04:51 - 09/11/2019
چیرۆكی چهكی ئهتۆمی ئێران له سهرهتاوه تا ئێستا
ئاڵۆزییەكانی نێوان ئێران و ئەمریكا، بە بۆنەی هێرشەكانی
توركیاوە بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان، تاڕادەیەكەك ئەهوەن بوەتەوە، ئێستا هەموو
ڕۆژێك دۆناڵد ترهمپ تویت ناكات تیایدا هەڕەشە لە ئێران بكات، بەڵام ئەوەش ناكاتە ئەوەی
بڵێین ئەمریكا لە پرسی ئێراندا پاشەكشەی كردووە.
هەر لەسەرەتای بانگەشەی هەڵبژاردنەكانی ئەمریكادا، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاندبوو”: بەتوندی دژی ئێران دەوەستێتەوە و پێویستە ئەو وڵاتە لە پیتاندنی یۆرانیۆم دوور بكەوێتەوە”.
ئێران نابێت ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی
ئەوەش نیگەرانی گەوەری لە دۆسیەی ئەتۆمی ئێران
دەستپێكرد، لە پاش ئەوەی كە دۆناڵد ترەمپ بو بەسەرۆكی ئەمریكا و لەپاش بڵاو
بونەوەی بەڵگەنامەكانی ئێران لە لایەن ئیسرائیلەوە، كاتێك ناتانیاهۆ لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا
ڕایگەیاند:” ئێران
رێككەوتن نامەی ئەتۆمی پێشێل دەكات و لە چەند شوێنێك سەرقاڵی بەرهەمهێنانی یۆرانیۆمە”.؟
رێككەوتنامەی ئەتۆمی و ئێران
ئێران وهك كاتێكی زێڕین له قۆناغی سەرۆكایەتی باراك ئۆباما دەڕوانرێت، چونكە ئێران و ئەوروپا و ئەمریكا لەسەر پرسێكی گرنگ ئەویش
پرسی بەرنامە ئەتۆمیەكەی ئێرانە گەیشتنە ڕێكەوتن، ئەوەش توانی قۆناغی پەیوەندییە
ئاڵۆزییەكانی نێوان ئێران ئەمریكا ئەهوەن
بكاتەوە.بەڵام ئەم هاوكێشە پێچەوانە بوەوە كاتێك دۆناڵد ترەمپ بوو بەسەرۆكی ئەمریكا، چونكە لە ڕێككەوتن نامەكەی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران كشایەوە.
ترەمپ دەڵێت ئێران نەك هەر رێككەوتنامەكەی جێبەجێ
نەكردووە، بەڵكو خودی ڕێككەوتن نامەكەش بەقازانجی ئێران نوسراوە و ئێران بەپارەی
رێككەوتنە ئەتۆمیەكە گورگەكانی لە عێراق و سوریا و لیبیا بەخێو دەكات و رووبەرووی
ئەمریكا و ئیسرائیلی دەكاتەوە.
ترەمپ پارەی لە باخەڵی ئێرانیەكان نەهێشت
ئێران چۆن ئەتۆمی بەدەست هێنا؟
ئێران بەهاوكاری چەند كۆمپانیا و ئەندازیاری روسیی و
چینی توانی یەكەمین ڕێگە بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم و ئاوی یۆرانیۆم وهدهست بخات، لە پاش
قۆناغی شەڕی ئاڵۆزی نێوان عێراق و ئێران، كاتێك ئەمریكا پشتی لە بنكە ئەتۆمیەكانی
ئێران كردبوو وە بوبونە مەترسی بۆ سەر جیهان.
لە قۆناغی سەرەتادا ئێران تەنها دەیتوانی دامەزراوەكان
دروستبكات كە مەبەست لێیی پیتاندنی یۆرانیۆم بوو بەشێوەی سەرەتایی بۆ بواری كارەبا
و هتد..... بەڵام هەر لەسەرەتادا ئیسرائیل لەو هەنگاوەی ئێران نیگەران بوو دژایەتی
خۆی بۆ ڕاگەیاند.
