05:52 - 14/11/2019
راشید غەنوشی لەنێو بەرداشەكانی ئیخوان و ئێران و دیموكراسیەتدا
بزوتنەوەی نەهزەی ئیسلامی تونسی
كەلەسەر شوێنەواری كۆمەڵی ئیسلامی – الجماعە الاسلامیە- و دواتر بزوتنەوەی ئاڕاستەی
ئیسلامی- الاتجاه الاسلامی دروستبووە، لە ئێستادا
گۆڕانكاریی گەورەی بەسەردا هاتووە، لە حیزبێكی ئیسلامییەوە بوەتە حیزبێكی
دیموكراسییانەو هێڵی جیاكەرەوەی خۆی لەگەڵ ئیخوان موسلمین و شۆڕشی ئێرانیش داناوە،
هەرچەندە بەشێك لە توێژەران بە هەبوونی پاشخانی ئیخوان تاوانباری دەكەن و هەندێكی
دیكەش پێیانوایە گۆڕانكارییەكان جێگەپەنجەی ئێرانیەكانی بەسەرەوەیە.
بزووتنه‌وه‌ی نەهزە له مۆدێلی "ئیسلامی سیاسیی" ده‌رچووه‌و ئێستاكه له پارته مه‌سیحییه لیبراله‌كانی ئه‌وروپاوه نزیكه
سەرەتای نەهزە:
نەهزە ساڵی 1972 بەنهێنی دامەزراوە
و لە 6ی حوزەیرانی ساڵی 1981دا خۆی ئاشكرا كردووە، ساڵی 1977 بۆ 1979 گروپێكی لێجیابووەتەوە
كە بە چەپی ئیسلامی ناسراوبوون ، ، لە ساڵی 1981دا كۆنگرەی دووەمی بەستووە. دوای
ئەوە بەتۆمەتی هاوسۆزییان بۆ كۆمەڵەیەكی رێگەپێنەدراو، ژمارەیەكی زۆر لە سەركردەكانی
بزوتنەوەكە دەستگیركراون دادگایی كراون، "غەنوشی" و "ساڵح كەركەر"
بە 11ساڵ زیندانیی حوكمدران و 7 كەسیان ئازادكران و ئەوانی تریش حوكمی جیاجیا دراون.
لە ساڵی 1984 و 1985دا سەرانی پارتەكە دووچاری دەربەدەری بوون. لە ساڵی 1987دا لەسەر
دۆسییەی هاوكاریی كردنیان لەلایەن ئێرانەوە، غەنووشی دیسانەوە حوكمی زیندانیكردنی
دراوەتەوە. لەسەر تۆمەتباركردنیان بە
رووداوی تەقینەوەكانی ناوچەكانی سوسە و منستیر كە 133كەس بریندار بوون ژمارەیەكی
زۆریان دەستگیركراون، زیاتر لە 10 كەسیان لەژێر ئەشكەنجەدا گیانیان لەدەستدا و 90
ئەندامیشیان رووبەرووی دادگای ئاسایشی نێودەوڵەتی كرانەوە. سەرەنجام دوو كەسیان فەرمانی
لەسێدارەدانیان بۆ دەركراوە، 6 كەسی تریشیان فەرمانی لەسێدارەدانیان بۆ دەركرا كە
هەریەك لە (حەمادی جیبالی، عەلی عەریز، ساڵح كەركەر)یان لەنێودابووە و غەنووشیش
حوكمی زیندانیی هەتاهەتایی درا.
بەرەو ڕاگەیاندن:
لە سەرەتای دروستبوونیەوە نەهزەی
ئیسلامی وەك پارتێكی سیاسی لە تونس دانی پێدانەنراوە تا مانگی ئازاری ساڵی 2011 دا
كە زەینولعابدین بن عەلی سەرۆكی پێشووتری تونس دەسەڵاتی بەرەو سعودیە جێهێشت و
بوار درا بۆ سەردەرهێنانیان، نەهزە هەرچەندە یەكەم خولی هەڵبژاردنەكانی مانگی تشرینی
یەكەمی ساڵی 2011ی بردەوە ، هەژموونی خۆی پیادەكرد و حوكمی كەوتەدەست، لە هەڵبژاردنەكانی
مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی 2014 لە ئاستی دووەمدا هات و بەشداریی كرد لەكابینەكەی
"حەبیب سەید" دا و هیچ كەسێكیشی بۆ سەرۆكایەتی تونس كاندید نەكرد.
