهمهریكا بە حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی. چونكە پێشتر چوار جار
عادل عەبدولمەهدی داوایكردووە لە كۆشكی سپی دۆناڵد ترەمپ ببینێت، بەڵام ئیدارەی
كۆشكی سپی ڕەتیانكردووەتەوە.
لەلایەكی تریشەوە
هەژموونی سیاسی و سەربازی ئێران لە عێراق وایكردووە كە پێنس نەچێتە بەغدا و بێتە
هەرێمی كوردستان، چونكە ئهمهریكا متمانەی بە ئاسایشی عێراق نەماوە.
بهبڕوای ههندێكیش ئهمهریكا
دەیەوێت بە گرنگیەوە بڕوانێتە هەرێمی كوردستان و گرنگی زۆر دەدات بە پێگەی
ستراتیژی و سەربازی و ئابووری هەرێمی كوردستان بۆ هەر دۆخێكی لەناكاو كە لە
عێراقدا رووبدات.
لەلایەكی تریشەوە،
هەرێمی كوردستان ناوچەیەكی گرنگە بۆ ئەمهریكیەكان، بۆ چاودێریكردنی جموجۆڵە
سەربازیەكانی ئێران و پەلهاویشتنە سەربازیەكانی.
ئەمریكا پەیامی داوەتە هەرێمی كوردستان بۆ ئەوەی لە چوارچێوەی
عێراقدا مافەكانی بەدەست بهێنێت
ئێستا ئهمهریكا لە
هەرێمی كوردستان چەند بنكەیەكی سەربازی گەورەی هەیە و بەردەوام دەیەوێت بەهێزتر و
تۆكمەتریان بكات، ئەوە لەكاتێكدایە پێشتر سەرۆكی ئهمهریكا ڕایگهیاندبوو
هێزەكانیان لە عێراق دەمێننەوە بۆ ئەوەی چاودێری وردی جموجۆڵەكانی ئێران بكەن.
هەرێمی كوردستان ناوچەیەكی گرنگە بۆ
ئەمریكیەكان، بۆ چاودێری كردنی جموجۆڵە سەربازیەكانی ئێران و هەروەها پەلهاویشتنە
سەربازیەكانی.
ئەوە لەكاتێكدایە كە
گەورەترین بنكەی سەربازی ئهمهریكا لە عێاق، دەكەوێتە شاری كەركوك بەناوی بنكەی
سەربازی ( كەی وەن) كە لە توانایدایە
پێشوازی لە مووشەك و فڕۆكهی جەنگیی گەورە بكات.
میدیاكانی ئهمهریكا
چی دەڵێن؟
ئەم سەردانەی مایك
پێنس بۆ هەولێر لەلایەن میدیاكانی ئهمهریكاوە گرنگی زۆری پێدرا، فۆكس نیوز
لەوبارەیەوە دەڵێت: "ئهمهریكا دووبارە گرنگی بە كوردەكان دەدات و
بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە بەبێ ئەوەی بچنە پایتەختە ئاڵۆزەكەی عێراق، سەردانی
كوردەكان دەكەن، ئەوە بۆ كورد و ئهمهریكا گرنگی زۆری هەیە".
فۆكس نیوز:ئەمریكا گرنگی زۆر دەدات بە كوردەكان
لەلایەكی تریشەوە ئاژانسی
سی ئێن ئێن لەبارەی سەردانەكەوە نووسیویەتی: كورد و ئهمهریكا
پێكەوە شەڕی داعشیان كردووە، ئێستاش ئهمهریكا بە گرنگییەوە دەڕوانێتە كورد لە
ناوچەكەدا، كورد نەوت و هێز و پارەیەكی زۆری هەیه، ئەوەش بۆ ئهمهریكا بایەخی زۆری هەیە. دەشڵێت: "كوردەكان دراوسێیەكی
زۆر نزیكی ئێرانن كە دوژمنی سەر سەختی ئهمهریكایه".