دوابهدوای ئهوهی كه مهحمودی ئهحمهدی نهژادی سهرۆك
كۆماری ئهوكاتی ئێران رایگهیاند وڵاتهكهی پیتاندنی یۆرانیۆم به رێژهی 20% دهست پێ
دهكات، ئەوروپا بەتەواوەتی لەو هەنگاوە نیگەران بوو، له نێو لێدوانی بهرپرساندا ئهوهی زیاتر له ههمو شتێك سهرنجڕاكێشه، قسهكانی رۆبهرت گهیتسی وهزیری بهرگری ئهمریكایه لەبارەی رێككەوتنە ئەتۆمیەكەی ئێرانەوە، كه له ئیتاڵیا له كۆنفرانسێكی هاوبهشدا لهگهڵ ئیگنازیۆ لاروسای وهزیری بهرگری ئهو وڵاته كردی.
گهیتس وتی:"ئێستا كاتی ئهوه هاتوه كۆمهڵگای نێودهوڵهتی
به شێوهیهكی هاوبهش فشارێكی جدی بخهنه سهر ئێران، بۆ ئهوهی دهست له
پیتاندنی یۆرانیۆم ههڵبگرێت".
ئەمریكا بەتەواوەتی لە پرسی ئەتۆمی ئێران تۆقی بوو
گهیتس داوای ئهوهی كرد به پشتگیری كۆمهڵگای نێودهوڵهتی
گهمارۆی زیاتر به سهر ئێراندا بسهپێنرێت و له روی دیپلۆماسییهوه فشاری
زیاتری بۆ بهێنرێت، بۆ ئەوەی دەست لە پیتاندنی یۆرانیۆم ههڵبگرێت.
ئەم لێدوانانە تاكاتی كۆبونەوەی سێ قۆڵی توركیا و عێراق و
ئەمریكا لە بارەی دۆخی عێراقەوە تارادەیەك ئاسان بوون، بەڵام لەم كۆبونەوەیەدا ژهنهراڵ ئۆدێرنۆی فهرماندهی هێزهكانی ئهمریكا
له عێراق رایگهیاند: سهركێشییه ئهتۆمییهكهی
ئێران به توندی شوێنی نیگهرانییهو ههڕهشهیه بۆ سهر ههمو ئهوروپا و
ناوەچەكەو جیهان.
ئێران هەڕەشەیە بۆ سەر هەموو جیهان
هەر لەو كۆبونەوەدا ئەمریكا باسی لە دامەزراندنی پرۆژهی سیستهمی بهرگری موشهكی ناتۆ و دامهزراندنی
دو راداری ئهمریكا له توركیا گفتوگۆیان له سهر كرا ئەوەش بۆ پاراستنی ناوچەكە
بوو لە شەری ئەتۆمی ئێران.
ئەو پڕۆژەیەش لەكاتێكدا بوو پێشتر ئەمریكا ههشت سیستهمی بهرگری موشهكی ناسراو
به "پاتریوت"ی له قهتهر، بهحرهین و كوێت دامهزراندوه، مهبهستی
لهمه بهرگریكردنه له بهرامبهر ههر چهشنه هێرشێكی موشهكی بۆ سهر ئهو
وڵاتانه و هاوپهیمانهكانی له ناوچهكهدا.
ئەمریكا هەشت سیستمی بەرگری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست دانابوو
وهزارتی بهرگری ئهمریكا له دیسهمبهری ساڵی 2009 رهزامهندی
نواند بهرامبهر چهندین گرێبهستی گهورهی چهكداری لهگهڵ وڵاتانی عهرهبی
هاوپهیمانی ئهمریكا.
ڕێكخراوی وزهی ئەتۆمی جیهان ڕاپۆرتێكی بڵاوكردەوە
لەسەر چالاكیە نهێنیەكانی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران، ڕێكخراوەكە هۆشداری داوەتەوە
ئێران و كۆمەڵگای نیودەوڵەتی لە پابەند نەبونی ئێران بە پێوەرە ڕێگە پێدراوەكانەوە.