جیاواز لەوانی دیكە:
ره‌وتی ئیسلامی سیاسیی له تونس
جیاواز له پارت و رێكخستنه سیاسییه‌كانی تری جیهانی عه‌ره‌بیی به‌پێی قۆناغه‌كانی
گه‌شه‌سه‌ندنی له‌سه‌ره‌تای حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردووه تا ئێستای له‌سه‌ر ئاستی
رێكخراوه‌یی و باوه‌ڕمه‌ندییه‌وه وه‌رچه‌رخانی گه‌وره‌ی به‌خۆوه بینیوه، كه
راسته‌وخۆ شوێنی له‌سه‌ر ئاڕاسته‌كردنی رێباز و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه
به‌جێهێشتووه، هه‌ر یه‌كێكیش له‌و قۆناغانه سیما و رووداوگه‌لێك له‌خۆده‌گرێت كە لە میانەی ئەم ڕاپۆرتەدا ئاماژە بە هەندێكیان دەدرێت.
غەنووشی شتێكی ترە:
هه‌ركاتێك باس له ره‌وتی
ئیسلامیی له تونس بكرێت، بێ سێ و دوو ئاماژه بۆ كه‌سایه‌تیی راشید غه‌نوشی ده‌كرێت
وه‌ك رێبه‌رێكی دیار‌و بەرجەستەی ئیسلامیی، ئه‌و نووسه‌رو بیریار‌و سیاسهتمەدارە،
وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی ئیسلامیی كراوه‌و جیهانبینێكی ناسراو له نیشتیمانی عهرهبییو
جیهانی ئیسلامیی‌و جیهاندا، تێزه هزریه‌كانی پێشكه‌ش ده‌كات و، نووسراوه‌كانی
تایبه‌تمه‌ندن به خوێندنه‌وه‌ی نوێخوازیی بۆ ئیسلام، ئیسلامی سیاسیی، گوتاری
ئیسلامیی، مافخوازییهكانی به هاوڵاتیبوون و ئازادیی له نیشتیمانی عه‌ره‌بیدا. دیارە
ئەوەش بێ پێشەكی نەبووە، غه‌نوشی له په‌نجاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا كاریگه‌ر بووه
به ناسریزم و، پتر لایه‌نگری ته‌وژمی ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بیی بووه.
پاشتریش كاریگه‌ر بووه به بیری تازه‌گه‌ریی ئیسلامیی و له‌سه‌ر
ئه‌م ره‌وته به‌رده‌وام بووه‌و هه‌رجاره‌و به تێز‌و روانینی نوێوه دێته مه‌یدان.
له‌شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا په‌یوه‌ندیی كردووه به زانكۆی سۆربۆنه‌وه و،
هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا هزری پێشكه‌وتنخوازیی له كایه جیا جیاكانی ئیسلامدا لاخهمڵیوه
و ره‌نگی داوه‌ته‌وه.
پشتیوانی خومەینی بوو:
ماوه‌ی نێوان ساڵانی 1971-1981دا
(كۆمه‌ڵی ئیسلامیی) به رێبه‌رایه‌تیی را‌شد غه‌نوشی جموجۆڵه‌كانی پتر له چالاكیی
فه‌رهه‌نگیی، په‌روه‌رده‌یی و فیكرییدا چڕكردبۆوه، كاریگه‌ربوون به ئه‌ندێشه‌و
بیروبڕواكانی حه‌سه‌ن به‌ننا، ئه‌بوعه‌لای مهودودیی، سه‌ید قوتب، مالك بن نه‌بی...
ئه‌مانه بڕوایان به لایه‌نی شارستانی ئیسلامیی هه‌بوو، له‌پاڵ ئه‌مه‌شدا،
بڕوایان وابوو ئیسلام به‌دیلی راسته‌قینه‌ی قه‌یرانی شارستانیه‌تی مرۆڤانییه،
له‌ماوه‌ی ساڵانی 1972-1979 گۆڤاری (المعرفة) رۆڵێكی فه‌رهه‌نگیی دیاری گێڕاوه،
یه‌كێكیشه له گرنگترین سه‌رچاوه‌كانی ناسینه‌وه‌ی رێوڕهوتی ئیسلامیی ، سه‌رچاوه‌یه‌كه
بۆ ناسینه‌وه‌ی بیروبڕواو پرۆژه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یی و هه‌ڵوێستی ئیسلامی سیاسیی له‌باره‌ی
پرسه سیاسیی، كۆمه‌ڵایه‌تیی و فه‌رهه‌نگییه‌كان، گۆڤاره‌كه له‌باری سیاسییه‌وه له‌ساڵی
1979 پشتیوانیی له شۆڕشی خومه‌ینیی كردووه.
له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی گه‌لانی
ئێران له ساڵی 1979 و جڵه‌وكردنی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن باڵی مه‌زهه‌بیی و رۆحانییه‌وه،
شۆڕشه‌كه‌ی به سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی ئیسلامیی وێنای كرد‌و موبارهكبایی لێ‌كرد.
غه‌نوشی وه‌ك به‌رهه‌ڵستكارێكی چالاك دژ به رژێمه یه‌ك له دوا یه‌كه‌كانی تونس كاری
كردووە، چه‌ندین ساڵ له گرتووخانه‌كانی وڵاتەكەی خۆیدا ئەشكەنجە دراوه، سێ جار حوكمی
هه‌تا هه‌تایی سزا دراوه، له‌پاش سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی تونس، رۆڵێكی كاریگه‌ری له‌سه‌ر
شانۆی سیاسیی ئه‌و وڵاته گێڕاوە، تا ئێستاش له‌كایه‌ی فیكری ئیسلامییدا جێده‌ستی
دیاره و ناوێكی درەوشاوەیە.
لەبەركردنی مایۆو تێكەڵی ژن‌و پیاو لە كەناری دەریاكان، قەدەغە ناكەین‌و بە زۆر حیجاب ناسەپێنین بەسەر ژنانداو رێگەش بە فرەژنی نادەین
كرانەوە یان كاریگەریی شێعەكان:
غەنوشی لەڕۆژنامەی القدس العربی دادەڵێت:
لەبەركردنی مایۆو تێكەڵی ژن‌و پیاو لە كەناری دەریاكان، قەدەغە ناكەین‌و بە زۆر
حیجاب ناسەپێنین بەسەر ژنانداو رێگەش بە فرەژنی نادەین، غەنوشی كە بە خومەینی تونس
ناسراوە ، هەمان ئەو قسانە دەكات كە ساڵی 1978 ـ 1979 خومەینی لە ئێران دەیكردن.
لە هەمان كاتیش‌دا سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی تونس هه‌ڵوێستی فه‌رمیی ئێرانی ده‌رخست، به‌نمونه
مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له 19كانوونی دووەم 2011دا رایگه‌یاند: تونسییه‌كان له‌سه‌ر
رێگه‌ی چه‌سپاندنی حوكمڕانییه‌كی ئیسلامیی له وڵاته‌كه‌یاندا هه‌نگاو ده‌هاوێژن،
ئه‌مه‌ش له پاش لادانی بن عه‌لی، كه له‌لایه‌ن رۆژئاواوه پشتیوانیی لێده‌كرا.
هه‌روه‌ها له 4ی شوبات 2011 دا (عه‌لی خامنه‌یی) رێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی
ئێران له گوتاری رۆژی هه‌ینیدا رایگه‌یاندووه: "بزوێنه‌ری سه‌ره‌كیی
شۆڕشی تونس خۆی له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه، كه جه‌ماوه‌ری هه‌ستیان به سووكایه‌تی
پێكردن ده‌كرد، ئەمانەش جۆرێك لە هاوسۆزیی لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا
نیشان دەدا.
گۆڕاناكارییە گەورەكە:
بزوتنه‌وه‌ی ئاڕاسته‌ی ئیسلامیی
له دهسپێشخهرییهكدا له‌ساڵی 1989 ناوی (بزووتنه‌وه‌ی نه‌هزه)ی لهخۆناو دۆسیه‌ی
دامه‌زراندنی راده‌ستی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد، ئه‌وكاتیش را‌شد غه‌نوشی
ئه‌ركی رێبه‌رایه‌تیكردنی بزووتنه‌وه‌كه‌ی گرتەوە ئه‌ستۆ، بزووتنه‌وه‌ی نه‌هزه
له‌رووی گوتار‌و ئایدۆلۆژیای سیاسییه‌وه وه‌رچه‌رخانی گه‌وره‌ی به‌خۆوه بینی ئه‌ویش
به هه‌ڵگرتن و ته‌به‌نیكردنی پرسه جه‌ماوه‌رییه‌كان وه‌ك ئازادیی، به‌رگریكردن
له له‌مافی مرۆڤ، دابه‌شكردنی دادوه‌رانه‌ی سامانی وڵات، جه‌ختكردنه‌وه له
شوناسی ئیسلامیی، چه‌سپاندنی ئه‌زموونی دیموكراتیی له‌رێگه‌ی داننان به مافی
جیاوازیی و پلورالیزمه‌وه.