رێكخراوی وزەی ئەتۆمی جیهانی ئێران پابەندی ڕێككەوتنەكان نابێت
بەپێی ڕاپۆرتەكە یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئیران گەشتوەتە ٢٤١
كیلۆ و توانای پیتاندنیشی گەشتوەتە سەدا ٤.٥% لەكاتێكدا ڕیژەی ڕێگە پێدراو تەنها
سەدا ٣.٦٧% ە.
پێیشتر ئێران ڕایگەیاندبوو:” یۆرانیۆمی پیتێنراو
دەگەیەنێتە ٣٧٠ كە بەڕێژەی سەدا٢٠% بیتێنراوە، بۆدروستكردنی چەكی ئەتۆمی پێویستە
پیتاندنی یۆرانیۆم پێویستە (پاكی) لەسەرو سەدا٩٠% بێت و هەر بۆمبێكی ئەتۆمی
پێویستی بە ٣٥٠ كیلۆگرام یۆرانیۆم زیاترە.
ئامادەكاری بۆ بەرهەمهێنانی بۆمبی ئەتۆمی دەكەین
بەردەوامی ئەو ئاڵۆزیانە لەكاتێكدایە كە رێژەی
بەرهەمهێنانی یۆرانیۆم لە ئێران زیاتر بەرەو پێشەوە ئەڕۆشت، سهرۆكی دامهزراوهی
وزهی ئهتۆمی ئێران، عهلی ئهكبهر ساڵحی رایگهیاند كه رێژهی بهرههمهێنانی
یۆرانیۆمیان له ٤٥٠ گرامهوه گهیاندووەته پێنج كیلۆگرام، ئەوەش كاریگەریەكی
زۆری لەسەر راو بۆچونی وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریكا هەبوو.
ئەو بەرەو پێشچوونهی ئێران لە پرسی دروستكردن و پیتاندنی
یۆرانیۆمدا بۆ ئەو ڕێژە زۆرە و هەروەها لێدوانە توندەكان دژی ئێران ئەو وڵاتەی
نەوەستان، سهرۆكی ئێران دهڵێت، وڵاتهكهی زیاتر له 3 ههزار ئامێری سهنتهرفیوجی
پـیتاندنی یۆرانیۆمی خسـۆته گهڕ، بهوهش گهیشتۆته ئامانجێـكی سهرهكی له بهرنامه
ناوهكیـیهكهیدا.
كۆماری ئیسلامی ئێران 3 هەزار ئامێری سەنتەرفیوچی بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم هەیە
وهزارهتی دهرهوهی ئێران هۆشـداری دا بهوهی وڵاتهكهی
به هاوكاریكردنی لهگهڵ ئاژانسی نێونهتهوهیی وزهی ئهتۆمدا دهچێتهوه ئهگهر
بێت و ئهنجومهنی ئاسایش بڕیارێـكی سێههم له دژی تاران بدات.
ئەوە لەكاتێكدایە نهتهوه یهكگرتووهكان ههڕهشهی ئهوهیان كردبوو كه ئهگهر بێت و
ئێران بهرنامهی پـیتاندنی یۆرانیۆم ڕانهگرێت ئهوا سـزای زیاتری بهسهردا دهسهپـێنن.
ئێران چەكی ئەتۆمی بەرهەم دەھێنێت
لەسەرو
بەندی ئەو ئاڵۆزیانەدا ئێران ڕایگەیاندبوو یۆرانیۆمی پیتێنراو دەگەیەنێتە ٣٧٠ كە بەڕێژەی
سەدا٢٠% بیتێنراوە، بۆدرستكردنی چەكی ئەتۆمی پێویستە پیتاندنی یۆرانیۆم پێویستە
(پاكی) لەسەرو سەدا٩٠% بێت و هەر بۆمبێكی ئەتۆمی پێویستی بە ٣٥٠ كیلۆگرام یۆرانیۆم
زیاترە ئەوەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كە ئێران توانای بەرهەم هێنانی چەكی ئەتۆمی
هەیە.
پلانی ئێران بریتیە لە ڕاگەیاندنی قۆناغی سێیەمی چالاكردنی
وێستگەی نەتەنز و ئاراك ٢ و زیادكردنی یەكەكانی پیتاندن لە ٥٠٦٠ یەكەوە بۆ
نزیكە٧٠٠٠ یەكە.
هەروەها خستنەكاری نەوەی شەشەمی
یەكەمی پیتاندنی خێراو زیادكردنی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ٤.٥% كە ئێستا تەنها٢٥ كیلۆی
هەیە ، یۆرانیۆمی پیتێنراوی ٣.٦٧% بڕی ٢١٥ كیلۆی پیتاندوە.
ئێران چۆن بووە خاوەنی بنكەی ئەتۆمی؟
لەسەرەتادا
پێش ئەوەی ئەندازیارە روسەكان بگەنە ئێران
و بنكەی ئەتۆمی بونیاد بنێت، ئەمەریكا لە ساڵی ١٩٥٧پرۆژەی ئەتۆمی ئێرانی دامەزراند،
ئەمە بۆ ئەوە بوو رێگری لە شیوعیەت بكرێت.
ئێران لە ١٩٥٧/٣/٥ بە هاوكار
ئەمەریكا لەسەردەمی سەرۆكایەتی ئیزن
هاوەردا یەكەم پرۆژەی ئەتۆمی خستە بواری جێبەجێكردنەوە،لە ئێراندا. دواتر لە ساڵی ١٩٦٧ ناوەندی ووزەی ئەتۆمی تاران كەوتە كار كە ئەمریكا یۆرانیۆمی پیتێنراوی بۆ دابیندەكرد و توانای بەرهەمهێنانی پێنن میگاوات كارەبای هەبوو.
پاشان لە ١٩٧٣/٤/١٨ ئەمەریكا و
ئێران ڕێكەوتنێكیان ئیمزا كرد بۆ فراوانكردنی پرۆژەی ئەتۆمی ئێران، بەپێی
ڕێكەوتنەكە ئەمەریكا هاوكاری ئێران دەكات تاساڵی ٢٠٠٠ ژمارەی وێستگەكانی بگەیەنێتە
٢٣ وێستەگەی ئەتۆمی، دواتر لە ساڵی ١٩٧٤ وڵاتانی فەرەنسا و ئەڵمانیا
و بەلجیكا و سوید و ڕێكەوتنێكیان بە بڕی (٤-٦ ملیار) دۆلار لەگەڵ ئێراندا ئیمزا
كرد بۆ بنیاتنانی چەند وێستگەیەكی ئەتۆمی و ساڵی ١٩٧٥ وێستگەی بوشەهر لە ئێران
كارا كرا.
فەرەنسا و ئەڵمانیا و بەلجیكا داوایان لە ئێرانكرد یۆرانیۆم بپیتێنێت
هەروەها ساڵی ١٩٧٦ حكومەتی ئێران و
جیراڵد فۆردی سەرۆكی ئهوكاتهی ئەمریكا ڕێكەوتنی كڕینی ویستگەی یەكی دەرهێنانی بلۆتۆنیۆم(
سوتەمەنیوێستگەی ئەتۆمیە) مۆركرد و بەپێی ڕێكەوتنەكە ئێران مافی دەرهێنان و بەرهەم
هێنانی ئەو ویستگەیەی كڕی كە دەكەوێتە باشوری ئەمەریكا. هەروەها ساڵی ١٩٧٨ ئێران ڕێكەوتنی پەرەپێدانی
وێستگەی ئەتۆمی لەگەڵ ئەفەریقای باشوردا ئیمزا كرد.
خومەینی و شكستی ئەتۆمی ئێران
كاتێك
خومەینی هاتە سەر حوكم لە ئێران لەساڵی 1979 دا، بڕیاری ههڵوهشاندنهوهی پڕۆژهكانی بهرههمهێنانی ئهتۆمی دا و وتی: پرۆژەی ئەتۆمی پێچەوانەی بنەماكان و ئەخلاقی ئیسلامە و حەرامە،
هەرچەندە وڵاتانی ئەمەریكا و ئەوروپا هەوڵیاندا ئێران ڕازیبكەن بە بەردەوامبوون
لەبەرنامە ئەتۆمیەکەی، بەڵام خومەینی بەتوندی رەتیدەكردەوە.