كاریگەریی نەتەوەیی:
له ماوه‌ی نێوان ساڵانی
1964-1968 له دیمه‌شق ماوه‌ته‌وه، ماوه‌یه‌ك كه‌وتۆته ژێر كاریگه‌ریی ناصریەكان، پاشتر بیر‌و بڕوای بۆ ره‌وتی ئیسلامیی
وه‌رچه‌رخاوه، له قۆناغه‌كانی پاشتری گه‌شه‌سه‌ندنی ته‌وژمی ئیسلامیشدا هه‌رجاره‌و
له چوارچێوه‌ی قه‌واره‌یه‌كی سیاسی ئیسلامی‌دا كه‌وتۆته جموجۆڵ.
گەڕانەوە لە تاراوگە:
له ساڵی 1992 بن عەلی گروپێكی
له بزووتنه‌وه‌ی نه‌هزه‌ی به‌رهه‌ڵستكاری له وڵات دوورخسته‌وه. غەنوشی لە دوای ٢٢ ساڵ پەنابەری سیاسی لە
تاراوگە و دوای کەوتنی دیکتاتۆریەتی بن عەلی لە ٢٠١١، لە سەروبەندی
گەڕانەوەی بۆ تونس گوتوویەتی من خومەینی نیم. بەم وتە کورتەی هێڵی
جیاکەرەوەی لە نێوان حکومەتی دڵخوازی خۆی لە تونس و حکومەتەکەی خومەینی لە ئێران
کێشایەوە. ئیتر لەو
ماوەیەوە دەستی بە ڕێكخستنە تایبەتەكانی بزووتنەوەی نەهزە كردەوە.
بەشداریی یان تیرۆری سیاسی:
له 23ی تشرینی یه‌كه‌می
2011 هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو، پاش یه‌ك رۆژ له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كه
بزووتنه‌وه‌ی نه‌هزه ئەنجامەكانی هەڵبژاردن ڕاگەیەندرا، توانی له كۆی 217 كورسی
90 كورسی بباتەوە، له ساڵی 2012دا شه‌پۆلێكی توندوتیژیی و كرده‌وه‌ی تیرۆریستیی
تونسی گرته‌وه، به‌م هۆیه‌وه هه‌ریه‌ك له (لطفی نقص، شكری بلعید) غافڵكوژكران، هه‌ندێك
له رێبه‌رانی ئۆپۆزیسیۆن بزووتنه‌وه‌ی نه‌هزه‌یان تۆمه‌تباركرد، ئه‌م تۆمه‌تباركردنه
دۆخی سیاسیی دژواركردو وڵاتی به‌ره‌و لێواری جه‌نگی ناوخۆیی برد.
یەكەم بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی سیاسییە،كه پرنسیپی ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات به‌رجه‌سته بكات
وانەیەك لە میسرەوە:
دوای ئەوەی لە میسر ئیخوانەكان
بە كودەتایەك لە دەسەڵات دوورخرانەوە. هێزه سیاسییه‌كانی تونس له‌سه‌ر مێزی
گفتوگۆ دانیشتن، بزووتنه‌وه‌ی نه‌هزه هه‌رچه‌نده ئاماده‌ییه‌كی به‌هێزی له
پارله‌ماندا هه‌بوو، دهستكێشانهوەی له ده‌سه‌ڵات به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه راگه‌یاند،
ده‌سه‌ڵاتی راده‌ستی حكومه‌تی ته‌كنۆكرات كرد و ملی بۆ بزاوتی جه‌ماوه‌ریی به‌رهه‌ڵستكار
دا، بەمەش بوو به یەكەم بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی سیاسیی،كه پرنسیپی ده‌ستاوده‌ستكردنی
ده‌سه‌ڵات به‌رجه‌سته بكات و قبوڵی شه‌رعییه‌تی سازان بكات له‌بری شه‌رعییه‌تی هه‌ڵبژاردن.
له كۆنگره‌ی ده‌یه‌می بزوتنەوەكەیدا له 20-22ی مایۆی 2016دا بزوتنه‌وه‌ی نه‌هزه
له كاری حیزبییدا به یه‌كجاریی (بانگەوازی) له (سیاسه‌ت) جیاكرده‌وه.