دوای دەستپێكردنی شەڕی ئێران- عێراق
خومەینی لە فەتواكەی پەشیمان بویەوە و دەستی كردەوە بە پرۆژە ئەتۆمیەكە و بەرهەمهێنانی وزەی ئەتۆمی بە هاوكاری ڕوسیا و
چین و ئەرجەنتین و چەند ئەندازیارێكی ناوخۆیش.
روسیا
فریاد رەسەكەی ئەتۆمی ئێران
كاتێك خومەینی لەسەر دەسەڵات نەما
دەسەڵاتدارانی ئێران جارێكی تر دەستیان بە بونیادنانەوەی وزە ئەتۆمیەكانی خۆیان كردهوه و توانی هاوكاریەكی زۆر لە روسیا وەرگرێت بۆ بونیادنانەوە و بە مۆدێرنكردنی
بنكە ئەتۆمیەكانی وڵاتەكەی، ئەم پرۆسەیەش 12 ساڵی خایاند.
بەم پێیەش دوای شەڕی عێراق و ئێران
توانرا پەرە بەبەرهەمهێنانی ئەتۆم بدرێت و هەردوو بنكەی بەرهەمهێنانی ئەتۆمی وێزگەی
بوشەهر كەوتەوە گەڕ، ئەم پرۆسەیەش لە ساڵی 1988ەوە دەستی پێكرد و تا كۆتای ساڵی
2011 بەردەوام بوو.
دوو
بنكەی نوێ بۆ چەكی ئەتۆمی
لەو قۆناغەدا بەهاوكاری روسیا ئێران
بوبوە خاوەنی هەردوو بنكەی بەرهەمهێنانی وزەی ئەتۆم ئەوانیش بنكەكانی ( ئەراك و ناتانزە) كە علی رەزا جەعفەر زادەی بەرپرسی
هەواڵگری پرۆژەی ئەتۆمی ئێران رایگەیاندبوو"بەڵێ وڵاتەكەی لەو دوو وێزگە ئەتۆمیەدا
سەرقاڵی دروستكردنی چەكی ئەتۆمییە، بەپێی ئەم وتانەش بێت ئێران لەساڵی 2002 ەوە
بوەتە خاوەنی كورەی ئەتۆمی تایبەت بە چەكی ئەتۆمی، ئەوەش بوە هۆی ئەوەی ئەمریكا و
ئەوروپا بەو نهێنیە بزانن".
رادەستكردنی
ئەتۆمی ئێران بە ئەمریكا
كاتێك ئێران خاوەنی دوو بنكەی
سەرەكی تایبەت بەبەرهەم هێنانی چەكی ئەتۆمی بوو، ئەوكاتە ئەمریكا لەسەر دەمی جۆرج
بۆشدا زانیاری ورد بەهاوكاری سی ئای ئەی و مۆساد دزەیان پێكرابوو كە دەیان سەلماند ئێران چەكی ئەتۆمی هەیە.
كاتێك ئێران زانی ئەمریكا بەنهێنی
چەكەكانی زانییوە ئایەتوڵا خامنەئی پێشنیاری دایە سەرۆكی كۆمار كە محەمەد خاتەمی
بوو بۆ ئەوەی رێگاچارەیەك بۆ پرسە ئەتۆمیەكە بدۆزنەوە و چارەسەری بكەن.
واتە ئێران ئامادەبوو هەموو بنكە
ئەتۆمیەكانی رادەستی ئەمریكا بكات، ئەم پێشنیارەش لە سویسرا كرا ئاراستەی ئەوروپا
و ئەمریكا كرا هەرچەندە فەرەنسا و ئەڵمانیا قبوڵیان كرد، بەڵام بوش بەهەموو شێوەیەك
ئەو بابەتەی رەتكردەوە، ئەم هەنگاوە ئێرانی زۆر بێزار كرد.
ئەحمەدی
نەژاد سەرۆكە ئەتۆمیەكە
ئەحمەدی نەژادی سەرۆك كۆماری ئێران
لە مانگی ٢٠٠٦/٤/١١ ڕایگەیاند ئێران یەكەم پرۆسەی پێتاندنی یۆرانیۆمی بە ڕێژەی
٣.٥% بە بەكارهێنانی ١٠٠ پەستیوەری ناوەندی ئەنجامداوە و ئەمەش بوو بە سەرەتای
یەكەم هەنگاوی ئێران بۆ دروستكردنی بۆمبی ئەتۆمی.
ئەم هەنگاوەی ئێران ناڕەزایەتیەكی زۆری لای
ئەمەریكا و ئەوروپا دروست كرد و لە ٢٠٠٦/٩/٢٧ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە
بڕیاری ١٧٣٧ سزای بەسەر ئێراندا سەپاند و بۆ دەستبەرداربوون لە بەرنامە ئەتۆمیەكەی، 7 بڕیاری سزای بەسەر ئێراندا سەپاند.
بڕیارەكانی ئەنجومەنی ئاسایش دژی ئێران
* بڕیاری ١٦٩٦ كە ڕۆژی سێ شەممە لەساڵی
2016 دەرچوو كە لە ژێر بەندی حەوتدا داوای لە ئیران كرد
پێویستە بەرنامە ئەتۆمیەكەی راگرێت
* بڕیاری ژماەر ١٧٣٧- ڕۆژی چوارشەممە مانكی 9ی ساڵی 2016 دەرچوو بەپێی بڕیارەكە هەموو
هاوكاریەكی پرۆژە ئەتۆمیەكەی ئێران قەدەغە كرا و سزای ئابوری بەسەر ژمارەیەك
كەسایەتی و ڕیكخراودا سەپێنرا.
* بە بڕیارەكانی ژمارە ١٧٤٧ ڕۆژی شەممە ی مانگی 3 ساڵی 2008 ژمارەیەك سزای توند بەسەر ئێراندا سەپێنران كە
توانای پرۆژە ئەتۆمیەكەی ئێرانی دواخست.
ئێران
بەردەوامە لە چالاكی ئەتۆمی
سەرەرای ئەوەی زۆرترین سزا بەسەر
ئێراندا سەپێنرا، بەڵام ئەو وڵاتە بەردەوام بوو لە بەرهەمهێنانی وزەی ئەتۆم لە
ماوەی 4 ساڵدا توانی رێژەی بەرهەم هێنان بگەیەنێتە %20.
ئیسرائیل هێرشی كردە سەر ئێران
ئیسرائیل دەیزانی ئەگەر نەكەوێتە
خۆی ئەوا ئێران لەماوەیەكی كەمدا دەبێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی بۆیە لە ڕێگەی هێرشی ئەلیكترۆنی ڤایرۆسی
سایبەرەوە توانی هێرشكێ توند بكاتە سەر
بنكە ئەتۆمیەكانی ئێران.
لە ڕێگەی ئەو سیستمە ڤایرۆسیەوە، توانرا سیستەمی بەڕێوبردن و كارپێكردنی
وێستگەی ئەڕاك و ناتانزی تێكبدرێت، بەهۆی ئەم هێرشانەشەوە پرۆژەی بەرهەمهێنانی بۆمبی ئەتۆمی ئێرانی بەتەواوی
وێران بوو، بەپێی دەرخستە هەواڵیەكانی
ئیسرائیل ئەو هێرشە ئەلیكترۆنیە ڤایرۆسییە
توانی 10 ساڵ مەودای بەهەمهێنانی چەكی ئەتۆمی لە ئێران دوابخات.
لەلایەكی
تریشەوە ئێران نەیدەتوانی دووبارە پرۆسەی وەبەرهێنانەوە لەو بنكە ئەتۆمیانە زیندوو
بكاتەوە، چونكە فشارە ئابورییەكانی سەر ئەو وڵاتە تەنگی بە ویلایەتی فەقێ چنی بوو.
5+1 كڵاوێكی ئێرانی بوو بۆ سەری ئەمریكا و ئەوروپا
هێرشە ڤایرۆسیەكەی ئیسرائیل بۆسەر
ئێران، هەموو هیوا ئەتۆمیەكانی ئێرانی سڕیەوە، بۆیە ئێران پلانێكی نوێی دانا بۆ
ئوەوەی بتوانێت پارە بۆ وڵاتەكەی دابینبكات و چنگی بكەوێتە چەكی ئەتۆمی.