بەدوو جۆر قسە دەكات:
را‌شد غه‌نوشی له
هه‌ندێك له‌و گفتوگۆكانیدا له‌گه‌ڵ میدیای رۆژئاوایی‌دا باس له‌وه‌ده‌كات، كه
بزووتنه‌وه‌كه‌ی له مۆدێلی "ئیسلامی سیاسیی" ده‌رچووه‌و ئێستاكه له
پارته مه‌سیحییه لیبراله‌كانی ئه‌وروپاوه نزیكه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ میدیای تونسیی و عه‌ره‌بییدا خۆی لەو بابه‌ته
دوورده‌خاته‌وه‌و به روونی هێڵی سێكیۆلار له كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامییدا ره‌تده‌كاته‌وه،
ئەمەش بووە هۆی دەركەوتنی ململانێ و ناكۆكی ناوخۆیی، لە به‌رنامه‌ی بزووتنه‌وه‌ی
نه‌هزه‌دا، جگه له لایه‌نی سیاسیی و ئابووریی، دوو بابه‌ت به گرنگییه‌وه
ئاوڕیان لێدراوه‌ته‌وه، ئه‌وانیش تیرۆر و بابه‌تی ژنانە.
ماڵئاوایی لە حیزبی ئیسلامی:
لە وتووێژ لە گەل لۆمۆندی
فەرەنسا دەڵێت:حزبەکەی نەک بزووتنەوەیەکی شۆڕشگیرانە بەڵکو حزبێکی ئاساییە لە
سیستمێکی دیموکراتیدا.غەنوشی بە ئاشکراش رایگەیاند کە ماڵئاواییان لە ئیسلامی
سیاسی کردووە و چوونەتە قۆناغی ئیسلامی دیموکراتیەوە. هەر بۆیە گوتویەی: ئێمە
موسوڵمانی دیموکراتین.
شەریعەت تاكە بنەما نیە:
نەهزە، سەرباری قورسایی خۆی لەپەرلەمانی
تونس، لە ئامادەکردنی دەستوری نوێی ئەم وڵاتەدا کە لە ٢٠١٤ پەسەند کراوە، قبوڵیکرد
شەریعەت نەکرێتە بنەمای یاسادانان. ئاشکرایە کە حزبەکەی غەنوشی مەودایەکی زۆری لە
گەڵ ئیخوانەکان، تاڵیبان، داعش وگروپە جیهادیەکان هەیە کە خەون بەدامەزراندنی
دەسەڵاتی ئیسلامیەو ەدەبینن كە شەریعەتی ئیسلامی تەنها سەرچاوەی بەڕێوەبردنی بێت.
ئیبراهیم یەزدی، لەسەرەتای شۆڕشی1979 دا وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی
ئێران بووە ، لە نامەکەیدا بۆ غەنوشی
دەنووسێ: برای رێزدار…لە خوای گەورە دەپاڕێمەوە دووچاریی ئەو هەڵانە نەبی کە ئێمە
تووشی بووین.
سەرۆكایەتی پەرلەمان:
دوای ئەو هەموو بەرزو نزمییەی كە
لە ژیانی بزووتنەوەی نەهزەی ئیسلامی تونس و ڕاشید غەنوشیدا هاتە پێشەوە، دواجار لە
كێ بەركێیەكی دیموكراسیانەدا لەگەڵ سێ ڕكابەردا توانی ببێتە سەرۆكی پەرلەمانی
تونس، لەکۆی 217 پەرلەمانتار 123 ئەندام راشید غەنوشی -كاندیدی بزوتنەوەی نەهزەیان-
بە سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژارد.
لە ئامادەکردنی دەستوری نوێی ئەم وڵاتەدا کە لە ٢٠١٤ پەسەند کراوە، قبوڵیکرد شەریعەت نەکرێتە بنەمای یاسادانان
دووڕێیان:
پرسیاری جدی ئەوەیە: دوای ئەوەی
را‌شد غەنوشی و حزبەكەی بوونە كاربەدەستی باڵای تونس و دامەزراوە هەستیارەكانی وڵات
بەڕێوە دەبەن، هەروا سووردەبن لە سەر جیاكردنەوەی بانگەواز لە سیاسەت و
هەنگاوەكانیان بەرەو دیموكراسیەت زیاتر دەكەن، یان پاشەكشە لە بۆچوونی پێشوویان
دەكەن و هەنگاوێكی دیكە تونس بەرەو دواوە دەگێڕنەوە؟ یاخود هێندە ئازادی بە
ئۆپۆزسیۆن دەدات كە كاری خۆیان بكەن، یان دەكەوێتە ئەو هەڵانەی كە وەزیرە
پێشووەكەی ئێران پێشوەخت هۆشداریی پێدابوو؟ ئایا سەربازو لایەنە ئەمنیەكانی ناوخۆیی و وڵاتانی چواردەور و نێو دەوڵەتیش هاوكاری دەبن، یان ئەویش بەمەرەندی محمد
مورسی دەچێت و لەناكاو كەسێكی دیكەی لێ دێتە پێشەوەو دیسانەوە تونس دەگەڕێتەوە
هەنگاوە سەرەتاكان؟