بۆ ئەم مەبەستەش دەستیكرد بە گەرێكی
نوێیی دانوستان لە نێوان خۆیان و ئەوروپا و ئەمریكادا، ئەو كاتە ئەو كۆبونەوانە
بەچاودێری ئیسرائیل و نێوەند گیری ئەوان كرا.
لەسەردەمی باراك ئۆبامادا ئێران
توانی زۆر بەباشی بەرەو پێشەوە بڕوات ، وڵاتانی ( ٥+١ ئەمەریكا - ڕوسیا- چین-
فەرەنسا- ئەڵمانیا- ئێران) لە ٢٠١٥/٤/٢ ڕێكەوتنی ئەتۆمی ئێرانیان ئیمزا كرد. بەپێی ڕێكەوتنەكە كە ماوەكەی ١٥ ساڵ ڕێگە بە ئێران دەدرێت بە ڕێژەی ٣.٦٧% یۆرانیۆم
بپیتێنێت، بۆ مەبەستی كارەباو ئاشتی و هتد، لەژێر چاودێری ڕێكخراوی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی
جیهاندا و لە بەرامبەردا سزاكانی سەر ئێران هەڵگیرا.
لە دوای ئیمزاكردنی ڕێكەوتنی
ئەتۆمی ئێران، باراك ئۆباما لە ٢٠١٦/١/٢٣ سزا ئابوریەكانی سەر ئێرانی هەڵگرت و
بەوەش كۆمپانیا جیهانیەكان ڕوویان لە ئێران كرد و ئابوری ئێران بوژانەوەی بە
خۆیەوە بینی.
ئەوەش بوە هۆی ئەوەی كە ئێران
بتوانێت بچێتە پێشەوە و پەرە بە بەرنامە ئەتۆمیەكەی بدات،ئیسرائیل بەم ڕێكەوتنە
دەڵێت رێكەوتنی شوم، چونكە ئێران هەموو دونیای ههڵخهڵهتاند، نە رێكەوتنەكەی پەسەند
كرد نە دەستی لە تیرۆریش هەڵگرت.
ترەمپ هەموو شتێك وێراندەكات
دۆناڵد ترەمپ هەر لەسەرەتاوە
هەڵمەتی هەڵبژاردنەكانەوە یەكێك لە دروشمەكانی هەڵوەشانەوە و كشانەوە بوو لە
ڕێكەوتنامەی ئەتۆمی ئێران.
دوای سەركەوتنی لە هەڵبژاردندا و
گرتنە دەستی دەسەڵات ، لە ٢٠١٨/٥/٨ لە ڕێكەوتنامەی ئەتۆمی ئێران كشایەوە.
لەدوای ئەوەش دەستیكرد بە سزادانی
ئێران و لە ٢٠١٨/١١/٥ سزای ئابوری زۆر
توندی بەسەر ئێراندا سەپاند كە لە مێژووی ئێراندا هاوشێوەی نەبووە، بەدێرێك دەستی پێكرد كە لە تویتەر نوسیبووی_سزاكان بەڕێوەن.
سزاكان جگە لە كەرتی نەوت و غاز و
پیشەسازی، ٦٠٠ كۆمپانیا و كەسایەتی خرانە لیستی تیرۆرەوە و سوپا و تەواوی
ئابوری ئێران سڕكران و خرانە لیستی تیرۆرەوە. ئەمەش بوە
هۆی ئەوەی كە ئێران بچێتە قۆناغێكی نوێوە و بەتەواوەتی لە جیهان داببڕێت.
ئێستا
ئێران بانگەشەی ئەوەدەكات كە دەیەوێت دووبارە بەرهەمهێنانی یۆرانیۆم زیاد
بكاتەوە، بهو ههنگاوانهش دهكرێت چاوهكان لهسهر ئهوهبن كه ئێران له ماوهیهكی كهمدا دهبێته خاوهنی چهكی ئهتۆمی.